 
	ده‌رباره‌ی من و خۆمه‌که‌ی حه‌مه‌ی کاکه‌ڕه‌ش
 ده‌رباره‌ی من و خۆمه‌که‌ی حه‌مه‌ی کاکه‌ڕه‌ش
  
  
 سه‌رنج: له‌م رۆژانه‌دا برای به‌ڕێز کاك حه‌مه‌ی کاکه‌ڕه‌ش شیعری ( من و خۆم ) ی  بۆ ناردم و به‌لامه‌وه پڕه له وێنه‌ی جوان و بیری جوان و  ورده‌کاری هونه‌ری . دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کورته نامه‌یه‌م بۆ نارد که بریتیه له هه‌ستێکی تایبه‌تی خۆم و هیوادارم نه‌خرێته خانه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی یا جۆرێك له جۆره‌کانی شیکردنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه. وه‌ك وتم یه‌که‌مین هه‌ستی دوای خوێندنه‌وه‌ی شیعرهکهیهو وه‌ك ده‌ستخۆشی لێکردنێکی په‌له و بێپلان وایه‌و به چاکیشم زانی وێنه‌یه‌کی بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ده‌نگه‌کان بنێرم.
 
                                                             سه‌لام محه‌مه‌د
 
 برای به‌ڕێزم کاکه حه‌مه:
 
 ئه‌م ده‌قه‌ی من و خۆم که بۆتان ناردووم و ده‌ستتان خۆشبێت ،  ته‌نیا هه‌ر شیعر نییه و هه‌وڵدانێکی سه‌رکه‌وتووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌یه‌کی تازه‌ی شیعرنووسین . رۆمان و کورته چیرۆك و فه‌لسه‌فه و زۆر شتیتری  به بێ هیچ ههناسهبڕکێیهك به خۆیه‌وه گرتووه. ئاوازێکی نوێیه و ته‌نانه‌ت سه‌ماکه‌ی زۆربایشم تیادا به‌دیکرد. پڕه له تابلۆی هونه‌ری سه‌رنجڕاکێش که به ته‌نیا تهماشاکردنێك شاره‌زای  واتای ره‌نگه‌کان و مهتاههی رێگا بهناویهکداچووهکانی نابین.
 نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌ستپێکراوه له مه‌مله‌که‌تی  پرسیاره ئه‌زه‌لیه‌کان. هه‌موو ئه‌مانه له قاڵبێکی ساده و ساکار و بێ موباله‌غه‌ی ئه‌وتۆدا که  وه‌ك ماستاوه کهللهتهزێنهکهی  هاوینانی لای خۆمان به ئاسانی ده‌چێته خواره‌وه .  ململانێیه‌کی دروست و سروشتییه له نێوان من و خۆمدا که وا تێده‌گه‌م ئه‌گه‌ر بوونه یه‌ك ئه‌وسا چاویان عه‌ینه‌کی ناوێت و به راده‌ی شه‌ش له سه‌ر شه‌ش ده‌ڕواننه نهێنیه ئاڵۆزه‌کانی بوون و نه‌بوون . هه‌ر ئه‌و جیاوازی و یهکنهگرتنهوهیهی نێوان من و خۆمه که زیڕه‌ی له سه‌رجه‌می داهێنه‌ران  هه‌ستاندووه و  پهڕوباڵیانی داوه‌ته  به‌ر ره‌شه‌با و زریانه به ته‌وژمه‌که‌ی بیرکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه و گه‌ڕان به شوێنی راستیه‌کاندا.
 
 له‌م رهشبهڵهکه گه‌رمه‌ی هاواری وشه و ئاواز و تابلۆدا داهێنه‌ران ئاره‌قه‌ی شین و مۆریان لێدهکێتهوه و پرسیار و حه‌په‌سان و بێهووده‌یی خه‌ریته‌ی  پڕ له نهێنی جۆراوجۆری له سه‌ر ته‌خته‌ی روخساریان هه‌ڵکۆڵیوه و رهشبهڵهکیش تا دێت به تاوتر و گه‌رمتر ده‌بێت .  بۆته حه‌لقه‌ی زیکری ده‌روێشه‌کانی وشه و حاڵ و جه‌زبه گرتوونی و  که‌سیان نایانه‌وێ یا راستتر ناتوانن بۆ ساتێکی کورتیش ده‌ست به‌رده‌ن و له بازنه‌ی شاییه‌که که رێك له بازنه‌ی سووڕخواردنهوهی هه‌میشه‌یی تابلۆی (  به‌نده‌کان ) ی ڤان کوخ ده‌چێت بێنه ده‌ره‌وه‌و پشووبده‌ن. وازیش له نووسین بهێنن تازه کار له کار ترازاوه و هه‌ر ئه‌و مێشکه‌یه تا مردن  له ناوسهردا ده‌مێنێته‌وه.
 ره‌نگه ( من و خۆم )  کۆپله‌یه‌ك بێت له چامه‌یه‌کی درێژ که ( به ئاره‌زووی خۆت و بێ ئاره‌زووی تۆ )  له‌و به‌ره‌به‌یانه مهستهدا گوێت به ده‌نگی ئه‌وه‌ڵ سه‌حه‌ره‌ی سێوه زرنگابێتهوهو و کورته سه‌ردانێکی هێلانه ئاسمانیه‌که‌ی خه‌ون و خه‌یاڵت کردبێت و به‌م نزیکانه بگه‌ڕێیته‌وه  سه‌ری و به‌رده‌وامی  پێبده‌یت، ره‌نگه وایش نه‌بێت و  له زه‌مه‌نی شیعردا جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ له نێوان ده‌قیقه‌یه‌ك و ساڵێکدا نییه. ئه‌ی که راده‌ی گونجان و  تێگه‌یشتنی( خۆم بۆ من)  وابێت ئاخۆ ده‌بێ ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ یه‌کێکیتر چۆن چۆنی بێت . نازانم له گه‌ڵمای یا نا به‌ڵام پێموایه له توانای هیچ که‌سێکدا نییه له که‌سێکیتر تێبگات. ئه‌گه‌ر من و خۆمی مرۆڤ له زمانی یه‌کدی حاڵی بوونایه ئه‌وسا ده‌بوونه بنه‌مایه‌ك  بۆ هه‌نگاوی دووه‌م و  که‌سی دووه‌م و به‌ڕاستیش دونیایه‌کی سه‌یرو جه‌نجاڵه.
 خۆزگه زووتر شیعره‌که‌تم  ده‌خوێنده‌وه که به هۆی دابڕانێکی دوور‌و درێژه‌وه له جیهانی خوێندنه‌وه‌و نووسین زۆر به‌رهه‌می نایابم له کیسچووه .  دڵنیام چه‌ند جارێکی تریش شیعرهکهتان ده‌خوێنمه‌وه و شایانی ئه‌وه‌یه له لایه‌ن که‌سانی شاره‌زاوه  لێکۆڵینه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی له سه‌ر بنووسرێت . ئه‌وه‌ی  که من لێره‌دا  نووسیومه هه‌ندێ وشه‌ی راگوزارین و دیاره که  دیاری شوانیش  هه‌ر ههپڵۆکه.
 
 براتان / سه‌لام محه‌مه‌د
 سوید – 16 / 09 / 2008   
 

 
			 
			 
			