
وشه هاوبه‌شه‌کان، له زمانی کوردی و فارسی دا
به ناوی کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
sorsnsa@hotmail.com
وشه هاوبه‌شه‌کان، له زمانی کوردی و فارسی دا
تاران – 30/6/2708
به خۆشیه‌وه به لای که‌مه‌وه ، هه‌موومان له‌مه‌دا هاوده‌نگ و هاوبیرین ، که ده‌بێ بۆ پارێزگاری کردن له هه‌رمانی کوردستان و له دۆزی گه‌لی کورد ، زمانێکی پوخت ، قاڵ و پاڵێوراومان ببێ . به‌ڵام بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه پیرۆزه ، پێویستمان به پێوه‌ر و دارولهلهیهک هه‌یه ، که ساز و ته‌یار کردنی ئامراز و که‌ره‌سه‌ی ئه‌م پێوه‌ره ، ئه‌رکی پێویستی سه‌رشانی هه‌مو نیشتانپهروهرێکی کورده و هیچ فڕی به بیرۆکه‌ی ته‌سکی ئێگۆیزم (خۆ په‌سه‌ندی) ، خۆبه‌زلزانی و شیڤێنیزمهوه نیه .
بۆ قال کردن و پاڵاوتنی زمانی کوردی ، پێویسته ته‌واوی ئه‌و وشانه‌ی که سه‌پێنراون به سه‌ر ئه‌م زمانه‌دا یا به زۆر ئاخنراونه‌ته نێوی ، وه‌ک وشه‌ی عاره‌بی ، تورکی و هێندێک زمانی دیکه ، بپالێورێن یا با بڵێم پوخت بژار بکرێن . یانی ئه‌گه‌ر وشه‌ی کوردیمان له جێی ئه‌و وشه بیانیه هه‌یه ، ئه‌و وشه کوردیه به کار به‌رین و ئه‌گه‌ر نیه ، فه‌رهه‌نگستانی کوردی له هه‌ولێر ، که بێ چاوێێ بێ خاوه‌نی دهمودهزگه (ده‌موده‌زگا) و باڵه‌خانه‌یه‌کی زل و زهمهننه ، ئه‌م شته بگرێته ئه‌ستوی و به که‌ڵک وه‌رگرتن له هاوکاری شاره‌زایان ، پسپۆڕگهل و زمان ناسانان خه‌ریکی پێک هێنان و ناساندنی وشه‌ی شیاو بن ، وه‌ک فه‌رهه‌نگستانی فارسی که ئێستا ده‌مێکه خه‌ریکی ئه‌و کاره‌یه ،
به‌ڵام سه‌باره‌ت به وشه ره‌سه‌نه کوردیه‌کان ، که له‌گه‌ڵ زمانی فارسی دا هاوبه‌شن ، شته‌که زۆر تۆفیر ده‌کا . یانی نابێ پێمان وابێ ئه‌و وشانه له ریشه دا فارسین و ده‌بێ ئه‌وانیش بپاڵیوین یا به‌کاریان نه‌به‌ین ، به‌ڵکه ده‌بێ ئه‌مه بزانین ،که ئه‌و وشانه ، له پێش ئه‌وه‌دا که فارسی بن کوردی بوون . به واتایه‌کی دیکه ، چون زمانی کورد ، فارس ، بلووچ ، گیله‌ک و ئه‌وانه ،پاکیان زمانی ئاریایین ، شتێکی ئاساییه که وشه‌ی هاوبه‌شیان ببێ ، وه‌ک زمانگه‌لی ئینگلیسی و ئه‌لمانی، به‌ڵام له هێرشی تاتار، یۆنان ،عاره‌ب ،مغوول و ئه‌مانه دا ، داگیرکه‌رانی بیانی ، پێده‌شتی و راستاییهکانی وه‌ک فارس ستان و ئهونانهیان گرتوه ،به‌ڵام که‌متر توانیویانه کوردستان داگیر بکه‌ن و به وته‌ی کۆنی کوردی " ناڵ دار هاتوه ناڵی وه‌راندوه و باڵ دار هاتوه باڵی وه‌راندوه"، هه‌ر به پێی ئه‌م بیرۆکه‌یه ، زمانی کوردی به چه‌شنی قاڵتر ماوه‌ته‌وه و زمانه ئاریاییهکهنی پێدهشتیه کان ، به داگیرکاری بیانی پڕی بوه له وشه‌ی بیانی . بابلێم لافاو و سێڵاوی هێرشی نه‌ته‌وه نا ئاریایه‌کان ، به کێو پاره ، زه‌مه‌ن ، به‌رزایی و شاخه‌کانی کوردستان دا ئه‌وتۆ سه‌رنه‌که‌وتوه و زمانی کوردی به قاڵی و ره‌سنی –به گۆڕانێکی زۆر که‌مه‌وه -، وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه .
به‌م چه‌شنه ، زمانی کورد که‌متر که‌وتوه‌ته به‌ر شه‌پۆلی سێڵاوی نا ئاریایهکهن و زمانه‌که‌ی ره‌سه‌ن تر و پاراوتره .
جا له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ، پێویست نیه که وشه هابه‌شه کوردی و فارسیه کان ، به وشه‌ی ره‌سه‌نی فارسی بزانین و وشه‌گه‌لێک ، که به‌ر له زمانی فارسی هی زمانی کوردی بوون ، به‌کاریان نه‌به‌ین و به جارێ بیده‌ین به‌وان – له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و کاره هه‌ر ناشکرێ ، چون به هه‌زاران وشه‌ی وامان هه‌یه ، که یا ده‌قاوده‌ق وه‌ک یه‌ک وان ، یا تۆفیرێکێ هه‌ره چكۆلهیان هه‌یه ، وه‌ک وشه‌گه‌لی : یه‌ک ، دو ، سێ ، ده ، بیست ، سه‌د ، هه‌زار ، شیر ، نان ، ده‌ست ، م‌و ، پا ، پێست ، برا ، خوێن ، ره‌گ ، ئاو و هتد . له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ، رێزمان و ته‌شکی ئه‌م دو زمانه زۆر له یه‌ک نزیکه .
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ش ببێ " چۆن زمانی فارسی به‌و دهمودهزگه زل و زه‌مه‌نه‌وه ، له کوردی ره‌سه‌نتر نیه ؟ " ، وه‌ڵام ئه‌مه‌یه که زمانی ئامریکاش به‌و زلهێزیه ، له زمانی ئینگلیسی جوێ بوه‌ته‌وه ، که دڵنیانین ، زمانی ئینگلیسی زۆر قاڵ ، پوخت و ره‌سه‌نتر له زمانی (زاراوه‌ی) ئامریکاییه ،
به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نیه ، که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز نیه ، وه‌ک گه‌لی فه‌ڕانسه و ئیتالیا ، که زمانه که‌یان زۆر له‌یه‌ک ده‌چێ و خزمی زۆر نزیکی یه‌کیشن ، به‌ڵام دو گه‌لی جیاواز ، سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆن .