
ئه‌گه‌ر سیناریۆ نه‌بیت……مه‌هدی کاوانی
ئه‌گه‌ر سیناریۆ نه‌بیت هه‌لوێستی 23/09 ی زۆرانێک له ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتارانی کوردستان له شوێن خۆی بوو. DOC
ئه‌گه‌ر نیه‌تی پاک و بێمه‌به‌ستی به دواوه نه‌بێت ، کورد ده‌توانێ با له پاش خه‌راب البه‌سره‌وه‌ش بێت، هه‌ندێ له برینه‌کانی ساڕ‌ێژ کاته‌وه.
دانیشتنی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتاره‌کانی کوردستان له 23/09 له سه‌ر دوا هه‌ڵوێسته‌کانی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دیمستڕۆ له عیڕاق له به‌ر خاتری ڕازیکردنی شه‌قامی عه‌ره‌بی و ته‌شکیله سیاسیه جۆراوجۆره‌کانی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک هه‌لوێستی دژ به کوردی وه‌رگرت. به‌ڵی ئاخاوتنه‌کانی به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتارانی کوردستان به لیستی زه‌ردو سه‌وز جیا له سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان به‌ڕێز عه‌دنان موفتی و جێگره‌که‌ی که‌مال که‌رکوکی ، باقیه‌که‌ی هه‌موو قسه‌کانیان ڕاستیه‌کی زۆر له‌ناویاندا ده‌بینرا . ئه‌گه‌ر ئاخاوتنه‌کانی به‌شی زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتاران بۆ واقیعی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان شی بکه‌ینه‌وه، زۆری قسه‌کانیان هه‌مان ئه‌و ئاخاوتنانه بوو که ڕۆژنامه‌ی ئازاد‌و شه‌قامی کوردی له مه‌ڕ که‌م وکورتیه‌کانی به‌رپرسی سیاسی کورد به‌رامبه‌ر دۆزی کورده‌وه داوایان ده‌کرد .
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره ئافره‌ته که نامه‌وێ ناوه‌که‌ی بێنمه ناو ناوانه‌وه ، په‌رده‌ی له سه‌ر هه‌موو ڕاستیه‌کان هه‌ڵدایه‌وه به‌وه‌ی که گوتی هه‌لوێستی له‌مه‌و پێشتری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسه بڕیار به ده‌سته‌کانی هیچی له به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی کورد‌و کێشه نه‌ته‌وایه‌تیکه‌ی و داخوازی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستانه‌وه نه‌بووه.
دیاره خولاسه‌ی ئاخاوتنه‌کانی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتاران خۆی له‌وه ده‌بینیه‌وه که نه نوێنه‌رانی کورد له به‌غداو، نه به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، هیچیان له‌و ئاسته نه‌بوون که داخوازی کۆمه‌ڵانی کورد‌و داخوازیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانیان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن. ڕاسته ئه‌و به‌ڕێزانه زۆری که‌موکورتیه‌کانی به‌ره‌پێشه‌وه نه‌چوونی دۆزی کوردیان بۆ باڵاده‌ستی عه‌قلیه‌تی شۆڤینی عه‌ره‌به‌کان ده‌هێنایه‌وه که ده‌شگه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو ،هه‌مان عه‌قلیه‌ته‌کانی شۆڤینیه‌تی باڵاده‌ستی سیاسی پێشووتریان بۆ ئێستاکه به‌یه‌ک ده‌چواند. به‌ڵام که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتی کوردیشیان له‌وان به‌که‌متر نه‌ده‌زانی .
مرۆ هه‌قی خۆیه‌تی له‌و هه‌لوێسته بوێرانه‌ی به‌شی زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتارانی کوردستان به بێ جیاوازی لیستی زه‌ردو سه‌وز و ئه‌و دانیشتنه‌یان و هه‌ڵوێسته نابوێرانه‌ی دانیشتنه‌کانی ئه‌و هه‌موو
ساڵانه‌ی پێشتریان بخاته لێدوان و به‌راورد پێکردنه‌وه ، ئاخۆ ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان فعله‌ن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌لوێستی بوێرانه‌ی خۆیانه وه‌ک کورد ده‌ڵێ که کوپه پڕ بوو له سه‌ری ده‌ڕژێ ، یان سیناریۆیه‌کی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه له به‌ر ئه‌و ته‌نگژه ئاڵۆز‌و پڕ مه‌ترسیدارانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌بێته‌وه له گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوونی هاوڵیاتیانی کوره‌ده‌وه له ڕێگای به‌پیره‌وه نه‌هاتنیان بۆ خۆ تۆمارکردنیان بۆ هه‌ڵبژارددنه‌کانی دووباره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رایه‌تی کردنی کورده‌کان له حکومه‌تی ئاینده‌ی عیڕاق .
به مه‌زنده‌ی من هۆکاره‌کانی پاژگه‌زبوونه‌وه‌ی ناوه‌ند له به‌ڵێنه‌کانی پێشتریان به کورده‌وه هه‌ر هه‌مووی له به‌ر پاڵپشتی وڵاتانی ئه‌قلیمی و بێده‌نگی ئه‌مه‌ریکی وبه‌هێزبوونیانه‌وه نیه، به‌لکو هۆکاره هه‌ره گرنگه‌که‌ی به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی شه‌قامی کوردیه به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان . به مه‌زنده‌ی من به‌پیره‌وه نه‌چوونی هاوڵاتیانی کورد بۆ خۆتۆمارکردن باشترین هۆکار بوو بۆ نه‌یارانی کورده‌وه که وه‌ک نامه‌یه‌ک بخوێنه‌وه که شه‌قامی کوردی بڕوایان به حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان نه‌ماوه‌و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت ئه‌و وه‌رچه‌رخانه باوه‌ڕ نه‌بوونه‌ی هاوڵاتیانی کورد به حکومه‌ته‌که‌یان به قازانجی خۆیان وه‌ر‌چه‌رخێنن.
ناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵاتداری تا بڵێیت ناجێگیر له کوردستانی ئازاد دروست بووه، ئه‌ویش خۆی له‌وه‌ده‌بینێته‌وه که پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان هه‌تا ئه‌و دوایه‌ش وێڕای هه‌موو که‌م و کورتیه‌کانیان خۆیان له ناو متمانه‌ی زیاتری کۆمه‌ڵانی کوردستان ده‌بینیه‌وه. دیاره ئه‌و متمانه‌یه له خۆوه نه‌هاتووه‌و باوه‌ڕی مێژوو و زیاتر به‌شداری کردنی پێشتریان له ناو بزاڤی کوردایه‌تی به‌خۆوه گرتبوو. به‌ڵام کاره‌دساته‌که خۆی له‌وه ده‌دیته‌وه که ئه‌و دوو پارته به درێژایی نیو سه‌ده‌ی بزاڤی کوردایه‌تی خۆیان له ناو بازنه‌ی دژایه‌تی کردنی خویناوی یه‌کتره‌وه ده‌بینیه‌وه‌و له ڕێگه‌یه‌وه هه‌رچه‌ندی تێکۆشانی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان و بزاڤه چه‌کداریه‌که‌یان پێشڤه‌چوونی به ده‌ست ده‌هێنا ،ئه‌وان له ڕێگای ئه‌و دژایه‌تی کردنه نا شه‌ڕعیه‌ی خۆیان ،هه‌ر هه‌موو تواناکانیان به‌با ده‌کرد. که هه‌ل و مه‌رجی ته‌تبیعیش به تایبه‌تی دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن هاته پێشه‌وه ، ئه‌وان له ڕێگایه‌وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان وه‌ک برا به‌ش له نێوان خۆیان دابه‌ش کرد‌و بێ ئه‌وه‌ی به بچووکترین شتیش ڕێز له‌و جه‌ماوه‌ره‌ی خۆیان بنێن که ئه‌وانیان هێناوه‌ته سه‌ر کورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی .
به‌ڵێ قه‌یڕانه‌که ئا لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕوانی حێه‌ی مێژووی و به‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌قی دنگدانه‌کانیان لێ ده‌کات و ئه‌وانیش گوێی پێ ناده‌ن. ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروست نه‌ک هه‌ر بۆ کوردستان. به‌لکو بۆ وڵاتانی تر‌و له ئه‌وروپاش وه‌هایه دوو پارتی باڵاده‌ست یه‌کێکیان خۆی له ناو پێکهێنانی حکومه‌ت و ئه‌ویتریشیان به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن پێک ده‌هێنێ و له حاله‌تی وه‌هادا هه‌موو کاته‌کان حکومه‌ت ده‌که‌وێته ژێر کاری لێپرسینه‌وه کاخوا تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌دای خۆی بۆ ڕازی کردنی خه‌لک به‌جێ گه‌یاندووه . ئه‌و دوو پارته له‌وه‌ڕانه‌هاتوون نه‌ک ئێستایان به‌لکو له سه‌رده‌مه‌کانی بزاڤی چه‌کداریش و هه‌ر یه‌که‌یان ناوچه‌یه‌کی به‌روه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بۆ خۆی پاساو ده‌کردو ده‌ست ڕۆیشتوی قه‌له‌مڕه‌وی خۆی تیا ده‌نواند. له یه‌که‌م کۆرپه‌له‌ی په‌ڕله‌مانی هه‌لبژێراوی کوردیش دوا به دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 هه‌ر وایان کرد. که ته‌تبیعیشیان کرد هه‌مدیسان خۆیان له ناو هه‌مان نێوه‌ند به شێوه‌یه‌کی تر دۆزیه‌وه. ئه‌و پرسیاره‌ی که پێویسته بکرێ باشه له‌و حاله‌ته کۆمه‌ڵانی خه‌لک ڕوو له کوێ بکات . له کوێوه ئۆپۆزسیۆنی دژ به‌و دوو پارته دروست ده‌کرێ . ئه‌گه‌ر دروستیش بوو ،حه‌ێانه‌دی په‌ڕله‌مان له‌کوێ بێنن. به ئه‌وه‌نده کورسیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و پارته بچووکه‌کانی تر که ئه‌وانیش هه‌مان که‌لتور ده‌یان گرێته‌وه ، ئایا ده‌توانن له باشترین حاله‌ت چ به چ بکه‌ن . خه‌لک و ڵێکۆله‌ره‌وه سیاسیه‌کان ده‌ڵێن بزوتنه‌وه‌و ته‌یاری دینی به‌ره‌به‌ره شوێنیان ده‌گرێیته‌وه. گریمان ئه‌و به‌رجه‌سته‌یه دروست بوو ئایا له ڕێگایانه‌وه تێنوی کوردی پێیانه‌وه ده‌ڕه‌وێته‌وه یان خراپتر له پاشتر.
پۆتینی ڕووسی شوێنی یه‌لسنی له‌ناو هه‌مان ته‌شکیله‌ی حیزبه‌که‌یان گرته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی پۆتین کردی به‌شی هه‌ره‌زۆره‌که‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌لسن بوو و له ڕیگایه‌وه توانیان تا زۆر ڕاده عافیه‌ی ڕوسیا بگێڕنه‌وه . ئایا پۆتینێکی کوردیش له ناو یه‌کێ له‌و دووپارته دروست ده‌بێ که کوردان له ناو قه‌یڕانی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕزگار بکات . به‌شی هه‌ره‌زۆری جه‌ماوه‌ری یه‌کیه‌تی خۆ ڕزگار کردنیان له ناو ئه‌و قه‌یڕانه، خۆیان له ناو ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه ده‌بیننه‌وه که مام جه‌لال بگاته ڕیی ئه‌زه‌لی خۆی و به دواشیه‌وه نه‌وشێروان هه‌ستێ عافیه‌ی یه‌کیه‌تی بگێڕێنێته‌وه‌و به دواشیه‌وه ڕێوڕه‌سمی ده‌سه‌ڵاتی کوردی زیاتر به ئاڕاسته‌ی ته‌ندروست به‌ڕێوه بڕوات . کێش ده‌ڵی ئه‌و به‌رجه‌سته‌یه دروست ئه‌بێت. بابڵێین دروستیش بوو کێ ناڵێ، هه‌مان تاس و حه‌مام یان له ڕێگای درێژه کێشانی وه‌ک ئه‌وه‌وه بیت بڵێیت (بعدە خراب البێرە) به دیوه‌که‌ی تر ئایا پارتی که‌سی وه‌های لی هه‌ڵده‌که‌وێ یان ئایا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی که لێره‌و له‌وێ پێشتر قسه‌ی باشتری له سه‌رکرده کورده‌کانی تر بۆ ده‌کر،ا ده‌توانێ به سه‌ر ئه‌و باره باز بدات و ببیت به پۆتین . یان به دیوی تر کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان چی بکه‌ن هه‌تا هه‌تایه له چاوه‌ڕوانی دابن و کاخوانه‌کێ که‌ینێ پۆتینه‌ک له کوردان هه‌ڵده‌که‌ێ. یان ئایا به به‌رده‌وامی له‌ناو گێژاوه‌ی زوڵمـی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و مه‌ترسی دوو‌باره گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دامێکی تر بن . به‌ڕاستی کورد بێکه‌سه . قسه‌ی من نیه ، قسه‌ی زۆرانێک له سیاسه‌تمه‌دارانی جیهانیه . به‌ڵی قسه‌ی ئه‌و کاته‌ی که له‌لایه‌که‌وه دوو ملیۆن هاوڵاتی کوردی به ڕه‌وه به‌ره‌و سنوره‌کان ده‌ڕۆیشتن و به کۆمه‌ڵ لاشه‌ی بێچوو و پیره‌کانیان له ڕیگادا به هۆی کارتێکردنی برسیه‌تی وماندووبوون و سارد‌و سه‌رمای زستانه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌داو له لایه‌کی تریشه‌وه مرچه مرچی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوو له گه‌ڵ سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی وبه دواشیه‌وه هه‌ر هه‌مووشی به به‌ر چاوی ملیاره‌ها مرۆی ئه‌و سه‌رزه‌مینه بوو . ئا لێره‌و ئه‌و مه‌قوله‌یه ی بێ که‌سی کورد سنوری نێشتمانی به‌زاندو په‌ڕیه‌وه بۆ جیهان .
جێی خۆیه‌تی ئه‌وه بڵێین چه‌ندی کورد به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وروبه‌ر ده‌ناڵێنێ، ئه‌وه‌نده‌ش به ده‌ستی زوڵمی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌یه.
مه‌هدی کاوانی/24/09/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk