Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
ئێمە لە ڕەخنە ئەترسین یان لە ڕەخنەگر

ئێمە لە ڕەخنە ئەترسین یان لە ڕەخنەگر

Closed
by September 26, 2008 ئەدەب

   ئێمە لە ڕەخنە ئەترسین یان لە ڕەخنەگر
 شاخەوان سدیق
 
 (دەق ئەگەر نەخوێنرێتەوە جگە لە چەند دێڕێكى نوسراوى سەر وەرەقە زیاتر، هیچى ترنیە )……. (سارتەر)  
 
 هەمیشە لە دنیاى ڕۆشنبیرى ئێمەدا قسەو باسێكى زۆر دەربارەى بۆشاییەكى گەورە دەكرێت كە ئەویش نە بوونى ڕەخنە یە دەربارەى كارە ئەدەبى و هونەریەكان بە مانایەى تیۆریزە نەكردنى ئەوكارانەى كە ڕۆژانە لێرەو لەوآ دەكرێن كە ئەمەش بوەتەهۆى دروست بوونى ساردو سڕى لەناو بوارى ڕۆشنبیرى ئێمە، بۆیە دەبینین چەندین دەق و چەندین كارى هونەرى ڕۆژانە دەنوسرێن و پیشان ئەدرێن كەچى تەنها یەك دێڕ دەربارەى ئەم كارانە نەلێرە ونە لەوێ نانوسرێت و ناوترێت كە ئەمەش پەلكێشى بەردەم پرسیارێكى جدیمان ئەكاتەوەكە ئایا ئێمە ڕەخنەگرمان نیە یان بابەت گەلێكمان نیە كەشیاوى خوێنەوەو ڕەخنەگرتن بێت ؟ كە وەڵامى پرسیارەكەشمان خۆى لە چەند لایەنێكدا دەبینێتەوە و لەناوخۆیدا دیسانەوەبواریًكى كەدەكاتەوە كە ئایا ئەگەر ئێمە ڕەخنەگرمان نیە ئەى ئەو هەموو نوسینە چیە لە رۆِژنامەكانى ئیَِمەدا دەنوسرێت، ئەگەریش هەمانە بۆ ئەوەندە بێباكن دەربارەى ئەو هەموونوسین و كارە خراپانەى كەدەكرێن . ئایا ئەو نوسینانەى كە دەربارەى كارەكان دەنوسرێن تاچەند مەرج ویاساكانى ڕەخنەیان تێدایە ؟ ئایا مەرجە كەسى نوسەر دەرچووى ئەكادمیایەكى ڕەخنەیى بێت یاخود هەموو كەسێكى شارەزا لە بوارەكەى خۆیا دەتوانێت ڕەخنەبگرێت ؟ ئێمە دەبێت هەموو ئەونوسینانەى كە چەند ساڵێكە لاپەڕەى ڕۆژنامەكانیان پڕكردۆتەوە بخوێنینەوەو بز انین تاچەند ئەم نوسینانە مەرجەكانى نوسینیان تیایە لەسەر مەزاجى شەخسى نوسراون و دوورن لە ڕڤەكردنى نوین و تەنها ئامانج لێیان یان موجامەلە كردنى خاوەنەكانیانە یان  شكاندن وسوكایەتى پێكردنیان ، چونكەم من بۆ خۆم چەندین كەسم بینوە پێش ئەوەى نوسینەكە بنوسێت خۆى ئامادەكردوە پەیوەندیە شەخسیەكانى لەگەڵ هاوڕێكەیدا كەخاوەنى كارەكەیە نەمێنێت ، چونكە دڵنیایە لەوەى كە هاوڕێكەى ئەو شتانەى پێ قبوڵ ناكرێت و گەر موجامەلەى خۆى وكارەكەى نەكردبێت ئەوا هەموو ژیانى لە بەرچاو ڕەش دەبێت ئیتر نەك حساب بۆ نوسینى هاوڕێكەى ناكات  واى لێدێت هەموو پەیوەندیە تایبەتیەكانى خۆشى لەگەڵدا كۆتایى پێدێنێت لە كاتێكا لە دنیاداو لەهەموو بوارەكانى ئەدەب و هونەر دا زیندوێتى هەمیشە لاى ئەو بابەتانە بوە كە زیاد لە جارێك و دوان و سیان خوێنراونەتەوە و شرۆڤە كراون تۆبڵێت ئەگەر بەرهەمەكانى دانتى و شكسپیر ڕەخنەیان لێنەگیرایەو نەخوێنرانایەتەوە ئەوا بەنەمرى بمانایەتەوە (مۆنالیزا) گەر بەوردى شیكار نەكرایە تابلۆیەكى سادە زیاتر چیتر ئەبوو گەر خوێنەوەى قوڵ نەبێت كێ لە نهێنى هێڵەكانى ڤانكوخ تێدەگەشت ؟كێ بۆدلێرو ڕامبۆو لۆركاى ئەناسى . چونكە دەق بەببآ خوێنەوە نوسراوێكى مردوى یەك واتایە وكارى هونەریش چ مانایەكى دەبێت مرۆڤ دەبێت لەناو نوسراوەكاندا بەدواى زیاتر لەواتایە بگەڕێت و زیاتر لەبینینێك بگەرێت چونكە وەك (درێدا) دەڵێت: زمان ئەوەیە كە تێگەیشتنمان بۆ دنیا لا دروست ئەكات : كەواتە دەبێت زمان شرۆڤە بكرێت شیبكرێتەوە و هەموو دال و مەدلولەكانى بخوێنرێنەوەو نهێنیەكانى ئاشكرابكرێت ، هەرئەمەشە نەمرى بەو نوسین وكارە هونەریە دەبەخشێت لە ئایندەدا، بەڵام بەداخەوە لاى ئێمە نەك گرنگى بەم بوارە نادرێت بگرە زۆر خراب تەماشا ئەكرێت و ڕەفتارى لەگەڵ دەكرێت  چونكە نوسەرێك بۆ خوێنەوەى دەقێك بێشك توشى گرفت دەبێت و كۆمەڵێكى ئیمتیازى تایبەتى خۆى لە دەست ئەدات بۆیە دەبینیت چەندین ساڵە دنیاى ڕۆشنبیرى ئێمە نەك نەى توانیوە نوسینى باش و كارى باش لەیەكتر جیابكاتەوە نەى توانیوە تەنها یەك شارەزا لە بوارى ڕەخندا دروستكات كە بێلایەنانەو وەك خۆى دەق وكارەكان بخوێنێتەوەو نهێنى پشت دێڕەكانى بۆ خوێنەر ڕون و ئاشكراكات كە بەبڕواى من هەر ئەەشە واى كردوە كە ساردو سڕترین بوار كە هیچ قسەوباسێك دروست ناكات و تەنها یەك ووشە دواى خۆى بە جێنایەڵێت دنیاى هونەرى و ئەدەبى ئێمەیە هەر ئەمەشە ئەو بێسەرو بەریەى دروستكردوە كە هەركەس بۆ خۆى نوسەرو هەمووشتێكى تریشەو كەسیش ناتوانێت جگە لە موجامەلە پێى بڵێت بەڕێز ئەوەى تۆ نوسیوتە وئەوەى تۆ كردوتە هیچ نیە جگە لە بێڕێزى كردن بە ئەدەب و هونەرو هەوڵ بدە لێرەدا بوەستە چونكە (ئەدۆنیس )واتەنى: ئەگەر كارى نوسین لە كۆندا دروست كردنى مانا بووبێت ئەوا لە نوسینى ئێستادا دەبێت ئەو مانایانە كەشف بكرێن و بخوێنرێنەوە: بۆیە بەبڕواى من ئیتر كاتى ئەوەهاتوە ڕۆشنبیرى ئێمە واز لەو خەرەزە تایبەتیانەى خۆى بێنێت كە پاش نوسینێك دەربارەى كارێكى دەنوسرێت و بەس چاوەڕێى پیا هەڵدان و موجامەلە بن دەنا بەو دەردە دەڕۆین كە ئەگەربمانەوێت تەنها نوسینێك دەربارەى هونەرو ئەدەب لە ساڵانى ڕابردوودا بخوێنینەوە دەستەو وەستان بێئومێد ئەبین و هیچ زانیاریەكمان دەست ناكەوێت .وە حەقە نوسەرانى تایبەتى ئەوبوارەش كەمێك ورتر ببینن و بخوێنەوەو واز لە مەزاجى تاكە كەسى بێنن و ڕەخنە لە پێناوى ڕەخنەدا بگرن و بنوسن تا هەموومان بنەمایەك بۆ ڕخنەى جدى ئەدەب و هونەر دروست دەكەین  
 

Previous
Next