به‌رزو به‌ڕێز بێت یادی لێنین…جبار محسن
ڕۆژی 21ی کانوونی دووه‌م 84 ساڵ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر مه‌رگی مه‌زنترین ڕابه‌ر، ڕابه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌م، ڤلادیمیر لێنیندا. ئه‌و که‌سه‌ی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و به به‌رهه‌مه به‌نرخه‌کانی له بواری سیاسی و ئابووری و فه‌لسه‌فیدا گه‌وره‌ترین گۆڕانکاری له مێژووی به‌شه‌ریه‌تدا به قازانجی ئینسانه‌کان هێنایه ئاراوه. که هه‌تا ئێستا له دڵی جه‌ماوه‌رێکی به‌رینی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و ئازادیخوازانی جیهاندا زیندووه‌و جێگه‌ی ئومێدی ئه‌وانه بۆ گه‌یشتن به دنیایه‌کی دوور له چه‌وسانه‌وه‌و سته‌م و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌شه بۆ سه‌رمایه‌داری جیهانی و به ملیۆنه‌ها دۆلار سه‌رف ده‌که‌ن بۆ له بیر بردنه‌وه‌ی ئه‌م ئینسانه مه‌زنه له زهنی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریدا و هه‌تا ئێستاش ناتوانن ده‌رگای ئاژانسه‌کان و ژورنالیزمی جیهانی له‌به‌رده‌میدا ئاوه‌ڵا بکه‌ن. چونکه لێنین ڕێنیشانده‌ر و چه‌کی ده‌ستی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌یه‌و هه‌ر که‌سێک پێی بگات و تێی بگات ئیمکان بوونی به‌دیهاتنی کۆمۆنیزمی دێته پێش چاو. ئه‌مانه‌و بگره ئه‌گه‌ر چه‌ندین وه‌سفی تریش له‌سه‌ر ئه‌م ڕابه‌ره مه‌زنه‌ی پرۆلیتاریای جیهان بنوسرێت وه‌سف و ڕازی دڵی که‌سێک نییه که لێنینی خۆش ده‌وێت که هاوڕایه له‌گه‌ڵی و به مامۆستای داده‌نێ به‌ڵکو نیشاندانی ڕاستییه‌که بۆ فێربوون بۆ به‌رپا کردنی شۆڕشی کرێکاریی. ته‌نها باس کردن و گێڕانه‌وه‌ی کار‌و به‌رهه‌م ونوسراوو ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و ڕاستییه ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه که واقعه‌ن مێژووی به‌شه‌ری خاوه‌نی ئه‌م ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌یه‌یه له ناو تاریکستانی مێژووی شه‌رو کوشت وکوشتار و برسێتی و به‌ڕێخستنی به‌ربه‌ریه‌تدا. چونکه ئه‌و نه‌ک هه‌ر خاوه‌نی سه‌دان نوسراو به‌حس و دیراسه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی بوو به‌ڵکو ڕابه‌ری وه‌ستانه‌وه بوو به‌ڕووی سته‌مکاری ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیدا، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی کرێکاریی بوو له جیهاندا که خاوه‌نی به‌هێزترین پرۆژه‌ی ئابووری بوو بۆ ووڵاتێک که شه‌ڕو دیکتاتۆری دایڕزاندبوو، خاوه‌نی پرۆژه‌ی به کاره‌با کردنی ته‌واوی شار‌و لادێکان بوو ، خاوه‌نی سه‌لماندنی ده‌نگدانی ئازاد‌و هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌ناو شوراکان وه‌ک تاکه ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک به‌سه‌ر خۆیدا، خاوه‌نی سه‌لماندنی یه‌کسانی ژن وپیاو بوو له یاسادا، خاوه‌نی نه‌هێشتنی سته‌می میللی بوو، خاوه‌نی پرۆژه‌ی ئاشتی و پاراستنی خه‌ڵک بوو له جه‌نگی جیهانی و جه‌نگی ناوخۆدا و گه‌لێک ماف و ده‌سکه‌وتی تر.
هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا له زۆر شوێنی جیهاندا یادی ئه‌م ڕابه‌ره جهسورهی چینی کرێکار ده‌کرێته‌وه‌و ڕێزی لێ ده‌گیرێت و په‌یامی پێداگری له‌سه‌ر ڕێبازه‌که‌ی دووپات ئه‌کرێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه ده‌زگای ڕاگه‌یاندی هاوپشتی هه‌ڵده‌ستێت به ساز کردنی که‌مپینێک بۆ ئه‌و یاده‌و هه‌وڵێکه له پێناو زیاتر ئاشنا کردنی خوێنه‌ران به لێنین و به‌رز ڕاگرتن ئاڵا‌و کاری پڕ له‌به‌رهه‌می ئه‌و. هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و بابه‌تانه‌ی که بۆ ئه‌م یاده ئاماده‌مان کردووه به باشمان زانی خوێنه‌رانی ئۆکتۆبهریشی لێ مه‌حروم نه‌که‌ین و ببینه میوانی ئه‌وانیش. بۆ بینینی ته‌واوی بابه‌ته‌کان ده‌توانن سه‌ردانی سایتی هاوپشتی" http://www.hawpshti.com/ " بکه‌ن.
به‌و هیوایه‌ین که جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیتان بێت و به پێشنیار و نوسینه‌کانتان کاره‌کانمان به پێزتر بکه‌ن.
جبار محسن
jabarmuhsin@yahoo.com
به‌رپرسی که‌مپینی یادی لێنین له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی
2008-01-12