
په‌رله‌مانی کوردستان خه‌ریکه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت!
په‌رله‌مانی کوردستان خه‌ریکه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت!
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
ده‌زگای په‌رله‌مان وه‌ک پایه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ناو ده‌زگاو پایه‌کانی پێکهاته‌ی ناو ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌کان، ئامرازێکه به‌ده‌ست ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه و له ژێر ناوی پاراستنی مافه گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگادا بنیات نراوه. واته بوونی په‌رله‌مان ته‌نها بۆ په‌رده‌پۆش کردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه‌یه که له‌ناو کۆمه‌ڵگادا هه‌یه و، نیزامی حاکم وه‌ک سه‌ره‌کیترین به‌شی خراپ کردنی ژیانی کۆمه‌ڵگاو چینهخوارهکانی ناو کۆمه‌ڵگا به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌کی له‌سه‌ره. بۆیه بوونی په‌رله‌مانیش به‌شێک ده‌بێت له پێناسه‌ی پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی ناعه‌داله‌تی چینایه‌تی. نه‌ک په‌رله‌مان و ئه‌ندامه‌کانی توانیبێتیان کێشه سه‌ره‌کیه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و په‌نجه بخه‌نه سه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا دێت و، ده‌وڵه‌ت بکه‌ن به‌هۆکاری ئه‌و نه‌هامه‌تیانه. بۆیه په‌رله‌مان و ئه‌ندامه‌کانی و کاروهه‌ڵسوڕانی ته‌نها په‌رچه‌می یه‌که‌می ده‌وڵه‌ته و بهڕوخساریش وه‌ک نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگا ده‌رده‌که‌ون.
ئه‌مڕۆ 23/09/2008 و دوێنێ 22/09/2008 په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو له دوو بابه‌تی سه‌ره‌کی دووان.
22/09/2008 تایبه‌ت بوو به په‌سه‌ند کردنی یاسای(ڕۆژنامه‌گه‌ری) و شێوازی دیاری کردنی چۆنیه‌تی کارکردنی ڕۆژنامه نووسان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی ئازادی و ژیانی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه.
یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی تائێستا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه پێداگیری له‌سه‌ر بکات و بیداته به‌ر ڕه‌خنه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه نه‌گیرێت له ئایین و ئاینزاکان که ئه‌م به‌شه وه‌ک خاڵێکی سابت چاولێبکرێت و ئاماده‌یی نه‌بێت بۆ قسه‌له‌سه‌ر کردنی جێگاوڕێگای دین له ژیانی خه‌ڵکیدا. ئاخۆ له‌کام کاتدا ده‌توانین بڵێین ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌گرتن بوونی هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و نه‌توانیت ڕه‌خنه له دین بگیرێت. دینێک له بوونیه‌وه تا ئێستا به‌شێک بووه له به‌ره‌ودواوه بردنی کۆمه‌ڵگا و ، نه‌توانینی چاوکراوه‌یی به‌رانبه‌ر ناهه‌قیه‌ک که 1400 ساڵه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی ده‌کرێت و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی له ژێر پێناسه‌ی ئیسلام بوونیدا ، شوناسی هه‌روه‌ک قه‌ومی بوونه‌که‌ی بۆ دیاری ده‌کرێت و ژیانی هه‌میشه له ژێر ڕق‌و شه‌ڕ و کوشتندا بردووه‌ته پێشه‌وه. ئه‌و دینه بۆچینی ده‌سه‌ڵاتدار له مێژووی بوونیه‌وه تا ئێستا وه‌ک دیوارێکی پته‌و شانی داوه‌ته ژێر ڕاگرتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناعه‌داله‌تیه‌وه. که‌واته دین بۆخۆی کوشنده‌ترین پێگه‌یه بۆ کوێر کردنی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا. ئه‌وه‌تا مه‌لاکان هه‌میشه وه‌ک دارده‌ستی ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌پارێز و ڕاست ڕه‌وه‌کان، له‌مه‌یداندان و دژی ته‌واوی پێگه‌یه‌کن که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کراوه بوون و ئاشنا بوون به‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کان ببات.
کام کات هه‌بووه، ده‌نگێکی ئازاد بوونی هه‌بووبێت و عه‌مامه به‌سه‌ره‌کان له به‌رانبه‌ریا نه‌هاتبێتنه مه‌یدان بۆی و خه‌ڵکی بێئاگای داماویان بۆ بهڕێنهخستبێ دژی ئه‌و ده‌نگه ئازاده؟ مه‌لاکان و دینه‌که‌یان، ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵات و هێزه کۆنه‌پارێزه‌کان به‌پشتی خۆی نه‌زانێت، ده‌توانێت ئاوا بێسڵه‌مینه‌وه دژی ئازادیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێته مه‌یدان؟ ئاخۆ ئه‌وه تاوانێکی مه‌زن نیه کاتێک مه‌لاکانی شاره‌زور و هه‌ڵه‌بجه و چوارده‌وریان ، به‌هه‌موو توانایانه‌وه دێن دژی تێکه‌ڵ کردنی قوتابیانی کوڕ و کچ ده‌وه‌ستنه‌وه و خه‌ڵکیشی بۆ هانده‌ده‌ن؟ ئه‌وانی مه‌لا، بۆ ئه‌م کاره ده‌که‌ن و له کاتێکدا کۆمه‌ڵگا جمه‌ی دێت له ناعه‌داله‌تی و بێژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه، به‌ڵام ئه‌م جه‌نابی عالییانه ئامه‌ده نین له بچوکترین کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدا به‌شداری بکه‌ن، چونکی ئه‌میان جارێ به‌زه‌ره‌ر ده‌شکێته‌وه و به‌ڵام ئه‌وی یه‌که‌میان به‌قازانج. ئه‌وان نانی خۆیان له‌مانه‌وه‌ی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بیننه‌وه.!
ئاخۆ ئه‌وه زانایانی ئیسلامی کوردی نین داوا له‌ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن یاساکانی ئیسلام به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بچه‌سپێت له‌ده‌ستوری کوردستاندا؟ ئایا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی و په‌رله‌مانه‌که‌ی ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی دروست ببێت، ده‌توانرێت به‌بێ جیای دین له ده‌وڵه‌ت ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بنیات بنرێت؟
ئاخۆ ئه‌و کۆت‌و به‌ندانه‌ی که ده‌خرێته ناو مه‌سه‌له (حه‌رامکراوه‌کانه‌وه) به‌بێ ڕه‌خنه گرتن لێی، توانای ئه‌وه ده‌بێت کۆمه‌ڵگه له‌و داماویه، چه‌قبه‌ستوویه ده‌رباز بکریت؟ یانی کاتێک کۆمه‌ڵێک خه‌تی سوور دانرا و پێت ده‌ڵێن شکاندنی کاره‌سات ده‌خوڵقێنێت، چۆن ده‌توانرێت قسه له‌سه‌ر سه‌ره‌تایترین مافی ئازادی ئینسان بکرێت؟ له کاتێکدا گرێکوێره‌کان وه‌ک خۆی ده‌هێڵرێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر بواری ئه‌وه نه‌هێڵرێته‌وه سه‌رجه‌م کایه که‌لتووری و فه‌رهه‌نگی و ئه‌وه‌ی ناوی موقه‌ده‌ساته نه‌درێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه و ره‌خنه‌گرتن و تا سنوری فڕێدانی کۆمه‌ڵێک شت که‌ئیتر مانه‌وه‌ی به‌قازانجی به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵگا نه‌ماوه، له کوێدا ده‌توانین باسی ئازادی ڕاده‌ربڕین بکه‌ین له بوون و مانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مکانه‌دا که هه‌میشه به ڕێگرێکی سه‌رسه‌ختی به‌رده‌م کرانه‌وه دێنه ئه‌ژمارکردن؟
زه‌مه‌نێکی زۆره په‌رله‌مان و ئه‌ندامه‌کانی بوونیان هه‌یه له کوردستاندا، به‌درێژایی ئه‌و زه‌مه‌نه‌یان نه‌یان توانیوه بێن به‌ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه‌ی که له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا بوونیان هه‌بووه. هه‌میشه ئه‌و په‌رله‌مانه وه‌ک له‌مپه‌رێک له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م ئازادیه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا وه‌ستاوه‌ته‌وه. ئه‌مه بۆخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گوێ لهمستیهی که پێشتر له‌لایه‌ن حیزبه‌کانیانه‌وه بۆیان دیاری کراوه چۆن بدوێن.
بۆیه په‌سه‌ند کردنی یاسای (ڕۆژنامه‌گه‌ری) ئه‌گه‌ر چی توانرا که‌مێک هه‌موار کردن به خۆوه ببینێت، ئه‌ویش له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه زۆره‌ی ئاسته جیاجیاکانی ناو ڕۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵکانی ئازادی خواز که‌وتنه خۆ بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی. ئه‌گینا هه‌ر ساڵی پار په‌سه‌ند ده‌کرا.هێشتا وه‌ک پێویست ئه‌و یاسایه ده‌ستی ئاواڵا نکردوه بۆ کرانه‌وه له‌به‌رده‌م زۆرێک له چه‌مکه وه‌ستاوه‌کاندا، که له‌ماده‌ی(ده‌یه‌مدا) چه‌ند بڕگه‌یه‌که و بێجگه له‌و بڕگه‌یه‌ی (جنێودان) که‌ئه‌مه به‌ڕای زۆرترین خه‌ڵکی هۆشمه‌ند جێگای له‌ناو کایه سیاسی و ئه‌ده‌بیه‌کاندا نابێته‌وه، بڕگه‌کانی دیکه‌ی ماده‌ی(ده) کوشنده‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئازادی بیروڕادا.
به‌شی دووه‌می دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له په‌رله‌ماندا ئه‌مڕۆ 23/09/2008 بۆ هه‌ڵوێست کردن بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ماده‌ی 140.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ زیاتر له ده‌ورانی پێشووی، به‌ڕه‌نگێکی دیکه‌وه ده‌یانویست هه‌ڵوێسته‌کانیان بخه‌نه روو. ئه‌وان ته‌قریبه‌ن بهزۆرینهیان سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ڵوێستێکی پته‌و بنوێنن دژی ئه‌و لایه‌ن و دهوڵهتو ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که ڕۆژ به‌ڕۆژ مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانی پایه‌گای کوردستان به‌ره و لاوازی ده‌به‌ن. دیاره مێژووی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و خودی به‌رپرسه سه‌ره‌کیه‌که‌یان واته (پ،د،ک-ی،ن،ک)هه‌ر له‌سه‌ره‌تایانه‌وه به‌دژی خواسته ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان له‌مه‌یداندا بوون. ئه‌وان دۆڕاوی دوای ڕووداون، مێژوی ئه‌م دۆڕاویه زۆر کۆن و درێژه. چونکی هه‌میشه له‌به‌رده‌م چاوه‌ڕوانیدا به‌چۆکدا هاتوه و ئایندهی کۆمه‌ڵگایان ئاراسته‌ی قه‌ده‌ر کردووه، تابزانن له‌کام پنتدا جێگیر ده‌بێت!
ئه‌وان، واته ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆخۆیان خه‌ڵکی کوردستانیان هاندا تا له عێراقی هه‌میشه پڕکێشه و ململانێدا یه‌ک بخه‌نه‌وه و له‌هه‌ر سه‌رو وه‌ختێکدا به که‌مترین پێدان ملی خه‌ڵکیان شکاندووه. ته‌نها به‌هۆکاری په‌یدا کردنی که‌مترین ئامانج که بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پێویست بووه…به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی به‌کوشت دراوه، به‌ڵام نه‌تیجه‌که‌ی هه‌ر ماڵوێرانی بووه بۆ خه‌ڵکی کوردستان. به زۆر و به ورووژاندنی ئیحساسی دواکه‌وتوانه‌ی دینی و قه‌ومی، ده‌نگدانیان کرده پهتێکو خستیانه ملی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه. له نێو گه‌نده‌ڵترین و دڵڕه‌قترین هێز و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای عێراقی ناونراو به (شیعه و سونه)، گرێداوه. ئه‌وانی به‌رانبه‌ریش واته ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی و میلیشیای عێراقی، ڕۆژ به ڕۆژ له‌گه‌ڵ قایم بوونی مه‌وقعیه‌تی سیاسی خۆیاندا پێداگیری زیاتر ده‌که‌ن و باشیش ده‌زانن که سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و قه‌ومیه‌کانی ناوچه‌که‌و ئه‌مریکایان له گه‌ڵدایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی دۆستی خه‌ڵکی کوردستان بوایه و سه‌رجه‌م ئومێده‌کانی بدایه به‌ده‌ست به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی،نه‌ک هێرشی لایه‌نه توندڕه‌و و قه‌ومی و ئیسلامیه‌کانی ناو عێراق، بگره سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌کانی چوارده‌وریش نه‌یان ده‌توانی هیرشی ناڕه‌وا بکه‌نه سه‌رخه‌ڵکی کوردستان.
به‌ڵام کاتێک ستراتیجی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوونی نیه بۆنیشان دانی ئه‌وه‌ی که سه‌ر به‌کام لایه، ئایا عێراقیه به‌و مانایه‌ی هێزو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی عێراق له گهڵێدان، یان ده‌یانه‌وێت کوردستان جیا بکه‌نه‌وه!!!!!!! وا پێده‌چێت مه‌سه‌له‌ی جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان هێشتا لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه کوردیه کاری له‌سه‌ر ناکرێت و زۆر زیاتر له ده‌وڵه‌ته قه‌ومیه‌کانی تر خه‌ریکی کوشتنی ئه‌و ئومێدهن له ناو خه‌ڵکی کوردستاندا.
چونکه ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه، به‌زۆرینه‌ی له نێو دواکه‌وتوترین و کۆتوبهندترین شێوازی ده‌ستوره‌کانی نێو دنیای سه‌رمایه‌داری وڵاتانی ئیسلامدایه بوونی هه‌یه، جێگه‌یه‌ک شک نابرێت بۆ ئومێد به‌خشین به‌و ده‌ستوره عێراقیه، تا ئه‌وه‌ی بتوانیت هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی هه‌ڵمژیت یان ببیت به‌و هاوڵاتیه‌ی مافی ژیانت پێبدرێت، وه‌ک ئینسانێک که پێناسه‌یه‌کی ڕیفاهیهتی ژیان بیگرێته‌وه.
بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستان، ده‌بوا زۆر له پێش ئێستا بوایه، نه‌ک ئێستا خه‌ریکن به‌خه‌به‌ر ده‌بنه‌وه و تازه به تازه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵوێستی جییدی بگرن. به‌ڵام وا ده‌ڕوات ئایندهی خه‌ڵکی کوردستان له نێو سیناریۆیه‌کی ڕهشدابێت و ئاینده‌که‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه که نازانرێت به‌م شێوه هه‌ڵواسراویه‌ی تاکه‌ی ده‌مێنێته‌وه. یان به‌ره‌و کام شکستی دیکه هه‌نگاو ده‌نێ؟
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
23/09/2008