
ته‌عبیری(منداڵان)ه وه‌ک سوکایه‌تیکردن!
ته‌عبیری(منداڵان)ه وه‌ک سوکایه‌تیکردن!
کازم قادر
پێشتر بابه‌تێکم به نێوی(فاشیزم کۆمۆنیزم)نووسیبوو،که تێیدا وشه‌ی(منداڵانه‌م)به کار هێنابوو.به‌رێزێک به ئیمایل سه‌رنجی خۆی له سه‌ر ئه‌و وشه‌یه بۆ ناردبووم که نه‌ده‌بوو وشه‌ی منداڵانه‌م به کار هێنابایه. سه‌ره‌نجێکی جوان و دروست بوو که نابێت ئه‌و وشه‌یه(منداڵان)ه به کار بێنین، مه‌به‌ستیشی به‌و جۆره‌ی من لێیتێگهیشتم ئه‌وه‌یه که ئه‌م ته‌عبیره ده‌کاته سوکایه‌تیکردن.هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش راسته که ئه‌م ته‌عبیره له زمان و کولتور‌و نووسین و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا_له‌وانه‌شه له زۆر فه‌رهه‌نگ و کولتوری دنیاشدا، هه‌میشه وه‌کو سوکایه‌تی به بهرامبهرو چوواندنی ئه‌و_به‌رامبه‌ر به مناڵی نه‌زان و بێئه‌قڵ و گه‌مژه‌و هیچ له بارا نه‌بوو بچوێنێت.بۆیه به پێویستمزانی ئه‌وه لای خوێنه‌ر جه‌خت بکه‌مه‌وه که من به مه‌به‌ستی سوکایه‌تیکردن ئه‌و چواندنهم به کار نه‌هێناوه،به‌ڵکو به‌و مه‌به‌سته به کار هاتووه که دیدو زانیارییه‌کانی ئه‌و_لایه‌نی به‌رامبه‌ر،له دیدو زانیاری منداڵێک ده‌چێت،كه"منداڵێک"ناتوانێت ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌بێت"، نه‌ک وه‌ک سوکایه‌تی و نه وه‌ک ئه‌وه‌ی منداڵ نه‌زانه،چوونکه"منداڵ نه‌زان نیه"هه‌روه‌ها له هه‌مانکاتدا هه‌وڵبده‌م راوه‌ستانێک له سه‌ر به‌کار هێنانی ئه‌م وشه‌یه(منداڵان)ه له پانتایی نوسین و زمانی" رۆشنبیری"و"رۆشنبیران"ندا بکه‌م. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ش بێژم که ئه‌م بابه‌ته هه‌رگیز وه‌ڵامێک نییه به‌و به‌رێزه،وه‌کو گوتم راوه‌ستان و خوێندنه‌وه‌یه‌که له سه‌ر ئه‌و تهعبیرهو ئه‌و دیدگا‌و مرۆڤبینی و ئهخالاقه،که له پشتی ئه‌و ده‌ربڕینه‌وه راوه‌ستاوه‌و بێنرخی به مرۆڤ ده‌کات.
داڕشته‌ی"مناڵان"ه_وه‌ک سوکایه‌تیکردن له لایه‌ن"گه‌وره"کان"زانا"کانه‌وه،پێش هه‌ر که‌سێک تاوان و سوکایه‌تییه به مناڵ و پێکهاته‌ی مناڵانه‌ی ئه‌و وه‌ک بوونه‌وه‌رێک، که له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی به‌ره‌و گهورهبووندایهو هیچ ئه‌زموونێکی له په‌یوه‌ند به شته‌کانه‌وه نییه.مرۆڤی مناڵ که"هیچ نازانێت"نه‌زان" نییه،به‌ڵکو ئه‌و له قۆناغێکی ژیانیدایه هه‌ر هێنده ده‌زانێت که ئه‌و فه‌زاو چووارچێوه به‌ر ته‌سکه‌و ئه‌و زه‌مه‌نه دیاریکراوه پێی به‌خشیوه‌و هێنده‌ش ده‌توانێت بزانێت که مناڵیی مناڵێک ده‌توانێت وه‌ریگرێت و ئه‌زموونی بکات.منداڵبوون خۆی بریتی نییه له نه‌زانین،به‌ڵکو بریتییه له قۆناغێک منداڵ هێشتا ئه‌وه‌نده پێڕاگهیشتوه بزانێت.بۆ نمونه گه‌وره‌کان له"نه‌خوێنده‌وار"ێکه‌وه تاکو "رۆشنبیر‌و فه‌یله‌سوف"ێک هه‌موو شتێک نازانن،به‌ڵام که‌سیش ناتوانێت پێیان بڵێت نه‌زان.نمونهیهکیتر ئه‌مرۆ زانست سه‌رباری دۆزینه‌وه‌و سه‌لماندنی زۆر دیارده‌ی شاراوه‌ی سرووشت و شتهکانیترهێشتا ده‌کرێت بێژین دڵۆپێک له چاو ده‌ریایه‌کی سه‌لماندووه‌و دۆزیوه‌ته‌وه،دیسان که‌س ناتوانێت بێژێت زانست"نه‌زانه"چوونکه په‌ی به هه‌موو شته‌کان نه‌بردووه.به باوه‌ری من هیچ مرۆڤێک نه‌زان نییه،ده‌کرێت مرۆڤ شتێک له نێو شته‌کان،چه‌ند شتێک له نێو شته‌کان نه‌زانێت،واته ده‌کرێت نه‌زانین له شتێکدا یان له چه‌ند شتێکدا هه‌بێت.به‌م پێوه‌رانه من پێموایه هیچ مرۆڤێک نه‌زان نییه،هه‌موو مرۆڤێک ده‌توانێت بزانێت،مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه ده‌زانێت،ئه‌وه‌ی چه‌ندێتی و چۆنێتی زانین و زانیارییه‌کانی له چی پله‌و سنوورێکدایه هه‌رگیز ده‌لیلی نه‌زانی ئه‌و_مرۆڤ نییه،به رای من نه‌زانی ئه‌وه‌یه که پێمان وابێت مرۆڤ نه‌زانه…!
ئه‌م چوواندنه_نمونه‌ی منداڵی نه‌زان و گه‌مژه وه‌ک سوکایه‌تیکردن ره‌نگدانه‌وه‌ی کولتور‌و دنیایه‌که هێشتا له منداڵ تێنه‌گه‌یشتووه،کولتورێکه ڕۆژانه منداڵه‌کانی دارکاری و ته‌مبێ ده‌کاو شه‌ق و شه‌پازله‌ی"ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقی"پێیادا ده‌ماڵێت،که ئه‌وه‌ش کارێکی ته‌واو نامرۆییه له لایه‌ن"گه‌وره‌کانه‌وه" به مرۆیی منداڵ.کولتورێکه رێک ره‌نگدانه‌وه‌ی دنیا‌و سیسته‌مێکه به‌هاو زانیارییه‌کانی مرۆڤ تێیدا هێنده نرخی هه‌یه،که له چوارچێه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها فکری و ئه‌خلاقه باو‌و پێدراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و فکری و فه‌رهه‌نگییه‌دا بمێنێته‌وه،که کۆی دنیای سیسته‌م پێک دێنێ.واته زانین و زانیارییه‌کی پێشتر پێدراوو دیاریکراو که ئه‌گه‌ر مرۆڤ که‌وته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه دیاری کراوه‌وه مه‌حکوم به نه‌زانی و گه‌مژه‌یی ده‌کات.
منداڵ تاوانی نییه کاتێک هێشتا کاروکرده‌وه‌و جووڵه‌کانی له سه‌ر بنه‌مای دروست و ئه‌قڵی به‌رجه‌سته ناکات،"دروستی و ئه‌قڵ" بۆ ئه‌و مانایه‌کی نییه،مناڵ مرۆڤێکه هێشتا له لایه‌نی جه‌سه‌دی و ئه‌قلی و ئاکارییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه،بۆیه سیفه‌ت و جوڵه‌و کرداره‌کانیشی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ندێشه و فه‌نتازیا ساکارو منداڵانه‌کانی ئه‌وه.هه‌رچی ئه‌و کارانه‌ی منداڵ ده‌یکات به لای خۆیه‌وه دروستن، خۆگهوزاندنی مناڵ له نێو خاک و خۆڵ و پێخستنه نێو ئاو،گریان و گڕوهکانی…کارێکی قیزه‌ون نین تاکو ئێمه گه‌وره‌کان له سه‌ر ئه‌و کارانه هه‌م خۆمان و هه‌م ئه‌وان مه‌حکوم به سوکایه‌تی بکه‌ین و ئاکاری منداڵان وه‌کو بێرێزی و داهێنان به یه‌کتری بفرۆشین.
خۆگه‌وزاندن له نێو خۆڵ و پێخستنه نێو ئاو،حه‌زو خولیای مناڵانه‌ی منداڵه‌و من نازانم بۆ وایه‌و پێشم وایه گرنگ نییه بیزانین،گرنگ ئه‌وه‌یه ئازادیان بکه‌ین و هه‌میشه برێک کاتیان بده‌ینێ تاکو په‌نجه‌کانیان له خۆڵ و به پێیه‌کانیان له ئاوهکادا شڵپه‌شڵپ بکه‌ن.شتێک که گرنگ بێت وبیزانین دڵنیابوونمانه له خاوێنی خۆڵ و ئاوه‌که.
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه هه‌میشه بهراوردو لێکچواندنی دیارده‌و شته‌کان به یه‌ک ده‌کات،ده‌توانم بێژم ئه‌گه‌ر چواندن له شته‌کان و زمان وه‌رگرینه‌وه مه‌ودای قسه‌کردن و زمان زۆر کورت ده‌بێته‌وه،به‌ڵام ده‌بێت چواندنهکان له سه‌ر بنامایه‌کی دروست و مرۆیی بێت.مرۆڤ ده‌بێت هێنده خاوه‌نی فکرو مۆراڵێکی به‌رزو دروست و مرۆیی بێت هه‌رگیز ڕێگه به خۆی نه‌دات نه‌ک سوکایه‌تی به مرۆڤ به‌ڵکو سوکایه‌تی به هیچ ئاژه‌ڵێکیش نه‌کات.به باوه‌ڕم هیچ مرۆڤێک شایه‌نی سوکایه‌تی نییه،ته‌نانه‌ت جه‌لادیش.جه‌لاد ئه‌گه‌رچی کرده‌ی کوشتن به‌رجه‌سته ده‌کات،بۆ خۆیشی قوربانییه‌کی گه‌وره‌ی رێسا‌و سیسته‌مێکی نامرۆڤانه‌یه.جه‌لاد ئه‌گه‌رچی مرۆڤه به‌ڵام هیچی ئه‌و له مرۆڤ ناکات،ئه‌و هه‌رگیز وه‌ک مرۆڤێک ناژێت.مه‌به‌ستمه بێژم جه‌لاد ئه‌گه‌رچی مرۆڤێکی به دڕندهکراوه دواجار شایه‌نی سوکایه‌تی پێکردن نییه.هیچ که‌سێک نه به سوکایه‌تی پێکردن ده‌رۆخێت نه پێی سه‌رده‌که‌وێت،"رۆخان و سه‌رکه‌وتن وه‌ک خۆی"،واته شتێک کاتێک ده‌رۆخێت ریشه‌ی زانستیی نه‌بێت نه‌ک له ژێر هه‌ل و مه‌رجێکی به زۆر سه‌پێنراودا پاشه‌کشه یان"رۆخێن"رابێت،به زۆر رۆخێنراو خۆدی رۆخان نییه به‌ڵکو رۆخانێکی شکڵییه‌و په‌یوه‌ندی به کات و واقیعێکی سه‌پێنراوه‌وه هه‌یه.سه‌باره‌ت به"سه‌رکه‌وتنه‌کان"یش هه‌روایه، زۆربه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کان کاتی و ساخته‌ن،چوونکه ریشه‌یان له بوون و ژیاندا نییه دوای ته‌واوکردنی سورێک ده‌پوکێنه‌وه،ده‌مه‌وێت ئه‌وه جه‌خت بکه‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر ئامانجێکی سوکایه‌تیکردن رۆخانی به‌رامبه‌ر بێت، "به‌رامبه‌رێکی خاوه‌ن ره‌گ و ریشاڵ"،رۆخان ده‌بێته کارێکی نه‌که‌رده،یان رۆخانێکی شکڵی وه‌کو پێشتر گوتم.
پرسیار که لێره‌دا بیکه‌ین ئه‌وه‌یه:بۆچی سوکایه‌تی؟ئایا به راست جیاوازییه‌کانمان مه‌حکومه به سوکایه‌تی،واته ئێمه_مرۆڤه خاوه‌ن دیده جیاوازه‌کان مه‌حکومین به‌وه‌ی هه‌ر ده‌بێت سوکایه‌تی به یه‌ک بکه‌ین؟یاخود ده‌بێت له سه‌ر بناغه‌ی ره‌خنه‌و هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی دروست و واقیعی هه‌ڵه‌و نادروستیهکانی یه‌کتر نیشانبده‌ین و بسه‌لمێنین ؟ده‌کرێت خودی سوکایه‌تیکردن نه‌زانی بێت،نه‌زانین له‌وه‌ی هێشتا لایه‌نی سوکایه‌تیکه‌ر نازانێت_فێر نه‌ووه سوکایه‌تی نه‌کات!سوکایه‌تیکردن بێپاشخانی فکری فه‌رهه‌نگی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی نییه،ته‌عبیرێک نییه له خۆوه بێته نێو‌و سه‌رزمان و ناوه‌وه‌ی یه‌کتری پێههلاههلا بکه‌ین،به‌ڵکو سه‌رچاوه‌گرتوو له سهرخانێکه مرۆڤ تێیدا بێبه‌ها کراوه.،تێیدا ئازادی نییه، مافی ئازادبوونی نییه،مافی ئازابوون له‌وه‌ی من و تۆ چۆن بیر ده‌که‌ینه‌وه‌و ئه‌و ماف"هش"بوونی"نه‌بێت تاکو سوکایه‌تیمان پێبکه‌ن،تاکو سوکایه‌تی به یه‌کتر بکه‌ین.سوکایه‌تیکردن داهێنانێکی به‌دو پیسه،له زمان و ئه‌قڵێکه‌وه دێته‌ده‌ر هێشتا له به‌های مرۆڤبوون تێنه‌گه‌یشتووه،هێشتا له خۆی وه‌کو مرۆڤێک تێنه‌گه‌یشتووه که نابێ و ده‌توانێت سوکایه‌تی نه‌کات،نابێ و شایه‌نی سوککردن نییه،به باوه‌رم مرۆڤ ئه‌گه‌ر له نرخی مرۆیی خۆی بگات سوکایه‌تی ناکات،چوونکه مرۆڤ ئه‌گه‌ر سوکایه‌تی کرد سوکایه‌تیشی پێده‌کرێت.ئه‌گه‌ر رێگه‌ی به خۆیدا سوکایه‌تی بکات به‌وه‌ش قایل ده‌بێت سوکایه‌تی پێبکرێت،چوونکه دواجار فه‌زایه‌ک ده‌خولقێت مرۆڤ و هه‌موو شتێک تێیدا سوک‌و ریسوا ده‌بێت.له بیرمان نه‌چێت مرۆڤ له وه‌ها فه‌زایه‌کدا ده‌ژێت،فه‌زای سوککردنی مرۆڤ به ده‌ستی خۆی.به‌ڵام له نێو ئه‌م فه‌زاو بێبههاییه سیسته‌م ڕیژکراوهدا هێشتا ده‌لاقه‌یه‌ک ماوه لێیه‌وه مرۆڤ وه‌ک خۆی ببینین،لانیکه‌م زه‌مینه‌یه‌ک هه‌یه زمانمان وه‌کو چهقۆو وه‌کو ژه‌هر به کار نه‌هێنین،ئه‌گه‌رچی زمان کلیل و واڵاکهرهوهی خوده،ئه‌گه‌رچی ده‌کرێت خودێکی ساخته‌ش له پشتی زمانه‌وه خۆی مه‌ڵاس دابێت،به‌ڵام زمان هه‌میشه لانی زۆری خود به‌یان ده‌کات،واته ئه‌گه‌رچی خودی مرۆڤ و فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ نوقمی سوکایه‌تی بووه،به‌ڵام هه‌میشه گۆشه‌یه‌ک پانتاییه‌ک له خوددا هه‌یه مه‌زنایه‌تی مرۆڤ ببینێت،شوێنێک هه‌یه دڵی بۆ عه‌شق و ئه‌وینی مرۆڤ لێده‌دات،ده‌نگێک له قوڵاییه‌کاندا هه‌یه ته‌نها وه‌ک مرۆڤ بانگ بکات.ئه‌و ده‌نگه،ئه‌و عه‌شق و ئه‌وینه ئه‌گه‌رچی چووکیش بێت لانیکه‌م ده‌توانێت زمانمان ژه‌هراویبوون بپارێزێت،ده‌توانین ده‌ستمان به‌و لایه‌نه‌وه بگرین…
کاره‌ساته‌که له‌وه‌دایه"رۆشنبیر"ه‌کان ئه‌م یارییه نه‌گریسه ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی له لایه‌که‌وه حیکایه‌تی گه‌وره له باره‌ی ماف و ئازادی و به‌ها مرۆییه‌کانه‌وه ده‌هۆننه‌وه،له لایه‌کیتریشه‌وه گه‌مژه‌بوونی مرۆڤ تیورێزه ده‌که‌ن و بابه‌تی دوورودرێژو کتێبی له سه‌ر ده‌نوسن،سه‌دان به‌ڵگه‌ی خورافی و نازانستی دێننه‌وه تاکو بیسه‌لمێنن مرۆڤ گه‌مژه‌یه.به باوه‌رم سوکایه‌تیکردن له یه‌ک وشه‌دا به مرۆڤ،هه‌موو هاوارو پابه‌ندبوونی مرۆڤ_لایه‌نی سوکایه‌تیکه‌ر له بنه‌وه پوچ و بێ‌نرخ ده‌کات.جی مانا‌و به‌هایه‌ک له‌وه‌دا ده‌مێنێته‌وه به قه‌ڵه‌مه‌که‌ت شیعری خۆشه‌ویستی و عه‌شق بهۆنیتهوهو له نێو کاسه‌ی سهریشتدا سوکایه‌تی شه‌پۆل بدات! بێمانایه به زمانێکی شیرین له گه‌ڵ مرۆڤێکدا بدوێیت و به زمانی ژه‌هریش له گه‌ڵ که‌سێکیتر،دانی"رێز‌و شکۆ"به که‌سێکی"باش"و به‌خشینه‌وه‌ی سوکایه‌تیش به که‌سی "خراپ!"باش و خراپ چییه!ئایا ئێمه_مرۆڤه‌کان توانیومانه مرۆڤی باش و مرۆڤی خراپ بناسین،ناسینی باش و خراپ وه‌ک خۆی؟"شت"وه‌ک خۆی چییه؟به لای منه‌وه مرۆڤ"شتێکه" وه‌ک خۆی،یان ده‌بێت ببێته‌وه وه‌ک"خۆی"،ئه‌م وه‌ک"خۆی"ی بوونه‌ی مرۆڤ بێبه‌رییه له هه‌ر زیانێک که له مرۆڤ و له هه‌ر بوونهوهرێکیتری بگه‌یه‌نیت،که‌واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ"ئه‌مه"بێت(که به باوه‌ری من خودی مرۆڤ"ئه‌وه‌یه"و ده‌توانێت"ئه‌وه"بێت)،لێره‌وه ده‌توانین به‌و نه‌گۆره بگه‌ین که‌وا هیچ مرۆڤێک شایه‌نی بێڕێزی و سوکایه‌تی نییه.ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان"خراپ"و"پیس" ده‌بن ده‌بێت به دوای سه‌رچاوه‌ی ده‌ردو ڤایرۆسه‌کاندا بگه‌ڕێین،نه‌ک به سه‌ر خراپ و پیسبووه‌کاندا هێڵنج بده‌ین و بڕشێینهوهو نه‌فره‌تیان لێبکه‌ین…
12.09.2008