Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
جێگرى سەرۆك بڕیارى دا ژەهرمان لەگەڵدا بخواتەوە

جێگرى سەرۆك بڕیارى دا ژەهرمان لەگەڵدا بخواتەوە

Closed
by September 22, 2008 گشتی

 جێگرى سەرۆك بڕیارى دا ژەهرمان لەگەڵدا بخواتەوە
 پێشڕەو حەمید
 ئاوەى دەریاچەى دەربەندیخان پیس بوەو بەكەڵكى خواردەنەوەنایەت تەنهانەت بەقسەى چەند دكتۆرێكى شارەكەش بەكەڵى ئەوەنایەت كەمرۆڤ ( غەرغەر ) یپێبكات, هەواڵى بڵاو بونەوەى ژەهراوى بونى دەریاچەكە لە ڕۆژنامەو سایتەكاندا بەشێوەیكى بەربڵاو بڵاوكریایەوە و هاوڵاتیانى شارەكە كەوتنە خۆیان و دەستیان كرد بەكڕینى ( جلیكانە ) بۆ دابینكردنى ئاوى خواردنەوە لەڕێگەى كانیاو وكارێزەكانى چواردەورى شارو ئەوچەند بیرانەى كە ماڵەكانداهەیە و دەوڵەمەندەكانى شاریش دەستان كرد بە كڕینى ئاوى ( كانزاى )  بەڵام هێشتا كاربەدەستانى حكومى و حیزبى  لەشارەكەدا و بەرپرسانى  حكومەتیش  لەكوردستان هیچ كامیان ئامادەنەبون كەهاوڵاتیان لەمەترسیەكانى ئەو ژەهراوى بونە ئاگاداربكەوەنەوە وچارەسەرێكى خێرابۆ ئەو كێشەگەورەیە بدۆزنەوەو ئاوى پاكى خواردنەوە بۆخەڵكى شارەكەو چواردەورەكەى دابین بكەن و هەرجارەو بە سینارێویەك دڵنەواى خەڵكەكەیاندەگرد و شەرمنانە خەڵكیان ئاگاداردەكردەوە كەگوایە ئەوهەواڵانەى كەباسى ژەهراوى بونى دەریاچەكە دەكەن دورن لەڕاستییە و لەسەر بنەماى زانستى نیە ؟! بەبیانوى ئەوەى كە هێشتا ئەنجامى پشكنینەكان دەرنەكەوتووە .
 دواى یەك هەفتە لەدەركەوتنى ئەنجامى پشكنینى نمونەكان یان ( سمپڵ ) ى ئاوى دەریاچەكە جارێكیتر كاربەدەستانى شارەكە كەوتنە دڵنەوایى كردنى خەڵكى شارو دەیان وت هیچ مەترسیى نیە ,  لەكاتێكدا ئاوى دەریاچەكە بە پێى ئەنجامى پشكنیەنەكان لە تاقیگەى  ( زانكۆى سلێمانى ) دەركەوت كە چوارماددەژەهراوییەى تێدا دەركەوتوە كەڕاستەوخۆ بەپێى پێوەرە زانستیەكان ژەهراوین و دەبەنە هۆكارى نەخۆشیى شێرپەنجە ( Cancer  ) و ماددەكان بریتین لە ( جیوە ) كە ڕێژەكەى لەئاوى دەربەندیخاندا ( 65% ) و ( سیرینۆم ) كەڕێژەكەى لەئاوەكەدا (   0003% ) و ( سیرێم ) كەڕێژەكەى ( 0003% ) هەوەها ماددەى ( قورقۆشم ) كەتەواوى ئەو ماددانە ژەهراوین و ڕێژەى ( جیوە ) كەش لەئاوەكەدا زۆر مەترسیى زیاترە هەروەك ( عومەر حسێن ) ى بەڕێوەبەرى مەڵبەندى خۆپاراستن لەتەندروستى دەربەندیخان لەچاوپێكەوتنێكى ڕۆژنامەى ( میدیا ) لەژمارە ( 354 ) دا دەڵێت "  بەهۆى
 ژەهراوى بونى ئەو ئاوەوە بەو ماددانە ئەگەر هاوڵاتیان بۆخواردنەوە بەكارى بێنن مەترسى بڵاو بونەوەى نەخۆشى شێرپەنجەى لێدەكرێت " , هەرچەندە قسەكانى ئەم  بەڕێزە بەدڵى دەسەڵات و كاربەدەستانى ناوچەكە نیە , بەڵام ئەوە هێشتا تەواوى ڕاستیەكان نیەو من بۆخۆم گومانم هەیەلەوەى كە خەڵكێكى زۆرى دەربەندیخان بەهۆى ئەو ئاوەو توشى دەیان نەخۆشى ترسناك نەبوبێتن ؟! چونكە پیس بونى ئاوى دەریاچەكە شتێكى نوىَ نییە كە تەنها ئەمساڵ بەهۆى بەرزبونەوەى پلەى گەرماوو وشكە ساڵییەوەبوبێت ؟ چونكە لەوەتەى ئەو دەریاچەیە هەیە و لەڕێگەى بەربەستەكەیەوە ئاوى تێدا گل دەدرێتەوە ( ئاوەڕوى ( تانجەڕو ) و پیسى و زێرابى ناوچەكانى شارەزورو هەڵبجەو پاشماوەى ماددە كیمایەكان و ئەو هەموجۆرەتەقەمەنیانەى كەلەشەڕى ( ئیران عێراق ) دا بەكار هاتوە هەموى لەماوەى بیست ساڵى ڕابردودا  دەڕژێتە ئەو دەریاچەوەو توشبونى خەڵكانێكى زۆرى دەربەندیخان بەنەخۆشیەكانى پێست و نەخۆشیە هەناوییەكان هۆكارى ئەوەن كەئەو دەریاچەیە دەمێكە پیس بوەو بەكەڵكى خواردنەوەنایەت , بەڵام  لەدواى ئەو هەمو ساڵە لە پیس بونى دەریاچەكە هێشتا كاربەدەستانى حكومەت ئامادەنین خەڵكى لەمەترسیەكان ئاگاداربكەنەوە و چارەسەرێكى خێراى بۆبكەن و هاتنى ئەو كۆمپانیا سویسریەش بۆدانانى پاڵاوتە بۆئاوى دەریاچەكەى ناتوانێت لەكورترین ماوەدا ئاوى پاك دابین بكات ؟! من بۆخۆم وەك یەكێك لەهاوڵاتیانى ئەوشارە و وەك ڕۆژنامەنوسێك هەواڵى ژەهراوى بونى دەریاچەكەم بەمانشێت لەڕۆژنامەى ( هەولێر ) بڵاو كردەوە و كاربەدەستانى حكومەتم لێ ئاگاداركردەوە و داوى بڵاوكردنەوەكش وەتاوانباركرام كە هەواڵى ناڕاست بڵاو دەكەمەوەو مەترسیە بۆسەرئەمنى قەومى ؟! لەكاتێكدا لەدواى بڵاو كردنەوەى هەواڵەكە و خوێندنەوەى چەندهەواڵێكى تر لەسەر ئەو مەسەلەیە هێشتا لەئاوى دەریاچەكەم دەخواردەوە ؟؟چونكە ( من 9 و چەندین كەسى تریش واهستمان دەكرد كە ئاگاداركردنەوەم لەلایەن چەند هاوڕێیەكمەوە لەتەندروستى دەربەندیخان لەسەر ئەو پیس بونە و لێدوانى كاربەدەستان لەوبارەیەوە لە ڕۆژنامەكاندا , فێلێكى ( ئابوریانەى ) چەند بەرپرسێك بێت بۆئەوەى ئاوى ( كانزای ) كارگەكانیان  لەبازاڕدا ڕەواج پەدابكات و زۆرترین پارە كۆبكەنەوە ؟!  ئەوە نەك لەبەر ئەوەى بڕوامان بە پیس بونى ئاوەكە نەبو, بەڵكو لەبەر ئەوەى لەتەواوى كوردستاندا دەیان فێڵى وەها لەهاوڵاتیان كراوە لەلایەن كۆمپانیاو كاربەدەستە گەندەڵكارەكانى كوردستانەوە ؟! بەڵام كاتێك كە بەرێز ( عومەر فەتاح ) لەڕۆژى ( 10/9/2008 ) لەكۆبونەوەیكدا لەگەڵ چەند كەسێكدا كەتایبەت بانگكرابون بۆئەو كۆبونەوەیە و لەوەڵامى یەكێك لە ئامادەبووەكاندا كاتێك كەوتبوى (  ئاوى دەریاچەكە پیسەو ژەهراوى بوە ) كاك ( عومەرفەتاح )  لەوڵامدا گوتبوى  ( خەڵكى شاركەم خۆش دەوێت و دڵنیابن كەهەموى چاك دەكەین و ئەو هەواڵە بەو شێوەیەنیە و من ئامادەم ئێستا لەو ئاوەبخۆمەوە ) لەدواى ئەوەى كە جەنابى كاك عەمەر فەتاح باسى چارەسەركدنى پیس بونەكەى كردو ئامادەبو لەو ئاوە ژەهراوییە بخواتەوە , ئەو كات بۆم دەركەوت هەربەراست ئاوەكە ژەهراوى بوە ئەگەرنا بۆچى باسى چارەسەردەكرێت و بەڵام كاتێك كە ( جیگیرى سەرۆكى حكومەت ) ئامادەبێت لەئاوێكى ژەهراوى بخواتەوە ئەو دەبێتە ماى گومان و هەرگیز ناتوانم بڕواوەبەبهێنم كە بەشدارى ژەهرخواردنەوەمان لەگەڵدابكات و هەرلەدواى بستنى ئەو قسانەى كاك عومەر لە لە كۆبونەوەكەدا كردبوى ( من )  بڕیارم دا ئیدى ئاوى دەریاچەى دەربەندیخان نەخۆمەوە و نایشى خۆمەوە تا بەشێوەیەكى مەبدەئى و لە ( 100% ) دا  ( Filtraion System  )
 ى بۆ دانەنرێت وەك ئەوەى كە لەوڵاتى سویدداهەیەو ئاوى زێراب بەوسیتسەمەپاك دەكەنەوە وبۆخواردنەوە باكارى دەهێن ؟
 چونكە جێگیرسەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان , باش دەزانێت كە ( ئاو ) لەدۆخى ئاسایى خۆیدا گیراوەیەكى ( بێ تام و بێ بون و بێى ڕەنگە ) و بەگوێرەى یاسا فیزیایەكان لەبارى سروشتیدا ڕەنگى ئاوى دەریاچەو دەریاكان ڕەنگى ( شین )دەبێت , هەروەها كاك ( عومەر فەتاح ) و ئەو وەزیرانەیشى كە هاوەڵى بون لە كۆبونەوەكدا ئەوە دەزانن كە ( ئاوى دەریاچەى دەربەندیخان ) دەمێكە ئەوسیفەتە سروشتییەى لەدەست داوەو ڕەنگى ئاوەكە ( سەوز ) بوەو بۆنێكى ناخۆشى لێبەرزدەبێتەوە و ئەوەش ئەوە دەردەخات كەئاوەكە پیسەو بەكەڵكى خواردنەوەنایەت .
 لەوەتەى ئەو ئاوە ژەهراوى بوە كەس باسى ژەهراوى بونەكەى لەسەر ئاستى بەرپرسیارێتى حكومیدا ناكات و بۆ ئەوەى هاوڵاتیانى شارەكەو چواردەورى لەوە زیاتر توشى دڵەڕاوكێى نەبن و لەبەر ئەوەى تواناى ئەوەیان نییە چارەسەرى خێرا بۆ وەدەست خستى ئاوى پاكى خواردنەوەى دانیشتوانى ئەوناوچەیەبكەن , بەڵام كاربەدەستێكى گەورەى حكومەت دەڵێت ئەو هەواڵانە وانین و من ئامادەم لەو ئاوە بخومەوە , جێگەى گومانە لەوەى كە دانیشتوانى ئەو كۆبونەوەیە دڵسۆزى شارەكەو دانیشتوانەكەى بن ؟چونكە ئامادەبوانى ئەوكۆبونەیە  لەبرى ئەوەى زیاتر دڵنیابن لەپاكى ئاوەكە و لەبرى ئەوەى تەنها ( یەك پەرداخ ) ئاو لەو ژەهرە كە خۆیان و كەس و كارەكانیان دەیخۆنەوە , بۆجەنابى جێگیرى سەرۆكى حكومەت ببەن كەچى وەك ئەوەیان نەكرد بە ( چەپڵە ڕێزان ) ئەو بابەتەهەستیارەیان داخست و جێگیر سەرۆكى حكومەتیش ژەهرەكەى نەخواردەوە تالەگەڵ ئێمەدا بەهێواشى چاوەڕوانى مردنێكى لەسەرخۆبێت , خواش دەزانێت كەى جارێكى تر جەنابى ( جێگرى سەرۆك )  دەگەڕێتەوە بۆشارەكەمان تا پێمان بڵێت ئێستا ( ئاو) ەكە پاكەو ئیدى ژەهرمەخۆنەوە .
 
 
   
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.