
ڕه‌فتاری چه‌ته‌گه‌رییانه‌ی کۆمپانیای «عراقنا» و گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
ڕه‌فتاری چه‌ته‌گه‌رییانه‌ی کۆمپانیای «عراقنا» و گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
له دونیادا وا باوه، کاتێك که شتێك سه‌رهه‌ڵده‌دات، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، که ئه‌و شته (دیارده) تازه‌یه له سایه‌یدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، له‌به‌ر ڕۆشنایی گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا مافی به‌کاربه‌ر و مافی پێده‌ر دیاری ده‌کرێت.
له‌م سالانه‌ی دواییدا له هه‌رێمی کوردستان چه‌ند شت هاتنه کایه‌وه، که له‌وه‌وپێش له ئارادا نه‌بوون. هه‌رچه‌نده ده‌رکه‌وتنی ئه‌م شتانه سه‌ره‌تا دڵخۆشییه‌کیان لای هه‌مووان دروستکرد، به‌ڵام به‌زوویی ده‌رکه‌وت شتگه‌لی تازه، له سایه‌ی یاسا خێڵه‌کی و میلیشییایهکاندا نه‌ك ئاسووده‌یی و ئاسانکاری بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌دی ناهێنن، به‌ڵکو نیگبه‌تی و ماڵوێرانی و خوێنڕشتن و ماف پێشێکرانیان لێ ده‌که‌وێته‌وه.
من لێره‌دا ناچمه سه‌ر شتگه‌له‌کانی دی وه‌ك مۆبایل (هاندی)، ئه‌له‌کتریکی نامیری (ئه‌هلی)، بازرگانی و ڕێگه‌دان به هاورده‌ی تاببه‌تی (نامیری) و ….تد، که کوشتنی چه‌ندین کوڕ و کچی لاو و سوتان و ماڵوێرانی سه‌دان و په‌ره‌سه‌ندی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه و ..، .. چی و چی‌تریان له‌ته‌ك خۆ‌یا هێنا، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه هێڵه هه‌واییه‌کانی ئۆروپا – کوردستان و له‌نێو ئه‌وانیشدا به دیاریکراوی کۆمپانیای (عراقنا)یه.
مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ (2008) هاوسه‌ره‌که‌م که حه‌وت ساڵ بوو، سه‌ردانی کوردستانی نه‌کردبوو و ته‌ندروستی دایکی باش نه‌بوو و هه‌رچۆن بوو به قه‌رز و قۆڵه و یارمه‌تی هاوه‌ڵانێك، شتێکمان پێکه‌وه ناو و بڕیارمان دا له ئێران و تورکییه و سورییه‌وه نه‌چێته‌وه کوردستان، چونکه پێمان وابوو، پاره‌ی ئه‌و تیکتانه به جۆرێك ده‌بێته بۆمبا و تی‌ئێن‌تی و کوردستانی پێ وێران ده‌که‌ن. ڕێکلامی کردنه‌وه‌ی گه‌شتی راسته‌وخۆ له (کۆڵن- بۆن)ی ئاڵمانیاوه بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم سه‌رنجی ڕاکێشاین و هه‌رچه‌نده چه‌ند دۆست و براده‌رێك پێیان وتین "نه‌که‌ن، ئه‌م کۆمپانیانه چه‌ته‌ن و تووشی دهردیسهریتان ده‌که‌ن"، ئێمه له که‌لی ئه‌هریمه‌ن نه‌هاتینه خواره‌وه و ته‌له‌فۆنمان بۆ تیکتفرۆش کاك (ڕزگار کونجڕنی)ی نێو ئاڵمانیای کۆمپانیای ناوبرا کرد و له‌مه‌ر ڕاسته‌وخۆیی و مسۆگه‌ری گه‌رانه‌وه له‌و سه‌ره‌وه وتی " دڵنیا بن و هێچ خه‌متان نه‌بێت!".
به‌مجۆره له مانگی حه‌وتدا تیکتهکانمان (بۆ هاوسه‌ره‌که‌م و مناڵه‌که‌م) بڕی و ڕۆژی 11.06.2008 راسته‌وخۆ له (کۆڵن/ بۆن – Köln/Bonn)ه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر به (1360 یۆرۆ) بفڕن، واته 11.06.2008 کۆڵن- هه‌ولێر / 06.08.2008هه‌ولێر- کۆڵن. به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك پێش ئه‌وه ناوبراو ته‌له‌فۆنی بۆ کردین و وتی له به‌رنامه‌که‌ماندا ئاڵوگۆڕ دروست بووه و گه‌شته‌که ڕۆژێك پێش ده‌که‌وێت واته دووشه‌ممه 10.06.2008 له فرۆکه‌خانه‌ی دیوسڵدۆرفهوه(Düsseldorf)ه‌وه ده‌بێت. هه‌ر چۆن بوو، زۆر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیشتین و له‌به‌ر نه‌خۆشی دایکی هاوسه‌ره‌که‌م، ملمان به‌و ئالوگۆڕه دا و به پهلهپرۆزێ کاروباری خۆمان ته‌واوکرد.
فڕینی ڕاسته‌وخۆ کۆڵن/ بۆن – هه‌ولێر
هاوسه‌ره‌که‌م ئاوا بۆی گێڕامه‌وه : "کاتژمێر 13:00 واته یه‌کونیوی پاشنیوه‌ڕۆ به‌کاتی به‌رلین له فرۆکه‌خانه‌ی دیوسڵدۆف (Düsseldorf)ه‌وه فرۆکه‌که‌مان هه‌ڵفڕی و ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕێمان ده‌کرد، راسته‌وخۆ بۆ هه‌ولێر بێت، وا ده‌رنه‌چوو و فرۆکه‌که ئاراسته‌ی تسالۆنکی گرته‌به‌ر و (40) خوڵه‌ك له وێنده‌رێ فرۆکه‌که نیشته‌وه و دواتر نزیکه‌ی کاتژێڕێك به ئاراسته‌ی ئه‌سینا فری و له وێنده‌رێ ئێمه‌یان دابه‌زاند و جانتا و شمه‌که‌کانمان وه‌رگرتن و دواتر که‌سێك به‌نێوی «لاوه‌ند» له گهیتێکدا ئێمه‌ی کۆکرده‌وه و نزیکه‌ی سێ کاتژێر له وێنده‌رێ رایانگرتین و دواجار فرۆکه‌یه‌کی وهلاکهوتهیان هێنا و (12:30) به کاتی هه‌ولێر گه‌یشتینه هه‌ولێر".
گه‌رانه‌وه هه‌ولێر – کۆڵن/ بۆن
هاوسه‌ره‌که‌م ئاوای ده‌گێڕێته‌وه: " هه‌رچه‌نده من لێره تیکتهکهم بۆ ڕۆژی 06.08.2008 ئۆکه‌ی کردبوو، به‌لام له‌وێش بۆ دڵنیایی ڕۆژی 19.07.2008 چوومه نووسینگه‌ی کۆمپانیاکه و تیکتهکهم ئۆکه‌ی کرده‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌و ڕۆژه نا، که له‌سه‌ر تیکتهکهم نووسرابوو، به‌ڵکو ڕۆژێك پێشخرا واته 05.08.2008، منیش له‌به‌ر دڵنیا نه‌بوونم به‌ڵێنم لێوه‌رگرتن که ئه‌و ڕۆژه بێ دهریسهری بتوانم بگه‌ڕێمه‌وه ئا‌ڵمانیا و ئه‌وانیش وه‌ها دڵنیایان کردم، ئیتر شه‌رمم کرد زۆر له‌سه‌ری بڕۆم. به‌ڵام هه‌ر دوودڵ بووم و تا ئه‌و شه‌وه‌ش که بڕیار بوو به‌ره‌و ئاڵمان بفرینهوه، چه‌ندین تێله‌فۆنی ترم بۆ کردن.
که‌چی ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه ڕوویدا مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه و له هه‌رێمێکدا که کورد خۆی فه‌رمانره‌وایه‌تی، ته‌نیا ده‌توانێت بۆ سه‌رده‌مانێك وێنای بکات، که چه‌ته‌و ڕێگر به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات بوو بن. من پێش ئه‌و کاته‌ی که خۆیان بۆ وه‌رگرتنی جانتا و کاره ڕۆتینییه‌کان دیاری‌یان کردبوو، ئاماده‌بووم ، واته کاتژمێر 11ی شه‌و. هێشتا ڕێگه‌یان به ئێمه نه‌دابوو، بچینه ژووره‌وه، کۆمه‌لێك سه‌یاره‌ی جام تاریك هاتن و مقۆمقۆ و دوودڵی له‌نێوان گه‌شتیاراندا دروست بوو و ده‌یان وت، له‌وه ناچێت ڕێگه بده‌ن ئه‌مشه‌و خه‌ڵکی ئاسایی گه‌شت بکه‌ن! منیش له یه‌ك دوانێكم پرسی، بۆ و له‌به‌رچی؟ له وه‌لامدا وتیان ئه‌وانه لێپرسراوانن و تا ئه‌وان وه‌ستا بن، ئێمه نانێرن. به‌راستی منیش زۆر نیگه‌ران بووم، به‌ڵام به غروری هاووڵاتییه‌کی ئه‌وروپییه‌وه وتم، چۆن شتی وا ده‌بێت. که‌سێك له‌و لاوه وتی: داده گیان ئه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه ئێمه له (که‌لار)ه‌وه دێنن و ده‌مان به‌ن و ناشتوانین هیج بکه‌ین و هیچ شوێنێکیش نییه سکاڵای لا بکه‌ین. راستییه‌که‌ی من تۆزیك گومانم له‌و قسانه هه‌بوو و زۆر گوێم نه‌دانێ.
هه‌رچۆن بوو کاتژێر 11:50 خولهك نۆره‌ی ئێمه هات و گه‌یشتینه به‌رده‌م شالتهرهکان (گه‌یته‌کان) و جانتاکه‌م خسته سه‌ر بانده‌که و پاسپۆرت و تیکتهکانم دایه ده‌ست فهمانبهرهکه و یه‌کسه‌ر وتی "خوشکێ جێگه نه‌ماوه و فرۆکه‌که پڕ بووه. من به‌جارێ هاربووم و نهم ده‌زانی چی بکه‌م، ئه‌مه خه‌وێکی ناخۆشه یا واقیعیه‌تی کوردستانی ئازاد! ئاخر له کوێی دونیادا شتی وا هه‌بووه، نووسینگه شازده ڕۆژ له‌وه‌وبه‌ر تیکت بۆ ئۆکه‌ی بکه‌ن و له بنه‌ڕه‌تیشدا له‌کاتی کڕینی تیکتهکهدا تیکت ئۆکه‌ی کرابیت و فه‌رمانبه‌ری سه‌ر شاڵتهر پێت بڵێت "فرۆکه پڕ بووه و جێگه نه‌ماوه"؟!
من بڕیارم دا له فرۆکه‌خانه ده‌رنه‌چم و که‌سیش نه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌وه وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت و وتیان مه‌گه‌ر کاك (ئالان)، ئه‌ویش له فرۆکهکهدایه بێته‌وه و له‌گه‌ڵ وی قسه بکه‌ی. منیش چاوه‌ڕێ مامه‌وه. هه‌رچه‌نده بڕیار بوو فرۆکه‌که کاتژێر (1:30)ی شه‌و بفڕێت، به‌ڵام کاتژێر (3:30)ی به‌ره‌به‌یان فڕی. من هه‌ر له‌وێ مامه‌وه و زۆر په‌ست بووم، له‌لایه‌ك ناوبراو دیار نه‌بوو بێت و له‌ولاشه‌وه مناڵه‌که‌م ده‌ستی به گریان کردبوو و پارچه چوکلێتێك له ده‌ستیدا بوو و ده‌یوت "دایه بۆ ناڕۆین، من ده‌مه‌وێت ئه‌مشه‌و ئه‌و چوکلێته بۆ بابم به‌رم، من ده‌مه‌وێت بابم ببینم و پێی بڵێم وایان لێ‌کردین". یه‌کێك له‌و ناوه وتی " ته‌له‌فۆن بۆ نووسینگه‌ی (عراقنا) بکه، ئه‌وان ده‌توانن بۆت چاره‌سه‌ر بکه‌ن. منیش ته‌له‌فۆنم کرد و که‌سێك به‌نێوی (موخلیس) وه‌لامی دایه‌وه و وتی "موشکیله نییه، تۆ بڕۆڕه‌وه ماڵه‌وه و به‌یانی وه‌ره نووسینگه و به تاکید رحلهیهکی ترمان هه‌یه بۆ ئاڵمان و تۆ ده‌توانی له‌گه‌ڵ ئه‌و رحلهدا بڕۆیته‌وه و تیکتت نه‌سووتاوه". منیش له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه ده‌وروبه‌ری (4:30)ی به‌یانی گه‌رامه‌وه ماڵ.
به‌یانی هه‌مان ڕۆژ واته 05.08.2008 کاتژێر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی چوومه نووسینگه‌که‌یان. سێ کارمه‌ندی ژن له‌وێنده‌رێ دانیشتبوون و شته‌که‌م تێگه‌یاندن و له وه‌ڵامدا وتیان " ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌سوله‌کان عه‌قدمان هه‌یه، هه‌ر کاتێك ئه‌وان بیانه‌وێت سه‌فه‌ر بکه‌ن ئه‌بێت شوێنیان بۆ دابین بکرێت، ئێستاش ئێمه ناتوانین هیچت بۆ بکه‌ین هه‌تا کاك (ئالان) نه‌یێت". منیش ژماره ته‌له‌فۆنی ناوبراوم لێ وه‌رگرتن و ته‌له‌فۆنم بۆ کرد و ناوبراو وتی" ئێستا دێم". ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕێ مام و هه‌ر نه‌هات. یه‌کێك له کارمه‌نده‌کان وتی "بڕوا بکه، ئێستا نایێت، ئه‌و ئه‌و ڕۆژانه‌ی که رحله هه‌بێت، ڕۆژی دوایی دوانیوه‌ڕوان دێتن و ئێستا بڕۆره‌وه و دوانیوه‌ڕۆ وه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه بکه".
دوانیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر قسه‌ی وان، چوومه‌وه نووسینگه و ناوبراوم دیت، هه‌موو ماجهراکهم له ئه‌لفه‌وه تا یا بۆ گێڕایه‌وه. له وه‌ڵامدا وتی "بلیته‌که‌ت سوتاوه، تۆ ته‌ئخیر هاتووی". ئه‌مه زۆر په‌ستی کردم و به‌ڕوویدا ته‌قیمه‌وه، به‌ڵام له‌وه ده‌چوو ئه‌مه کاری یه‌که‌مجاریان نه‌بێت، بۆیه کاتێك که باسی شوێنفرۆشتن و درۆ و ساختهچییهتییانم ده‌کرد، کێچێك نه ده‌بووه میوانی. من پافشاری زۆرم کردوو و زانی که کۆڵ ناده‌م، وتی "ئێمه شوێنمان نییه و تا 20.09.2008 هه‌موو شوێنه‌کان گیراون و ته‌نیا شتێك ده‌توانم بیکه‌م ئه‌وه‌یه که تا یۆنان (ئه‌سینا) تیکتت بۆ ببڕمه‌وه و له‌سه‌ر حیسابی خۆشت، له ئه‌سینا)وه بۆ کۆڵن تیکتی ترت بۆ ببڕم". ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی تر منی په‌ست کرد. من نه‌چوومه ژێر باری ئه‌وه‌ی که به تیکتی یۆنان رازی ببم، بۆیه به هه‌ڕه‌شه‌وه که سکالای لێ ده‌که‌م، نووسینگه‌که‌م به‌جێهێشت. به‌ڵام له‌وه ده‌چوو وی زۆر پشتی ئه‌ستوور بێت ، بۆیه هیچ نیگه‌ران نه‌بوو!
له ڕێگه‌ی ئه‌م و ئه‌وه‌وه که‌وتمه هه‌وڵ بۆ راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام نه شالیاری گه‌شتوگوزار و گواستنه‌وه هێجی بۆ کردم، نه به‌ڕێوه‌به‌ران و که‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو له فرۆکه‌خانه، هه‌رچه‌نده من هه‌وڵه‌کانم له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆمه‌وه ده‌دان، به‌ڵام بێسوود ده‌رچوون و ناچار ملم به نیوه تیکته‌که‌ی یۆنان دا و چووم بۆ نووسینگه و بۆ 13.08.2008 تا (ئه‌سینا) تیکتیان بۆ کردمه‌وه. به‌ڵام ئه‌مجار به‌زمێکی تر و ئه‌وڕۆ و سبه‌یان پێکردم.
بڕیار بوو ئێواره‌ی 13.08.2008 له فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه بۆ ئه‌سینا بفڕین، به‌ڵام شه‌وی پێشوو، واته کاتژێر 11ی شه‌و 12.08.2008 ته‌له‌فۆنیان بۆ کردم و وتیان " سه‌فه‌ره‌که بۆ 14.08.2008 کاتژێر 13ی پاشنیوه‌ڕۆ فرۆکه‌که ده‌فڕێت و کاتژێر 10ی به‌یانی له‌وێ ئاماده به". به‌ڵام به‌یانی ئه‌و ڕۆژه‌ی که بڕیار بوو بفرین، ته‌له‌فۆنیان بۆ کردمه‌وه و وتیان "گه‌شته‌که چه‌ند سه‌عاتێك دواده‌که‌وێت و (4) پاشنیوه‌ڕۆ فرۆکه‌که ده‌فرێت و تۆ سه‌عات (1)ی دوانیوه‌ڕۆ له‌وێ ئاماده‌به". هه‌ر هه‌مان ڕۆژ ده‌وروبه‌ری نێوه‌ڕۆ ته‌له‌فۆنیان بۆ کردمه‌وه و وتیان " دیسانه‌وه دواده‌که‌وێت و شه‌و سه‌عات 7:30 فرۆکه‌که ده‌فڕیت، به‌ڵام تۆ سه‌عات (4:30) له‌وێ به.
منیش وه‌ك بڕیارم دابوو، بڕیارم دا زووتر بڕۆم و وه‌ك سه‌ره‌ی نانه‌واخانه‌کان زوو بچمه سه‌ره‌وه، بۆیه کاتژێر (4)ی پاشنیوه‌ڕۆ به دوودڵییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه گه‌یشتمه فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، که له‌گه‌ڵ بنکه‌یه‌کی حزبی جیاوازی نییه! هه‌رچۆن بوو، به یارمه‌تی ناسیاوێك تیکتهکهم گه‌یشته ده‌ست (ئالان) و ئیتر هیچ بواری فڕوفیڵ و شوێنفرۆشتنیان بۆ نه‌مایه‌وه. راستییه‌که‌ی ئه‌گه‌ر یه‌که‌مجار بمزانیایه، له فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری پایته‌ختدا، خزمخزمێنه و پاره و به‌رتیلدان ده‌خوات، نه‌مده‌هێشت، تیکتهکهم بۆ (ئالان) و بانده‌که‌ی قوت بدرێت!
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو فرۆکه‌که (7:30) خولهك بفڕیت، دیسانه‌وه، دوو کاتژێر دواکه‌وت، واته (9:30)ی شه‌و فڕی و دواجار کاتژیر (12:30) له‌ژیر ده‌سه‌لاتی چهتاندا ڕزگارمان بوو".
ئه‌مه ئه‌و به‌شه‌ی به‌سه‌ر هاتهکهیه، که هاوسه‌ره‌که‌م سات به‌سات بۆی ده‌گێڕامه‌وه و منیش هاوکات به ئیمهیل و ته‌له‌فۆن، کاك (ڕزگار کونجڕنی) که لێره تیکتفرۆشه و له فرۆکه‌خانه‌ی کۆڵن/بۆن و دیوسڵدۆرف گه‌شتیاران به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێ ده‌کات، ئاگادار کرد و دیار بوو، به‌وه‌ی خه‌ڵكێکی زۆر سکالا له‌ده‌ست نوسینگه‌ی هه‌ولیر ده‌که‌ن، زۆر دڵته‌نگ بوو و وتی "برا ده‌زانم ئه‌و براده‌رانه له نووسینگه‌ی هه‌ولێر خراپ قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیوه و زۆرکه‌س له‌ده‌ستیان سکاڵا ده‌که‌ن". منیش وتم هه‌رچه‌نده له کوردستان یاسایه‌ك نییه مافی گه‌شتیاران بپارێزێت، به‌ڵام لێره له ئه‌وروپا هه‌یه و ئێمه وه‌ك هاوولاتییه‌کی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئاڵمانی ده‌توانین، سكاڵا بکه‌ین و خۆشبه‌ختانه تیکتهکانمان لای به‌ڕیزتان کڕیوه.
راستییه‌که‌ی زۆر به‌ڕێزه‌وه وه‌لامی دامه‌وه و وتی مافی خۆته و سکاڵا بکه. من کابرایه‌کی تیکتفرۆشم و پرۆتسێنت وه‌رده‌گرم و ڕووی زه‌مانه ڕه‌ش بێت، منی تووشی وه‌ها سه‌رئێشه‌یه‌ك کردووه. من هه‌وڵده‌ده‌م له‌و شته بکۆڵمه‌وه". ڕۆژی دوایی ته‌له‌فۆنم بۆ کرده‌وه و وتم برا چیت کرد، ده‌ستبه‌جێ وتی "برا پێم باشه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکه (سه‌ردار پشده‌ری) وهسلت بکه‌م و خۆت قسه‌کانی پێ بلێ بابزانێت ئه‌وانه‌ی نووسینگه‌ی هه‌ولێر خه‌ریکی چین". منیش چاوڕێ مامه‌وه و گوێم لێ بوو که ناوبراو قسه‌کانی به به‌ڕێوه‌به‌ر (سه‌ردار پشده‌ری) وت و ئه‌ویش له‌وه‌لامدا وتی ئاگاداری ئه‌و شته هه‌م و ئه‌و خوشکه خۆی دره‌نگ هاتووه و هه‌ر قسه‌کانی ئالانی دووباره کرده‌وه….
كاتێك كه مڕۆڤ گوێی له‌و ساخته‌چییانه ده‌بێت، بێز له خۆی ده‌کاته‌وه. من له‌و کاته‌دا ئه‌و پرسیاره‌م له‌و کردوو و ئێستا له ئێوه‌ی خوێنه‌ری ده‌که‌مه‌وه: با وای دابنێین، هاوسه‌ره‌که‌ی من دواکهوتبیت، باشه کاتێك که گه‌یشته گه‌یته‌که (شالتهرهکه) بۆ فه‌رمانبه‌ره‌که وتی "شوێن نه‌ماوه"، بۆ نه‌یوت تۆ دواکه‌وتووی؟ کاتێك کا هاوسه‌ره‌که‌م له فرۆکه‌خانه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ نووسینگه کردووه، بۆچ موخلیس له‌وه‌ڵامدا نهیوهتووه تۆ تیکتت سووتاوه، بۆ وتوویه‌تی "به‌یانی وه‌ره تیکته‌که‌ت بۆت دروست ده‌که‌ینه‌وه"؟ کاتێك که وی دواکه‌وتبێت و تیکتی سوتابیت، ئه‌وه ئاوه‌زی کێ په‌سه‌ندی ده‌کات، که قاجاخچییانی (عراقنا) ئه‌وه‌نده خهڵكدۆستن و تیکتی خۆڕایی بۆ گه‌شتیاران دروست ده‌که‌نه‌وه؟ باشه ئه‌گه‌ر وی دواکه‌وتبوو (له‌کاتێکدا که وی 11:50) له‌به‌رده‌م گهیتهکهدا وه‌ستاوه)، خۆ فرۆکه‌که‌ی ئه‌وان کاتژێر (3:30) ده‌مه‌وبه‌یان فڕیوه. ئایا نه‌یده‌توانی به چوار کاتژێر و بیست خولهك (180 خولهك) له شاڵتهرهکهوه بکاته ناو فرۆکه‌که؟ ئه‌مه‌و ده‌یان پرسیاری تر….
به‌دبه‌ختیه‌کانی ئێمه‌ی کورد زۆرن، له‌وانه ناهوشیاری و ئاگانه‌بوونی گه‌شتیاران له مافه‌کانیان کاتێك که له وڵاتێکی ئه‌وروپیدا ده‌ژین و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێکی ئه‌وروپین و تیکته‌کان له ئه‌وروپا ده‌بڕن….، پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له چه‌ته‌گه‌ری ئه‌م کۆمپانیا و ئه‌و کۆمپانیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کۆمپانیاکان هی ئه‌م لێپرسراوی حزبی و ئه‌و لێپرساوی حکومین….، …… من دڵنیام ئه‌گه‌ر له دوو ساڵه‌ی ڕابوردوودا، که سه‌دان خێزان تووشی ئه‌م دهریسهریانه هاتوون، که‌س هه‌یه له‌سه‌ر دواکه‌وتنی کاری له‌ده‌ست داوه، که‌س هه‌یه خوێندنی فه‌وتاوه، که‌س هه‌یه تووشی سه‌رئێشه‌ی تر بووه، که ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌که‌و له شوێنی خۆیه‌وه سکاڵای له‌و کۆمپانیانه بکردایه، ئێستاکه لانیکه‌م ئه‌گه‌ر گه‌شتوگوزار بۆ کوردستان وه‌ك ئۆروپا نه‌بووایه، ئه‌وا له ئاستی وڵاتانی دراوسێدا ده‌بوو، که بڕوا ناکه‌م هیچ ئێرانییهك، تورکیهك، سوریه‌ك، ئوردونییهك و ته‌نانه‌ت له دواکه‌وتووترین ولاتی دونیادا چه‌ته‌گه‌ری وا ڕوو بدات و بۆیان بلواێت ئاوا به‌ئاسانی گیرفانی گه‌شتیاران به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ببڕن!
به‌کورتی هاوسه‌ره‌که‌م و مناڵه‌که‌م که دوو تیکتی بۆ خۆی و مناڵه‌که‌مان به (1360) یۆرۆ کڕیبوو، له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا ناچار له (ئه‌سینا)وه بۆ (فرانکفۆرت) تیکتی به (361) یۆرو بڕی و لهفرانکفۆرتیشهوه تیکتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به 58 یۆرۆ ببڕێت. ئینجا خوێنه‌ری به‌ڕێز ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی کارمه‌ند و درۆوده‌له‌سه‌ی دهلالهکانیان با له‌وه‌لاوه بوه‌ستێت. بهێنه به‌رچاوت و خۆت بخه‌ره شوێن یه‌کێك له‌و گه‌شتیارانه‌ی که چه‌ندین هه‌فته له خانه‌قین و که‌لار و سلێمانی و هه‌له‌بجه و زاخۆ وه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌یانهێنن و ده‌یاننێرنه‌وه و شوێنێکیش نییه ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر ئه‌م مافیایانه‌دا بشکێ و گوێ له سکاڵات بگڕیت. ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به نهکرینی تیکت و گه‌شت نه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیانه فشار بخه‌ینه سه‌ریان و ناچاریان بکه‌ین مل به یاسا و گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی گه‌شتوگوزاری بده‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که سه‌رێکی گه‌شته‌که‌یان به ئه‌وروپاوه به‌ستراوه؟ ئایا ده‌زانن به تۆمارکردنی سکاڵا له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپانیانه، نه‌ك قه‌ره‌بووی تیکته‌کان وه‌رده‌گریته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت قه‌ره‌بووی خه‌رجی ڕۆژانی دواکه‌وتن و هاتوچۆشت بۆ بکه‌نه‌وه؟
من له 06.08.2008 به ئیمه‌یلێك کۆمپانیای ناوبراوم ئاگادار کردووه‌ته‌وه و تا ئه‌وڕۆکه هیچ وه‌ڵامێکیان به ئێمه نه‌داوه‌ته‌وه. بۆیه به هه‌موو یاسایه‌ك مافی خۆمانه له رێگه‌ی پارێزهکهمانهوه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ین و داوای قه‌ره‌بوویان لێ بکه‌ین. ئێمه ماوه‌مان به‌وان دا، به‌ڵام ئه‌وان واده‌زانن لێره‌ش یاسای قه‌ره‌قووش زاڵه و هه‌روا بۆیان ده‌چیته‌سه‌ر.
بۆ هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی ولاتی ئاڵمان، ئه‌گه‌ر (Rechtsschutzversicherung)تان هه‌یه، ئه‌وا به‌ئاسانی ده‌توانن سکاڵا بکه‌ن و فێزیشهرونگهکهتان خه‌رجی پارێزهکهتان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و بیمهیهشتان نییه، ئه‌وا دیسانه‌وه هه‌ر خه‌رجی پارێزه‌ر ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کۆمپانیای (عراقنا) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لانیکه‌م یاسای تایبه‌تی ئاڵمانی له‌مه‌ڕ گه‌شتوگوزارییان پێشیل کردووه.
بۆ زانیاری زیاتر، کوپی تیکته‌کان، کاتژمیری تهلهفۆنکردنهکان، ده‌نگی که‌سه‌کان، ناوی که‌سه‌کان و ژماره بانکی کۆمپانیا و هیتریش له‌به‌رده‌ستدان.
سکاڵاکه‌ر : ئاکۆ موحه‌مه‌د عه‌لی
09.09.2008