
هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق
هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق
نوسینی فاتیح به‌هرامی
وه‌رگێرانی له فارسیه‌وه سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
به‌شی دووه‌م
چاره‌نووسی پرۆژه‌ی" ئاشته‌وانی گشتی " ، ڕێگریه‌کانی پرۆژه‌ی بۆش _ مالیکی
له به‌شی یه‌که‌مدا ئه‌وه‌ی باسم کرد بارودۆخی خه‌ڵکی بوو له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بانده ئیسلامیه‌کان و هێزه داگیرکه‌ره‌کان، وه به کورتی باسکرا له پروپاگه‌نده‌کانی بۆش و لایه‌نگرانی بۆ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا وه هه‌وڵه‌کانیان بۆ دامه‌زراندنی هێزێکی چه‌کداری سه‌دهه‌زار که‌سی له‌و سونیانه‌ی که لایه‌نگری ئه‌مه‌ریکان ،له‌م به‌شه‌دا زیاتر ده‌چمه سه‌ر هۆیه‌کانی ئه‌و کوشت و کوشتارانه‌ی دوایی و ده‌ست پێ کردنی جه‌نگێکی وێرانکار و زه‌مینه‌کانی ئه‌و جه‌نگه..
له ئه‌نجامی داگیرکردنی عێراق و جه‌نگی ناوخۆ له‌ماوه‌ی پێنج سالی رابوردودا نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن کوژراو وپێنج ملیۆن ئاواره‌ی لێ که‌وتوه‌ته‌وه، وه کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی سپی و پنتاگۆن باس له شکسته‌کانی خۆشیان ده‌که‌ن که‌چی هێشتا "رێگای تازه‌یان بۆ پێشره‌وی" له روانگه‌ی خۆیانه‌وه به‌ردوامی دانه به جه‌نگ و مانه‌وه‌ی هێزی سوپاکه‌یان و هه‌مان ستراتیجی پێشوو له‌گه‌ڵ زیاتر کردنی هێزه‌کانیان . هه‌روه‌ک له به‌شی پێشوودا ووتم شه‌پۆلی ئه‌و قه‌تل و عامانه‌ی دوایی و زیاد بوونی ته‌قینه‌وه‌کان له شاره‌کانی عێراقدا پڕوپووچی پروپاگه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکا پیشان ئه‌دات سه‌باره‌ت به که‌م بوونی راده‌ی کوشتار له ساڵی 2007 ته‌نانه‌ت به راده‌یه‌کی زۆر بچکویش ،که ئه‌مه‌له لایه‌ن ئه‌م کاربه‌ده‌ستانه‌وه به پێشره‌وی سیاسی بۆش وکاریگه‌ری زیاد بوونی هێزه‌کانی حیساب ده‌کرێ ، له ماوه‌ی 2 مانگی پێشوودا و له شه‌ره‌کاندا نزیکه‌ی 2000 که‌س کوژراوه و 2500 که‌س بریندار بووه به جیا له‌م به‌لگه تایبه‌تیانه زیاد بوونی شه‌ره‌کان و کوشتاره‌کانی ئه‌م دواییه به ڕۆشنی ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن که ئه‌م بارودخه له ئه‌نجامی داگیر کردنی عێراق و له‌ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و رۆژ هه‌ڵاتی ناوراستدا پێک هاتوه باشتر نه‌بوه.پاش ئه‌وه‌ی ێه‌دام رووخا وئه‌مه‌ریکا وهاوپه‌یمانه‌کانی هاتنه ناو عێراقه‌وه له لایه‌ک جۆره‌ها گروپ و تاقمی دینی و قه‌ومی به به‌رژوه‌ندی جیا جیا‌و به ناکۆک له گه‌ل یه‌کتردا هاتنه ناو گۆرهپهکانی سیاسی عێراقه‌وه ، له لایه‌کی تره‌وه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه بوو بۆپاش ێه‌دام حسین ده‌بوو حکومه‌تێک بۆ ئه‌م گروپ و تاقمانه دروست بکات. ئه‌م سیاسته هه‌ر ته‌نها تایبه‌ت به عێراق نه‌بوو ، عێراق و ئه‌فغانستان تاقیگه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته بوون ، به‌لکو مۆدێلی حکومه‌تی کۆنسه‌رڤه‌تیڤی نوێ و دیمۆکراسی نه‌زمی نوێی جیهان له رۆژهه‌ڵاتی ناورهستدا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م حکومه‌ته قه‌ومی و دینیانه پای گرتوه ،که به‌م پێ یه ده‌یانه‌وێ کابوسی کۆنه‌په‌رسترین باڵی کۆمه‌ڵگا که دۆستی ئه‌مه‌ریکان سواری سه‌ر ی ئه‌م خه‌لکه بکه‌ن ، دیاره ئه‌مه به‌هاوکاری سوپای ئه‌مه‌ریکا وه پێدانی تازه‌ترین ته‌کنۆلۆجیای جه‌نگی به‌م تاقمه دینی و قه‌ومیانه . جه‌نگ و کوشتار و نا ئارامی به‌رده‌وامی ئه‌مرۆ به‌شێکی دانه‌بڕاوه له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای گروپ و تاقمی چه‌کداری قه‌ومی و مه‌زهه‌بی دامه‌زراون ،به‌م به‌لگانه پرۆژه‌ی گالته‌جاری ئاشته‌وانی گشتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رووبه‌رووی شکست بووه‌وه وه ته‌نانه‌ت خودی ئه‌مه‌ریکا دانی به‌وه‌دا ناوه . له دوای ده‌ورانی ده‌سه‌لاتی بۆلبریمهر ، ئه‌وانه‌ی بوونه سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌یاد عه‌لاوی و ، ابراهیم جه‌عفه‌ری بوون ،ناکۆکی توندی لایه‌نه سونیه‌کان سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی جه‌عفه‌ری وه‌ک سه‌رۆکی وه‌زیر سه‌ری هه‌ڵدا. جه‌عفه‌ریان به‌وه تاونبار کرد که دسه‌تی هه‌بووه له کوشتنی سونیه‌کاندا ، ئه‌مریکاش به جۆرێک دانی به‌مه‌دا ناوه . جه‌عفه‌ری وه‌لا نرا سه‌ره‌نجام نوری مالیکی وه‌ک دوا کارتی ئه‌مه‌ریکا کرا به سه‌رۆک وه‌زیر مالیکی ویستی شتێ باش پیشانی ئه‌مه‌ریکا بدات ئه‌ویش پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی گشتی بوو .ئێستا پاش دوو ساڵ به سه‌ر ده‌سه‌لاته‌که‌ی مالیکیدا بار‌و دۆخه‌که نه‌گۆرا و ته‌نانه‌ت تا چه‌ند مانگی پێشوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مه‌ریکاوه فشار بۆ بۆش هێنرا هه‌وڵ بدا کهمالیکی لابرێ له ده‌سه‌لاتدا ، به‌لام له به‌ر ئه‌وه‌ی بۆش ئه‌لته‌رناتیڤی تری نه‌بوو ناچار دیفاعی له مانه‌وه‌ی مالیکی کرد له گه‌ل ئه‌وه‌شدا مالیکی خسته ژێر فشاری ئه‌وه‌ی که ده‌بێ ئاسایس له عێراقدا دامه‌زرێنێ وه ره‌خنه‌ی توندی لێ گرت له‌م باره‌وه ، له راستیدا سیاسه‌تی تازه‌ی مالیکی " سوور بونی له سه‌ر به دی هێنانی ئاسایش " بووه‌ته جیگای دیفاعی بۆش و دار و ده‌سته‌که‌ی وه ئه‌م جه‌نگ و نا ئارامیانهی دوایی له ژێر کاریگه‌ری ئه‌م سیاسه‌تی به‌دی هێنانی ئاسایشدایه،ئه‌مه سه‌ره‌رای کاریگه‌ری ناکۆکیه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌م بار‌و دۆخه له که دواتر ده‌چمه سه‌ر ئه‌م کاریگه‌ریانه به‌لام پێش ئه‌مه پێویست ده‌کا بچمه سه‌ر باسی ده‌خاله‌تی لایه‌نه‌کان وه‌ک حکومه‌تی عێراق و ، په‌رله‌مان و ده‌وله‌ت له سه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا.
گروپه ئیسلامیه‌کان و په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌ت
به دوای رووخانی ێهدامدا چه‌ندین حیزب و گروپ هاتنه ناو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقه‌وه که زۆربه‌یان گروپی ئیسلامی شیعه بوون وه زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ش هاوپه‌یمانیه‌کیان دروست کرد به ناوی "ئیئتلافی یه‌کگرتووی عێراق" که ئه‌مه به ناو هاپهیمانیهکی په‌رله‌مانیه.له نێو ئه‌ماندا ئه‌کرێ سێ گروپی سه‌ره‌کی له ئیسلامیه شیعه‌کان دیاری بکه‌ین و باسیان بکه‌ین به ده‌وای ئه‌ماندا باس له چه‌ندین حیزبی ناو په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌ن و ده‌وله‌ت ده‌که‌ین .
1_ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشی ئیسلامی عێراق :
ئه‌م رێکخراوه 26 ساڵ پێش ئێستا له ساڵی 1982 له ئیران به یارمه‌تی جمهوری ئیسلامی ئێران پێکهات. محمد باقر حه‌کیم له‌ساڵی 1980 چوو بۆ ئێران پاش 2 ساڵ به پشتیوانی جمهوری ئیسلامی ئێران ئه‌م گروپه‌ی پێک هێنا 4 سال دواتر بووه سه‌رۆکی ئه‌م رێکخراوه .له پاش شه‌ری که‌نداو باقرحهکیم له‌سالی 1991 له راگه‌یاندێکدا داوای له خه‌لکی عێراق کرد له‌دژی سه‌دام حسین راپه‌رین بکه‌ن ئه‌م راپه‌رینه سه‌رکوت کرا. به دوای ئه‌وه‌دا باقرحهکیم" سوپای البدر" ی پێک هێنا ئه‌مه به کۆمه‌کی ئێران و له واقعدا هه‌ر له‌ناو سوپای پاسدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران‌دا بوون . ئه‌وکاته ژماره‌ی ئه‌م سوپایه(البدر) پێنج هه‌زار که‌سێک ئه‌بوون .باقر حه‌کیم له پاش رووخانی ێه‌دام له ناوه‌راستی مانگی ئایاری2003 دا گه‌رایه‌وه عێراق .سێ مانگ دوای ئه‌وه له29ی مانگی ئابی2003دا ئه‌و له گه‌ل سه‌د که‌سی تر له لایه‌نگرانی له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له نه‌جه‌ف کوژران موفق روبیعی له‌پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی نه‌جه‌ف ووتی: "به‌رێز حه‌کیم له بواری سیاسی و ئایینیه‌وه که‌سێکی نه‌رم بوو. ئه‌و له دڵه‌وه باوه‌ری هه‌بوو به دیموکراتی و عێراقێکی په‌رله‌مانی و خاوه‌ن ده‌ستور چه‌ند میللیه‌تی ".
له پاش کوژرانی محمد باقر حه‌کیم ، ئیتر عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیم کرا به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی بالای شۆڕش ئیسلامی عێراق وه بوو به یه‌کێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حکومه‌تی وه‌ک نوێنه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م گروپه له ناوحکومهتدا . عهبدالعزیزالحکیم هه‌ر وه‌ک براکه‌ی به هۆی ئه‌وه‌ی که دژی حکومه‌تی پێشووی عێراق بوو هه‌میشه به‌عس به شوێنیه‌وه بوو.ئه‌و سالانێکی دوور و درێژ بوو له عێراق دوور خرابووه‌وه له‌ئێران ده‌ژیا تاسالی 2003 له‌پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ک هه‌فته به سه‌ر کوشتنی براکه‌یدا، له‌مانگی ئایاری 2003 هاوشانی چوارسهدکهس له‌ئه‌ندامانی " سوپای البدر " که به‌شی سه‌ربازی مجلیسی ئه‌علا بوو گه‌ڕایه‌وه عێراق . ئه‌و ئیتر بووه فه‌رمانده‌ی سه‌ره‌کی سوپای البدر .عبدالعزیز الحکیم پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مجلیس ئه‌علای خرایه ئه‌ستۆ رۆشت بۆ ئێران له‌گه‌ل به‌رپرسان دیدار و گفت وگۆی زۆری ئه‌نجامدا. ئه‌و له مانگی دوانزه‌ی سالی 2006دا سه‌ردانی ئه‌مریکاشی کرد و له‌کۆشکی سپی چاوی که‌وت به جۆرج بۆش و له سه‌ر بارودۆخی عێراق گفتوگۆی ئه‌نجامدا .
2_ حزب الدعوە (حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی ):
لهناوهراساتی ده‌یه‌ی په‌نجاکاندا له‌لایه‌ن محمد باقرالێدر و ژماره‌یه‌ک له هاوبیرانی دامه‌زرا .ئامانجی محمد باقر الێدر له‌دامه‌زراندنی ئه‌م رێکخراوه به‌رگرتن بوو به‌رانبه‌ر به گه‌شه‌ی مارکسیزم ومه‌یلی چه‌پ له ناو لاوان و خوێندکاران و دامه‌زراوه ئایینیه‌کاندا ، به‌دوای ئه‌وه‌دا ئامانجی دامه‌زراندنی حکومه‌تیکی ئیسلامی بوو له‌عێراقدا. "کتێبه‌کانی ئابوری ئێمه " و "سیاسه‌تی ئێمه " سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بوون بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئیسلام وه‌ک مه‌کته‌بێکی فیکری و وه‌ک بنه‌ماکانی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که خۆیان ده‌یانویست دایمه‌زرێنن . ئه‌م حیزبه ده‌ستی کرد بهههڵسورانی سیاسی و چه‌ند ساڵێکیش خه‌باتی چه‌کداری به نهێنی له دژی حکومه‌تی ێه‌دام ئه‌نجامدا، پاش رووخانی رژیمی پاشایه‌تی له عێراقدا ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که ده‌هاتنه سه‌ر کار له هه‌وڵی سه‌رکوتی ئه‌م حیزبه‌دا بوون . سه‌ره‌نجام محمد باقر ێه‌در ساڵی 1971و1974ده‌سگیر کرا ، به‌ڵام به هۆی زۆری لایه‌نگری له لایه‌ن عه‌شایه‌ره شیعه‌کانه‌وه زۆر نه‌ده‌مایه‌وه له زینداندا ئازاد ده‌کرا . دواجار چه‌ند مانگ پاش به سه‌ر به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی جمهوری ئیسلامی له ئێران‌دا، ێه‌در ده‌ست به‌سه‌ر کرا له ماڵه‌که‌ی خۆیدا دوای یه‌کساڵ ئه‌و له گه‌ل خوشکه‌که‌ی ئامینه (ناسراوبه بنت الهدی ) له سێداره دران له‌لایه‌ن ێهدامهوه . ێهدرو خومێنی په‌یوه‌ندیه‌که‌ی توندوتۆڵیان هه‌بوو پێکه‌وه نزیکه‌ی13 سال پێکه‌وه بوون له نه‌جه‌ف . محمد باقر حه‌کیم ، مه‌حمود شاهرودی و کاڤم حائری قوتابی محمد باقر ێه‌در بوون .له دوای ئیعدامی ێه‌در حیزبی دهعوە به هۆی له‌ده‌ست دانی رابهرهکهیهوه تووشی کزی و لاوازی هات ، رابه‌ره‌کانی له لایه‌ن ئێرانه‌وه راسته‌وخۆ ده‌پارێزران و زۆربه‌یان چوونه ئێرانه‌وه . دواتر به‌شێکی تریان وه‌ک ابراهیم جه‌عفه‌ری ڕۆشتن بۆ له‌نده‌ن وئهوانهشیان که‌چونه ئیران له تاران وقوم له ژێر چه‌تری مه‌جلیس ئه‌علای ئیسلامدا مانه‌وه چونکه جمهوری ئیسلامی ئه‌م رێکخراوه‌ی بۆ کۆکرنده‌وه‌ی لایه‌نه جیاجیاکانی شیعه‌کان پێک هێنا بوو. به‌م جۆره میراته‌که‌ی محمد باقرێهدر درا به محمد باقر حه‌کیم که خێزانه‌که‌ی به دوژمنی ێه‌در ناسراوه .حیزبی دعوە تاپێش هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆسه‌ر عێراق له‌ساڵی 2003پارچه پارچه بووبوو له‌گه‌ل حیزبه‌کانی تر کاریان ده‌کرد به‌لام له‌دوای رووخانی ێه‌دام مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات وای لێ کرد یه‌ک بگرێته‌وه و گیان بخاته خۆیه‌وه وه‌ک یه‌کێ له هێزه سیاسیه‌کان له عێراقدا سه‌ری ده‌رهێنایه‌وه .ابراهیم جه‌عفه‌ری که له پێش مالیکی سه‌رۆکی وه‌زیران بوو رابه‌ری حیزبی ده‌عوه‌ی له ئه‌ستۆیه ، جه‌واد مالیکیش ،که له دوای سه‌رکوتی ئه‌م حیزبه له سالی 1980رای کردبوو بۆ سوریا ، ئێستا قسه‌که‌ری ئه‌م حیزبه‌یه پێشتریش یه‌کێ بووه له هه‌لسوراوان و ئه‌ندامانی کۆنی ئه‌م حیزبه .
3_ گروپی موقته‌دا ێه‌در ( جیش المهدی یا سوپای مه‌هدی)
موقته‌دی ێه‌در یه‌کێکی تره له رابه‌رانی دینی له عێراقدا که هه‌ر له سه‌ره‌تای داگیرکردنی عێراقه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارێکی ئاشکرای ئه‌مریکا بووه‌و وه توند مامه‌له‌ی کردوه له گه‌ل ئه‌و گروپه شیعانه‌ی تر که هاوکاری ئه‌مه‌ریکایان کردوه هه‌ر بۆیه موقته‌دا ێه‌در بهئاژاوهچی ناوبانگی ده‌رکردوه له‌گۆره‌پانی سیاسی عێراقدا . ناکۆکی ئه‌و له‌گه‌ل رابه‌رانی ئایینی تر و رابه‌رانی گروپه ئیسلامیه‌کانی تر ، جگه له‌وه‌ی ناکۆکیه له سه‌ر شێوه‌ی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، ناکۆکیه‌کی تری پێشووی باوکیه‌تی ( محمه‌د ێادق ێه‌در )کهههیبووه له‌گه‌ڵ ئه‌م رابهرانهدا وه له سه‌رده‌می ێه‌دام حسیندا . محمد ێادق ێه‌در هه‌رچه‌نده له لایه‌ن ێه‌دام حسینه‌وه کۆمه‌ک ده‌کرا بۆ دژایه‌تی کردنی رابه‌ره دینیه‌کانی تری نه‌جه‌ف که دۆستی جمهوری ئیسلامی ئێران بوون که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وله‌گه‌ڵ دووکوری تری له ساڵی 1999 ئیعدام کران له‌لایه‌ن رژێمی ێهدامهوه .
موقته‌دی ێه‌در به شێوه‌ی ئاشکرا و به‌توندی که‌وته ره‌خنه گرتن له‌رابه‌رانی دینی و گروپه ئیسلامیه‌کانی تر‌و به تایبه‌ت له بڵاوکراوه‌یه‌کدا به‌ناوی ” الحوزە الناگقە"( حه‌وزه ی قسه‌که‌ر )ئه‌م ووتانه ی بڵاو ده‌کرایه‌وه که زیاتر له‌دژی بێ دنگهبوون یا هاوکاری کردنی ئه‌م گروپانه بۆ ئه‌مه‌ریکا بوو.
ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی گروپهئیسلامیهکانی تری ناو ده‌برد به (حه‌وزه بێ قسه ) بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆشی ناو ده‌برد به( حه‌وزه‌ی قسه که‌ر ).سه‌ره‌نجام له مانگی 4ی 2004 ئه‌م بڵاوکراوه‌یه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی حکومه‌تیه‌وه راگیرا ئه‌مه بووه بیانوو بۆ راپه‌رینی موقته‌دا ێه‌در و لایه‌نگرانی له نه‌جه‌ف که بهراپهرینهکهی ێه‌در ناسراوه هه‌رله‌و مانگه‌دا و له‌هه‌مان سالدا به‌رپاکرا .سوپای مه‌هدی له راستیدا دوو هه‌فته پاش گه‌یشتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق له لایه‌ن موقته‌دا ێهدرهوه دامه‌زرا .گه‌رچی پیاوانی ئایینی و مجلیس ئه‌علا و حیزبی ده‌عوه له سه‌ره‌تاوه ویستیان هیچ گرنگی دانه‌نێن بۆ موقته‌دا ێه‌در و گروپه‌که‌ی و هه‌وڵیان ئه‌دا خۆیان دوره‌په‌رێز بگرن له‌هه‌ر دهرگیریهک له‌گه‌ڵیاندا که رووبدات به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت که ئه‌مانه ده‌ستیان هه‌بوه له سه‌رکووتی ئه‌م گروپه‌دا ئه‌ویش به هۆی پشتیوانی کردنیان بوو له ئه‌مه‌ریکا له کاتی لێدانیدا .دوو مانگ پاش هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق موقتدا ێه‌در له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه به‌وه تاوانبار کرا که ده‌ستی هه‌بێ له تیرۆری پیاوێکی ئاینی به ناوی مه‌جید خوئی که ماوه‌یه‌ک له‌پێش رووخانی ێه‌دام له له‌نده‌ن به یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا گه‌ڕابووه‌وه نه‌جه‌ف موقته‌دا ێهدریش رای گه‌یاند که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نه‌بووه به‌م تیرۆره‌وه . هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی رووخانی ێهدامدا بوو موقته‌دا ێه‌در چوو بۆ ئێران له گه‌ل پیاوانی ئایینی شاری قوم و به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کاڤم حائری که جێگای باوه‌ر وڕێزی ئه‌و بوو گفت و گۆی ئه‌نجامدا . جمهوری ئیسلامی و راگه‌یاندنه‌کانی به ئاشکرا هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایانه‌دا و به‌تایبه‌تی له شه‌ره‌کانی نه‌جه‌فدا له ساڵی 2004دا پشتیوانیان له موقته‌دا ێه‌در ده‌کرد . له ماوه‌ی پێنچ ساڵی ڕابووردودا و به تایبه‌ت له مانگی 4ی 2004ه‌وه "سوپای مه‌هدی "له‌عێراقدا یه‌کێ بووه له لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کان له‌گه‌ل سوپای ئه‌مریکا و ئینگلیس و،هێزه‌کانی سوپای عێراق وله‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامیه‌کانی تر به سونیهکانیشهوه وه یه‌کێ بووه له‌و لایه‌نانه‌ی که ده‌ستی بووه له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبدا له عێراقدا . هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌رانه‌دا موقته‌دا ێه‌در گه‌لێک سیاسه‌تی تری بردووه به رێوه وه‌ک چه‌ک دانان ،خۆ نزیک کردنه‌وه له عه‌لی سیستانی ،گفتوگۆ له گه‌ڵ حکومه‌ت و حیزبه‌کانی تر،ڕێکه‌وتن له‌گه‌ل مه‌جلیس ئه‌علا له سه‌ر چه‌ندین کاری فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش و هێرش نه‌کردنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوپای عێراق ، به‌شداری کردن له هه‌لبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و ئه‌وانی دیکه‌دا .
له باری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ،لایه‌نگرانی مۆقته‌دا ێه‌در لاوان و خه‌لکی هه‌ژاری دانیشتووی که‌نار شاره‌کان بوون به تایبه‌ت ئهوههژارنهی که به‌هره‌مه‌ند ده‌بوون له خێر و ێهدهقاتی ریکخراوه‌و ده‌زگا خه‌یریه‌کانی ئه‌و وه ئه‌ندامانی سوپای مه‌هدی له‌م جۆره که‌سانه‌ن .گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئه‌م ده‌زگا خه‌یریانه سامانی به‌جێماوی محمه‌د ێادق ێهدری باوکی موقتداێهدر ه. ئه‌م سامانه‌ی محمد ێادق ێهدریش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو پاره و پوله‌ی که له مهوقوفات و به‌شی ئیمامه‌وه ده‌ستی ده‌که‌وت له‌ڕیگای ئه‌و تۆڕ و ده‌زگای خێرخزانهوه که له شاره‌کاندا دایمه‌زراندبوو بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی ئایینی و سیاسی .موقتدا ێه‌در له ناو خه‌لکی هه‌ژاری ناوچه‌کانی ناوه‌راست و خوارووی عێڕاق لایه‌نگری زۆره و یه‌کێ له گرنگترین شوێنه‌کان که زۆرترین لایه‌نگری ئه‌وی تێدا کۆبووه‌ته‌وه شارۆکه‌ی "الێدر " ه له‌باشوری رۆژئاوای به‌غدایه که پێش رووخانی ێه‌دام شارۆچکه‌ی ێه‌دام بوو ("مدینەالێدام" خه‌لکی زیاتر ناوه ئه‌سله‌که‌ی خۆی که مدینە الپورە به‌کارده‌هینن_وه‌رگێڕ )شێوه‌ی کارکردنی موقته‌دا ێه‌در وه‌ک حیزب الله‌ی لوبنانه جگه له‌لایه‌نی سه‌ربازی گرنگی ده‌دا بهریکخراوهی خێرخوازی و سهربازگیریش له ناو لاوانی فه‌قیر ونه‌دار به‌تایبه‌ت ئه‌اونه‌ی خێر وه‌رده‌گرن له‌م رێخراوه و داموده‌زگایانه . به‌شێکی تری ئه‌م سامان و توانا ماددیانه‌ی موقته‌دا ێه‌در ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کۆمه‌که‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران وه میکانیزمی به ده‌ستهینانی له لایه‌ن ئه‌م ریکخراوه ئیسلامیانه‌وه . له کاتی پروپاگه‌نده‌دا موقتدا ێه‌در رووی ده‌می ده‌کاته خه‌لکی به‌شخوراو " موستعچفین " وه‌ک شیعار ئه‌مه به‌کار ده‌بات .
ماویه‌تی
………………………………………..
تێبینی وه‌رگێر : ئه‌م بابه‌ته له بڵاو کراوه‌ی ئه‌نته‌رناسیونالی ژماره 244وه‌رگیراوه