Skip to Content

Thursday, January 27th, 2022

بۆ ئه‌نفال…. هیوا سه‌عید

Closed
by January 19, 2008 ئەدەب

ئه‌گه‌ر مێژووم
به‌ قیژه‌ی ژن و
زیڕه‌ی زارۆیان ڕازاوه‌یه‌
ئه‌گه‌ر که‌له‌پووری نیشتیمانم
شابسکی قووتکراوی
کیژۆڵان و
کاسه‌سه‌ری دۆزراوه‌یه‌

پێم شه‌رم نییه،‌
چونکه‌ کوردم!
پێم شه‌رم نییه،
چونکه‌ به‌ منداڵی
له‌ناو بازنه‌ی ئه‌م جیهانه‌
له‌کاتێکدا
ئه‌ولام منداڵ .. ئه‌ولام منداڵ
ته‌نیا من بووم له‌ بن گوێچکه‌م
له‌ جیاتی (بانگ)
هاواریان کرد ئه‌نفال .. ئه‌نفال.

     هیوا سه‌عید- هه‌ولێر

Previous
Next