ته‌گبیر
ته‌گبیر
ڕێباز مه‌حمود-هۆله‌ندا
ئه‌گه‌ر ویستت دووباره
له بیره‌وه‌ری بادا بمدۆزیته‌وه ،
! ته‌نیا له فێنکی خۆتدا بۆم بگه‌ڕێ
ئه‌گه‌ر ویستت له هاوینێکی تری میهره‌باندا بمبینیت ،
وه‌ره ناو بالکۆنی خه‌ون و
…له کوچه‌ی گه‌رموگوڕیی خۆته‌وه چاوم بۆ بگێڕه
***************
که‌ی سه‌وز بوو دڕکه‌ڵانی ئه‌م بێڕه‌حمیه
له‌سه‌ر خاکی وجود ؟
له به‌ربه‌یانی هاتنه‌وه پێش هه‌ڵهاتنی خۆری ئه‌ڤین
تا ئه‌م ئێواره دره‌نگه‌ی په‌شیمانی
دڵمان هه‌رجاره‌و له شوێنێکیه‌وه ،
!…هه‌نجڕهه‌نجڕ بوو
هه‌رچه‌ند له‌وه ناچێت ،
ئیعتیراف بکه‌م ئه‌مه دوا سنووری خه‌ونه‌و
… زه‌مان له‌وه دڵفراوانتر نابێت بۆ داڵده‌دانی تامه‌زرۆیی
… تامه‌زرۆیی ساڕ‌ێژ بوون
تامه‌زرۆیی سێبه‌ر ،
له گڕه‌ی پڕووکێنه‌ری ڕه‌نج و
!… ئازاری زۆر له مێژه‌وه
به‌ڵام له ناو بریقوباقی ئه‌م نامۆبوونه‌دا
سه‌خته هه‌ڵدانی چادرێک
له ڕۆخی ئێواره‌یه‌کی بێماڵوحاڵدا
وه‌ختێک جانتای هه‌موو ڕابوردوه‌کانمان له فارغۆنی
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی دڵڕه‌قیدا
!… لێ به‌جێمابن
مه‌حاڵه دروستکردنی که‌پرێک
به لێواری دۆزه‌خی دابڕانه‌وه ،
کاتێک ئێمه ئه‌و موسافیره نه‌فره‌تی و گومڕایه‌نه بین
پێیه‌کمان له ناو عاتیفه‌ی دایکمان و
پێیه‌که‌ی ترمان ،
… له ناو سه‌ره‌ڕۆیی دونیادا بێت
ئه‌ی دۆست له‌ناو هه‌ڵوه‌رینی ڕۆژه‌کانمان
به‌سه‌ر بیانووه‌کانماندا
ئێمه به خه‌زاندا ده‌ڕۆین و ئه‌وه‌ی لێشمان جێده‌مێنێ
به‌هاره به باخچه سه‌وزه‌کانی خه‌یاڵه‌وه
گۆرانییه به ڕشێنه بارانه‌کانی و
… سووتانه به پشکۆ گه‌شه‌کانی ئه‌فسووسه‌وه
چ ئێخه‌یه‌کیش له ئارادا نیه ،
!! بیگرین و ڕایته‌کێنین
کاتێک ڕادێین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌ریه‌که‌مان و
! خه‌ریکی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ته‌نهایی خۆی بێت
… پاش به‌سه‌رچوونی سه‌رده‌می ئیماره‌ته‌کانی هاوسۆزی
پاش وێرانبوونی شار‌و گوندی پێکه‌وه‌ییو
نه‌مانی هیچ مه‌یلێک بۆ چوونه‌وه سه‌ری دێڕ
له خوێندنه‌وه‌ی خۆمان و
… له وتنه‌وه‌ی ئایه‌ته پیرۆزه‌کانی هاودڵیی
ئه‌مه ئیتر به‌ره‌نجامی گه‌ڕۆکی و سه‌رقاڵی نیازه
به شاره قه‌ره‌باڵغه‌کانی ته‌م و
… کۆڵانه پێچاوپێچه‌کانی ئاوڕنه‌دانه‌وه‌دا
!!! … که ماڵی ساده‌یی و ئاشنایی جاران ناکه‌وینه‌وه
ئه‌ی دۆست تازه ئیتر ته‌واو
په‌ڕاوی ئه‌و ڕۆژگارانه با بردنی
که حیکایه‌ته‌کان بێسڵه‌مینه‌وه
له خشپه‌ی هیچ ئه‌گه‌رێک
! ئێمه‌یان به سازگاری له خۆیاندا ئه‌نووسیه‌وه
تێپه‌ڕی زه‌مانی زوو
که له چاوی مناڵییه‌وه به چاویلکه‌ی شیعر
ژیان قه‌ڵبه‌زه‌ی تاڤگه‌یه‌ک بوو به لێواری ئه‌فسوونه‌وه و
تا کۆتایی به‌هه‌شتی خه‌یاڵ
… خوڕه‌ی جوانیمان ده‌هات
تێپه‌ڕی زه‌مانی زوو
که چاوشارکێمان له ناو پرژه‌ی باراندا ده‌کرد و
یه‌کتریمان له‌وسه‌ری له‌زه‌ت گڕ ده‌دا و
به‌ناو موچوڕکا ده‌گه‌ڕاینه‌وه و
! که‌چی هه‌رگیز ون نه‌ده‌بووین
ئه‌ی دۆست نازانم
تازه ته‌گبیرمان چی بێت
دوای ئه‌و خه‌ونه خۆشانه‌ی
له شه‌وه هێمنه‌کانی تریفه‌دا بینیمانن و
که‌چی له ماڵه شێداره‌کانی نییه‌تخراپیدا ،
خه‌به‌رمان بۆوه‌و
یه‌کسه‌ر له‌بیرمان چوونه‌وه …؟
بڵێی شیاو بێت چیتر ،
دڵ بۆ نوقڵی خۆشه‌ویستی و
ده‌ست بۆ دارعاسای ده‌ست و
چاو بۆ خه‌رمانه‌ی ساده‌ییه‌که‌ی جارانی یه‌کتر بگرینه‌وه !؟
ئاخر بێڕه‌حمی ده‌شتێکی کاکی به‌کاکیه
خاڵی له هه‌ر ساباتێک و
… پڕاوپڕ له لرفه‌لرفی دۆزه‌خ
حه‌یف بێڕه‌حمی سه‌رده‌مێک نه‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو
به‌ڵام سه‌ر‌جه‌م زه‌مانه‌کانه ،
ڕاکشاو
! … له ژێر شه‌سته‌بارانی ترپه‌کانی دڵ
ئه‌ی دۆست ته‌ماشاکه
چ باهۆزێک هه‌ڵی کردوه له ڕۆحمان
له‌هه‌ر کوێوه ده‌ڕۆین
پێمان له چیرۆکی ته‌واونه‌کراو گیر ده‌بێ و
ڕه‌ته‌ڵ ده‌به‌ین به‌سه‌ر ناهه‌قی و
ده‌که‌وینه ناو چاڵی مه‌نفا و
… بیرچوونه‌وه‌ی ئازیزانه‌وه
… چ دۆزه‌خێکی سوتێنه‌ره بیابانی ئارامگرتنمان
تا ڕۆح بڕبکات سرته‌ی شنه‌بایه‌کی پرسیار نایه‌و
گۆشه‌ی سێبه‌ری گشت وه‌ڵامێکیش
… بۆ ده‌رده‌داریمان قاتی بوو
ئێستا سه‌رده‌مێکه
وه‌ک ئه‌وه‌ی باوی پرسیار نه‌مابێ که‌سه‌که‌م
وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێک تۆرانی
ته‌جه‌لای له‌گه‌ڵ دڵ
… پێ ئاشت نه‌بێته‌وه
چه‌ند ڕۆده‌چین به قوڵایی خۆماندا و
چەند بە داڵغەدا ئەچین
له‌وسه‌ره‌وه که دێینه‌وه
هیچمان له‌گه‌ڵ خۆمان پێناهێنرێته‌وه ،
…بۆ ناو زانینی مه‌حکومیمان به‌م زوڵمه‌ته
2008