ئەژدیهاكانی كۆنگۆ و سودان و بەسەرهاتێك !
Closed
ئەژدیهاكانی كۆنگۆ و سودان و بەسەرهاتێك !
فەخرەدین گەرمیانی
لە جیهاندا سێ 3 ماری گەورە هەیە كە ئەمانەن (پایتۆن Python ، بوا Boa ، ئەناكۆندا Anaconda ) پایتۆن و بوا لە ئەفریكا هەن بەڵام ئەناكۆندا تەنیا لە زەلكاوەكانی ئەمەریكای لاتین هەیە وەك بەرازیل ، پیڕۆ ، ڤەنزەویلا و ئیكوادۆر ئەو مارانە هیچیان ژەهردار نین بەڵام هەرسێكیان یەك لە یەك ترسناكترن ، ئەناكۆندا درێژیی دەگاتە 7-10مەتر بەڵام پایتۆن و بوا درێژیان 4-5 مەتر زیاتر نابێت بەڵام ئەستووریان وەك ناوقەدی زەلامێكی مامناوەندی دەبێت و دەمی كە بكاتەوە بە پلەی 180 دەیكاتەوە ئیتر بە سانایی ، ئاسك ، بەراز ، و بگرە مرۆڤیش بە ئاسانی قووت دەدات………..