
دوای دوساڵ كار كردن ئه‌لبومه‌كه‌ی ئالان ئاماده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه
دوای دوساڵ كار كردن ئه‌لبومه‌كه‌ی ئالان ئاماده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه
دڵشاد ره‌زا – هه‌ولێر
خاتونی هونه‌رمه‌ند ئالان رایگه‌یاند دوای دوو ساڵ كاركردن بۆ به‌رهه‌م هێنانی دوا ئه‌لبومی گۆرانی خۆی، ئێستا ئه‌و ئه‌لبومه كه ناوی لێناوه په‌نجه‌ره‌كه‌م و هه‌شت تراك له خۆ ده‌گرێت ئاماده‌ی بڵاو كردنه‌وه‌یه و له داهاتویه‌كی نزیك ئه‌و ئه‌لبومه بڵاو ده‌كاته‌وه.
له باره‌ی دواین كاره هونه‌رییه‌كانی خاتونی هونه‌رمه‌ند ئالان رایگه‌یاند له‌م ئه‌لبومه‌دا كه له شیوازی گوتن و به‌كار هێنانی ده‌نگه‌وه گۆڕانكارییه‌كی زۆری كردووه كلیپی به‌رهه‌مێكی كردووه سه‌رقاڵی كلیپی دوه‌می ئه‌و ئه‌لبومه‌یه"له‌و ئه‌لبومه‌دا كه دووساڵه سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هێنانیمی هه‌وڵی گۆڕانی جدیم داوه و ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت زۆربه‌ی ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كان به‌یه‌ك شێوز ده‌نگ به‌كار ده‌هێنن و منیش هه‌وڵمداوه له‌و شێوازه دور بم و ده‌نگ به‌شێوه‌یه‌كی تر به‌كار بهێنم و ئه‌و گۆڕانكارییه‌شم به هاوكاری هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردووه هه‌ر له‌و ئه‌لبومه‌شه‌دا دوو گۆرانی كلیپی بۆ كراوه وه‌ك گۆرانی په‌نجه‌ره‌كه‌م كه ناوی ئه‌لبومه‌كه‌یه به هاوكاری كۆمپانیای چوارچرا كلیپ كراوه له وێنه‌گرتنی یونس و سامان عه‌دنان و مۆنتاژی بۆتان، هه‌ر وه‌ها كلیپی گۆرانی "به‌ستناكی" شم به هاوكاری كۆمپانیای ئارت كۆمپانی كردووه كه گۆرانییه‌كی دوێتی عه‌ره‌بی كوردییه و له‌گه‌ڵ میره گوتراوه".
ئالان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه بۆ هۆنراوه‌كانی ئه‌و ئه‌لبومه سودی له تێستی هه‌ریه‌ك له شێركۆ بێكه‌س، ئه‌كره‌م ئه‌مین، د.ئاراس عه‌بدولكه‌ریم، حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، هانی سه‌غیر، ئه‌دیب چه‌لكی، حه‌مه‌سه‌عید ئیبراهیم، ره‌نج سه‌نگاوی، وه‌رگرتووه و له دابه‌شی موزیكیش هه‌ریه‌ك له موزیك ژه‌نان یه‌حیا مۆجی گۆران كامل هێمن حسێن كاریان بۆ كردووه و كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌لبومه‌كه‌ش له ستۆدیۆ زاگرۆس و وڵاتانی توركیا و میێر به‌ڕێوه‌چووه و به‌م نزیكانه‌ش ئه‌و ئه‌لبومه بڵاو ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیری كرد له‌و ماوه درێژه‌ی كار كردنی و سوپاسی هاوكاری كۆمپانیای دیاكۆ گروپ و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كرد.