چنار بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانی منداڵی ، ده‌ستیكرد به گۆرانیوتن
چنار بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانی منداڵی ، ده‌ستیكرد به گۆرانیوتن
سازدانی : زانا گه‌لاڵی
زۆر جار گۆرانیبێژ به‌ر له به‌رهه‌می خۆیان و دوای به‌رهه‌می تۆمار كراوی خۆیان به‌شداری ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بن به گۆرانیوتن ، به‌ڵام به‌ڕێزت تاوه‌كوو ئێستاش له ئاهه‌نگ و بۆنه‌كاندا نابینرێیت بۆچی ؟
به‌م پرسیاره‌و به‌مه‌به‌ستی دواندنی له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك ئاوێزه ، چنار-ی كچه گۆرانیبێژی دانیشتووی وڵاتی سویدی دواندو ئه‌ویش بۆوه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه وتی .،
– من زۆرجار ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته کراوه که بۆ له ئاهه‌نگه‌کانی ئه‌وروپا به‌شداری ناکه‌م ، له راستیدا من خۆم ئاره‌زوی به شداربوونی ئه‌و ئاههنگانهم نه‌بووه‌و باوه‌ڕیش ناکه‌م له‌داهاتووشدا به‌شداری بکه‌م ، له‌به‌رئه‌وه‌ی من به شێوه‌یه‌کی گشتی کۆنسێرت و بۆنه نیشتیمانییهکانم پێخۆشه.
٭ هه‌ندی جاردهبینین گۆرانیبێژان یه‌كه‌م به‌رهه‌میان به سێدییهك ده‌ستپێده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌ین به‌ڕێزت په‌له‌ت نه‌بووه له‌م بواره بۆچی ؟
– سه‌رکه‌وتنی گۆرانیبێژ مه‌رج نییه له‌وه‌دابێت که به سیدییه‌ک ده‌ستپێبکات له سه‌ره‌تادا. زۆرجار گۆرانیبێژ به‌ته‌نیا گۆرانییه‌ك ده‌توانێت جێی خۆی له‌دڵی گوێگرانێکی زۆردا بکاته‌وه. بیرنه‌کردنه‌وه‌ی منیش له دروستکردنی سیدییه‌ک له سه‌ره‌تادا ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که دروستکردنی سیدی به‌لای منه‌وه کارێکی سه‌ختبوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێ که‌سانێکی زۆرت له پشتبێت بۆ هاوکاریکردن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه له سه‌ره‌تادا من خۆم که‌سێکی بێ ئه‌زموون بووم و زیاتر ئامانجیشم ئه‌وه‌بوو که بێمه ناو بواره‌که‌وه‌و ئه و ئاره‌زووه‌ی که هه‌مبووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی منداڵیمه‌وه بیهێنمه‌دی.
٭هۆنراوهی گۆرانییه‌كانت به‌پێنوسی كچان نه‌نوسراون ، بۆیه ده‌پرسین به‌لای چناره‌وه تاچه‌ند گرنگه هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ بۆ گۆرانییه‌كانیان سود له نوسه‌رانی كچ وه‌ربگرن ؟
– سوود وه‌رگرتنی من له تێکستی نوسه‌ره پیاوه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بینینی جییاوازی له‌نێوانیاندا . باوه‌ڕم وایه هه‌ر تێکستێک که ده‌نوسرێت ده‌ربڕینی هه‌ستێکه ئه‌و هه‌سته‌ش هه‌ستی مرۆفێکه،جا له‌به‌ر ئه‌وه گرنگ نییه پیاو بینوسێ یان ژن، به مه‌رجێک وه‌سفی تێدانه‌بێت ، که تایبه‌ت بێت به ژن، پاشان پێموایه که هه‌ستی نوسه‌ره پییاوهکان جوانتره بۆ ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی ئه‌ویش له‌وانه‌یه بگه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه ئه‌وان ئازادترن له ده‌ربڕیندا.
٭ به چ قه‌ناعه‌تێكه‌وه ئه‌م سێدییهت بڵاوكرده‌وه ؟
– دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی سێ به‌رهه‌م ئه‌و هه‌سته‌م لا دروستبوو که کاتی ئه‌وه‌یه سیدیه‌ك دروستبکه‌م، پاشان داواکردن و پرسییارکردنی گوێگرانیشم زیاتر هانیاندام که به راستی هه‌نگاوی بۆ بنێم.
٭ تاچه‌ند له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا به شیوه‌یه‌کی گشتی تێکستی گۆرانی و ئاوازه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ك گونجاون ؟
– ئه‌مرۆ که‌سانێکی زۆر ده‌بینم، له بواره‌که‌دا که به‌وپه‌ری دڵسۆزی و خۆشه‌ویستییه‌وه کارده‌که‌ن له پێناو گۆرانکاری و به‌ره‌وپێشچونی هونه‌ری کوردی‌دا، ده‌توانم بڵێم گۆرانیبێژانی ئه‌مڕۆ تێکستی جوان و سه‌رده‌مانه به‌کارده‌هێنن که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی گونجاوه له‌گه‌ڵ ئاوازه‌کاندا.
٭ تاچه‌ند گرنگی به كلیپ ده‌ده‌یت؟ ئایا ئاره‌زوو ده‌كه‌ی كلیپه‌كانت چۆن بێت ؟
– کلیپکردن به به‌شێکی زۆر گرنگ ده‌بینم له دنیای هونه‌ری میوزیك و گۆرانی. که ئه‌م به‌شانه هه‌مووی ته‌واوكاری یه‌کترن و زۆر گرنگه که گونجاندن هه‌بێت له‌نێوانیاندا، من هه‌میشه حه‌زده‌که‌م کلیپه‌کانم په‌یامێک بگه‌یه‌نێ،ئه‌و په‌یامه‌ش نزیکبێت له‌راستی مرۆڤ وئه‌و فانتاسییانهی که‌ره‌نگه له له‌خه‌یاڵی خۆیدا بیکات.
٭ چۆن ده‌ڕوانیته کلیپه کوردییه نوێکان ؟
– کلیپه کوردییه نوێیه‌کان به گشتی زۆر باشن و ڕۆژ به ڕۆژ کاری باشتر ده‌کرێت، به‌ڵام کلیپیش زۆره که په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆی نییه به ناوه‌رۆکی گۆرانییه‌که‌وه.
٭ چنار جگه له گۆرانیوتن تا ئێستا خۆی به ئامێرێکه‌وه خه‌ریك کردووه ؟
– جگه له گۆرانیوتن خۆم خه‌ریککردووه به فێربونی ئامێری گیتاره‌وه، ته‌نیا مه‌به‌ستیشم له‌وه ئه‌وه‌یه که زیاتر ئاشنای ده‌نگی خۆم ببم، له ڕێگه‌ی ئه‌و ئهمێرهوه.
٭ سیدی یه‌که‌مت پێشكه‌ش كرد، بیر له سیدی تر ده‌که‌یته‌وه ؟ یابۆچی گۆرانییه‌كی فۆلكلۆرت نوێ نه‌كردۆته‌وه ؟
– بێگومان بیرم کردۆته‌وه له دروستکردنی سیدی تر. ده‌رباره‌ی گۆرانی فۆلكلۆریش ڕه‌نگه له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌بوبێ كهترساوم له‌وه‌ی بیشێوێنم! له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێمخۆشبووه كاری نوێ پێشكه‌ش بكه‌م وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆخۆم له‌بواره‌كه‌دا .
٭ به چ شتێك دڵته‌نگ ده‌بیت ؟
– به زۆر شت دڵم ته‌نگده‌بێت! به‌تایبه‌تی که‌ده‌بینم که‌سێک ده‌گری بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی خۆشه‌ویستی له ده‌ستداوه ، یان که منداڵێك ده‌بینم که به که‌مئه‌ندامی له‌دایکبووه.
٭ تاچه‌ند گرنگی به مه‌كیاج ده‌ده‌یت؟ چ جۆره ڕه‌نگێك زۆرتر به‌كار دێنی ؟ هه‌روه‌ها ئایا ڕۆڵی ڕوخسار چییه له‌ده‌رخستنی هونه‌رمه‌نددا؟
– به‌ڕای من میکیاج زۆر گرنگه بۆ ژن. هه‌رچه‌نده زۆر جاریش به‌کاری ناهێنم، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کارێکی په‌له‌م هه‌بێت. میکیاجی رۆژانه‌شم تاڕاده‌یه‌کی زۆر سروشتیه. چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی ڕه‌نگه‌کانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌نگی جلوبه‌رگه‌کانم و هه‌روه‌ها بۆ چ مه‌به‌ستێك و بۆ کوێ ده‌چم. جوانی ڕوخساریش باشه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، لهپاڵئهوهی که گۆرانیبێژی، هه‌رچه‌نده من باوهڕیشموایه که‌هه‌موو که‌س جوانه‌و هه‌رکه‌سه‌و به‌شێوه‌یه‌ك. باوه‌ڕیشم به‌وه‌نییه که جوانی ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی هه‌بێ بۆ ده‌رکه‌وتن و ناساندنی گۆرانیبێژه‌که ئه‌گه‌ر هونه‌ره‌که‌ی ڕه‌سه‌ن نه‌بێت.
٭ وه‌رزش ده‌که‌یت؟
.
– وه‌رزش به‌لای منه‌وه زۆر گرنگه‌و هه‌میشه کاتم بۆدروستکردووه، چونکه وه‌رزش یارمه‌تییه‌کی زۆر گه‌وره‌یه بۆمن له‌ڕووی ده‌رونی و ته‌ندروستییه‌وه.
٭ له چ شتێك زۆر ده‌ترسی ؟
لهشکستهێنان ده‌ترسم.