
نه‌خۆشیی ده‌رونی …..دوکتور پوراندوخت
نه‌خۆشیی ده‌رونی
دوکتور پوراندوخت
وه‌رگێرانی عوسمان- م
ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنج بده‌ینه شوێنه‌وار و نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان و له‌گه‌ڵ باوره مه‌زهه‌بیه‌کان به‌راوردی بکه‌ین، ده‌بینین که نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان و باوه‌ره دینیه‌کان راست وه‌کو یه‌کن و هیچ جیاوازییه‌کیان نییه.
یه‌کێک له نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه ده‌رونییه‌کان دور که‌وتنه‌وه له راستییه،یانی ته‌سه‌ورات و وه‌همه پوچ و نه‌سه‌لمێنراوه‌کان به راستی دانانه. بو نمونه باوه‌ر هێنان به خوداکانی ئه‌و دینانه‌ی که مه‌علوم نییه له کوێوه هاتون و کێن.
ته‌سه‌وری ئه‌وه‌یکه خودا له لاێه‌ک ره‌حمان و ره‌حیمه و له لاێه‌کیتره‌وه توندترین سزاکانی بۆ سه‌رپێچی که‌ران دیاری کردوه، ئه‌مه له حاڵێکداێه که هه‌ر ئه‌م سه‌رپێچیانه‌ش به خواست و ئیراده‌ی خۆێه‌تی. ئه‌مه خۆی سه‌لمێنه‌ری جۆرێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره له نه‌خۆشی ده‌رونی و دور که‌وتنه‌وه له راستیه‌کان. یانی ناته‌بایی ده‌رونی و عه‌قڵی، یانی جیابونه‌وه له مه‌تقی عه‌قڵ و هه‌موی ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک خورافه و ده‌ری و وه‌رین که ناهوشیارانه به‌سه‌رماندا سه‌پێندراوه و ته‌ڵقین کراوه.
یه‌کێکیتر له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نه‌خۆشی نه‌فسی و ده‌رونی ئهوهێهکه ئه‌و شته‌ی که نه‌خۆشه‌که پێی راسته و باوه‌ری پێێهتی ده‌یهه‌وێ ئه‌وانیتر لێی قه‌بوڵ بکه‌ن و یان بیسه‌پێنێ که راسته. خودی ره‌فتاری دینیه‌کانیش به‌تایبه‌ت موسوڵمانان هه‌مان ده‌رونی نه‌خۆشییه که به که‌ڵک وه‌ر گرتن و سوئیستفاده له پله‌ی دایک و باوکی باوه‌ری خۆێان یان به زۆر و یان به تهڵقینات به‌سه‌ر مندڵهکانیاندا ده‌یسه‌پێنن. دایک و باوک به‌م شێوێه منداڵه‌کانیان ده‌که‌نه هاو باوه‌ری خۆێان. ئه‌و شتانه‌ی که دین به باش و خراپی داناوه، باوک و دایک به بێ ئه‌وه‌یکه لێکیان بده‌نه‌وه که به‌راستی باش و خراپ یان حه‌ڵال و حه‌رام به پێوه‌ری ئینسانی و زانستی دیاری کراون، ده‌یکه‌نه مێشکی منداڵه بێ تاوانه‌کانیان و ئه‌وانیش ئالوده‌ی ئه‌و خورافاتانه ده‌که‌ن.
یه‌کێکیتر له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ده‌رون نه‌خۆشه‌کان ترس و نیگه‌رانی له‌راده‌به‌ده‌ر و بێجێێه له ئه‌گه‌ری روداوی ئه‌و روداوانه‌ی که له‌وانه‌ێه قه‌ت رو نه‌ده‌ن. دینیه‌کانیش له‌م هۆکارانه به توندی که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن و به ده‌ست نیشان کردنی کردار و ره‌فتاری ئینسانه‌کان به گوناه و خێر، یان باش و خراپ ترس و گومان و نیگه‌رانی له ده‌رونه‌کاندا پێک دێنن. وه خراپتر له‌مه‌ش ئه‌وه‌ێه که سزای توند بۆ کرداره‌کان دیاره ده‌که‌ن که پاش مه‌رگیان ده‌درێن و تا ئێستاش هیچ که‌سێک نه‌یتوانیوه راپۆرتێک له راست بونی ئه‌م سزاێانه و جێگاکانیان بخاته به‌رده‌ست.
یه‌کێکیتر له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی نه‌خۆشی ده‌رونی گومان یان Halucination ه ، یانی ده‌نگانێک ده‌بیسی و یان شتانێک ده‌بینی که بونیان نییه. بۆ نمونه هاتنی وه‌حی له ئاسمانه‌وه که که‌س نه‌یبیستوه و که‌سیش وه‌حی هێنه‌ره‌که‌ی نه‌دیوه، یان حاکمانی دینی نوێنه‌رانی پارله‌مانه‌کان و دانانی به‌رپرسه‌کان به ئه‌مری ئیمامی ون و وه‌حی خودا رادهگهێهنن، یان په‌لاماردانی وڵاته‌کان و کۆشتاری میلیونان ئینسان به ئه‌مری خودا به خه‌ڵک ده‌فرۆشن و ده‌یسه‌پێنن. هه‌ر هه‌موی ئه‌مانه نییشانه‌کانی توندی نه‌خۆشی ده‌رونین. ترسناکترینی ئه‌م نه‌خۆشیانه ئه‌وه‌ێه که ئه‌م نه‌خۆشانه هه‌مو ئینسانه‌کانیان پێ گه‌مژه و نه‌زانه و خۆێان پێ زانا و زیره‌که. ته‌واوی مه‌رقه‌دی ئیمامزاده‌کان و شوێن و مه‌کانه به‌ناو پێرۆزهکانیش که بونه‌ته زیاره‌تگا، له لاێان که‌سانێکه‌وه پێک هێنراون و دامه‌زراون که خۆێان گیرۆده‌ی وههیات و گومان بون و نه‌خۆشی ده‌رونییان هه‌بوه.
یه‌کێکیتر له نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان و دور که‌وتنه‌وه له حه‌قیقه‌ت په‌نا بردن بۆ مردوه‌کانه بۆ که‌یشتن به خواسته‌کان و نیازه‌کان. ئه‌م نه‌خۆشانه ئاماده نین جارێک بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که هه‌ر ئه‌م مردوانه که په‌ناێان بۆ ده‌به‌ن و چاوه‌روانی موعجزه و شیفای ده‌رده‌کانیان و پاراستنی ماڵ و منداڵیان لێ ده‌که‌ن، خۆێان کاتێک که زیندو بون نه‌ێانتوانیوه هیچ کارێک یان موعجزهێهک بۆ خۆێان یان که‌س و کاریان بکه‌ن.
توندترین و خه‌ته‌رناکترین نمونه‌ی ناسراوی نه‌خۆشی ده‌رونی که به زۆری دینداره‌کان ده‌گرێته‌وه، گریمانه و گومانی وه‌همییه. یانی گومان و گریمانه‌ی غه‌ڵه‌ت و پوچ له ئه‌گه‌ری رودانی مه‌ترسیه‌ک. بۆ نمونه که‌سێک به غه‌ڵه‌ت ته‌سه‌وری ئه‌وه ده‌کا که ئه‌وانیتر دوژمنی ئه‌ون و یان خه‌ریکن له دژی ئه‌و پیلانیان دارشتوه. به پێی ئه‌م گریمانه غه‌ڵه‌ت و ناراسته پیلان داده‌رێژێت که جاروبار ئه‌م پیلانانه بوه‌ته هۆی خۆکوژی و یان کۆشتنی خه‌ڵکانێکیتر. نمونه‌ی ئه‌م پارانۆ و ته‌سه‌وره خۆ ساختهێه، فتوای قه‌تڵ و کۆشتاره که موفتیه‌کانی دینه‌کان بۆ بێدینه‌کان و ته‌نانه‌ت نه‌ێارانی خۆێان ده‌ری ده‌که‌ن. دینداره‌کان و فتوا ده‌ره‌کانیان هه‌میشه که‌سانی بیرمه‌ند و روناکبیریان به مه‌ترسی راگهێاندوه و پیلانیان بۆ کوشتن و له‌ناو بردنیان دارشتوه. به‌ڵگه‌ی رونی ئه‌م نمونهێه له نه‌خۆشی نه‌فسی و ده‌رونی هه‌مان شته که ده‌بێته هۆی هاتنه ئارای تیروریسم و تیروریسته خۆ کوژه‌کان. له ئاکامی نه‌خۆشیی توندی ده‌رونی و خورافیدا خودی نه‌خۆش ده‌ست ده‌داته خۆ کوژی و یان خه‌ڵکانیتر ده‌کۆژێت.
به پێی ناوه‌رۆکی فه‌رمانه دینیه‌کان و ره‌فتار و کار و کاردهوهێان تا ئێستا، کاتی ئه‌وه هاتوه که له‌م راستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره گه‌یشتبین که دینه‌کان به گشتی و دینه توندوتیژه‌کان به‌تابه‌تی که‌سه‌کان توشی نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌که‌ن که ته‌نانه‌ت له ده‌رون نه‌خۆشه ئاساییه‌کانیش خهتهرناکترن. ده‌توانین بڵێین که خاله‌ق و ئه‌شره‌فی مه‌خلوقات توشی نه‌خۆشیه‌کی ترسناک هاتوه که ته‌واوی خوڵقاوه‌کانی بونه‌ته مه‌ترسی بۆ گیانی خۆی و له دژی ده‌ستبه‌کار بون.