
بریسکه‌ی چه‌ن پارچه ئاوێنه‌یه‌ک
بریسکه‌ی چه‌ن پارچه ئاوێنه‌یه‌ک
"حه‌مه سه‌عید که‌لاری "
دز
======
ئه‌و نه‌مامه
ئه‌و گوڵاڵه
ئه‌و پیره دار و کانیوه سه‌رمایانه
پاساریه‌کان سه‌رمایانه ناجریوێنن،
دهخیلتانبم به‌م به‌هاره کێ هه‌تاوی لێدزیون؟؟
ئابروو
===
عه‌یامێکه
مانگی جارێ شۆڕه‌بیه‌ک له‌قه‌راغی ئه‌و گۆمهده
له ئاوێنه‌ی ئه‌و ئاوه‌دا
خۆی ئه‌نوێنێ و به‌ده‌م یادی چێژهشیرینهکانهوه
به شانه‌ی "با "قژ دادێنێ وله‌سه‌ر لێوی چه‌ن ورتهێ هه‌ڵئه‌فڕێ
( لاولۆت بڕن چیتکرد کچێ؟ دارژاڵهیه،بنهتهروویه
نه‌تبینێ و ئابڕووت بچێ)
؟؟؟؟؟؟!!!!!
======
– ئه‌م شاره‌ی من موزه‌خانه‌ی نه‌مرانه
+ دایه ئه‌م وێنانه هی کێن؟
-رۆله وێنه‌ی شه‌هیدانه
+ئه‌ی دایه باوکم کامیانه؟؟!!
کونده‌په‌پوو
=======
ئه‌و ساته‌ی وا ئازار ئه‌بێته لاپه‌ڕه‌و
خوێن به حیبر
ویژدان ئه‌بێته قه‌ڵه‌م ،قه‌ڵه‌می شیعر
ئیتر هه‌ڵبه‌ست په‌ر و باڵی لێئهڕوێ ودوور ئه‌فڕێ
ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش به جێدێڵێ بۆ جانه‌وه‌رو بایه‌قوش.
مه‌رگ
===
ده‌فته‌رێکی رهنگسههۆڵیی که " با " ئه‌ی با
قه‌ڵه‌مێ هه‌تیو ئه‌که‌وێ
که قه‌ڵه‌میش دوا دڵۆپی خوێنی ئه‌تکێ
په‌نجه‌ی ئه‌ده‌ب ئفلیج ئه‌بێ،
که شه‌ونمی سایه‌قه‌ی چاو
به‌سه‌ر گوڵزاری کتێبا دانه‌بارێ
ورده ورده هۆش ئه‌مرێ ،
بۆ ئینسانێ
په‌موو قه‌تماغه‌ی برین و تابووتی سوور که‌ژاوه بێ
هه‌ور ئه‌سووتێ
مانگ ئه‌برژێ
خۆر ئه‌ڕچێ
شاعیر شێتئهبێ
دڵ ئه‌مرێ.
* ئه‌م شیعره له ساڵی 1994 نوسراوه