به‌ڕوخسه‌تی مه‌زنترین زمان‌ناسی کورد، مه‌سعود محه‌مه‌د:
به‌ڕوخسه‌تی مه‌زنترین زمان‌ناسی کورد، مه‌سعود محه‌مه‌د:
بۆ پرۆ- دووستانده‌رده‌کانی زمانی کوردیی له هه‌ر کوێیه‌ک بن!
کامیار سابیر
به‌شی یه‌که‌م:
"زمانی هاوبه‌ش نه‌ک دایه‌لێکته‌کان، نوێنه‌رایه‌تی ئایدێنتیتیی نیشتمانیی ده‌کات"
"جڤاکی نیشتمانیی له زمانێکی نیشتمانییدایه"
Thorlac Turville-Petre
پێشه‌کییه‌کی پێویست:
( ئه‌م باسه، سه‌رله‌به‌ری رای تایبه‌تیی خۆمه‌و هیچ پێوه‌ندییه‌کی به رای ئه‌وانه‌وه نییه که به‌شداری که‌مپه‌یینی ستانده‌ردایزی زمانی کوردی‌یان کرد. راستییه‌که‌ی ئه‌و دۆستانه، له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که یه‌کده‌نگ بوون که پێویسته له کوردستانی باشووردا زمانی ستانده‌ردی کوردیی یه‌کلاییبکرێته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه ناکرێ ده‌یان که‌س بیروباوه‌ڕه‌کانیان سه‌د له‌سه‌د وه‌ک یه‌ک بن. ده‌یان بۆچوونی جیاوازیش هه‌بووه له‌نێویاندا، بۆیه لایه‌نگرانی دووستانده‌ردیی و چه‌ند ستانده‌ردیی بۆیان نییه چینه له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن، هه‌رکه‌سێ له‌وانه‌ی کهمپهیینهکهیان واژۆ کردووه، ئیتر به‌ناوی هه‌موویانه‌وه ده‌ئاخفێ. هه‌رگیز وانییه. چه‌ندین که‌س هه‌یه له‌ناو ئه‌وانه‌دا، له‌گه‌ڵ نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌دا ته‌واو جیاواز بیر ده‌که‌نه‌وه، جیاوازیی لهوردهکارییهکاندا، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ی ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان که کوردستانی عێراق یه‌ک زمانی ستاندهردو فه‌رمیی و یه‌کگرتووی هه‌بێ)
هه‌موو وڵاتێکی گه‌شه‌سه‌ندوو، یاخود ئه‌و وڵات و نه‌ته‌وانه‌ی له قۆناغی پێشڤهچووندان ، پێویستیان به کۆمه‌ڵێ مۆدێلی خه‌مڵیو هه‌یه که هاوشانی پرۆسێسی گه‌شه‌کردنه‌که بن. زمان وه‌ک کاته‌گۆرییه‌کی زیندوو، دڵ و ده‌روونی ئه‌م مۆدێلی گهشهکردنانهیه. زمانی کوردیی که تووشی ئه‌م ژانی ستاندهردایزبوونه بووه، به‌شێکی زۆری پێوه‌ندیی به نه‌بوونی پلانێکی زمانیی ستراتیژییه‌وه هه‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می زوودا زمان به‌سروشتیی دهفراژا و خۆی ساغده‌کرده‌وه و ستانده‌ردبوونی خۆی تۆکمه ده‌کرد و به دیفاکتۆ ده‌بوو، به‌ڵام له ئهڤڕۆی زمانی کوردییدا، پێویستی به‌بڕیارێکی ئه‌کادیمیی، سیاسیی و ستراتیژیی هه‌یه، پێویستی به نه‌خشه‌دانان و پلانی زمانه‌وانییه، له‌به‌ر هیچ نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی کوردیی هه‌موو قۆناغه سروشتییه‌کانی گه‌شه‌ی لینگویستیکیی به‌زاندووه.
بۆ ئه‌وه‌ی زمانی کوردیی، کارێکته‌ره‌کانی مرۆڤی کورد، نه‌ته‌وه‌ی کورد و وڵاتێکی بێ ئایدێنتیتی وه‌ک کوردستان زیندوو بکاته‌وه‌و یه‌کانگیرییه‌ک دروست بکات، قۆناغی ئهنسرۆپۆمۆفیزم anthropomorphism ی گه‌ره‌که، قۆناغێک که کارێکته‌ر و مۆراڵ و سیمبۆڵیزمی نیشتمانیی نه‌ته‌وه‌ی کورد تێیدا ره‌نگ بداته‌وه. ئهنسرۆپۆمۆفیزهکردنی زمانی کوردیی نوێنه‌رایه‌تی مرۆڤی کورد، سیمبۆڵی کورد و کارێکته‌ری مرۆڤێک ده‌کات، که خاوه‌نی زمانێکی بێکه‌س و کاره، که زمانی " کوردیی" دهبێژنێ. له‌م ئاقاره‌وه لێکۆڵینه‌وه و راڤه‌کردن له‌سه‌ر ستاندهردکردنی زمانی کوردیی ده‌رگیری تایپۆڵۆجی( جۆرڵۆجی) خودی لق و پۆپه‌کانی زمانی کوردیی ده‌بێت. زمانێک تا هه‌نووکه له‌نێوان شاره‌کان و شێخه‌کان و خێڵه‌کاندا به‌سه‌ر چه‌ندین زاراوه و بنزاراوه‌ی جیاجیادا دابه‌شبووه. بۆیه ئهنسرۆپۆمۆفیزهکردنی زمانی کوردیی، واتای زیندووکردنه‌وه‌ی زمانی کوردیی له کارێکته‌ری تاکی کورد و ئایدێنتیتیی نیشتمانییدا ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌م ئاقاره‌وه، پاراستنی دایه‌لێکته کوردییه‌کان چ خێروبێرێکی بۆ کورد هه‌یه، له‌کاتێکدا کورد نه‌بێته خاوه‌نی زمانێکی فه‌رمیی و یه‌کگرتوو، لای که‌م له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، که دیفاکتۆیه‌کی سیاسیی و جێوگرافیی و مێژوویی هه‌یه. پاراستنی دایه‌لێکته کوردییه‌کان و خۆڕنینه‌وه بۆیان له‌ژێر چه‌تری مافی مرۆڤ و دێمۆکراسیی و ئازادییدا، تهڵهکهبازییهکی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه، به‌س له کارێکته‌ر و داوه‌شاویی و دووڕوویی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتیی و دوالیزمی ئێمه‌ی کورد ده‌وه‌شێته‌وه. ئاخر هه‌رگیز نه‌بووه دۆکترینی کۆمۆنیزم که ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێ دێمۆکراسیی و پلورالیزم و ده‌نگه جیاوازه‌کانه، که‌چیی لایه‌نگرانی دوو ستانده‌ردیی دوای هه‌ڵای کۆمۆنیستێکی سکۆلار که‌وتوونه و وه‌ک ده‌قی قورئان وته‌کانی ده‌ڵێن و ده‌ینووسنه‌وه.
هه‌ندێ کۆنه کۆمه‌ڵه( کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ردوو دیو)، کۆنهچریکی ئێرانیی و کۆنه ئاش و کۆنه چه‌پ وه‌ک ئه‌وه‌ی "به‌یعه‌ت" به جووتساندهردیی بده‌ن، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان کرابێ، دژایه‌تی ساغکردنه‌وه‌ی زمانی فه‌رمیی و ستانده‌ردی کوردیی ده‌که‌ن، چونکه به‌هه‌مان مێنتا‌ڵیتی ئایدیۆلۆژیی و سیاسییه‌وه له زانستی زمان ده‌ڕوانن، که سکۆلارێکی کۆمۆنیستی کورد بانگه‌وازی بۆ ده‌کات. له‌وه‌ش بگه‌ڕێین که لۆبییه‌ک له نێو ده‌سه‌ڵاتی کوردییدا چۆن کۆمه‌ک به‌و هه‌وڵانه ده‌کات. ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ی دوو ستانده‌رده‌کان، زۆربه‌یان ئه‌و پانکوردیست، ناسیۆنالیست، کۆنه توده‌و چریک و کۆمۆنیست و چه‌پانه‌ن که ناتوانن یه‌ک وتاری ورد و پڕ له‌داتا، له‌سه‌ر خودی دۆکترینی دوو-ستانده‌ردیی بنووسن، چونکه زۆربه‌یان جگه له‌خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی لوولکراو ژاکاو و دڕا‌و، ئه‌ویش به‌زمانی کوردیی یان زۆر زۆر به‌فارسیی، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی تریان نه‌خوێندووه‌ته‌وه. ئه‌م نوکته‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌یه هه‌ر هه‌ندێ له چه‌په کۆن و نوێکانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو هه‌ندێ لهپانکوردیسته لیبڕاڵ و ناسیۆنالیسته مۆدێرنهکانیشی گرتووه‌ته‌وه،.
ئێمه له زمانی شاره‌زایانی زمانه‌وه ئه‌وه ده‌زانین، کاتێ زمانێکی لاکه‌وته و که‌نه‌فت، دایه‌لێکتێکی خۆماڵیی، بنزاراوه‌ی هه‌رێمێک ده‌خوازێ گوژم به‌خۆی بدات و ره‌پ و راست بێته‌وه‌و ببێ به‌زمانی ستاندهرد، نۆرمێکی سه‌قامگیر و یه‌کگرتووی له نووسیندا گه‌ره‌که، پێویستیی به‌وه هه‌یه لای که‌م زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌رێمه گفتوگۆی رۆژانه و کاره فه‌رمییه‌کانی پێڕایی بکه‌ن (١٩٨١Haugen ) ، یاخود وه‌ک ئه‌وه‌ی گارڤین Garvin ناوبێژی ده‌کا ئه‌و زمانه‌ی له‌ڕێی مێشک و هزره‌وه بخه‌مڵێنرێ نه‌ک له ڕێی سۆز و هه‌ڵچوونی ده‌ڤه‌ریی و تیرهگهرییهوه، که ئه‌و پێی ده‌ڵێ ئینتێڵێکچووهڵایزبوون intellectualized ، به واتایه‌کی تر زمانی هزرڤان و رووناکبیران بێ( ١٩٦٨، Garvin ) ، نه‌ک زمانی زۆروبۆریی کورته‌ك و شه‌رواڵ له‌به‌ره‌کانی کورد، نه‌ک حه‌شامه‌تی دیوه‌خانه‌کانی عه‌شیره‌ت و تیره‌و هۆزو خێڵه‌کانی کورد له‌به‌رچاو بگیردرێن.
ئه‌مڕۆ کرمانجیی ناوه‌ڕاست( به ئاوێزانبوونی له‌گه‌ڵ کرمانجیی خواروودا) له‌کوردستانی باشووردا، زمانێکه ئینتێلێکچووهڵایز بووه، زمانی فه‌رمییه ( به‌بێ بڕیارێکی فه‌رمیی) ، زمانی ستاندهرد و باڵا‌و که‌ڵه‌گه‌تی ئه‌م هه‌رێمه‌یه. زمانی زانستیی و فه‌لسه‌فیی و کولتوورییه، زمانی حکومه‌ت و پارله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و مه‌کته‌بی سیاسیی هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستانه. زمانی باشترین و چاکترین و پڕبه‌رهه‌مترین نووسه‌رانی کورده، زمانی پایته‌ختی سیاسیی و ئابووریی هه‌رێمی کوردستانه. ئه‌م ستاندهردایزکردنهی جێگه‌ی مشتومڕه، به روانگه‌ی ئه‌م بابه‌ته، ستانده‌ردایزی ئۆرسۆگرافی (orthography) ی نییه. ستانده‌ردایزی زمان له دیدی ئۆرسۆگرافییهوه، زێتر جه‌خت له داڕشتنی رسته ، رۆنانی رسته‌کان و سپێڵی په‌یڤ و میتۆدی ده‌ربڕینه‌کان ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش پتر کاری شاعیرانه، یان کاری ئه‌و واعیزه خۆبهزمانزانانهیه به‌س بازرگانیی ئۆرسۆگرافیی ده‌زانن. ئۆرسۆگرافیی راسته کاته‌گۆرییه‌کی زمانناسییه، به‌ڵام ئه‌م نووسینه جه‌خت له رووکاره تیۆریی، زمانناسیی ، کو‌لتووریی، فه‌لسه‌فیی، سیاسیی و فه‌رمییه‌که‌ی ستاندهرد، که سه‌رمه‌شقی ستاندهردایزن، ده‌کاته‌وه، نه‌ک خه‌ریکی ئۆرسۆگرافیی و رسته رێکخستن و فڕوفیشاڵی وشه پاشوپێشخستن یان بکه‌رو فرمان لکاندن بێت.
به‌بڕوای ئه‌م بابه‌ته، زمانی کوردیی، له‌و شوێنه‌دا زۆر گرنگیی هه‌یه که جه‌خت له رووکاره زمانه‌وانیی و تیۆرییه‌که‌ی ستاندهردایز بکرێته‌وه، نه‌ک له فۆرمه مێژووییه‌که‌ی یاخود ئه‌وه‌ی فیڵۆڵهجیستهکان (philologist ) به دیدی زانستی فیڵۆڵهجی ( تێرمێکی کۆنه بۆ لینگویستهکان به‌کار ده‌هێنرا) له داتاکانی زمان ، به‌های زمان و قورسایی سیاسیی و کولتووری زمان ده‌یانڕوانی. زمانی کوردیی ده‌بێ به‌دیدی لینگویستیکیی له ستراکتۆر و سروشتی زمان لێی وردبینه‌وه. راسته لقوپۆپه‌کانی زمانناسیی ( فۆنه‌تیک، فهنۆڵهجی، مۆرفۆڵهجی، سێمانتیک، سینتاکس، ئهنسرۆگرافیی،…….تاد) هه‌موویان پێکه‌وه ته‌واوکه‌ری یه‌ک سیسته‌من که زمانناسیی پێ ده‌گوترێ. لێ هه‌لومه‌رجی سۆسیۆلینگویستیی و ئه‌نسرۆپۆڵۆجیای زمان و پراگماتیای زمان، به‌ها گرنگه‌کانی زمانی کوردیین. وه‌ک کورد پێویستمان به دیسکۆرس و پلانی زمانیی هه‌یه، پێویستمان به‌وه هه‌یه، ستراکتۆری ئه‌و زمانه ستانده‌ردی هه‌یه مکۆمتر بکه‌ینه‌وه، له‌ڕووی سیاسیی و ئیداریی و یاساییه‌وه یه‌کلای بکه‌ینه‌وه.
له‌م دیدهوهیهوه، فه‌وتاندنی دایه‌لێکته کوردییه‌کان یان کاڵبوونه‌وه‌یان زیان له‌کورد ناده‌ن، به‌ڵکوو نه‌بوونی زمانی ستاندهرد زیانی سه‌ره‌کیی به‌کورد ده‌گه‌یه‌نێت. به‌گوێره‌ی ریپۆرتی یه‌که‌مین کۆنفرێنسی ( کۆنفرانسی) نێونه‌ته‌وه‌یی تۆڕی- وشه(Wordnet ) بێت که له‌ساڵی ٢٠٠٢ دا له سێنتراڵ ئینستیتیوتی زمانه هیندییه‌کان به‌سترا، زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان به‌ره‌و داخواران و فه‌وتاندنی یه‌کجاره‌کیی ده‌ڕۆن، ئه‌م رێژه‌یه‌یان به نزیکه‌ی ٩٠% ی زمانه جیهانییه‌کان قه‌بڵاندووه. ئه‌م ریپۆرته، قسه‌ی زلی کوردایه‌تیی و نه‌دانیی ئه‌و چه‌په کلاسیکیی و چریکییانه نییه، که فڕیان به زانستی زمانه‌وه نییه و له‌خۆیانه‌وه که‌فوکوڵ هه‌ڵده‌ڕێژن، قسه‌ی ئه‌و کۆمۆنیستانه نییه، که‌ئه‌وه‌ی بڕوایان پێی نه‌بێ دێمۆکراسیی و مافی مرۆڤه. به‌ڵکوو به ده‌یان توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانیی و تیۆریی، له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامانه. فه‌وتاندنی ئه‌م زمانانه له‌گه‌ڵ خۆیدا، لێکسیکاڵ، تێکست، بناغه زانینییه‌کان و ترادیسیۆنهکانیشیان راده‌ماڵێ.
گه‌لۆ بۆچیی ده‌بێ له سه‌رده‌می گڵۆباڵیزه‌یشن و پۆست مۆدێرنیزم‌دا، تازه به‌تازه ، ئێمه‌ی کورد بێین باسی پاراستن و ده‌ستپێوه‌گرتنی preserved زاراوه‌و بنزاراوه کوردییه‌کان بکه‌ین؟ ئه‌وه چ خێریکه به‌کورد و نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کرێ له‌ژێر په‌رچه‌م و ئایدیۆلۆژیای مارکسیزم و کۆمۆنیزمدا، سکۆلارێک باسی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسیی و خوێندن به بنزاراوه‌کان ده‌کات؟، له‌کاتێکدا مافه نهتهوایهتییهکانی گه‌لی کورد، تاکه تشتێکه( شتێکه) که بڕوای پێی نه‌بێ . ئایا چاوی کاڵی زاراوه‌و بنزاراوه کوردییه‌کان له‌و ٩٠% یه‌ی زمانه‌کانی جیهان جوانتر‌و عهگیدتره؟
له هه‌لومه‌رجی کوردستانی باشووردا، دۆکترینی دووستانده‌ردیی بۆ زمانی کوردیی نه‌زانییه‌کی ئه‌وه‌نده لینگویستیکانهیه، که ئاسۆی زمانی کوردیی به‌یه‌کجاریی ژێر پرسیار ده‌خات. ئه‌وه‌ی به‌زمانی ئاڵمانیی پێی ده‌گوترێ SPRACHBÛND سپراخبونت یاخود سپراخبوند و به‌ئینگلیزیی پێی ده‌گوترێ یه‌کیه‌تیی زمان ( یه‌کێتیی زمان- language union
)، هاوکات به ناوچه‌ی زمانه‌وانیی ( linguistic area ) ش ناسراوه، جه‌خت له سێ زمانی ره‌گه‌ز جیاواز یان زێتر ده‌کاته‌وه له‌ڕووی جێنێتیکه‌وه genetic ه‌وه لێک جودابن. له‌کوردستانی باشووردا، زمانی کوردیی به‌سه‌ر سێ دایه‌لێکتی سه‌ره‌کییدا دابه‌ش ده‌بێ. ئه‌وه‌ی پرۆدووستاندهردهکان ، چ به مه‌غزای ئایدیۆلۆژیی ، یان به فاکته‌ری " شۆڤینیزمی له‌هجه‌یی" یاخود له‌جه‌هل و به‌دوای ههڵاکهوتندا " سۆرانیی" پێ ده‌ڵێن ، له‌گه‌ڵ ههورامانیی و سهبدایهلێکتی بادینانییدا، هه‌موویان منداڵهوردهکهی زمانێکن که زمانی کوردییه. هیچیان ره‌چه‌ڵه‌کیان جیاواز نییه و سه‌ر به‌زمانێکی بیانیی نیین.
لۆژیکی دووستانده‌ردیی بۆ خۆی سیمبۆڵی که‌ڵه‌گایی و زۆر‌و بۆریی دایهلێکتێکه که قورساییه‌کی سیاسیی و ئابووریی له‌پشته‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی کوردیی لۆبییه‌کی به نهێنیی وه‌ک دابه‌سته راگرتووه و دژایه‌تی یه‌ک ستاندهردییان پێ ده‌کات. هاوکات لۆژیکێکی عه‌شایه‌ریی و خێڵه‌کییه که پڕ به‌پێستی مێنتا‌ڵیتی میرنشینه کۆنه کوردییه‌کانه و تێکه‌و لێکه‌ی کۆنه مارکسیسته‌کان و پانکوردیسته دواکه‌وتووه‌کان نۆژه‌نی ده‌که‌نه‌وه. ناکرێ زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر زۆروبۆریی ژماره‌ی کرمانجه‌کان" تێرمێکی ناوچه‌کانی هه‌ولێره" ساغبکرێته‌وه. به‌ڵکوو له‌سه‌ر ئه‌و زمانه ساغده‌کرێته‌وه که به‌سروشتیی و به لێوه‌شاوه‌یی خۆی به‌م ئاسته گه‌یشتووه. بیرکردنه‌وه له "ناوچه‌ی زمانه‌وانیی" له‌کوردستاندا، کوردستانی باشوور ده‌کاته سێ هه‌رێمی ته‌واو لێکدابڕاو، ئێمه نه له‌سنووری چاینهداین، تا زمانی ڤێتنامیی و تایله‌ندیی به‌هاوشانی چاینیی، ناوچه‌ی زمانه‌وانیی پێک بهێنن. نه لهباڵکانی ئه‌وروپاشین تا سپراخبونتی باڵکانییمان ( ئه‌لبانیی، رۆمانیی، سلاڤیی، بولگاریی…..) هه‌بێ. سپراخبونتیی کۆمه‌ڵی زمانی جیاوازن لێ له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه بۆ سه‌ریه‌ک ره‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام ته‌واوی لق و پۆپه‌کانی دایه‌لێکت و سهبدایهلێکته کوردییه‌کان بۆ سه‌ر یه‌ک زمان که زمانی کوردییه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
کرمانجیی ژووروو و ههورامانیی و کرمانجیی ( ناوه‌ڕاست و خواروو)، سێ زاراوه‌ی کوردیین، هه‌ر یه‌که‌یان کۆمه‌ڵێ بنزاراوهیان هه‌ڵلووشیوه. دیاره هێجه‌مۆنیی کرمانجیی ناوه‌ڕاست له‌ڕووی زمانناسییه‌وه له‌هه‌موویان ده‌ستڕۆیشتووتر و سه‌قامگیرتر و خاوه‌ن ئه‌زموونتره. ئه‌گه‌ر له‌کوردستانی عێراقدا دووستانده‌ردیی جێکه‌وت بکرێ، به‌سروشتیی سته‌مێکی گه‌وره له هه‌ورامیی ( ههورامانیی) ده‌کرێ، بۆچیی ده‌بێ بادینانیی بخرێته سه‌روو هه‌ورامییه‌وه. خۆناشکرێ سپراخبونتیی کوردیی له‌کوردستاندا هه‌بێ، چونکه خۆبه‌خۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چه‌مکه‌یه که له جێنه‌تیکه‌وه لێک جودابن. زاراوه کوردییه‌کان هه‌موویان یه‌ک پشتیان هه‌یه که زمانی کوردیی پێ ده‌گوترێ.