
مێردمنداڵ له نێوان ئه‌شق و هه‌ڵفریواندا
Loverboy و کێشه‌ی له‌شفرۆشی له هۆله‌ندا
مێردمنداڵ له نێوان ئه‌شق و هه‌ڵفریواندا
بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید
یه‌کێ له‌و دیارده دزێو‌و ئالۆزانهى، ئه‌م رۆژانه له‌هۆله‌ندا ڕووبه‌روی داد‌و کارمه‌ندانی ده‌زگاكانى پۆلیس‌و فێرگه‌و ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بووه‌ته‌وه کێشه‌ی (له‌شفرۆشی مێردمنداڵان)ه. ئه‌و دیارده ترسناکه‌ی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ده‌یه‌ی 1990. هه‌رچه‌نده هه‌ندێک لهپسۆران پێیانوایه که له ساڵانی هه‌شتاوه سه‌ریهه‌ڵداوه.
له‌ساڵانی رابردوودا، یه‌که‌مجار له‌شاره گه‌وره‌کاندا ده‌ستیپێکردو پاشان ته‌شه‌نه‌ی کرد‌و شاره بچوکه‌کانیشی گرته‌وه. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م کێشه مه‌ترسیداره، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی پێیده‌وترێت: Loverboy. روونتر بڵێین، له‌کێشه‌ی (له‌شفرۆشی مێردمنداڵان)دا، لۆڤهربۆی تاوانبارنو ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینن له‌هاندانی کچانی مێرمنداڵدا بۆ له‌شفرۆشی.
دیاره دیارده‌ی لۆڤهربۆی مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه، له‌هۆڵه‌نداو به‌لجیکا وشه‌ی لۆڤهربۆی به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا لۆڤهربۆی هه‌ر مانای (گه‌وادی) ده‌گرێته‌وه كه له‌هه‌موو کۆمه‌لگایه‌کدا بوونى هه‌یه. به‌ڵام شیوازی کارکردن‌و پراکتیزاکردنی له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنی تر ده‌گۆرێ. نمونه‌ش هه‌ر وه‌کو چۆن له‌کۆمه‌ڵگای خۆشمان‌دا ژن یان پیاو ڕۆڵی گه‌وادی دهبیننو هه‌وڵده‌ده‌ن له‌شوێنه گشتییه‌کاندا وه‌ک ئارایشتگای ژنان‌و مه‌سبه‌ح، ژن‌و کج په‌یدا بکهنو
هاوکات بۆ کاری له‌شفرۆشی هانیان بده‌ن.
لۆڤهربۆیس، ئه‌و کوڕه گه‌نجانه‌ن که هه‌وڵده‌ده‌ن کچی مێردمنداڵ له‌ژێر فشاری سۆز‌و ده‌رونی یان له‌ریگه‌ی به‌كارهینانى توندوتیژی جه‌سته‌ییه‌وه بۆ له‌شفرۆشی به‌کاربهێنن. له‌لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه ساڵانه سی هه‌زار ژنی له‌شفرۆش لههۆڵهندا هه‌یه ، له‌نێویاندا دوو هه‌زارییان ته‌مه‌نیان له‌خوار هه‌ژده ساڵانه‌وه‌یه، واته مێردمنداڵن. به‌پێی ئه‌م لێکۆڵینهوهنه بچوکتریین مێردمنداڵ که کاری له‌شفرۆشی ئه‌نجامداوه ته‌مه‌نی 13 ساڵ بووه، هه‌روه‌ها بچوکتریین تاوانبار، لۆڤهربۆیش ته‌مه‌نی 14 سال بووه.
لێره‌دا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: چۆن مێردمندال کاری له‌شفرۆشی ده‌کات له‌وڵاتێکی وه‌ک هۆڵه‌ندادا که له‌شفرۆشی مێردمنداڵ، واته ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ن له‌ڕووی یاساوه قه‌ده‌غه‌یه؟ چۆن ئه‌م کێشه‌یه له واقیعی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندیدا پراکتییزه ده‌کرێت له‌کاتێکدا بازرگانیکردن به‌مرۆڤه‌وه تاوانه‌و ئه‌نجامدانی سزای یاسایی له‌سه‌ره؟ ئه‌ی لۆڤهربۆی کێن‌و خاوه‌نی چ جۆره کهساییهتیهکن؟ چۆن‌و به چ شێواز‌و ڕێگه‌یه‌ک ئه‌م کارانه ئه‌نجامده‌ده‌ن؟ ئه‌ی قوربانییه‌کانیان کامانه‌ن؟
لۆڤهربۆیس ئه‌و گه‌نجانه‌ن که شارهزاییو کارامه‌ییه‌کی زۆریان له‌دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کچاندا هه‌یه، لهقسهکردنو گفتۆگۆکردندا کارامهنو بایه‌خێکی زۆر ده‌ده‌ن بهڕوخسارو ڕواله‌تی خۆیان، جل‌و به‌رگی جوان ده‌پۆشن، بهئوتومبێلی گرانبه‌ها دهگهڕێنو سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ خۆیان ڕاده‌کێشن. ئه‌مانه بۆ ئه‌و کچانه ده‌گه‌ڕێن که له‌قۆناغی مێردمنداڵییدانو ده‌کرێنه قوربانی ئه‌م گه‌مه دۆزه‌خییه.
لاى هه‌مومان ئاشکرایه که قۆناغی مێردمنداڵی قۆناغێکه که مێرمنداڵ تیایدا ئاره‌زوی بایه‌خ بهخۆدانو ڕازاندنه‌وه‌ی ڕواله‌ت ده‌کات. ئه‌م قۆناغه زۆر هه‌ستیاره چونکه گه‌نج خۆی له‌خۆیدا له‌ئه‌نجامی گۆڕانکاری لهشو هۆرمۆن، له‌ڕووی ههستو سۆزه‌وه هه‌ندێکجار سه‌قامگیر نین، هه‌ست بهنادڵنییایی ده‌که‌ن.
هه‌ندێکیان جل‌و به‌رگی سه‌رنجڕاکێش له‌به‌رده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێکیان هه‌بێ، ئه‌م لۆڤهربۆیانانه وه‌ک ڕاوچی ئه‌و کچه مێردمنداڵانه هه‌ڵده‌بژێرن که ناسکنو له‌هه‌مانكاتدا ساویلكه‌و خۆش باوه‌ڕن، له‌ژیانی خێزانییدا بایه‌خ پێنه‌دراون، یان خۆشهویستیو ئاسایشی ماڵه‌وه‌یان نیه، یاخود سوکایه‌تی پێده‌کرێت، یان لێیاندهدرێ، یان هه‌ندێکجار ئه‌و که‌سانه‌ن که ده‌ستدرێژی سێکسیان به‌رامبه‌ر کراوه.
له‌و کاته‌ی لۆڤهربۆی کچێکی وا ده‌دۆزێته‌وه وه‌ک ده‌ستکه‌وت، بۆ زیاتر هێنانه‌دی ئامانجی خۆی‌و بۆ ههڵفریوانو له‌خشته‌بردنى مێردمنداڵه‌که، به‌چه‌ند ته‌کتیکێک ده‌ستپێده‌کات، له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند ڕێگایه‌کی جۆراوجۆر بۆ ڕاهێنانی کچه‌ی مێرمنداڵ به‌کارده‌هێنێت. بۆ نمونه: خاڵی ده‌ستپێکردنی پهیوهندیو بۆ ئه‌وه‌ی متمانه لاى کچه‌که دروست بكات، له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی کردن به‌ته‌له‌فۆن، ئنجا یه‌کتر بینین… دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش کڕین‌و پێشکه‌شکردنی دیاری زۆر گرانبه‌ها. ئنجا به‌زمان لوسیو وشه‌ی بریقدار وا له‌و کچه ده‌که‌ن که هه‌ست به‌وه بکه‌ن ئه‌م لۆڤهربۆییانه عاشقیان بوون‌و هه‌موو ژیانیان بووه به‌عه‌شقی ئه‌و کچه. بۆیه کچه‌ش ئه‌شقێکی قوڵی لا دروست ده‌بێت، چاوبهستو هاوکات دڵبه‌ستی لۆڤهربۆی ده‌بێت. به‌مشێوه‌یه ده‌که‌ویته داوی ههڵخهلهتێنهرو ته‌فره‌ده‌ر، بڕوا بهئهشقی ده‌کات، به‌چه‌شنێک هه‌موو داهاتوو چاره‌نوسی خۆی له‌و کوڕه‌دا دهبیینێتو وا بیر ده‌کاته‌وه که سوارچاکی خهونهکانیو ئه‌میری ئه‌سپه سپیه‌که‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
لۆڤهربۆییهکه پله به‌پله له‌دانانی پلانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌جۆرێک که سه‌ره‌نجام وا له‌کچه‌که ده‌کات ته‌واو دیلی خۆشهویستیو وابه‌سته‌ی لۆڤهربۆییهکهی ده‌بێت. ئنجا داوا له‌کچه ده‌کات ده‌ست له‌که‌سوکاری خۆی هه‌ڵبگرێت، به‌و بیانووه‌ی چیتر پێوستی بهکهسوکار نییه. ئه‌م کوڕه جێی هه‌مووان ده‌گرێته‌وه. به‌دوای ئه‌وه‌شدا، کوڕه پراکتیزه‌ی پلانی خۆی ده‌کات، بۆ نمونه: به‌بیانوی ئه‌وه‌ی توشی قه‌رزاری زۆر بووه‌و که‌س شک نابا یارمه‌تی بدات، له‌به‌ر ئه‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کچه‌که به‌رامبه‌ر مشتێک پاره له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا سێکس بکات به‌و هیوایه‌ی قه‌رزه‌کانی پێبداته‌وه.
هه‌ندێک جار کچه‌که داواکه جێبه‌جێ ده‌کات، له به‌ر ئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی زۆر خۆشده‌وێت! هه‌ندێکجاریش که کچه‌که دژی داواکارییه‌که‌ى ده‌وه‌ستێته‌وه. ئیدی لێدان‌و سوکایهتیو هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنى ده‌ستپێده‌کات. له‌م حاڵه‌ته‌دا کچه‌که ته‌نیایه‌و له‌ترسی کوشتن‌و لێدان داواکه جێبه‌جێ ده‌کات.
لۆڤهربۆیس ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن که کاری له‌شفرۆشتن به‌مێرمنداڵ قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه که مێرمنداڵه‌کان ده‌گه‌نه 18 ساڵی ئنجا ده‌ستده‌که‌نه بازرگانکردنی به‌له‌شی کچه‌که‌وه.
ده‌سگیر کردنی لۆڤهربۆیس کارێکی ئاسان نیه، چونکه له‌شوێنیکی دیاریکراودا ناژین، به‌ڵکو ئه‌درێسی جیا‌و جیا‌و نهێنیان هه‌یه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه گه‌ر کچه‌که لای پۆلیس سکالا تۆمار نه‌کات ئیتر چۆن ئه‌م تاوانباره ده‌ستگیر بکرێت‌و سزا بدرێت؟ کچه‌که‌ش لهترسو شه‌رمدا زۆرجار ساڵانیکی زۆر به‌مجۆره ده‌باته سه‌ر.
له‌لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه که لۆڤهربۆیس له 89%یان بێگانه‌ن، له 37%یشیان مهغرییبین. ته‌مه‌نیان له‌نێوان20 بۆ 30 ساڵیدایه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان خوێندنیان ته‌واو نه‌کردوه، له‌ڕابوردوودا تاوانی تریان ئه‌نجامداوه.
له‌بیرمان نه‌چێت لێره‌دا هه‌ر کچان قوربانی ئه‌م تاوانه نین، بگره هه‌ندێجار کوڕی مێردمنداڵیش روبه‌ڕوی لۆڤهربۆی ده‌بنه‌وه. له‌م سالانه‌ی دواییدا ده‌رکه‌وتوه که لۆڤهرگێلیس، واته کچیش وه‌ک لۆڤهربۆی هه‌وڵده‌ده‌ن کچ بۆ بازرگانی ڕابکێشن.
لێره‌وه دیارده‌ی لۆڤهربۆی (گه‌وادی) یه‌کێکه له‌و دیارده گرنگانه‌ی که له‌دنیای ئه‌مڕۆدا به‌گشتی و له‌وڵاتى هۆڵه‌ندا به‌تایبه‌تى، تیشکێکی زۆری خراوه‌ته سه‌رو به‌دواداچونێكی زۆرى بۆ ده‌کرێت، بهپێوستیش ده‌زانرێت که ده‌زگاکانی حکومه‌ت ڕێگاو چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه‌و به‌سه‌ریدا زاڵ‌بن. له‌لایه‌ک کارکردنی پۆلیس‌و داد‌و فێرگه‌و سه‌نته‌ری ژنان‌و ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، له‌لایه‌کی تره‌وه لۆڤهربۆیس به‌ئاشکراو به‌زمانێکی راشکاوانه باسدهکرێتو یه‌کێکه له‌و رێگه ئه‌کتیڤانه‌ی که به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره قه‌ڵاچۆ بکرێت.
بویه ئێستا پێشنیار‌و بیروبۆچوونی حیزبه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه راشکاوانه له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا به‌رچاوده‌که‌وێت.
بێگومان چاودێریکردنی کێشه‌که له‌کاتی خۆیداو هه‌وڵدان بۆ تیشكخستنه سه‌ر کێشه‌که کارێکی ئاسان نیه‌و شارهزاییو پسۆریی پێویسته، هاوکات ڕێگاچاره‌ی تایبهتو میتۆدی جیاوازی ده‌وێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆرێک له‌شاره‌وانیه‌کان کارمه‌ندی تایبهتو ڕاهێنراون به‌مه‌به‌ستی زانیاری به‌خشین له‌بنکه‌و قوتابخانه‌کاندا، بۆ هوشیار کردنه‌وه‌ی مێردمنداڵ‌و گهنجو دایک‌و باوکان له‌مه‌ترسی ئه‌م دیارده‌یه .
ئه‌م بابه‌ته له 8-7-2008 له ئاوێنه بلاوکرایه‌وه
*ئه‌م وتاره پوخته‌ی بابه‌تی کۆڕێکم بوو له شاری دڵفت.