 
	وڵات لە كەلێنی شاخەكاندا…بهشی یهکهم
Closed							
	
						
						
					 وڵات لە كەلێنی شاخەكاندا
 گەشتێكی رۆژنامەوانی بۆ وڵاتی هەنووكەی پەكەكە
 
 رەگەز رەشید
 
 بەشى یەكەم
 
   رێگەیەكی دوورو درێژمان بڕی، تاگەیشتینە یەكەم خاڵى پشكنینی گەریلاكانەوە.. رێگەیەك بە نوێژى سەحەر بەنێو چیاو دۆڵ و گوندەكانەوە.. لەوىَ و لەسەر ئەو رێگا سەختە.. جگە لەچەند خانووێكی عاسىَ و جگە لە خیوەتى رەوەندان.. بۆنی دارو گژو گیای كوێستان بە ناوەڕاستی تەمموزەوە، كاسی دەكردیت!! لەڕێگە سمۆرە و دەنگی باڵندە، بەردەوام خۆیان دووبارە دەكردەوە………… 

 
			 
			 
			