پۆڵ ئهوسترلهگهڕان به دوای کونجی نوسین دا
دیدار مه‌سیفی….
{گه‌ڕان به کونجی نوسین} دا دوا رۆمانی نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی پۆڵ ئهوستره که تێیدا ته‌واوی به‌هره‌ی خۆی ده‌رخستووه و خوێنه‌ر به گه‌شتێکدا ده‌بات که له ژووریێکی سپی ناو نهنراودا دونیایێکی پڕ له به‌سه‌رهات و نهێنی بخوێنێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌م کتێبه‌ی ئهوستر، خوێنه‌ر هه‌ست بکات که رۆمان له پۆست مۆدیرنیزم دا سه‌ره‌ڕای دڵه‌ڕاوکێ ی کاره‌کته‌ره‌کانی و نا ئارامی له که‌ش و که‌توار دا، هێشتاکه پڕیه‌تی له جوانی و تێڕمان که هه‌تا سه‌ر نه‌توانێت ده‌ست به‌ردارییان بێت.
پۆڵ ئهوستر جگه له‌وه‌ی رۆمان نوسێکی ناوداره، له هه‌مان کاتیش‌دا شاعیره و ده‌رهێنه‌ری فلیمیشه. ئه‌و پیاوه تازه پێی ناوه‌ته شه‌ست ساڵی و به‌ڵام له وه‌گڕخستنی تواناکانی خۆی وه‌ک گه‌نجێکی بیست ساڵان نیشان ده‌دات. ئه‌و کاتانه‌ی له پاریس ده‌ژیا خه‌ریکی خوێندنه‌وه و وه‌رگێڕانی کتێبه‌کانی ستیڤان مالارمێ بوو ، به‌ڵام که ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مریکا کاته‌کانی خۆی به ته‌واوی بۆ نوسین ته‌رخان ده‌کات و رۆمان دوایی رۆمان ده‌نوسێت. ئهوستر به هۆی خوێنده‌نه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له هه‌ردوو وولاتی فه‌ره‌نسا وئه‌مریکا کۆڵه‌که‌ی کاره‌کانی خۆی له سه‌ر دوو پێگه‌دا بنیات ناوه، له ژێر یه‌کێکیان جان لاکان خۆی و زاواکه‌ی جاک میلله‌ر وه‌ستاون و پێکه‌وه کتێبه‌کانی فرۆید تاو و توێ ده‌که‌ن، که‌چی له ژێر ئه‌وه‌ی دووه‌میان رالف ئیمرسۆن و مارگرێت فوله‌ر و ناتانێل هاوتورن به خه‌مناکییه‌وه ته‌ونی فه‌لسه‌فه‌ی ترانسیندێتنالیزمیان به سه‌ر خۆیاندا هه‌ڵواسیوه له جیاتی ووڵاته‌که‌یانی پێداپۆشن. بوونی ئه‌و دوو ته‌وه‌ره گرنگه له کاره‌کانی پۆڵ ئهوستر وای کردووه که به دوای ئادگارئالان پۆ و ولیام فولکنهر، ئه‌و به ناودارترین و به‌هره‌دارترین نوسه‌ری ئه‌مریکا بژمێردرێت.
ئه‌وه‌ی {گه‌ڕان به گونجی نوسین} دا له ته‌واوی کاره‌کانی پێشووی ئهوستر جیا ده‌کاته‌وه، بریتیه له چڕ و پڕی ئه‌م رۆمانه سه‌ره‌ڕای بچووکی قه‌واره‌که‌ی. نوسه‌ر ده‌یتوانی وه‌ک جیمس جۆیس به هه‌زار لاپه‌ڕه رووداوه‌کانی یه‌ک رۆژ بگێڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌که‌ی خۆی وا درێژ ناکات، به‌ڵکو له جیاتی دا شتێک ده‌کات که که‌م رۆماننوس په‌یان به ڕێگه‌که‌یدا بردووه. ئهوستر له بونیاد نانی دونیای ناوه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه‌ی ئه‌وه‌نده بیر تیژ و وورد بووه ده‌ڵێیت نیگارێکی ئهبسراکتی سه‌رنجڕاکێشی به نووکی ده‌رزی کێشاوه. یان وێنه‌کێشێکی کارامه‌یه و به که‌رسته‌یه‌کی کۆن نه‌گه‌تیڤی فۆتۆگرافێکی ره‌ش و سپی داوه‌ته ده‌ست و که ده‌یخاته به‌ر چاوی خوێنه‌رانیشی وه‌ک فلیمێکی هه‌رگیز ته‌واو نه‌کراو یان جیهانێکی فراوان خۆی ده‌نوێنێت. ئهوستر له نوسینی ئه‌م رۆمانه تازه‌یه خوێنه‌رانی خۆی ده‌خاته دوو به‌شه‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتر ئاشنان به کتێبه‌کانی ئه‌و و ئه‌وانه‌ی {گه‌ڕان به که‌نجی نوسین} سه‌ره‌تا و تاکه گه‌ڕانیانه به دونیای پۆڵ ئهوستر.
ئه‌م رۆمانه به ئاگاهاتنی پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن به ناوی "مسته‌ر بلانک" ده‌ست پێده‌کات که هه‌موو شتێک له یاده‌وه‌ری دا سڕاوه‌ته‌وه و نازانێت ناوی چییه؟ بۆچی و له‌که‌یه‌وه له‌م ژووره‌دایه؟ ئه‌و شوێنه چی پێده‌ڵین که ئه‌و تێیدا یان به‌نده یان نه‌خۆشه؟ ئه‌وانه و ده‌یان پرسیاری پێکه‌وه هه‌م ساده و هه‌م قووڵ له بیریدا دین و ده‌چن و ئه‌و وه‌ڵامه‌کانیان نازانێت. له پرۆسه‌ی پێشڤه‌چوونی ناواخنی ئه‌م رۆمانه ده‌ڵییت نوسه‌ر و خوێنه‌ر و مسته‌ر بلانک پێکه‌وه ئه‌م رۆمانه ده‌گێڕنه‌وه، چونکه کاره‌کته‌ره‌کان ئه‌وه‌نده زیندوو و ناسراون ئه‌گه‌ر ئه‌م سێکوچکه‌یه نه‌بێت مه‌حاله به‌م شێوه‌یه‌وه بخولقێن.
مسته‌ر بلانک هه‌روه‌کو مانای ناوه‌که‌ی له بهتاڵیێکی بێ وێنه دا ده‌ژی، ئه‌و پیرێکی یاده‌وه‌ری به‌تاڵه که له ژوورێکی سپی به‌تاڵ دا به‌نده که که‌س نازانێت خانه‌یه‌کی زیندانه یان نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روون. ژووره‌که سپییه و شته‌کانی ناوه‌وه‌شی سپین. ژووره‌که قه‌ره‌وێله‌یه‌ک و کورسی و مێزێکی تێدایه، به‌ڵام مسته‌ر بلانک ناوی خۆی و ناوی هیچ له‌م شتانه نازانێت. بۆ پێیه له‌رزۆکه‌کانی مسته‌ر بلانک مه‌سافه‌ی نێوان کورسی و قه‌ره‌وێله‌که دورترین رێگایه به‌ڵآم ئه‌و نازانێت مه‌سافه و زه‌مه‌ن ما‌نایان چییه. له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێکدا مسته‌ر بلانک شتێکی بۆ دهدرکێت، سه‌ره‌تا له سه‌ر مێزه‌که‌دا کۆمه‌ڵیک فۆتۆگرافی ره‌ش و سپی ده‌بینێت که دواتر هه‌ریه‌که‌یان ده‌بن به کاره‌کته‌رێکی زیندووی ناو رۆمانه‌که. که‌سه‌کان بریتین له ئانا بلوم، سۆفیا، جه‌یمس فلهد، داڤید زیمیر و هتد، مسته‌ر بلانک ئه‌م ناوانه یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌نوسێته‌وه تا له بیریان نه‌کات. له پاڵ ئه‌و فۆتۆگرافانهدا کۆمه‌ڵێک کاغه‌زی فولسکاپ له سه‌ر مێزه‌که‌دا هه‌ن و زۆر به رێکی دانراون و زوو مسته‌ر بلانک کێش ده‌که‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌یان. نوسراوه‌که بریتی یه له چیرۆکی که‌سێکی زیندانی که له ژووری له سێدهرادان نوسیوه‌یه‌تی، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م نوسراوه پاکانه‌و و یاده‌وه‌ری به‌ندییه‌که بێت. له‌وانه‌یه مسته‌ر بلانک خۆی بێت به‌ڵام نه نوسه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێت، نه مسته‌ر بلانک، نه ئێمه‌ی خوێنه‌ریش له‌م گه‌مه‌یه‌دا ده‌توانیت مسته‌ر بلانک بناسین کێیه. چونکه رۆمانه‌که‌ی ئهوستر و نوسراوه‌که‌ی به‌ر ده‌ستی مسته‌ر بلانک ده‌بن به رۆمانێک که یه‌کێک له کاره‌کته‌ره‌کان نوسیویه‌تی. له نێو ئه‌م رۆمانه‌ی پؤڵ ئهوستر دا خوێنه‌ر چیرۆک له نێو جیرۆک دا ده‌خوێنێته‌وه و کاره‌کته‌ر له دوای کاره‌کته‌ر ده‌ناسێت، به‌ڵام له نێو کات و شوێنی رۆمانه‌که ته‌واو وون ده‌بێت. ناتوانێت بزانێت که مسته‌ر بلانک که‌سی سه‌رده‌مه یان هه‌ر هه‌مان کاره‌کته‌ره که له ژووری له سێداره‌دان پاکانه‌ی خۆی ده‌نوسێته‌وه. نوسراوی سه‌ر مێزه‌که به‌شێکی رۆمانێکه که نوسه‌ره‌که‌ی ناوی "فیشناو" ه و پێشتر له رۆمانێکی دیکه‌ی ئهوستردا هه‌بووه. ئه‌م رۆمانه به‌سه‌رهاتی زیندانیه‌ک به ناوی "گراڤ" ده‌گێڕێته‌وه به‌ڵام پێده‌چێت ته‌واو نه‌کراو بێت. بۆیه له کۆتایی رۆمانه‌که که‌سێک به ناوی "دانیێل کوین" له مسته‌ر بلانک به ژوور ده‌که‌وێت و فشاری ده‌روونی ده‌خاته سه‌ر که ئه‌و چیرۆکه‌که ته‌واو بکات. مسته‌ر بلانک که ناچار ده‌ست ده‌کات به نوسینه‌وه‌ی چیرۆکه‌که له‌م به‌تاڵییه‌ی ژووره‌که ده‌رده‌چێت و به‌ره‌و ئاقارێکی زۆر ئاڵۆز و دژوار‌دا گوزه‌ر ده‌کات. "گراڤ" که‌سێکی خیانه‌تکاره له دیدگای لایه‌نگرانی کۆنفیدراسیۆن، ئه‌وانه‌ی له شاری "ئه‌ڵتیما" خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و به‌دوای "گراڤ" دا ده‌گه‌ڕێن. ئهوستر رۆمانه‌که‌ی پڕ له سیمبول و ره‌مزیه‌ت نوسیوه به‌ڵام که "گراڤ" مان پێ ده‌ناسێنێت، سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ده‌کاته سه‌رده‌می "گراڤ" بۆ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌ک بخوێنێته‌وه که ئه‌مریکا یان هیزی باڵا ده‌ستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی پێ دروست بووه.
کاتێک مسته‌ر بلانک به‌سه‌رهاتی خۆی یان گراڤ له ژوورێکی سپییدا به یاده‌وه‌ریێکی سپییه‌وه ده‌خوێنیته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌یه ده‌قێکی نوێی میژوو بنوسێته‌وه و ره‌خنه له سه‌رکه‌وتوانی شهر بگرێت کاتێک به ئه‌نجام دانی جینۆساید ده‌گه‌ن به ئه‌ڵتیمای ده‌سه‌ڵات. ناساندنی "گراڤ" وه‌ک که‌سێکی خیانه‌تکار پڕه له پرسیار کاتێک ئه‌و له ئه‌ڵتیما ڕاده‌کات و به ئه‌سپێکی سپییه‌وه به ناو کوشت و بڕی نه‌ته‌وه‌یه‌ک دا ده‌چێت که زیاتر له هیندییه سووره‌کان ده‌چن.
ئه‌م رۆمانه‌ی ئهوستر ده‌توانرێت ده‌یان جار بخوێنرێته‌وه و دونیای فراوانتر له دوای خۆی بخاته سه‌ر پشت. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه هه‌ر خوێنه‌ره‌و به چاو و دیدگایێک له مانا شاراوه‌کانی بگات و له‌زه‌ت بکات له‌م ته‌کنیکه به‌رزه‌ی که ئهوستر له م کتێبه‌یدا به‌کاری هێناوه. له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه‌دا هه‌ر که‌سێک ده‌توانێت به جۆرێک ببێت به مسته‌ر بلانک و به یادهوهرییکی سڕاوه‌دا به جۆرێکی نوێ دونیا بخونێێتهوه.
* ترانسیندێنتالیزم: فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ئه‌مریکایی بوو که له سه‌ده‌ی نوزده‌هه‌م دا سه‌ری هه‌ڵدا و بریتی بوو له تیور و بیرکردنه‌وه‌ی نوێ سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب، ئاین، فه‌لسه‌فه و که‌لتور. ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه له هه‌وڵی ئه‌وه دا بوو که دابڕان و نوێ بوونه‌وه‌یه‌ک بونیاد بنێت.
dmasifi289@yahoo.ca