
زه‌رده‌په‌ڕ و کازیوه
زه‌رده‌په‌ڕ و کازیوه
سه‌لام محه‌مه‌د
زه‌رده‌په‌ڕ نیشانه‌ی ئاوابوونی ئه‌به‌دی نییه
زه‌رده‌په‌ڕ و کازیوه دوو خوشکن
مرۆڤ نازانێ که‌ی له دایکبوون و که‌ی ده‌مرن
+++
زه‌رده‌په‌ڕ و کازیوه‌م تێکه‌ڵاوکرد
بوون به فه‌رهه‌نگی رووناکی و مێژووی ژیان
سبه‌ینێ ئێواره زه‌رده‌په‌ڕ دێته‌وه
وه‌کو خۆیه‌تی و ناگۆڕێت
هه‌میشه کاتی دیاریکراوی هه‌یه
به‌ڵام که مرۆڤێك ده‌مرێت
هه‌رگیز هه‌رگیز یه‌کێکی کوتومت وه‌ك ئه‌و
له‌دایکنابێته‌وه
سروشت به هۆی سووڕانه‌وه‌ی زه‌وی و هه‌تاو
سه‌ره‌تاو کۆتایی نادیاره
هیچ مرۆڤێك فریای یه‌که‌م سه‌ره‌تا نه‌که‌وتووه
نایشبێت به شایه‌دحاڵی کۆتایی
ئه‌ی به‌ر له بوونی مرۆڤ و زینده‌وه‌ر
کێ له‌م گه‌ردوونه‌دا هه‌بووه
که ته‌مه‌نی ملیاره‌هاو ملیاره‌هایه…..
+++
سروشت نامرێ
مرۆڤ ئه‌مرێ
سروشت هه‌ر یه‌ك سروشته‌و له ناو بازنه‌ی
چوار وه‌رزه‌ی ساڵدا ئه‌خولێته‌وه
مرۆڤیش هه‌زاران جۆره‌و
ملیۆنه‌ها بیر و بۆچوون و خۆشه‌ویستی و رق و
په‌نجه مۆری جیاوازه..
+ + +
بوومه‌له‌رزه‌کانی سروشت
لافاوه‌کانی ، بورکانه‌کانی ، برووسکه‌کانی به‌هێزترن یا
ئه‌قڵی مرۆڤ ؟؟
+ + +
ئاخۆ که مرۆڤێك ئه‌مرێ رۆحی هه‌یه؟
ئه‌ی ئه‌و رۆحه خۆی چییه‌و چی به سه‌ردێت؟
ئه‌بێته‌وه به پارچه‌یه‌ك له سروشت؟
یا به تاریکایی عه‌ده‌م؟
یا ناسنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌نێ ئه‌چێت بۆ به‌هه‌شت
یا بۆ جه‌هه‌ننه‌م؟
ئه‌ی به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌م ، خۆیان
کامیان له کامیان گه‌وره‌تره ؟
+ + +