
که بنار ماچه‌کانی ئه‌کردنه ملوانکه و فافا ئه‌پچڕاندن
که بنار ماچه‌کانی ئه‌کردنه ملوانکه و فافا ئه‌پچڕاندن
راوێژ هیرانی
هاوڕێم
شته‌کانی عاشق
گریان نیه به‌دوای سێبه‌ری ماچ و
سه‌مای ئاگر
شته‌کانی عاشق
لێخورینی ئۆتۆیه
که بیر له گۆڕینه‌وه‌ی ماچ ئه‌کا
نه‌وه‌ک گێڕ گۆڕین
براده‌ره سه‌رخۆشه‌که ( هه‌ندۆ)
فڕین به‌سه‌ر سه‌مای عاشق
ته‌ئه‌مولی خودا نیه
بۆ ته‌قینه‌وه‌ی شه‌نگه
به‌سه‌ر شه‌هوه‌تی باڕوته‌کانی خودا
به‌لکو فه‌نابوونه له‌نێو ئه‌و دیوارانه‌ی
زه‌مه‌ن له‌سه‌ر خیابانه‌کانی
مه‌سجی (م س ن) و
خۆ شه‌که‌تکردنی ( موهه‌ند ) ه
له به سه‌فه‌ر کردنی راموسانی نێو کۆشک
له شانۆی دوکه‌ڵدا
من که ئاده‌میانه ماچم دایه تۆ
هاوڕێم
رۆیشتن بوو
به‌سه‌ر پردی
به‌شێک له عه‌قل
به‌شێک له جه‌سته
به‌شێک له سۆز
که من پۆڕتمه‌نی
شعرم
دایه ده‌ست نه‌نووسین
کرنوشی حه‌رفه‌کان بو
ده‌رۆزه‌کردنی وشه
ئاخر هاککردنی هه‌سته‌کان
به‌ر له ته‌کئاڵان بو
نه‌وه‌ک خۆ مه‌لاسدان
له سزای خودا
ئاخر که من
مه‌ساسه‌ی کوڕی ئه‌وم مژی
وام ده‌زانی
F4
و
Strg
کردنه‌وه‌ی په‌نچه‌ره‌یه‌کی وه‌نه‌وشه‌یه به‌ر له ئینته‌ر
له داخستنی ئه‌و رێگایه‌ی هه‌میشه شتاوه
بۆ گه‌یشتن
به کراوه‌ترین ماچ
که ویستم مردن له نووستن جیابکه‌مه‌وه بۆ عاشق و
غروری عشق بده‌مه ده‌ست گۆچانی چاوه‌ڕێیی
شێتی به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دوکه‌ڵ دابه‌ش بکه‌م و
سێبه‌ری خوا
له هزری ئه‌و عاشقانه‌ی
دوای یه‌که‌م ده‌ستگرتن چ چاوه‌ڕوانیان ده‌کات
بیشارمه‌وه
من له ئاگردانی ئه‌و بێوه‌مێردانه فێربووم
ده‌ست به‌سه‌رداهێنانی پشیله
زۆر جیاوازتره
له به‌تاڵکردنه‌وه‌ی توڕه‌یه‌کانی ناوقه‌د
وامئه‌زانی
هه‌ڵگرتنی قورئان له گیرفانی چه‌پی کابۆیه‌که‌م
مه‌مکی ژنه‌که‌م
له ئازادی نه‌زه‌ڕی خوا ده‌پارێزی
نه‌وه‌ک
له چیته‌لی پڕته‌قاڵی هاوس ئارست
که پێم ده‌ڵێ
ببوره
سۆنه‌ره‌کانی رابردوو ناتگه‌ینێته گومان
که تۆ زگت له ژنی خودا پڕه
نه‌شته‌رگه‌ری روحت
ناتگه‌ینێته پراگ
ئاخر له‌ودیو هه‌ناسه‌کانی شه‌نگه
من له کۆخه‌ی
مێژوویه‌کی ته‌نیایی و تیرۆرستانی
راستگۆیی به‌دی ئه‌که‌م
هه‌ناسه‌کانی ئه‌و
وه‌کو
منی زگچووی دوای کۆلێره نیه
هه‌ناسه‌کانی ئه‌و
له یه‌خه‌ی رابردوو بوو
بۆیه ژنه‌که‌ی له خه‌و به‌ئاگای دێنا
تۆ نا‌توانیت پاڵه‌وانی چیرۆکی ئه‌و خودایانه بیت
که ئه‌و نه‌زانێت
ئه‌وه‌ی کڕنۆشی بۆ ده‌بات
گومانه
نه‌وه‌ک ئه‌و مه‌عشوقه‌ی تاڵان کات
هه‌ناسه‌کانی من
وه‌ک هه‌ناسه تریفه‌یه‌کانی تۆ نیه
من ئێستا ده‌مه‌وێت
ئێستا مانا بده‌مه ئافته‌ر
هه‌ناسه‌کانی تۆ
گۆڕینه‌وه‌ی ماچ
له‌گه‌ڵ موعاناتی خودا
هه‌ناسه‌کانی تۆ
ره‌هابوونی میزکردنه له بن دیواره‌کانی به‌هه‌شت
هه‌ناسه‌کانی ئێره
گه‌ڕانه له باخه گشتیه‌کاندا
به‌دوای یه‌کێ
تاڵانت کا و
ترسیشی له‌سه‌ر ره‌ش بوونه‌که‌م نه‌بێ
چاوشارکێی په‌ڕه‌سێلکه‌کانمان بۆ بگێڕێته‌وه و
باسی گه‌مه‌ی پاساریه‌کانی ئه‌وێش نه‌کا
جارجاره‌ش زۆر به هێواشی
ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه
نه‌وه‌ک کوڕه‌که‌م جاسوسیم له‌سه‌ر بکا
هه‌ناسه‌کانی من
به سودفه لێم تێده‌گا و
پرسیار له وون بوونم ناکا
ئاخر هاوڕێم
هه‌ناسه‌کانت له‌وێ کۆڕسی تێکه‌ڵ بوونی ده‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌کانی ئێمه
هه‌ناسه‌کانی من
جگه له بۆنی دوکه‌ڵ هیچیتری لێنایه‌ت
هه‌ناسه‌کانی ئه‌و
بۆته بۆنی ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌یانه‌وێت له‌باوه‌شی مێرده‌کانیان بۆنی سێکسیان لێنێت
هاوڕێم
شه‌نگه‌بی نه‌وه‌ک هه‌موو رۆژێ
هه‌موو ساتێ ئه‌تناسێته‌وه
ئه‌گه‌ر خۆی له گێلی نه‌دا
ئه‌و له‌ناو ره‌نگه ئارامه‌کاندا خۆی ونکردووه
بۆیه له‌نێو ره‌نگه تاریکه‌کانیدا خۆی ناناسێته‌وه
ئه‌و کچی تاریکستانی رۆشه‌نه
له باخچه‌ی ته‌ماشا
سه‌یری روناکی ده‌کا
سه‌فه‌ر ته‌جروبه‌ی عاشقه بۆ ده‌سگیرانه‌که‌ی
ئاخۆ پلێتی کام فڕۆکه‌یه
له ئاسمانی ئه‌ودا
داره‌کانی که‌نار ده‌ریا ته‌نها توڕه بوون ده‌زان و
له ته‌جروبه‌ی وشکایی تێناگه‌ن
ته‌نها له خۆ خشاندنی شه‌پۆڵ
به موماڕه‌سه ده‌زانن
هاوڕێم
ده‌ریا نایه‌وێت کچه‌که‌ی بداته که‌نار
بۆیه ته‌عاروف له نێوان زه‌وی و هه‌وردا
ره‌حه‌ت بوونی ئاسمانه به باران
جه‌سته‌ی دوێنێ وه‌کو ئه‌مڕۆ نیه
ماچه‌کان
ئێستا به (س م س ) ئه‌گۆڕدرێنه‌وه
ماچه تێنوه‌که‌ی منیش
به‌ر له ده ساڵ
به‌ڕێگاوه‌یه
هێشتا
هه‌ر پێینه‌گه‌یشتوه
ئێمه له‌و فێر بووین
هه‌میشه یه‌قینه‌کان به پرسیار ببینین و
گومانه‌کانیش به ووڵام
تاکه پرسیاری من له نێو ئه‌و سوخمانه‌وه وێڵه
به لێوه‌کانم ده‌یانکه‌مه‌وه و
نایانناسمه‌وه
براده‌ر
زه‌رده‌خه‌نه‌ی تۆ
له ته‌ڕی ئه‌و ژنه دایه
به‌یانیان به ئاگات دێنێت
بۆ حه‌شامه‌تی بزر بوون به‌ڕێت ئه‌کا
خواش له بێ‌ئیشی فه‌رامۆش ناکا
ئه‌وه‌ی له تاریکی عشق بنووساێته‌وه
وه‌ک گوڵه‌به‌ڕۆژه‌فڕۆشه‌کان روناکی ده‌به‌خشێته
دوێنێ
یاخی بوونی ووشه‌کانیش له تۆ
قه‌هری حه‌رفه
له کیبۆردی سێکس
من بارانت به ئیمێلی نغرۆ بوون له گومان
بۆ ده‌نێرم
که بۆت جیا نه‌بۆوه
ئه‌وا فۆنتی ژنهێنان دابگره
ئه‌و ئاگردانه‌ش
له به‌فربارینی رابردوو گه‌رمی نه‌کردیه‌وه
بڕۆ
جه‌هه‌نه‌میانه سێکس له‌گه‌ڵ داهاتوو بکه و
به ره‌ش سواری پاسه‌کانی ( با ) ش مه‌به
بیر له گریانی ئاویش مه‌که‌وه
له‌و شوێنانه‌ش دامه‌به‌زه
که گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین توڕه بوون
پاڕانه‌وه‌یه
راوێژ هیرانی
20ی 9ی 2008
ئه‌لمانیا
Rawej_herani@yahoo.de