
به جلى ڕووتى شیعره‌وه
به جلى ڕووتى شیعره‌وه
ئارێز سمكۆ حوسێن
له هه‌ورازی شه‌رمدا مشتێ باران و
له حه‌زی مێینه‌دا دووربینێكی چاونه‌ترس و
گه‌ڵایه‌ك له په‌یامی یاخی بوون هه‌ڵگره‌وه و
وه‌ره به‌رده‌م جوانی و
چیتر ئه‌وا ڕاڕا مه‌به
یه‌كان دوو وه‌ره ، چیتر
په‌نجه‌ره‌ى بهلهكۆنهكهت دامه‌خه و،
قامكت له ددانت گیرمهكه
نه‌كا ئه‌م مهكرهت و
ئه‌م گهمهیهت بمكوژێ
خنجیلانه‌كه‌م ڕووت به و
جلى شیعر بپۆشه
نه‌كا ئه‌م وازیهى تۆ بمرێنێ
جلى شیعر بپۆشه
تا ڕووت بیت وه‌ك ئاو
تا جوان بنوێنیت وه‌ك قۆخ وگزنگ!
شهنگهبیهكهم له تارمایى مه‌ترسه
گه‌ر ڕووت بوویت
با كت به ڕۆژ نه‌بێت
گه‌ر ئاو بوویت
به ته‌ڕبوون هه‌ره‌سان مه‌به!
قه‌ت جلێك مه‌پۆشه شیعر نه‌بێت
ده جلى شیعر بپۆشه نه‌شمیلانه‌كه‌م
تا ڕووت بیت وه‌ك سێ‌و
تا جوان بنوێنیت وه‌ك قۆخ!
ڕووتبه ڕووت چه‌شنى ئاو
له دایه حه‌وا مه‌پرسه
هه‌قیقه‌تى فریودانى بابه ئاده‌م چی‌بوو
نا….چیتر مه‌هێڵه له‌نێو ستیانهكانت
مه‌مكه‌كانت به‌ندبێ
بۆ نازانیت گه‌ر ئاو لهنێوكانیدا نه‌ڕوا
بولبول و ماسى با هه‌ر ئازاد بێ ؟
وا مه‌زانه ڕازفرۆشهكان حه‌ز بكه‌ن
ئێوه په‌نهانی ده‌پۆشن
ئاخر ده‌یانه‌وێت حهزهكانتان ڕه‌هابێ
وه‌ك ڕه‌هابوونى دایه حه‌وا
له‌زه‌وییه مهفتهنیهكان
گه‌ر ڕووت بوویت و
جلى شیعرت پۆشى
دوو باڵت پێده‌به‌خشم له شیعر
دووباڵیتریش له سه‌ما
بۆ ئه‌وه‌ى دڵت هه‌ڵفڕێ
له سینه‌ى بهندكراوت و
گه‌ر ڕووت بوویت
دوو باڵت له گه‌ڵا پێده‌ده‌م
دوو باڵیش له سه‌ما و
دوو باڵیتریش له گۆرانى
ڕووت به نازداره‌كه‌م
جلى شیعر بپۆشه خنجیلانه‌كه‌م
تا ڕووت بیت وه‌ك ئاسمان
تا سه‌ر بڵند بیت وه‌ك چیا
تا سادهبیت وه‌ك خاك
من په‌شیمان نیم
كه‌وا له ئه‌شقى تۆ پڕم وه‌ك شیعر و سه‌ما
ها سه‌یركه و
به‌جلی ڕووتی شیعره‌وه
شیعرم له‌تاو مه‌ستى ئاشقبوونى به‌تۆو
ئاشقبوونى به سه‌ما وخاك وبا
خۆى پڕكردووه له‌گومان وپرسیار
خه‌مى ئه‌م گومانت نه‌بێت
كوا ئاسمان فرمێسك ده‌ڕێژێ له سیاو تراویلكه
له مانگ شه‌رم مه‌كه
كوا مانگ بێ تۆ تریفه‌ى هه‌یه
سڵ له‌م باڕێزهییه مه‌كه‌وه
هه‌مووى جلى شیعریان پۆشیووه تۆ نه‌بێت
هه‌موویان ڕووت ڕووتن، ته‌نیا تۆ ماویت
خێرا جلى شیعر بپۆشه و
خه‌مى ئه‌م وه‌رزه‌ت نه‌بێت
هه‌مووى درۆن وه‌ك وته‌كانى ئه‌هریمه‌ن و
به‌ڵێنه‌كانى كه به‌ئێمه‌ى داوه
كوا بولبول له ئاو ته‌ڕ ده‌بێت
كه‌ى باوكم ده‌توانێ هه‌ناسه بدات
ڕووت به خنجیلانه‌كه‌م
نه‌كا سه‌رمات بێ
كراس و كه‌واى قه‌نده‌هارى و
فیستانى هیند و كشمیرى داكهنا
له‌تاو ئه‌م وه‌رزه درۆزنانه
نه‌كا سه‌رمات ببێت
ئه‌مانه هه‌مووى درۆن
من تا ئێستا نه‌مبینیووه
مردوو سه‌فه‌ر بۆ دۆزه‌خ بكات
تا هه‌نووكه نه‌مبیستووه
شه‌هید به مردووى بچێت بۆ به هه‌شت
داكه‌نه ئه‌م جلانه
ئاخر وا خه‌ریكه سه‌رما بێت
ئه‌م شیعره بپۆشه
تا ڕووت بیت وه‌ك ئاو
تا سه‌رما نه‌تبات وه‌ك گه‌رمه‌سێر
من له‌م جل پۆشینهى تۆ سه‌رسام ده‌بم
ئاخر ڕووت ببه نه‌وه‌ك سه‌رما بتبات
له نێو ئه‌م جلانه خۆت مه‌ڵاسدا
با دیاربیت وه‌ك مانگ
تا جوانبیت وه‌ك سێ‌و
ئه‌م جلى شیعره بپۆشه
من وا گه‌ره‌كمه بمرم بێ ئه‌وه‌ى
من بمه‌وێت یان ئه‌و حه‌زى پێنه‌كات
وا خۆم ده‌نێژم نه‌كا
دیار نه‌مێنم وه‌ك ئه‌ستێره و
هه‌ر به ته‌نیا له ئاسماندا ببریسكێمهوه وه‌ك عیسا.
ئارێز سمكۆ حوسێن
مایسى 2007
* له گۆڤاری (هه نار )ی (32)ژماره بڵاوكراوه‌ته‌وه .