
په‌سندکردنی سنوری 2003 و… …….
په‌سندکردنی سنوری 2003 و به‌ڕه‌لاکردنی ناوچه‌دابراوه کوردستانیه‌کان
شاخه‌وان شۆڕش
2.10.2008
دوای رووخانی رژێمی به‌عس و هاتنی ئۆپۆزیشیۆنی ئێراقی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌سه‌ڵات، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌با بوون که ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاتیان دایه دواتر له رێگه‌ی چاره‌سه‌رێکدا چاره‌نوسیان دیار بکرێت. پاشان له ده‌ستوردا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له 19 مارسی 2003 له ژێرده‌ستی به‌رێوه‌به‌ریی کورد دابووه هه‌ر له ژێر که‌نترۆلی ئه‌واندا ده‌مێنێته‌وه. له ده‌ستوری کاتی و هه‌میشه‌یی ئێراقدا ئه‌و ناوچهسنوریانهی که کێشه‌یان له‌سه‌ره، بریاری 58 و 140 یان بۆ داندرا، به‌مجۆره ده‌ستوریانه بڕیار له‌سه‌ر شێوه‌ی چاره‌سه‌ریان درا. پ.د.ک و ی.ن.ک کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه پێشان نه‌دا که ناوچه‌دابڕاوه‌کان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادا ده‌مێننه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کی ئێراق له‌و ناوچهکێشهلهسهرانه ڕێگریی له‌به‌رده‌مدا نییه. ڕێککه‌وتنێک سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان یا بوونی هێزی سه‌ربازی له‌م ناوچانه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا مۆر نه‌کراوه. رێکه‌وتنی له‌مجۆره له بوونی بیرۆکه یا سیسته‌می فیدرالیدا ئاساییه و زۆر گونجاوه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌کراوه. دواتر چوونی یا بوونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌م ناوچانه له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریکا و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بووه و بۆ شه‌ری تیرۆریستان بووه، ئێستا ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و ئه‌مه‌ریکا کاریان به‌و هێزانه نه‌ماوه و داوای رۆیشتنیان لێ ده‌که‌ن. نوێنه‌رانی عاره‌ب ده‌لێن "بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌م ناوچانه ناقانونییه و ده‌بێ چۆڵیکه‌ن".
ناوچه‌کانی کوردستان که به‌ر له رووخانی رژێم له‌ژێر چنگی رژێمی به‌عسدا بوون، ئه‌و ناوچانه‌ن که به ناوچهسنورییه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ناویان رۆیشتووه. هه‌ندێ شارۆچکه و گوند هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کێشه‌یان که‌م بووه و به کوردستان ناسراوان که‌وتنه ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه. ناوچه‌کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له شه‌نگاله‌وه تا خوارووی خانه‌قین ده‌کشێن. هه‌ر شوێنه کێشه‌ی تایبه‌ت به خۆی که‌م یا زۆر هه‌یه. ئه‌و ناوچانه زیاتر له شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌ره‌ورووی تاوانکاری بوونه‌ته‌وه. له رابردوودا کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه له‌به‌ر جودایی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان به‌ره‌ورووی پۆلیتیک و تاوانی پاکتاوی ره‌گه‌زی، به‌عاره‌بکردن و گه‌لکوژی بوونه‌وه، زیانی گیانی و ماددی زۆریان لێکه‌وت. هه‌روه‌کو له شاڵاوه‌کانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا زیانی گه‌وره‌یان به‌رکه‌وت.
کاتێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک خه‌بات بۆ رزگاری خۆی ده‌کات و هه‌وڵی دروستکردنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ خه‌ڵک و نیشتیمانه‌که‌ی ده‌دات، له کاتی گۆڕانه رامیارییه چاره‌نوسسازه‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه و به ناسنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی جودا له ستاتی داگیرکه‌ر هه‌نگاو بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته رامیارییه‌کانی ده‌نێت. بۆیه له‌ئه‌گه‌ری گۆڕانی بارودۆخی رامیاری و ده‌سه‌ڵاتی رامیاری له ئێراقدا، ههنگاوێکی سروشتی بوو له‌و روانگه‌یه هه‌وڵه‌کان بۆ مسۆگه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بخرێنه‌گه‌ر. نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر جودایی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی تاوانی پاکتاو و گه‌لکوژی له‌دژدا ئه‌نجام درابێ، به درێژایی مێژووی بوونی ستاتی داگیرکه‌ر چهوسێندرابێتهوه و خه‌باتی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی کردبێت، ناچێته‌وه ژێر ده‌ستی داگیرکه‌ر، یا هه‌وڵی دروستکردنه‌وه‌ی ستاتی داگیرکه‌ر نادات پاشان له چوارچێوه‌ی ستاتی نوێ‌دا و له‌سایه‌ی باڵاده‌ستی عاره‌بدا هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بدات. هه‌نگاوی ئه‌وها سروشتی و ئاسایی نییه!
نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشوری کوردستان ده‌رفه‌تی بۆ گونجا وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی جودا له عاره‌ب سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندییه ناسیونالیسته‌کانی خۆی بکات، بۆ دروستکردنی قه‌واره و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌نگاو بنێت، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ش بۆ کێشه له‌مێژینه‌کان بچێت. بێ یه‌کودوو و سڵ کردنه‌وه دان به بوونی خۆی وه‌کو نه‌ته‌وه‌یکی جودا بهێنێت و بانگاشه‌ی ره‌وایی جودابوونه‌وه و مافه سروشتیه‌کانی خۆی بکات.
له‌م روانگه کوردستانیه‌وه، نوێنه‌رانی کورد جگه‌له‌وه‌ی که به‌رنامه‌ی سهرخۆبوونیان له کوردستاندا جێبه‌جێ ده‌کرد و کاری پێویستیان له ئاستی ناوه‌وه، ناوچه‌که و جیهان بۆ ده‌کرد، له‌هه‌مان کاتدا له‌سه‌ر ناوچه‌کێشه‌له‌سه‌ره‌کان (له‌ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان)، وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و خاوه‌ن مێژوو، بۆ چاره‌سه‌ر په‌نای ده‌برده به‌ر فاکته‌ره مێژوویه‌کان، ئاماره‌کان، هۆکار و ده‌رئه‌نجامه‌کانی تاوانه‌کانی پاکتاو و گه‌لکوژی، که به‌ڵگه‌ن بۆ ناره‌وایی بوونی سه‌رداری ئێراق له‌سه‌ر باشوری کوردستان. جه‌ختی له‌سه‌ر سنوری مێژوویی ده‌کرده‌وه و پێی له‌سه‌ر ئه‌و سنوره وه‌کو سنوری باشوری کوردستان داده‌گرت. داوای ده‌کرد ئاواره‌کان بگه‌رێنه‌وه ئه‌و ناوچانه و قه‌ره‌بووی زیانیان بکرێته‌وه، عاره‌به هێندراوهکان بگه‌رێندرێنه‌وه شوێنی خۆیان، هێزێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌که نیشته‌جێ بکرێت تا کێشه‌ی سنوره‌که یه‌کلا ده‌کرێته‌وه.
گریمان چاره‌سه‌رێکی له شێوه‌ی 140 بۆ ئه‌و ناوچانه دیار ده‌کران، له‌مباره‌دا هێزه‌کانی به‌غدا بۆیان نه‌بوو بێنه ناوچه‌که، بۆ به‌غدا نه‌بوو بڕیاری سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به‌م ناوچانه ده‌ربکات. دواخستنی جێبه‌جێکردن به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و عاره‌ب نه‌ده‌بوو. چونکه کێشه‌که له‌مباره‌دا کێشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بوو. له‌مباره‌دا کێشه‌که ده‌چووه ئاقارێکی رامیاری ته‌واو جودا له‌وه‌ی سه‌رکرده کلاسیکیه ئۆتۆنۆمیخوازهکانی باشوری کوردستان دروستیان کردووه. له‌مباره‌دا کورد ئه‌کته‌رێکی سه‌ره‌کی ڕێککه‌وتن و بڕیار و رووداوه‌کان ده‌بوو، پله دوو و سێ نه‌ده‌بوو و په‌راویز نه‌ده‌کرا وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان خسته دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێراق، له‌گه‌ڵ برای عاره‌بیان خه‌بات بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق ده‌که‌ن، دیسان رابوردووی ناوچه‌کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌رپرسیاریی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر نوێنه‌رانی ئۆتۆنۆمیخوازی کورد. خه‌ڵکی ناوچه‌کان بۆ پارێزگاری و دیارکردنی چاره‌نوسیان چاوه‌روانی کرده‌ی گونجاو بوون. رێککه‌وتنی ده‌ستوری و ئه‌رتیکلی 140 بۆ ئه‌و ناوچانه، چاره‌سه‌رێکه کۆمه‌ڵی هه‌نگاوی به‌به‌رنامه ده‌گرێته خۆی به‌مه‌به‌ستی دیارکردنی چاره‌نوسی ناوچه‌کان. پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی که ئه‌و ناوچانه له ژێر پرۆژه‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌رتیکلی 140 دان، چۆن پارێزگاریان لی ده‌کرێت و کێ به‌و پارێزگارییه هه‌ڵده‌ستێت، لای سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک و پ.د.ک کێشه‌یه‌ک نه‌بوو. که له‌راستیدا ئه‌وه کێشه‌یه‌ک بوو ده‌بوایه زۆر به گرنگ سه‌یری بکرێت و شه‌ری له‌سه‌ر بکرێت. ئه‌مه‌ریکا پرۆژه‌ی پاراستنی بۆ ئه‌و ناوچانه چی‌بوو؟ بۆ داوای هێزێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پارێزگاری ئه‌و ناوچانه کرا؟ بۆ بڕیاره‌کانی جبهجێکردن بردرایه به‌غدا؟ بۆ پارله‌مانی ئێراق قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکات که ده‌ستوریانه بڕیاری له‌سه‌ردراوه؟ پلان بۆ ئه‌و ناوچانه که زۆرترین گوشاری به‌عاره‌بکردن و راونانی له‌سه‌ر بووه، ده‌بوایه به‌شێوه‌یه‌ک بێت که مسۆگه‌ری پاراستنی خه‌ڵکه‌که‌ی و چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه بکات تا لایه‌ک به‌لایه‌ک ده‌بوو. ئه‌وه ده‌بوایه داوای بێئهملاوئهولا بێت، چونکه نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بی زۆرینه و ده‌ستڕۆیشتوو جێگه‌ی بروا نه‌بوو.
هۆکارێکی گرنگی هه‌ستنه‌کردن به‌و خاڵانه یا نه‌چوون به‌لای ئه‌و خاڵانه ئه‌وه‌یه سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی نایانه‌وێ کارێک بکه‌ن که گومان ده‌خاته سه‌ر دڵسۆزیان بۆ برای عاره‌بیان، بۆ ئێراق، بۆ یه‌کگرتوویی خاکی ئێراق و پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق. شایانی گوتنه ئه‌وان له‌وه‌ته‌ی هه‌ن خه‌بات بۆ سه‌ڵماندنی ئێراقیبوونی خۆیان ده‌که‌ن، بانگاشه‌ی برایه‌تی له‌گه‌ڵ عاره‌ب ده‌که‌ن، به‌ڵام عاره‌ب بڕوایان پێ ناکه‌ن.
ئێستا دوای ئه‌وه‌ی دواکاتی جێبه‌جێکردنی بریاری 140 بۆ دووجار ده‌به‌زێندرێت و هیچ ناکرێت، عاره‌ب نیازی باش نییه و نایه‌وێ ملکه‌چی ئه‌و بڕیاره بێت. دوای سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی زیاتر، هه‌ڵکوتانی سوپای ئێراق بۆ ئه‌و ناوچانه و چاوسوورکردنه‌وه‌ی به‌غدا و عاره‌ب له ده‌سه‌ڵاتی کورد، سه‌رکرده‌کانی پ.د.ک و ی.ن.ک به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو له چوارچێوه‌ی ره‌وتی ئێراقچیانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر ده‌ده‌ن و نایانه‌وێ کارێ بکه‌ن گومان له‌سه‌ر دڵسۆزیان بۆ ئێراق دروست بکات. ئێستاش بیریان بۆ ئه‌وه ناچێت، ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌یانکرد و لێی هه‌ژار بوون ئێستا هه‌وڵی بۆ بده‌ن: ده‌رچوونی بڕیاره‌کان له به‌غدا نه‌هێڵن، به‌غدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کان وه‌کو ئاغا نه‌مێنێت، کێشه‌که بکه‌نه کێشه‌ی نێوان دوو نه‌ته‌وه و بیگوازنه‌وه ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی، داوای هێزی بێلایه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ناوچه‌کان بکه‌ن (وڵاتانی دراوسێ و عه‌ره‌ب نا)، پارێزگاریی ناوچه‌کان و ئاسایشی دانیشتوانه‌که‌ی مسۆگه‌ر بکه‌ن، جۆریک له به‌رنامه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاری 140 دابین بکه‌ن.
که سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشوری کوردستان نه‌یانتوانیووه کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی جودا و خاک داگیرکراو پێناسه‌بکه‌ن، که نه‌یانتوانیووه عاره‌ب و ئێراق وه‌کو نه‌ته‌وه و ستاتی داگیرکه‌ر سه‌یربکه‌ن، که نه‌یانتوانیووه جودایی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رزبکه‌نه‌وه و له‌ژێر سێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست ده‌رچن، که نه‌یانتوانیووه به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد له به‌ها عه‌ره‌بی و ئێراقیه‌کان به‌رزتر سه‌یربکه‌ن، په‌یوه‌ندی به تایبه‌تمه‌ندی نائاسایی سه‌رۆکه‌کان، که‌لتوری رامیاری هه‌ردوو پارت، ره‌وتی ئۆتۆنۆمیخواز و ئێراقچیانه‌ی ئه‌وان، بڕوابه‌خۆنه‌بوون و فاکته‌ری دیکه هه‌یه. ئه‌و دیاردانه‌ی ماوه‌یه‌کی درێژه به‌سه‌ر خه‌باتی رزگاریخوازی خه‌ڵکی باشوری کوردستاندا زاڵن. ئه‌و دیاردانه راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به قه‌یران، کێشه، لاوازی و که‌موکوڕیه‌کان هه‌یه که له زۆر بوار و ئاسته‌وه ده‌بینرێن.