Skip to Content

Monday, December 9th, 2024
كاتژمێرەكەم خوێنى لەبەر دەچۆڕێت

كاتژمێرەكەم خوێنى لەبەر دەچۆڕێت

Closed
by September 14, 2008 ئەدەب

   كاتژمێرەكەم خوێنى لەبەر دەچۆڕێت
    ((كەوشەنەكەم … بمناسەوە!)) بەشى 1
 تێكۆشەرخالید
 بۆ[ئەوكیژەى لەتاریكى شەوەكانمدا چراى شادى شەوەزەنگم دادەگیرسێنێت ]
 
 لانەوازێكم…
 كاژەڵەم تەژى بووە لە وەهم
 بەس تەنها بەتۆدەڵێم وونم مەكە..!
 بۆتەواوبوونى ئەم گۆرانییەى من تەواو دەكات
 هێشتا گومان دەكەم
 عیشق لەوێدایە   !!
 لەنێو تۆڕە پەرجوو ئاساكانى زەمەن..
 دەبێت بڕۆم
 تاوى جاڵجاڵۆكەكانى سەفەربدڕێنم
 تا قەتماغەى برین و ناسۆرى ئێرە
 لەوێدا بشكێنمەوە…
 تا بەسەرهاتە ماندوەكانى هزرم
 لە ئامێزى هەنگێكدا بتەكێنم..
 كەهەرگیز
 وانەكانى ئەوینى بەرگوىَ نەكەوتبىَ
 تا زاكونێك..تا وانەیەكى سەربەخۆ
 ڕەوانەى ئافریدەگەر بكەین..
 بەتاڵ ببینەوە..
 لەكوفرى شین..
 فێرببین گۆرانییەك بڵێین
 نەگوترابێت..
 نەبیسترابێت…
 كەوشەنەكەم..
 وەلىَ چ بكەم..كەمن
 دڵم كانگاى حیكایەتە مەستەكانى شەوى عیشقە و
 زوبانم…
 ئاخ …زوبانم
 هێندە لێڵە!
 بۆگێڕانەوەى حیكایەتەكانى دڵم
 كە لەو پاسارییە ناچم
 بەدیار مەعشوقەكەیەوە
 تەزیووە..ئەوە منم..!!
 كەوشەنەكەم  بمناسەوە..!!
 ئێرە مردنێكە
 بەدەم ڕاوەدوونانى
 پەپوولە سپییەكانەوە 
 لەم ئاگرەى لەئەزەلەوە تەڵخە
 بەبینینى حەقیقەت
 ئەز لێوان لێوم لەبێزاربونى
 كۆشێك سێوى پەمەیى
 هەنارێك پەیامى ڕقاوى…
 توڕەبوونت لەقەدەر
 لەو قافڵەیەى منیان لىَ بەجێمام
 بەڕستگاى پەیامێكا هەڵمەواسە
 تكائەكەم…
 بە مەسجێك پڕم كە لە هەتاو
 بۆم بنووسە
 "ئەى سرەوتم…
 ملیمێك باران لە لەشتا
 لە گیاى سەوزى هەڵكێشاوم"
 من ئەوەندەم نەماوە
 ببم بە جەللادى ڕۆحى سەفەر..
 ئەوادێم و دەستە پڕئومێدەكانم
 لەنێو دەستەكانتدا
 دەتوێنمەوە…
 شەبەیخونىَ دێم و
 ئێرەت بۆهەڵدەكەم
 گەشبینیت بۆ لەهەتاودا دەچێنم
 شەوى رەشى قەزا دەشكێنم
 درز دەخەمە گیانى دێوەزمەى مەرگ و
 ژیان بۆتۆى گوڵى سوور
 دەكەم بە فیردەوس…!
 دە كەوشەنەكەم   بمناسەوە!!
 كەعیشقت ئاسمانى كەووگم بێت
 لەخۆمدا چى جىَ بهێڵم
 كەبىَ تۆ چۆڵى چۆڵم…گیانە
 كەوشەنەكەم …
 من بەبىَ تۆ چاوەكانم
 دووزنەن دەڕژێن و كۆبوونەوەیان ونە
 خۆم بە ڕاڤەى خۆمەوە
  لێرەدا نغرۆم …!!!
 نغرۆبونێك
 كەئیدى لەو قاێیدە ناچم
 كەپەیامى
 مەملەكەتێك عیشقى پىَ بوو..
 ب م ن ا س ە و ە ،،ك ە و ش ە ن ە ك ە م!!
 دڵازاریم فەرامۆش كە
 ئەوتەنهاییە دژوارە!!
 بىَ تۆ
 مەڕیا ترین كوڕى "با"م
 غەمگینترین گۆرانیبێژى شەوەكانى خۆمم
 قاوەیترین كوڕ
 ژەرناترین ڕامێنى
 نێو گومانەكانە لۆچەكانى هۆشى خۆمم
 بىَ تۆ
 ئەوتەنهاییە داگیرساوە
 ئەبەدى،،،
 لەئامێزیدام و
 لرفەلرفى كاسم دەكا
 دۆت ترین لەتووخمى بەیبوون
 وەرەو ئاوێتەى
 ئەم سەرگوزشتە قاوەییانەم ببە
 لەوبێسووسەدا دامبنىَ
 "كەخۆتى"
 بابەسەر ئەودابچۆڕێمەوە
  كەوشەنەكەم بمناسەوە
 عەلعولىَ لەتەنهایى فێربووم [مەرگ]
 مەزنیش لەتۆ [عیشق]!!
 ڕژانم لەسەویكى مەغزمدا گردكردۆتەوە
 وەلىَ هەر دەبێت بپرژێم
 بەسەر نیگا شینەكانتا..
 كەوشەنەكەم..
 عەرنى تۆ لەدووریم كەوشەن
 عەرنى تۆ
 لەچاوەڕوانى زیاترلەوەى نەتدەویست
 بەئاود ەچێ ،
 من دەیبینم،دەیبیستم
 چۆن چۆنى ئەم ئایەتانەى
 ڕۆژانێك حەقیقەت بوون
  بەتاڵ دەبنەوەو
 تا ژەرناى رۆحت ناڕۆن
 شەكەت شەكەت بەلێوارى لێوەكانتەوە
 دەنیشنەوە،،،
 بۆیە ئەى ڤرالى من
 ئەى سپێدەتر
 لەقەسیدەیەكى شینى خۆت
 ڤركایەكى سپیم
 خستە نێو گفتوگۆ پڕ گلەییەكانى نێوانمان
 تا داسەكنىَ عەرنت
 لەمنى تۆ  لەتۆى من
 كەوشەنەكەم… بمناسەوە
 ئـەى ئیـمـپـڕاتۆر..
 ئەى  هەموو شت لەم ڤالەى دڵەمدا
 ئەى ڕێواسى سەوزى وەرزى…[ع،ى،ش،ق]
 من بەبىَ تۆ ڤارییەكم
 كاتژمێرەكەم خوێنى لەبەر دەچۆڕىَ
 لەمن مەپرسە "هەناسەكەم"
 ئافریدە زەمەنى كوشت
 نەك (من)ێكى بىَ من
 لەم ساراى هزرەدا…
 ئەم لى یە یە لەكوێوە هات …خودایە؟
 |كەمن لێرە لە دوورى تۆ
 نێوچەوانى ئاسودەگیم
 بەسەرپۆشى خەم بەستووە!.|
 دەبێت ئەوە چاوگى
 ڕەقبوونەوەى عیشق نەبێت ؟؟
 نا..نا…
 كەوشەنەكەم… بمناسەوە
 كوڕێكم قاوەیترم لەخۆم
 شینترم لەتۆ
 بمناسەوە
 ئەى یەخترین شیعرى نەتواوە
 لەپەرتووكى تراویلكە ئاساى
 هزر و بوونمدا
 من  تۆز لە ئاوازەكانم هەڵدەستىَ
  چاوەڕێتم …
 "بمكەیتەوە بە تیانووسى یادگارییەكانى خۆت و
 شەڵاڵم بكەیتەوە
 بە بۆنى ئێوارە مەستە كانى ژووان.."
 كەوشەنەكەم…
 ئەى سێوتر لەو ئێوارانەى
 بەدەم سەرهەڵبڕینێكەوە بۆ ئاسۆ
 ئایندەت لە كۆشى بووندا دەلاواند
 حەوت قەسیدەى پرتەقاڵیمت
 دەخستە قوڵایى خەیاڵتەوەو
 جارناجارێكیش
 گومانت لەپەڵە هەورێكى چاوبز دەكرد
 عیشقت سەیوان و
 سۆزت لەپەنجەكانت دەڕژا
 دڵنیاتر لەخۆت ،دڵنیابوویت لەمن
 دەساوەرە و
  بمناسەوە …كچى مەكر
 ئەى تۆختر لەو شەوە پڕ لە نوورەى
 عیشقمان تیًَدا بەیان كرد
 عیشقمان تێدا ڕوواند..
 خۆت هاتیت و ئاگرت بەردا
 لە هەڵبەستە لیركەكانى زەمەنى پڕ تەنیایم
 خۆم هاتم و
 رووبارىَ زێمارم ڕژاندەسەر
 كوورەى ئاگرى حەزى بىَ حەددى تۆ
 ئەوە من بووم
 لەنێو"سەرابى چاوەڕوانى
 دەرم هێنایت..
 بمناسەوە..
 ئەوە من بووم
 لەشین بوونت ئاوى ئەوم دەخواردەوە
 ئەوێك كە خۆى بەتاڵێك  قەێیدەى خۆڵاوییەوە
 نووساندووەو
 لە ڕاڤەى گیا پیرترە..!!
 مناڵانە هاوار  دەكەم
 بمناسەوە…كەوشەنەكەم
 ئەوە من بووم
 كاتىَ بەتەنیشت ڕۆژدا
 ئاسنگەر ئاسا
 پرتەوى چاوەكانت و
 پەیامە مۆنەكانم
 دەچنییەوەو
 داسىَ لە خەمم چىَ دەكرد
 بۆ دروێنە كردنى
 ئەم لاشەیەى پڕپڕە لەچڵ وچێو..لەتۆ..تۆ..!!
 بمناسەوە….كەوشەنەكەم
 ئەى ئیمپراتۆر
 ئەى هەموو شت
 لەم ڤالەى دڵەمدا..
 ب
           م
                     ن
                                  ا
                                          س
                                                       ە
                                                                 و    
                                                                               ە.
 Tekoshar.khaled@gmail.com
 بەروارى نوسین
 بە كاتى قـیامەت ،چارەنووس لەباوەشى بێدەنگیدا
 (بەشێًك لەڕۆحى ماندووێتیم)
 

Previous
Next