Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
بمرن ئەوغیرە زەردانەى لەئێمەدا سەوز دەچنەوە

بمرن ئەوغیرە زەردانەى لەئێمەدا سەوز دەچنەوە

Closed
by September 2, 2008 ئەدەب

 بمرن ئەوغیرە زەردانەى لەئێمەدا سەوز دەچنەوە
  تێكۆشەرخالید
 
 
 ماڵئاوا…
 ئەى سترانى وەریوتر لە من
 ئەى یەمانى یاكەندى تەمەنەم
 ئیتر بەتەنیشت
 ئەم شوراى شەوەدا
 گۆرانى بۆجەنگەكان ناڵێم
 بۆئەوسۆكانەى لەمنداونن
 لەتۆدا تەژین
 ئیدى دەنگى من
 لەكۆڵانێكى مەحزوندا لەنگەر ناگرىَ..
 ئەوەسینەى مراوییەكى زیتە
 لەوڕووبارى مەرگەدا
 كەلەچەقۆى حەرفێك دەچێت
 بۆسەربڕینى زەمەن..
 ئەوە بێدەنگى ژوورەكەمە
 تەنهایى داگیرساندووە و
 تەشقى لەبەر بڕاوە
 لرفەلرفى لەچڕین پڕە
 ئەوە قەڵەمەكەم
 پەنجەى كەیل كردووە لە هەناسەى ئەوو
 وون بوون ..
 لەپەیكارێكى عاشقانەدا..
 لەنزایەكى پڕبە تەما دا
 تۆدەهێنمەوە
 بەبەرى ئاودا
 چڵاكىَ دەڕوێنم
 لەحەوشەى پڕگریانى مەغزمدا
 تاسەهەندى بۆ وەهم و
 هەتاویشى بۆ هەڵپڕوكانى
 ئەم جەستە پڕ ئاراندنە حازربێت
 ماڵئاوا….
 ئەى مەرگى ناكاوى ژیانم
 بەخێربێیت …بەخێر
 ئەى ژیانى ناكاوى مەرگم
 ئەى سێبەرى
 خۆرەتاوى تەمەن
 ئەى هەتاوى
 پڕسێبەرى مردن.
 من ئیدى بەتاڵم لەتەفسیرى ئەو
 گیاى سەربڕاو منم
  وەك چۆن بارانى ئاسمانێكى
 تەمتومان لەمندا دەچۆرێتەوە
 من ئیتر
 قاوەیبوونم .مردنم
 لەوكوچەو كۆڵانانەدا دەلەرزێت
 كەتۆ بەبىَ چەتر
 بەنێو شەستە بارانەكانیدا دەڕۆى
 بىَ ئەوەى لەمەرگێك سڵ بكەى
 كەچاوەڕێتەوە هى تۆیە
 من (قاوەیترین كوڕى ئێرە)
 ئێستا لەخۆم بەتاڵم
 هیچم نەماوەتەوە بۆ ئەوىَ
 كەهاتمەوە
 فیراقى دەخنكێنم
 ماڵئاوایى…
 بۆهەمیشە ماڵئاوایى لىَ دەكەم
 "مردن بۆ هەمیشە ژیان
 ژیان بۆ هەمیشە مردن"
 بمرىَ ئەم گیاپیرانەى
 لەمندا دەڕوێن
 بمرىَ ئەو ڕقە تەڕانەى
 لەتۆدا هەڵدەواسرێن
 با بمرن ئەو غیرە زەردانەى
 لەئێمەدا سەوز دەچنەوە
 ماڵئاوا..
 ئیدى بۆهەمیشە تەواو
 ئیتر بۆهەمیشە دەستپێك
  هەموو تەواوبوونێك
 دەستپێكە…… ئاخر
 هەموو دەستپێكێك تەواو بوونە  "تەواوبوون!!"
 تەواوبوونێك كە هەرگیز تەواو نابێت
 ئیتر لە مندا لەتۆدا
  لەئێمەدا
 هەمیشە هیچ..
 هەمیشە تەواو…
 هەمیشەیش دەست پێك ….
 م
 ا
 ڵ
 ئ
 ا
 و
 ا
 17ئابى2008
 Tekoshar.khaled@gmail.com
 

Previous
Next