Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
باژۆ …. سمكۆ عەبدولكەریم

باژۆ …. سمكۆ عەبدولكەریم

Closed
by September 8, 2008 گشتی

 باژۆ …. سمكۆ عەبدولكەریم
 
 بڕێك دڵمان بەوە خۆش بوو دەمانگوت شكور ولاتێكى پڕسامانى سروشتین ، ئەوەتا بیرى ئاوى لێدەدەین دەبێتە بیرە نەوت ،  لە داهاتوویەكى نزیكدا دەبینە وڵاتێكى پولدار و دەولەمەند ، ئەگەر ئەو سەرمایە سەرمان نەخوات و ناژۆین لۆ كەندىَ ، لەماوەى چەند سالێكدا دەبینە عەنتەرى ئەو ناوچەیە.
  چونكە لەو چەند ساڵەدا یەك دونیا گرێبەست مۆركرا كە تا ئێستاش كەس نازانىَ بنج و بناوانەكانى چى تێدایەو داهاتەكە چەندەو دەچێتە گیرفانى كىَ ،هەرچەندە سەرۆكى حكومەت كاتى خۆى بەڵێنى ئەوەى دا كە ئامادەیە لە كۆبوونەوەیەكى تایبەت لە گەڵ سەرنووسەرانى رۆژنامەكانى كوردستان ئەو وردەكاریانە بخاتە روو ،  خۆشییەكەى لەوەدایە وەك چۆن میللەت ئاگادارى ئەو زانیاریانە نییە و پێیان نازانىَ سەركردەكانى خۆشمان ئاگادرى زۆر شت نیین كە لەم وڵاتە روودەدەن ، دواى ئەوەندە ساڵە كێشەو ملمڵانىَ و بینەو بەردەى حكومەتى هەرێم لەگەڵ بەغدا تازە بە تازە سەرۆكى هەرێم دەڵىَ نازانم دەسەڵاتەكان چۆن دابەشكراون لە بەغدا ، لەو وەزیرە بەڕێزەش گەرىَ كە دەڵىَ نەمزانیوە و نەمبیستوە لە شەڕى ناوخۆدا خەڵك هەبىَ بێسەرو شوێن بىَ .
 كورد دەڵىَ قسە قسەى رادەكێشىَ ئەو سامان و داهاتە زۆرەى كوردستانیش عەموودى كارەباى لە ئێرانەوە گەیاندە ناوچە سنوورییەكان ، حكومەتى هەرێمى كوردستانیش لەو بىَ كارەباییەدا دواى 16 ساڵ ئازادى كارەباى نیشتمانى گەیاندە شارۆچكەى چۆمان و وەزعى ئەوێندرێشى تێكدا ، ئێستا خەڵكەكە مەمنونى ئەوەن حكومەت كارەباكەى بباتەوە وەك پێشتر لە رێگەى مولیدەوە كارەبایان بدرێتىَ.
  هاوكێشەى كارەبا گۆڕانى گەورەى بەسەرداهاتوە ئەو ئیرانەى خەڵكى ناوچە سنووریەكان دڵیان پێخۆشبوو كە ئەگەر حكومەتى هەرێمیش نەتوانىَ گرفتى كارەبایان بۆ چارەسەر بكات ، ئەوە بە پارەى خۆیان كارەبا لە وڵاتە هاوسێەكەیان دەكڕن ،چەند مانگێكە دووچارى كەمى وزەى كارەبا بووە ، نزیكەى دوو سەعات كارەبا لە سەرتاسەرى ئیران دەبڕىَ ، چاودێرانى سیاسى ئەو كێشەیەى ئیرانیان بە گەمەیەكى سیاسى لێكدایەوە و خەڵكە سادەكەى ئیران دەڵێن : حكومەتەكەى ئێمە لە رێگەى بڕینى كارەباوە دەیەوىَ كورەى ئەتۆمییەكەى تەواو بكات .
 خەڵكە هەژارو رەش و رووتەكەى ئێمەش زۆر باشترو جوانتر لە بازاڕەكەى نیشتمان بیر دەكەنەوە ، بۆ ئەوەى ئەو سەرمایەى لەو پڕۆژەیە خەرجكرا  لە كارەبا خەرجكرابوایە ، وتەبێژەكانى حكومەت پەیتا پەیتا باسى ئەوەیان دەكرد كە ئەمساڵ رۆژ دواى رۆژ كارەبا باشتر دەبىَ ، كەچى دەركەوت پارساڵ كارەبا زۆر باشتر بوو .
 باشترین شت ئەوەیە حكومەت مشورى دۆزینەوەى رێگا چارەیەكى گونجاو بخوا بۆ دابەشكردنى كارەبا ، ئەگەرنا حال بەو شێوەیە بڕوا تا ئەو 1 میگاوات كارەبا بەهەم دێنێت سەدان تەن سپلیتو هیتەرو شتى تر دەهێنرێتە هەرێمى كوردستان .
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.