ئاسۆ هه‌ر به نان ناژی!
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی
ئاسۆ هه‌ر به نان ناژی!
میتودی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به نانبڕین، له هه‌موو گێتیدا هه‌یه و تازه نییه، به پێی قوڵبوونه‌وه له ده‌روونی مرۆڤیش، ئه‌وه میکانیزمێکی بهرگریلهخۆکردنه، که هه‌رده‌م که‌سه ترسنۆکه‌کان پیاده‌ی ده‌که‌ن، کاتێ ڕووبه‌ڕووی ڕاستییه‌کان ده‌کرێنه‌وه.
"مرۆڤ هه‌ر به نان ناژی"، ئه‌مه گوته‌ی من نییه، هی پێغه‌مبه‌رێکی خودایه. عیسای مه‌سیح، که ئه‌م گه‌وهه‌ره‌ی له زار هه‌ڵوه‌ریووه، ئه‌و ناکه‌سانه‌ی له‌به‌رچاوان بووه که به پاساوی لاساری نان ده‌بڕن.
میتودی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به نانبڕین، له هه‌موو گێتیدا هه‌یه و تازه نییه، به پێی قوڵبوونه‌وه له ده‌روونی مرۆڤیش، ئه‌وه میکانیزمێکی بهرگریلهخۆکردنه، که هه‌رده‌م که‌سه ترسنۆکه‌کان پیاده‌ی ده‌که‌ن، کاتێ ڕووبه‌ڕووی ڕاستییه‌کان ده‌کرێنه‌وه.
ئه‌و فه‌رمانی نانبڕینه‌ی که له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ ئاسۆ جه‌باری نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ده‌رچووه، ڕووننه‌کراوه‌ته‌وه له پای چییه، به‌ڵام ده‌ماوده‌م ده‌گێڕنه‌وه که گوایه له پای ئه‌وه بووه که ماوه‌یه‌ک (غائیب) بووه له کار، به‌ڵام ئاسۆ خۆی پێی وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌فته‌ی پێشوو، له ڕادیۆی نه‌وا، ڕه‌خنه‌ی له وه‌زاره‌تی ناوبراو گرتووه و گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی خستۆته ڕوو.
منیش باوه‌ڕم وایه که ئاسۆ له‌به‌ر ڕه‌خنه‌کانی فه‌سڵ کراوه نه‌ک له‌به‌ر کارنه‌کردن، به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه له هه‌رسێ پارێزگاکه‌ی سنووره تهسککراوهکهی کوردستان، هه‌زاران که‌س، له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆوه هه‌تا ئێستا، مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له‌هیچ شوێنێکدا هیچ کارێک بکه‌ن، بۆیه ئه‌و پاساوه بۆ نانبڕینی ئاسۆ هیچ که‌سێ ناتوانێ باوه‌ڕی پێ‌بکات!
ده‌شێ له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌دا نه‌بم که ئاسۆ جه‌بار به تووندی و تووڕه‌یی و زمانێکی زبر ڕه‌خنه‌کانی پێده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام گومانم له‌وه نییه که ئه‌و نووسه‌ره به قه‌د تووڕه‌ییه‌که‌ی دڵسۆزه بۆ نیشتیمان، به قه‌د زبری وشه‌کانیشی به‌ویژدانه، وه‌ک چۆن یه‌ک زه‌ڕه شکیشم له‌وه نییه که بڕێکی باش له ڕه‌خنه‌کانی گومان هه‌ڵناگرن و له ڕیاڵیتهوه هه‌ڵقوڵاون.
ئه‌و فه‌رمانه وزارییه‌ی که بۆ نانبڕینی ئاسۆ له لایه‌ن وه‌زیری ڕۆشنبیرییه‌وه ئیمزاکراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه، با ئیدی که‌س باس له دیموکراتی نه‌کات، ئاخر ده‌ربڕینی بیروڕای ئازاد بنچینه‌ییترین به‌های دیموکراسییه و ئه‌لفوبێی ڕژێمێکی دیموکراتخوازه. وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌بووایه له نه‌خشه‌کێشان و بنیاتنانی کولتووری به‌خشنده‌یی و ئاشتیدا ڕۆڵبگێڕێت، نه‌ک له دروستکردنی کولتووری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و نانبڕین.
به ته‌واوی ئاگایی و له کرۆکی هۆشیارییمهوه، ئه‌و فه‌رمانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بۆ له‌کارده‌رکردنی ئاسۆ جه‌بار، شه‌رمه‌زار ده‌که‌م و خوازیاریشم ناوه‌نده‌کانی به‌رزتری بڕیار، هه‌روه‌ک چۆن بڕیاری خانه‌نشینکردنی هه‌ندێ که‌سیان به وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئاوایش ئه‌م فه‌رمانه ناڕه‌وا و تۆڵه‌ئامێزه، هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
مه‌خابن ماوه‌یه‌که له نێو وه‌زاره‌ت نه‌خشه‌ی نانبڕین بۆ هاوڕێیه‌کی تری ڕۆژنامه‌نووسمان، له پای ڕه‌خنه و بۆچوونه‌کانی. داده‌نرێت. ئافره‌تێکی نووسه‌ر و ڕۆشنبیر،که له دووندی چالاکی و کارکردن‌دا بوو له نێو ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، که شایانی هه‌موو خۆشه‌ویستی و ڕێزێکه، که‌چی وا هێدی هێدی په‌راوێز ده‌کرێ و بێزار ده‌کرێ تا خۆی ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.
له کۆتاییشدا دیسانه‌وه گه‌وهه‌ره‌که‌ی زاری مه‌سیح به ڕووی وه‌زیری ڕۆشنبیریدا ده‌ده‌مه‌وه: "مرۆڤ هه‌ر به نان ناژی"، به‌ڵام ئه‌و نانه‌شی که له‌کوردستاندا هه‌یه، به‌شی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که خوودا له‌سه‌ر ئه‌م خاکه دروستی کردوون.
***
19/09/2008