مانگى ڕەمەزان لەپەیامە ئاینیەكەیەوە بۆ مانگى دەوڵەمەند بوونى ناشەرعى
مانگى ڕەمەزان لەپەیامە ئاینیەكەیەوە بۆ مانگى دەوڵەمەند بوونى ناشەرعى
مانگى ڕەمەزان لەجیهانى بەگشتى و لە ووڵاتانى ئیسلامى بەتایبەتى لە ڕابردوو تائێستاش بەمانگى خێر و خۆش و رەحمەت ناسراوە بەڵام لەم چەند ساڵەى دوایدا لەڕووى عەمەلیەوە گۆڕاوە. لاى ژمارەیەك بۆمانگى قازانجى ناشەرعى و ئیستغلال كردنى دەست بەسەراگرتنى بازاڕەكان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاوڵاتیان ئەوەى كە ڕوودەدات شتێكە زۆر نامۆ لەبارە ئاساییەكە لە جموجۆڵى ناو بازاڕ بەرزبونەوەى نرخ زۆر نا بەجێ یە بۆ هەموو كاڵاكان دەتوانم بڵێم بەرەڵایەكى گشگیر لەهەموو دەرگاكانى فرۆشتن و كڕین، كە بۆ هەندێ لە بازرگان و بۆتە ڕۆژگارێك بۆ كۆكردنەوەى پارە بەڵیشاو كە ڕێگاى دزو جەردە و مافیاكانە كارێكى حەرام كراوە و لەڕووى یاسایەوە ئەو چاوچنۆكانە تاوانبارن، دەست بەسەراگرتنى ئەو پێداویستى و كاڵایانەى هاوڵاتیان پێویستیان پێیەتى بازاڕەكانیان كردۆتە ساق كردنەوە فرۆشتنى ئەو شتە خراپانەى دەیانەوێت لە كۆڵیان ببێتەوە كەبەسەر چوون.
هەروەك ساڵانى تر دەسەڵات لەڕێگەى دەزگا جۆراوجۆرەكانیەوە راى گەیاند كە رەحم بەو كەسانە ناكەن كەیارى بەنرخ و بازاڕ دەكەن وە لێپێچینەوەى یاساییان لەگەڵ دا دەكەین هاوڵاتى واى لێهاتووە باوەڕى بەم قسەو بەڵێنانە نەماوە وەتوشى رەشبینى و شۆك بووە لەبەرامبەرر ئەو بازاڕە كەوەك وەحش پەلامارى ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیان دەدات.
هەرچەندە لە زمانى هەندێ بەرپرسەوە ژمارەیەك لەپلانى پچڕ پچڕ و بێ ناوەرۆكى بابەتیانە مان بیست لەڕێگەى ڕاگەیاندنەكانەوە پێش مانگى ڕەمەزان بەڵام لە واقیعدا بازاڕەكان و جموجۆڵى بازرگانەكان بێ تواناى دەسەڵات لە ناوچوارچێوەى كڕین و فرۆشتن، دووسەرە كاركردنى زۆر لەبەرپرسەكان كە بەرژەوەندى راستەوخۆیان لەوبەرەڵایەى بازاڕدا هەیە كە ئەمانە لەگەڵ بازرگانەكاندا ئەو توێژە لەبۆرجوازیەتى مشەخۆر پێكدێنن كە هەمیشە لەهەڵپەكردندان لەسەر گیرفانى هاوڵاتیان .
بۆنەگبەتی هەر لەم مانگە دەرگاى قوتابخانەكان دەكرێتەوە وە قوتابى پێویستە پێداویستى یەكانى بۆدابین بكرێ بەرەو وەرزى زستان دەڕۆین هاوڵاتیان خەمى پێداویستیەكانیان دەخۆن، بۆیە بەرزبونەوەى نرخ ساق كردنەوەى كاڵا خراپەكان كەمبونەوەى هەندێ لە پێداویستى یەكان سیماكانى بازاڕیان داگیر كردووە بەڕادەیەك لە راپۆرتێكى راگەیاندنى ئازادى بەپێى ڕوپێوێك كە لەبازاڕەكانى هەرێم ئەنجام دراوە زۆر لە كاڵاكان نرخەكانیان بەم شێوەیە بوو خواردنى ووشكە هەر لە برنج و فاسۆلیا و نۆك و ….هتد، لە 10% – 35% نرخەكانیان بەرزبۆتەوە هەندێ چەرەسات بەتایبەتى فستق 50% – 75% بەجۆرە جیاوازیەكانیەوە نرخەكان كتوپڕ بەرز دەبنەوە ژمارەیەك لە بازرگانەكان گوتیان ئەوەى فستقی هەبوو لەگەنجینەكان بوونە ملیۆنەر، واتە قازانجێكى بەلێشاو كرا، سەوزەو میوەهات ……هتد 50% نرخەكانیان بەرزبونەتەوە وە لەناو بازاڕەكانى شار نرخى جۆراوجۆریان هەیە.
هاوڵاتیان ناڕازین لەو بایەعیەى كە دەدرێت لەجۆرى شت و مەكەكان وە دەڵێن ئەو كەمیەى كە دەدرێت بەشى حەفتەیەك ناكات لە پێداویستیەكان.
زۆر لە هەژار و خاوەن داهاتە سنور دارەكان دەیانگوت: دەوڵەمەندەكان و بەرپرسەكان هەرگیس هەست بە ئێش و ئازارەكانى هەژاران ناكەن ئەوەى ئێستا لە بازاڕەكاند دەگوزەرێ لەسەر حسابی پاروەنانى دەممانەو ژیانى منداڵەكانمانە).
زۆر لە كاسب كارەكان دەیانگوت نرخ كێ دیارى دەكات گرنگ ئەوەیە بازاڕى فرۆشتن گەرمەو نرخ بەئارەزوى خۆمان دیارى دەكەین. وە هەموو شتى لەم ووڵاتە بەقودرەتى قادر بەڕێوە دەچێ، بەرزبونەوەى نرخ لاى ئێمە گرنگ نیە ئێمە لێی بەرپرس نین.
ئەمەى ڕو دەدات غائیب بوونى دەوڵەتە لاوازى بەڕێوەبردنە هەڵەى گەورەى حكومەتە لە سیاسەتى كڕین و فرۆشتن لەبازاڕەكانى بۆیە ئەمساڵیش بازرگانە چاو چنۆكەكان و خاوەن بڕیارەكان ڕێگەیان نەدا مانگى ڕەمەزان خێروبەرەكەتى خۆى بۆ مسوڵمانان و مرۆڤایەتى نیشان بدات بەڵكو كردیانە مانگى قازانجى ناشەرعى و ئیستغلال كردنى مرۆڤ لەسەر حسابى هەژران و نیشتیمانەكەمان .
مەجید حەمە فەرەج
Shkar65@yahoo.com