
نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌ر چوار پارچه باشوور ده‌پارێزێ
نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌ر چوار پارچه باشوور ده‌پارێزێ
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
ئه‌وه ماوه‌یه‌که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئێراق به‌بیانووی جۆر به جۆر دژ به گه‌لی کورد و حکوومه‌تی هه‌ریم که‌وتووه‌ته تهشقڵه گێڕان و ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه رۆشنبیران و ره‌خنه‌گرانی دڵسۆز هاواریان ده‌کرد، خه‌ریکه دێته دی!
بێگومان ئه‌م دهسدرێژکاریانهی که حکوومه‌تی ئێراق ده‌ستیپێکردوه له که‌مبوونه‌وه‌ی گرژیی نێوان شێعه و سونه و تا ڕاده‌یه‌ک خۆگرتنی ده‌سه‌ڵاتئ ناوه‌ندیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. واتا حکوومه‌تی ئیڕاق له سه‌ره‌تای خۆگرتن و له ده‌ڵه‌مه دهرجوونهوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هێشتا به‌ڕاستی نه ده‌وڵه‌ت و نه هێزێکی چه‌کداری ئه‌وتۆی هه‌یه، به‌په‌له که‌وتووه‌ته هه‌ڕه‌شه کردن له کورد. ئه‌لبه‌ت له ڕاستیدا ئالۆز کردنی هه‌لومه‌رجی سیاسی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی حکوومه‌ته و هه‌موو ئه‌مانه له بڕیاره نگریسه‌که‌ی پارلێمانی ئێراق دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان و ته‌گه‌ره خستنه رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک بۆ سه‌ر کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
وه‌ک دیتمان پاش چه‌ند سال یه‌کتر کوشتن به شێوه‌یه‌کی وه‌حشیانه و بێره‌حمانه، له‌و کاته‌دا که پرسی که‌رکووک و کوردستانی بوونی هاته ئاراوه، هه‌موو ناکۆکیه‌کانیان فه‌رامۆش کرد و شێعه و سونه بۆ یه‌که‌م جار له سه‌ر پرس و که‌یسێک هاوده‌نگ و هاو را دێنه مه‌یدان که ئه‌ویش دژ به گه‌لی کورد و مافه‌کانی بوو. یه‌کگرتنێک که ئه‌وه 5 ساڵه رووناکبیرارنی دڵسۆز مه‌ترسییه‌که‌ی به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد دا هاوار ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ گوێ بیسێكیان نه‌بوو.
مه‌گه‌ر که‌م هاوارمان کرد :ئه‌ی سه‌رکرده‌کان، ئه‌مرۆ شێعه و سونه دژی یه‌کن ده‌بێ باشترین که‌ڵک له هه‌لومه‌رجه‌که بگرین و ناوچه دابڕاوه‌کانمان بگێڕێنهوهسهر کوردستان و نیمچه ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان. مه‌گه‌ر که‌م نووسیمان که دژایه‌تیی شیعه و سونه هه‌تا هه‌تایی نییه و رۆژێک شوڤینیزمی عه‌ره‌ب هه‌موویان له‌ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌کاته‌وه. مه‌گه‌ر که‌م باسمان کرد که هه‌رکات کێشه‌ی که‌رکووک جیدی بێته‌وه، ئه‌و دوولایه‌نه بێ دوو دڵی دژی کورد یه‌ک ده‌گرن!! به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ک هه‌ر به قسه‌یان نه‌کردین، به‌ڵکوو به تێکده‌ر و ناسیاسی و خه‌یاڵی باسیان کردین.
ئه‌و ده‌م زۆر دڵسۆز باسیان کرد با زوو کوردستانی بوونی که‌رکووک ڕابگه‌یه‌نین، به‌ڵام سه‌رکرده‌کان له‌باتی پشت ئه‌ستوور بوون به جه‌ماوه‌ر و خواسته‌کانیان ، به ئامریکا پشت ئه‌ستوور بوون . ئامریکاش ته‌نیا له فێکری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا و له‌ڕاستیدا پاش که‌ڵک وه‌رگرتن له کورد بۆ پێشبردنی مه‌رامه‌کانی، قه‌ت پشتی شۆڤنیزمی عه‌ره‌ب و وڵاتانی ناوچه‌ی بۆ کورد به‌ر نه‌دا. ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌ی سه‌رکردایه‌تیی باشووری کوردستان به‌داخه‌وه کورد و مافه‌کانی و، به‌تایبه‌ت پرسی که‌رکووکیان گه‌یانده ئه‌مرۆ. رۆژێک که عه‌ره‌بی ناسیونالیست(شیعه و سونه و لائیک بێ جیاوازی) ده‌یانه‌وێ له قه‌ره‌ته‌په‌وه به‌رو ژوور ههڵکشین و خاک داگیر بکه‌ن. ده‌یانه‌وێت له گۆشه‌یه‌کی دیکه‌وه تووشی ئاڵۆزی و گرژیمان بکه‌ن و هێزمان په‌راکه‌نده بکه‌ن و کیشه‌ی که‌رکووک بمرێنن ، تا بتوانن له ئه‌گه‌ری دان و ساندنهکان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم دا خاکی داگیرکراوی پاش به‌عسمان پێبده‌نه‌وه و ئێمه‌ش که‌رکووک بۆهه‌میشه له‌بیر بکه‌ین.
ئه‌مه مێژووه. له دروست بوونی ئێراقدا موسڵ دابڕا و له ده‌سه‌ڵاتی قاسم دا (که باسی برایه‌تی کورد و عه‌ره‌بی ده‌کرد) بۆ هه‌میشه فه‌رامۆش کرا .به‌شێوه‌یه‌ک که ئێسته خۆشمان قه‌ناعه‌تمان هێناوه که موسڵ قه‌ت خاکی کوردستان نه‌بووه. ئێسته‌ش خه‌ریکه مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه و هاکا که‌رکووکیش به‌ده‌رده‌که‌ی موسڵ چوو. هه‌موو ئه‌مانه‌ش یه‌که‌م : له لاوازیی ناسیوناڵێزم و به‌هێزیی ئایین (موسوڵمان بوون) سه‌رچاوه ده‌گرێ.دووه‌م: سه‌رکرده‌کانی باشوور ئه‌وه‌نده حه‌زیان له ناو و جێگه‌ی خۆیانه، کورد و کوردستانیان لا گرینگ نیه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش به‌داخه‌وه ئاخری کورد تووشی شه‌ڕێکی ئیتینیکی ده‌کات. چوونکه لاوانی کوردستان ئیتر ئیجازه ناده‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان و نیشتمانه‌که‌یان وه‌ک ڕابردوو مامه‌ڵه بکرێت.
هه‌موو ئه‌مانه له کاتێکدان که پاش رووخانی سه‌دام ئه‌وه‌نده هێز وتوانامان هه‌بوو که نه غه‌در له که‌س بکه‌ین و نه خاک بدۆڕینین . به‌شێوه‌یه‌ک زۆر به‌ئاسانی ده‌مانتوانی کوردستانی بوونی که‌رکووک و باقی ناوچه دابراوه‌کان ڕابگه‌یه‌نین . بێگومان ئه‌وکات و له ئێراقیكی لێک هه‌ڵوه‌شاوه‌ی پڕ له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دا، که‌ه‌س نه‌یده‌توانی له به‌رابه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا راوه‌ستێ و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌وکاتی ئامریکاش به‌هۆی چه‌قین له گیژاوی شه‌ڕ و ناکۆکیی له گه‌ڵ شێعه‌و سونه و پێویست بوون به کورد ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئێستای زۆر جیاواز ده‌بوو. هه‌رچه‌ند بۆ کوردستانی ڕاگه‌یاندنی ناوچه دابراوه‌کان هیچ پێویستییه‌ک به بیروڕای ئامریکا نییه و ئه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورده که خۆی ده‌بێ بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
به باوه‌ڕی من ئێستا که حکوومه‌تی ئیراق (یا هێندێک که‌س و لایه‌ن له ناو ئه‌و حکوومه‌ته) خه‌ریکن به ته‌شقه‌ڵه گێران و ناردنی هێز، کورد تاقی ده‌که‌نه‌وه، ده‌بێ دڵنیا بین ئه‌م کرداره ، فیتی داگیرکه‌رانی (تورکیه، ئێران و سووریه) له پشته و به دڵنیاییه‌وه ئهوحکوومهتانه ئه‌و لایه‌نانه‌یان له پشتیوانییی خۆیان دژ به کورد دڵنیا کردووه‌ته‌وه. به‌تایبه‌ت گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له رۆژانی ڕابردوودا سه‌ره‌تا ئه‌حمه‌دی نژاد و پاشان به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی تورکیه ده‌که‌ن و ڕاست پاش ئه‌و سه‌ردانانه و هێندێک هاتووچووی کاربه‌ده‌ستانی ئێراق بۆ تورکیه و تاران، ده‌مدرێژیی دژی خه‌ڵکی کورد ده‌ستیپێکرد و هێزی چه‌کداریشیان ره‌وانه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کان کرد.
ئهڵبت گه‌ر به‌وردی چاو له هه‌لومه‌رجه‌که بکه‌ین ده‌بینین هه‌موو کێشه‌که ئه‌وه نییه و هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵات له ئێراقدا هیشتا زۆری ماوه بگاته ئه‌وه که بتواێت دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان شه‌ڕ بکات . له هه‌مان کاتدا هه‌ر گرژییه‌ک بێته ئاراوه، یه‌که‌مین زه‌ره‌رمه‌ندی ئامریکا ده‌بێت ، بۆیه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا هاتنه ئارای شهر یا گرژی له نێوان کورد و حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا به زیانی ئامریکایه و بێگومان ده‌کرێت وه‌ک کارتی فشار به دژی دیپلوماسی و سیاسه‌ته‌ت ئه‌و وڵاته له ئێراق و کوردستان به‌کار ببرێت .
به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و خاڵانه‌ی باسکرا، له هه‌موو لایه‌نێکه‌وه کورد گه‌ر له سه‌ر داواکردنی مافه‌کانی سوور بێت، هێشتاش کارت به‌ره‌نده‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه. چوونکه:
– هێزی چه‌کداری ئێراق هیچ رێکخستن و یه‌کگرتووییه‌کی ئه‌وتۆی نییه که بتوانی دژی گه‌لی کورد شه‌ڕ بکات.
– له‌باری وره‌ی شه‌ڕ و سه‌بازییه‌وه هێشتا سپای ئێراق سپایه‌کی شکست خواردوو ، به‌زیوو و شه‌رمه‌زاره.
– هێزی چه‌کداری ئێستای ئێراق (بێجگه له یه‌که‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان) بێجگه له‌وه‌ی که هه‌ر به‌شێکی سه‌ربه کۆتڵهیهکه،به زۆری به‌کرێگیراون و هیچ هه‌ستێکی نیشتمانی (ته‌نانه‌ت ئاینییش) هانده‌ریان بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ک و له‌به‌رکردنی جلی عه‌سکه‌ری نه‌بووه.
– هێزی پێشمه‌رگه و به‌تایبه‌ی لاوانی کورد له‌م کاته‌دا به‌ته‌واوی ئاماده‌ی به‌رگری له ده‌ستکه‌وته(نیوه و ناته‌واوه‌کانی) تا ئێستای باشووری کوردستانن و جیاله هێزی چه‌کداری هه‌رێم، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش(چ له باشووڕ و چ له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان) به گیان و دڵ ئاماده‌ی فیداکاری وخه‌بات و شکاندنی ده‌ست و پێی هه‌ر ده‌ست درێژکارێکن. که نموونه‌کانیمان له رۆژانی ڕابردوودا له شاره‌کانی باشووری کوردستان دیت که چۆن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕای خۆیان له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا به ئاگاداریی بیرورای گشتی گه‌یاند. بێگومان ئه‌و هه‌سته له به‌شه داگیرکراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان زۆربههێزتر و بهتهوژمتره . هه‌روه‌ک هێزه سیاسییه‌کانی ئه‌و به‌شانه به ڕاشکاوی ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌رگری له باشوور ڕاگه‌یاندوه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییانه سه‌رکردایه‌تیی کورد له باشووڕ سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وام بوون له گفتۆگۆ و دانوساندن له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت ، له هه‌ر شوێنێک هه‌ست کرا که هێزی چه‌کداری عێراق خه‌یاڵی تهشقهڵهگیڕانی هه‌یه، ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی لێبراوانه و گورچووبڕ و بێ دوودڵی به زه‌بری هیزی پێشمه‌گه‌ی کوردستان به‌سه‌ریاندا بدا و سه‌رشۆڕانه له کوردستان وه‌ده‌ریان بنێ.
ئیمڕۆ هه‌رچه‌شنه کۆتایی و نه‌رمی نواندنێک له ئاست ده‌وڵتی ناوه‌ندی و سپای ئێراق دا ده‌بێته هۆی سووڕبوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له دژایه‌تی کردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد و هه‌روه‌ها به‌رز بوونه‌وه‌ی وره‌ی ئه‌و هێزه شه‌رمه‌زار و دۆڕاوه. بۆیه قازانجی کورد له‌وه‌دایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌ودای مانۆڕ و خۆنواندن به‌و سپایه نه‌دات. سپایه‌ک که مێژووی له ئاست نهتهکهماندا بێجگه له کۆمه‌ڵ کوژی و وێرانی و جه‌نایه‌ت هیچیتر نه‌بووه. بۆیه له هه‌ر بزاوتێکی ده‌سدرێژکارانه‌ی ی‌دا ،ده‌بێ وه‌ها له‌سه‌ری بدرێت که توانای سه‌ربه‌رزکردنه‌وه و دووپات کردنه‌وه‌ی مێژووی قه‌ت به مێشک دا نه‌یه‌ت. ئه‌مه به‌تایبه‌ت کاتێك گرینگه که بزانین نووری مالکی وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان ، هه‌ر له ساڵانی پێش رووخانی سه‌دامه‌وه دژی مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه و به‌شداری نه‌کردنی له کونگره‌ی له‌نده‌ن و دژایه‌تی کردنی به‌ئاشکرای فێدارلیزم، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌ڵوێستی دوژمنکارانه‌ی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتداری ئیستای ئیراقه دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد.
khalil.ghazali@gmail.com