په‌نابه‌رانی عیراقی شالاو به‌ره‌و سویسرا دینن
په‌نابه‌رانی عیراقی شالاو به‌ره‌و سویسرا دینن …فیدراسیۆن چی ده‌کات"
؟… به‌ره‌و کۆنفره‌نسی یه‌که‌می فیدراسیۆن
جه‌مال كۆششپهنابهران، ده‌توانرێت به‌کۆمه‌ڵگا ناو بنێین، کۆمه‌ڵگای په‌نابه‌ری، ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یان پیکهناوه، به‌شێکیان له‌چنگ مه‌رگ قووتاری بووه و له یه‌کیک له وولاته ئه‌وروپاییه‌کان گیرساونه‌ته‌وه. چواندنی زوڵمی ئه‌م په‌نابه‌رانه، به که‌مایه‌تیه دینیه‌کان وه‌ک ئیزییدیهکان و کریستیانه‌کان، یان چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان، له عیراق و کوردستانی عیراقدا ، زیاده‌رۆیی نیه. کێشه‌که له‌وه دایه ئه‌م جه‌ماوه‌ره هه‌روا زیاد ده‌کات، هێشتا گۆشه‌یه‌کت چاره‌سه‌ر نه‌کردووه، ده‌یان پانایی ئازارت به‌ڕوودا ده‌کریته‌وه.
به‌گشتی سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ووڵاتانی ئه‌وروپایی هه‌مان ئاڵوگۆڕییان به‌سه‌ردا هاتووه له بواره‌کانی په‌نابه‌ران، کۆچ‌کردوان، یاسا تایبه‌تیه‌کانی هاوسه‌ری….له واقعدا ئه‌و یاسا تازانه ئامانجیان ده‌رکێشانی فایلی داواکارانی مافی په‌نابه‌ری یه، وه ڕێکخستنه‌وه‌ی بازاری کاره له هه‌ندێک ڕشته‌و بواردا. ئه‌م بابه‌ته جیگای لیکۆڵینه‌وه‌ی تره بۆ یه به‌پێویستی نازانم زیاتری له باره‌وه بنووسم.
داواکارانی مافی په‌نابه‌ری عیراقی له سویسرا، به‌پێی تازه‌ترین سه‌رژمیری، دووه‌م وولاتن له سویسرا، له‌مانگی 1 تا کۆتایی مانگی 6، سه‌رجه‌م 589 که‌سه . ئه‌مه‌ش 63 که‌س زۆرتره له‌هه‌مان ماوه‌دا له‌سالی 2007 دا.وه له %9.9 پیکده‌هینن. وه له‌ته‌واوی ساڵی ڕابردوودا 935 که‌س که ته‌نها 183 یان ئافره‌تبوون داوای مافی په‌نابه‌رییان کردووه. به‌لام سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی پهنارییدان تا کۆتایی ساڵی پێشوو 3492 که‌س بوون ،له‌وانه. 865 یان مێینه‌ن. وه تا کۆتایی مانگی 6 ساڵی 2008 ، له‌سه‌رجه‌م 3414 که‌سی که‌پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ریدا بوون 2588 یان مافی مانه‌وه‌ی کاتتیان پێدراو 820 که‌س له نیولیکۆلینهوهدان.
ئه‌م ژماره‌یه له‌چاو ژماره‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی،یه‌کجار که‌مه که به‌پیی ئاماره‌کانی کۆتایی مانگی 7 ی 2008 نزیکه‌ی 2 ملیۆن له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق و 2.78 ملیۆن له‌نیوخۆی عیراق دان.
مافی په‌نابه‌ری سیاسی خه‌ریکه بۆ خه‌لکی عیراقی وه به‌تایبه‌تی تر بۆ دانیشتوانی کوردستانی عیراق به‌یه‌کجاری نامینێ. ئیقامه‌ی کاتی جگه له‌وه‌ی که‌مافه‌کانی یه‌کجار به‌رته‌سکن، ههمێشهش له‌ترسی لیکدانه‌وه‌یه‌کی تری که‌یسه‌که‌تدا ، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌یه، که وه‌ک ئێستا زۆریک له‌و گه‌نجانه‌ی که تهمهنیکیان گوزه‌راند،سه‌ره‌تا له‌سه‌ر کاردهردکرێن و دواتر له سویس ته‌رد ده‌کرین ویان ده‌گوازرینه‌وه بۆ هایمه فریاککهوتنهکان.
فیدراسییۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا، هه‌رچه‌ند مێژوویه‌کی دره‌خشانی له به‌رگریکردنی سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی عیراقی هه‌یه، وه ئیعتباری گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهیناوه، له نیو ده‌وله‌ت، لایه‌نه‌کان، کۆڕکۆمهلهکانی ده‌وله‌تی ونادهولهتی یه‌کان، به‌لام به‌بۆچوونی من ئیمه ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌کی مێژوویین. ڕوو به‌رووی واقعیاتیکی تاڵین. ڕووبه‌رووین له‌گه‌ل ته‌رد، وه‌له‌گه‌ل پۆلی نوێی په‌نابه‌ران. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وام خه‌لک دهفرێینن، به‌رده‌وام په‌نابه‌ران له‌سنووره‌کان ده‌نیشنه‌وه. به‌رده‌وام یاساکان به‌رته‌سک ده‌کرێنه‌وه، له‌نیگای وه‌زاره‌تی کۆچی سویسرییه‌وه هه‌روا پانتایی سهرسهزهمینی عیراق فراون ده‌بیت، لهوبهرهوهش، به‌رده‌وام هانا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کانه‌وه به‌رزده‌بیته‌وه له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه.
ته‌نگژه‌که لیره‌دایه، فیدراسیۆن به‌م هه‌ڵسوراوانه‌ی، په‌نابه‌ران به‌م جۆره لهنارهزایهتیانهی ناتوانن به‌ر به سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ده‌وله‌ت بگرن. به‌بۆچوونی من ئه‌بیت فیدراسیۆن ته‌حه‌دا بکات، وه په‌نابه‌ران ئه‌م ڕێگایه بگرن. ته‌حه‌دا یانی بهرگیکردنیکی قانوونی وسیاسی و ریکخراوهیی، وه به‌ڵگه‌کان ئه‌وه پێشبینی ده‌که‌ن که ئه‌م تیکۆشانه ده‌به‌ینه‌وه.
یه‌که‌م شت که ده‌وله‌ت له‌ئۆکتۆبه‌ری 1998 ه‌وه ده‌لیت کوردستانی عیراق ئاساێشه و په‌یره‌وی له‌و بڕیاره‌ی ده‌کات، به‌لام تازه‌ترین ڕاپۆرته‌کان دانبهوهدادهنین که هیچ ئاسۆیه‌ک نیه و گه‌نده‌لی و په‌ککه‌وته‌یی حزبه‌کانی ده‌سه‌لاتدار لهئازادیخوازهوه گۆڕدراون بۆ داپلۆسینه‌ر وملهوڕ.ئه‌بیت ئیمه له‌و باره‌وه بجینه کێشمهكێشێکی قانوونی و سیاسیه‌وه له‌سه‌ر تاک به‌تاکی په‌نابه‌ران. وه ده‌یان نموونه‌یان له‌سه‌ر گوناهی پهێرهوکردنی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته‌یان بده‌ین به‌دادگا. وه ده‌بیت حکومه‌تی هه‌ریم و ده‌وله‌تی سویسرا وادار بکه‌ین که ئه‌م كێشه‌یه درێژه نهکیشیت و چاره‌سه‌ریکی ئینسانی بۆ بدۆزنه‌وه.
په‌نابه‌ران پیویسته به‌جۆریک ئاماده‌بن که له‌خۆیان ببوورن بۆ هه‌ڵسورانی ئایندهی خه‌باتیان. یهککریزو یه ک ئامانج .له‌لایه‌کی تره‌وه ، هه‌موو به‌ش و ئۆرگانه‌کان و به‌ده‌نه ی فیدراسیۆن به‌جۆریک ڕێکبخریتهوه که‌بتوانی ده‌سه‌لاتی بشکی به‌سه‌ر دڵنیابوونی نه‌دۆڕاندنی ئه‌م نهبهردهدا. . به‌کراوه‌یی به‌لام به‌ڕێکخراوه‌یی . ده‌ست وبرد به‌لام به نه‌خشه. په‌یوه‌ندی فراوان به هه‌موو ده‌زگاکانه‌وه به‌لام پیداگر له‌سه‌ر خواسته ره‌واکان…..
Jamal–hasan@hotmail.com