یادی 190 ساڵه‌ی له‌دایکبوونی مارکس ….به‌شی سێهه‌م
” باوه‌ڕتان هه‌بێت من به هیچ شێوه‌یه‌ک قایڵ نابم ئه‌م ژیانه سته‌مه‌ی خۆم بگۆڕمه‌وه به کۆیله‌بوونه بێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان"
مه‌حمود محه‌ممه‌د عوسمان
به‌شی سێهه‌م
له ساڵی 1841 مارکس بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌ی هێنا له‌سه‌ر جیاوازی فه‌لسه‌فه‌ی سروشت له نێوان دیموقریت و ئه‌بیقۆر، چونکه دیموقریت به گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی مادی دا ده‌نرا وته‌یه‌کی به‌ناوبانگی هه‌یه که ده‌ڵێت: له نه‌بوونه‌وه شت دروست نابێت و هیچ شتێکیش له‌ناوناچێت، هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک جگه له یه‌کگرتن و جیابوونه‌وه‌ی گه‌ردیله‌کان زیاتر نییه. ئهبیقۆریش ئه‌مه‌ی له دیموقریت وه‌رگرت و ده‌ستی کرد به چاکسازی تێیدا. مارکس ئه‌م بابه‌ته‌ی به بابه‌تێکی باش دا ئه‌نا و خۆشی دیالیکتیکی هیگلی خوێندبوووهو و له‌وبوواره‌دا ده‌یتوانی فه‌لسه‌فه‌ی مادی هه‌ڵسه‌نگێنێت، بۆیه ئه‌م زانیاریانه‌ی به‌کار ده‌هێنا له کاتی بڕوانامه‌که‌ی.
به هاندان و پشتگیری برۆنۆ باوه‌ر توانی نامه‌ی دکتۆراکه‌ی ته‌واو بکات، دوای ئه‌وه‌ی که ڕێگه‌یان له بڕۆنۆ باوه‌ر گڕت له وتنه‌وه‌ی وانه‌کان له بۆن، بۆیه چانسی مارکس بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیش زۆر لاواز بوو و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕێ باوه‌ر بوو که‌وابوو پێشوازیی لێناکرێت و دژایه‌تیان ده‌کرد.، بۆیه مارکس به‌شوێن ئیشدا نه‌گه‌ڕا له بروسیا و بریاری دا که نامه‌ی دکتۆراکه‌ی له زانکۆیه‌کی بچووک بڵاو بکاته‌وه و پێشانی بدات که توانای زۆره و چه‌ندی زانیاری و مه‌عریفه‌تی لاهه‌یه، چونکه یه‌کێک له هه‌ر سیفاته‌کانی مارکس به‌رده‌وام بوون بوو له به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و خوێندنه‌وه که به‌دگمه‌ن لای که‌سی تر به‌دی ده‌کرا، وای لێهاتبوو زۆر به‌ئاسانی شته گرانه‌کانی شیده‌کرده‌وه به‌تایبه‌تی له فه‌لسه‌فه و به‌تایبه‌تیش فه‌لسه‌فی ئه‌غریقی و زمانیش. ڕه‌خنه‌ی له دیموقریت به شێوه‌یه‌کی توند گرد که دیموقریت ( بنه‌ماکانی جووله‌ی نه‌ده‌زانی) دیموقریت هه‌مان هه‌ڵه‌کانی مادیه‌کانی پێشوو دووباره ده‌کاته‌وه، بۆیه مارکس له نامه‌که‌یدا پشتگیری له فه‌لسه‌فه‌ی ئهبیقوری گرد. مارکس پێشه‌کییه‌کی توندی بوو نامه‌ی دکتۆراکه‌ی نووسی و له زمانی برۆمیسوس هیرمیزی خیزمهتکاری خوداوه‌نده‌کان ڕسته‌یه‌ک دێنێته‌وه که ئه‌مه‌یه: باوه‌ڕتان هه‌بێت من به هیچ شێوه‌یه‌ک قایڵ نابم ئه‌م ژیانه سته‌مه‌ی خۆم بگۆڕمه‌وه به کۆیله‌بوونه بێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان. برۆمیسوس جوانترین قه‌شه و شه‌هیده له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا) به‌م شێوه‌یه نامه‌که‌ی کۆتای پێ هێنا
ساڵی 1842، ئه‌م ساڵه سه‌ره‌تای هاتنه مه‌یدانی مارکس بوو چی وه‌ک ڕاسته‌وخۆ که کاری له ڕۆژنامه‌ی رێناین ده‌کرد و چی پێوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به چه‌پ ناسراو بوون و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌کانی ئیتر ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی ده‌گرد ئه‌ویش لێدانی بنه‌مای سه‌رمایه‌داری بوو، چونکه هه‌موو سته‌مێک و نه‌هامه‌تییه‌ک له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌بینی. وه‌ک که‌سێکی به‌توانا و بوێر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌رکه‌وت، بۆیه به دووری نه‌زانین که جێگای ڕێزبوو لای هیگلییهکان و نووسه‌ران و بیرمه‌ندان، له‌م ساڵه‌یشدا و به‌ته‌واوه‌تی له مانگی 2 دا، برژوازییه ڕادیکاڵه‌کان وه‌ک ( لینین ناویان ده‌نێت) ڕۆژنامه‌ی ڕێناینیان ده‌رکرد، ( بانگه‌شه‌ی مارکس و برۆنۆ باوه‌ریان کرد بۆ کارکردن له‌م ڕۆژنامه‌دا وه‌ک ده‌سته‌ی نووسه‌رانی سه‌ره‌کی) ، وێڕای ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و جێگه و ڕێگه‌ی نه‌بوو وه‌ک ڕۆژنامه‌یه‌کی دژ به‌ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو زۆر بۆچوونی نزیک بوو له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه. ده‌توانین بڵێن ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له کێشمه‌کێشی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و برژوازییهکان دروست بوو و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که به‌توانا بوون له ڕووی مادییه‌وه پێوه‌ندیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و هیگلییه چه‌په‌کان. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه به یارمه‌تی برژوازییهکان بوو و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵی گه‌نجی چه‌پدا بوو. مارکس به ڕێکوپێکی وتاری بۆیان ده‌نارد، له ئوکتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ که مارکس ئه‌رکی سه‌رنووسه‌ری گرده ئه‌ستۆ ، ڕۆژنامه‌که ئاڕاسته‌یه‌کی تری گرته به‌ر، ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕه‌خنه‌کان و به‌تایبه‌تی نووسینه‌کانی مارکس ئاڕاسته‌ی بنه‌ماکانی سه‌رمایه‌داری ده‌بوون و ئه‌نجلسیش که به‌شدار بوو له ده‌سته‌ی نووسه‌ران، ڕه‌خنه‌کانی ئه‌م ڕووه‌و ئاین و ڕه‌خنه دژ به بیر و باوه‌ڕی میسالی و که‌نیسه.
له 8 ئابدا فۆن شرابهر که حاکمی ڕاین بوو ڕاپۆرتێکی بۆ به‌رلین نووسی ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کرد که ڕۆژنامه‌که 885 به‌شداری مانگانه‌ی هه‌یه، له 15 ئوکتۆبه‌ر ئه‌رکی ده‌رهێنانی ڕۆژنامه‌که به مارکس ڕا‌سپێردرا، به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ر حاکمه‌که ڕاپۆرتێکی تری نووسیبوو بۆ به‌رلین ده‌ڵێت ژماره‌ی به‌شداربووان له 885 بووه‌نه‌ته 1820 و مارکس به‌ڕیوه‌ی ده‌بات و ڕۆژنامه‌که زۆر دڕندانه هێڕش ده‌کات. له ماوه‌ی مانگێکدا له‌و ڕۆژه‌دا و له‌و باره ناهه‌موواره‌دا که کێشمه‌کێشی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا گه‌رم بوو و خه‌ڵکیش بێده‌رامه‌ت بوون، ڕۆژ به‌ڕۆژ مارکس خۆشه‌ویست ده‌بوو و قسه‌ی لای هه‌موو جێگه‌ی باوه‌ڕ بوو، ئیتر یان له‌گه‌ڵ مارکس ده‌بوویت یان دژی، وه‌ک خۆی چۆن باسی هیگل ده‌کات، کێشمه‌کێشه‌که توند بوو ده‌سه‌ڵات ده‌یویست ڕۆژنامه‌که دابخات و خه‌ڵکی راینیش ده‌یان وت داخستنی ئیهانه‌ی ئێمه‌یه، بۆیه هه‌زاره‌ها ئیمزایان کۆکرده‌وه بۆ به‌رگری و به‌شداربووان گه‌شتنه 3200 که‌س . به‌ڵام مارکس ده‌یوت سه‌گیش ده‌بێت به پرسی مه‌لیک و ده‌سه‌ڵات هه‌وا هه‌ڵمژێت، لینین ده‌ڵێت: له ئازاری ساڵی 1843 ڕۆژنامه‌که داخرا 1843: له‌م ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ جینیدا هاوسه‌رییان دروست کرد که هاوڕێ منداڵی بوو و 4 ساڵیش له مارکس گه‌وره‌تر بوو. جینی له خێزانێکی کۆنه‌په‌رستی ده‌وڵه‌مه‌ندی برووسی بوو. جینی خه‌باتێکی بێوچانی کرد دژ به خزم و که‌سوکاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی هه‌ر وه‌ها مارکس‌یش. نه‌ک هه‌ر کۆنه‌په‌رستی ئه‌م خێزانه مایه‌ی بێتاقه‌تی بوو بۆ مارکس، به‌ڵکو مارکس زۆر بێزار بوو له‌و مۆرال و پێوه‌ندییه خێزانییه که تووشی ده‌هات و کاتی زۆری ده‌کوشت، بۆیه پێش ئه‌م ساڵه واته له 9 سپته‌مبه‌ر 1842 نامه‌یه‌ک ده‌نووسێت بۆ ڕۆغه ده‌ڵێت( ئه‌و کاته‌ی که ماوه، ونبوو له کێشمه‌کێشی بێفه‌ڕی خێزانی ، هه‌رچه‌نده خێزانه‌که‌م دهستڕۆن، به‌ڵام ڕێگریان لهبهردمم دروست کرد، وام لیهات ڕووبه‌ڕووی بارودۆخێکی ناخۆش ببمه‌وه به کاتی، ومنیش ناتوانم بێزارت بکه‌م به باسکردنی کێشه خێزانییه حهقیرهکهم، مایه‌ی خۆشییه که کێشمه‌کێشی گشتی وا له مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌کات که ماوه نه‌دات به کێشه تایبه‌تییه‌کانی خۆی بێزاری بکه‌ن) له یونی( مانگی شه‌شی ساڵی 1843 مارکس و جینی ڤۆن ڤستفالین زه‌واجیان کرد و مانگی هه‌نگوینیان له کرویزناخ برده سه‌ر، به‌ڵام مارکس ئه‌و ماوه‌یه‌یش هه‌ر خه‌ریکی نووسین و خوێندنه‌وه بوو.
هه‌ر له پایزی ئه‌م ساڵه‌دا واته 1843، مارکس به‌ره‌و پاریس ڕۆشت و به‌و هیوایه‌ی که بتوانێت له‌م وڵاته که زۆربه‌ی نووسه‌ران و بیرمه‌نده‌کان و که‌سانی شۆڕشگێری لێ بوون و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی له گه‌شه‌کردندا بوو، ههنگاوێکی عه‌مه‌لی بنات له پێناوی گه‌شه‌کردنی بیروباوه‌ڕی. و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕۆغه بیریان له ده‌رهێنانی بڵاوکراوه‌یه‌ک ده‌کرده‌وه به ناوی (ساڵنامه‌ی ئه‌ڵمانی فه‌ڕه‌نسی.)
1844: ده‌ستیان کرد به ده‌رهێنانی( ساڵنامه‌ی ئه‌ڵمانی فه‌ڕه‌نسی) و دوو ژماره‌ی پیکه‌وه ده‌رچوو، یه‌که‌م و دوا ژماره بوو، پاشان له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک وه‌ستا.
مارکس له نزیکه‌وه ئاگای له بیروباوه‌ڕی سۆسیالیسته فه‌ڕه‌نسییه‌کان بوو و چه‌ندین جار گفوگۆی قوڵی فراوان ڕووی ده‌دات له‌گه‌ڵ برۆدۆن و کۆمه‌ڵێ بیرمه‌ند و نووسه‌ر و شۆڕشگێڕ ،( له‌کاتی نیشتهچێبوونم له پاریس ساڵی 1844 برۆدۆنم ناسی. من لێره‌دا ئه‌وه به بیرده‌هێنمه‌وه که سه‌رزه‌نشتم ده‌کرد له‌سه‌ر سهفسهتائییهکهی، و له‌کاتی گفتوگۆکردنهکانماندا به‌درێژایی شه‌و سه‌رزه‌نشتم ده‌کرد له‌سه‌ر شێواندنی بیروباوه‌ڕی هیگل. له تێنه‌گه‌یشتنی بوو له زمانی ئه‌ڵمانی، بۆیه نه‌یتوانی باش دیراسه‌ی هیگل بکات) 1844: ئه‌نجلس به سه‌ردانێک به‌ڕێکه‌وت هاتبوو بۆ پاریس و له‌وێ چاوی به هاوڕێ خه‌باتی که‌وت. هه‌رچه‌نده پێشتر له ڕێگه‌ی نامه‌وه یه‌کتریان ده‌ناسی. له‌وڕۆژه‌وه ئیتر وه‌ک خاوه‌ن یه‌ک به‌رنامه و یه‌ک بیروباوه‌ڕو یه‌ک هه‌ڵوێست له هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی فیکر و شۆڕش و ئابووری و ژیان و تێڕوانیان بۆ مرۆف یه‌ک بوون به گوێره‌ی هه‌ندێ جیاوازی له توانایان له هه‌ندی مه‌سه‌له‌دا..
له‌م ساڵه به‌دواوه ئیتر مارکس چینایه‌تیتر نووسینه‌کان و پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ر ده‌که‌وتن. هه‌ر له‌م ساڵه‌وه مارکس گه‌شته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که له کۆمه‌ڵگه چینێک هه‌یه ده‌توانێت ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه بگۆڕی و ئه‌و چینه‌کانی تر که بۆ زه‌مه‌نێک وه‌ک هۆی گۆرانکاری بوون، ناتوانن تاسه‌ر له گه‌ڵ هیوا و ئاواتی خه‌ڵکی هه‌ژار بن، هه‌وڵدانی بۆ زۆرتر ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی فۆرباخ وده‌ستنیشانکردنی لایه‌نه نه‌گه‌تیڤه‌که‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکاردا نییه، بۆیه ڕۆحی شۆڕشگێڕی هێنایه ناو فه‌لسه‌فه‌ی فۆرباخهوه، چونکه وێڕای ئه‌وه‌ی که فۆرباخ زۆر مادیانه بیری ده‌کرده‌وه و هه‌موو بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌کان و خواکانی فڕیدایه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مرۆڤه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی به شیوه‌یه‌کی گونجاو بارودۆخه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که شیبکاته‌وه له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی که چینێک هه‌یه ده‌توانێت گۆڕانکاری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا بهێنێت. مارکس هه‌موو چین و توێژه‌کان شیده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونی بکاته‌وه که هیچ له‌و چینانه تا سه‌ر له خزمه‌تی چینی هه‌ژار نین، بۆیه مارکس به ڕاشکاوانه ده‌لێت ( ئه‌و چینه‌ی که ده‌توانێت و ده‌بێت ئه‌رکی ڕزگاری هه‌موو گه‌لی ئه‌ڵمانی له ئه‌ستۆ بکرێت و سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی بگۆڕێت، چگه له پرۆلیاتاریا لایه‌نێکی تر نییه) ، ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی که باسمان کرد له‌و گۆڕانکارییه که به‌ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر مارکس هات ده‌رباره‌ی گۆرینی کۆمه‌ڵگه و چێگهو ڕێگه‌ی چینه‌کان و چی چینێک ده‌توانێت ڕزگار به‌خش بیت، هه‌موو ئه‌مانه و کۆمه‌ڵێ ڕه‌خنه‌ی تر په‌یوه‌ست به کۆمه‌ڵگه وایکرد که مارکس وه‌ک شۆڕشگێڕێکی به‌توانا و دوژمنی سه‌رسه‌ختی سه‌رمایه‌داری ده‌رکه‌وێت و وه‌ک ڕابهرێکیش هاته مه‌یدان.
یه‌که‌م کاری که له‌گه‌ڵ ئه‌نجلسدا ئه‌نجامدا، نووسینی کتێبی ( العائله المقدسە) بوو که زۆرتریش وه‌ڵامی هه‌ردوو هاوڕێ کۆنی خۆی بوون (برایانی باوه‌ر). ئه‌وه‌ی بییه‌وێ باش له ڕووداوه‌کانی ئه‌ڵمانیا تێبگارت به‌تایبه‌تی ساڵانی 1841 بۆ 1850 ناکرێت ئه‌م کتێبه نه‌خوێنێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مارکس هه‌موو کاره تیورییه‌کانی به بێ کاری عه‌مه‌لی لای ئه‌و بێ بایه‌خ بوو، بۆیه زۆر به ئاگایانه باسی گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌کرد و هه‌موو توانه‌کانی خستبووه گر بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م: له‌و وه‌زعه که ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا تێده‌په‌ڕین له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه شیده‌کرده‌وه و سه‌نگه‌ری گردبوو به‌رامبه‌ر هه‌موو بیرمه‌نده‌کان و نووسه‌ران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، دووه‌م: له ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه پیوه‌ندی په‌یدا کردبوو بۆ هاندانی بزووتنه‌وه کرێکارییه‌کان و له کۆبوونه کرێکارییه‌کان و شوڕشگێڕهکاندا به‌شدار ده‌بوو ، بۆیه هه‌ر له‌م ساڵه‌دا 1845 له فه‌ڕنسا ده‌رکرا چونکه که‌سێکی شۆڕشگێڕه و ترسناکه له‌سه‌ر حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسی، ڕوویکرده به‌لجیکا و له‌وێ نیشته‌چێ بوو. بۆیه مارکس ته‌نها فه‌یله‌سوفێک نه‌بوو که بیه‌وێ دونیا شیبکاته‌وه و هه‌موو بیروبۆچوونی ته‌نها بۆ گه‌ڕان بێت به‌دوای نهێنییه‌کانی سروشت و کۆمه‌ڵگه، به‌ڵکۆ شوڕشگێڕێک و ڕه‌خنه‌گرێکی سه‌رسه‌ختی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و به تێوری و به پراکتیک ده‌یویست دۆنیا بگۆرێت نه‌ک ته‌نها شیکردنه‌وه.
ئه‌م 4 ساڵه مه‌به‌ستم له ساڵی 1844 تا 1848 به گرنگترین ساڵان و به به‌رهه‌مترین کاره‌کانی مارکس و ئه‌نجلس داده‌نرێت له پێکهاتنی مارکسیزم که چه‌کی ده‌ستی کرێکار و ئازادیخوازانه بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی. و ئه‌م زه‌مه‌نه یهکڵاکردنهوهی بیری مارکسی بوو و هاتنه مه‌یدانی مارکسیزم بوو وه‌ک ئه‌لته‌رناتیفی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، له هه‌موو ڕوویه‌که، هه‌رسێ کتێبه گرنگه‌که‌ی که ساخکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه و بنه‌مای سه‌رهه‌ڵدانی مارکسیزمی شۆڕشگێڕه، مه‌به‌ستم ئه‌مانه‌یه( 1844 ( تیستهکانی فیورباخ) 1845 ( خێزای پیرۆز ) له‌گه‌ڵ ئه‌نجلسدا. 1845 -1846 ئایدۆلۆژی ئه‌ڵمانیان نووسی.
له به‌هاری ساڵی 1847 مارکس و ئه‌نجلس چوونه ریزی ( کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیسته‌کان) که کۆمه‌ڵه‌یه‌کی نهێنی بوو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیر و باوه‌ڕی سۆسیالیستی و مادی پروپاگنده‌یان ده‌کرد. له نۆڤه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا ( کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیستی) کۆنگره‌ی دووهه‌می به‌ست له له‌نده‌ن و ئه‌مجاره مارکس زۆر چالاکانه له‌گه‌ڵ ئه‌نجلسدا به‌شداری کرد و هه‌موو تواناکنیان خسته‌گڕ بۆ شیکردنه‌وه بیروباوه‌ڕیان و بهعهمهلیکردنی، به‌مانای پێکهێنانی حیزب. ده‌توانین ساڵی 1847 به ساڵی سه‌رهه‌ڵدانی تیوری مارکسییه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، به‌تایبه‌تی وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی مادی دیالکتیکی و مادی مێژووی سه‌ریهه‌ڵدا و به‌تایبه‌تیش دوای نووسینی کتێبی هه‌ژاری فه‌لسه‌فه که له‌بنه‌ڕه‌تدا وه‌ڵامی کتێبیکی برۆدۆنه، ئیتر مارکس وه‌ک تێوریکی شوڕشگێڕانه و کۆمۆنیست ناسرا و له قاڵبی تاکه‌که‌س یان هه‌ر وه‌ک نووسه‌رێک یان ڕۆژنامه‌گه‌رێک ده‌رچوو. بۆیه دوای چه‌ند ڕۆژێک له گفتوگۆ داوایان لێ‌کرا به‌رنامه‌یه‌ک دابنه‌ن، ئه‌مه‌ش له مانگی دووی ساڵی 1848 ( مانفیستی کۆمۆنیست ) هاته دونیاوه.
m_o_osman@hotmail.com
………درێژه‌ی هه‌یه…….
سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م به‌شه
فرانس میهرنیغ کارل مارکس دار الگلیعە ل 12
مارکس ئه‌نجلس ( مختارات) لینین ( کارل مارکس) ل 10
فرانس میهرنیغ ( کارل مارکس) ل 19
هه‌مان سه‌رچاوه
نامه‌یه‌کی مارکس بۆ ج. ب. شفایتزر له 24-1-1865
د. ریازانۆف ( محاچرات فی تاریخ المارکسیە ) ترجمە جۆرج گرابیشی دار الگلیعە ێ 22
ناوه‌کان:
ئه‌بیقۆر: فه‌یله‌سوفێکی گه‌وره‌ی مادی ئه‌غریقییه له سالانی 341 بۆ 270 پێش زاینی ژیاوه.
برایانی باوه‌ر. مه‌به‌ستی باوه‌ر ئهدههره( 1820_1886) له نووسه‌ره‌کانی ئه‌ڵمانیایه و ئه‌ندامی هیگله گه‌نجه‌کان بوو و برای باوه‌ر برۆنۆیه که پێشتر له به‌شه‌که‌ی تر باسم کرد. مارکس به برایانی باوه‌ر بانگیانی ده‌کرد و ڕه‌خنه‌ی لێیان ده‌گرد.
برۆدۆن بییر جۆزیف ( 1809_1863) ڕۆژنامه‌گه‌ر و ئابووریناس و زانایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌ڕه‌نسی بوو، ئه‌میش ژیانێکی زۆر ساختی برده سه‌ر. دامه‌زرێنه‌ری فهوزهوییه، خاوه‌ن ئایدلۆجیی برژوازی بچووکه.
دیموقریت: ( 460 بۆ 370/380) پێش زاینی ژیاوه. فه‌یله‌سوفێکی ئه‌غریقییه.
ڕۆغه ئه‌رنۆڵد: (1802-1880) نووسه‌رێکی سیاسی ئه‌ڵمانییه، ئه‌ندامی هیگله گه‌نجه‌کان بوو، له ساڵی 1825 تا 1830 زیندانی کرا. ڕادیکالێکی برژوازی بوو له ساڵی 1848 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فرانکفۆرت بوو، چووه ڕیزی باڵه چه‌په‌که‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه. له په‌نجاکاندا یه‌کێک بوو له ڕابه‌رانی کۆچبه‌ره برژوازییه بچووکه‌کانی ئه‌ڵمانیا بوو له به‌ریتانیا. دوای 1866 بووه لیبرالییهکی نه‌ته‌وه‌یی.
شڤیتسر یوهان بابتیست:( 1833_1875) یه‌کێکه له ناودارانی و نوێنه‌ری لاسالییهکانه له ئه‌ڵمانیا: سه‌رۆکی یه‌کێتی کرێکارانی ئه‌ڵمانیا بوو له ساڵانی ( 1867_1871). دژی هاتنی کرێکارانی ئه‌ڵمانیا بوو بۆ ناو ئینتهرناسوێنالی یه‌که‌م، خه‌باتی کرد دژ به حیزبی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی. له ساڵی 1872 ده‌رکرا له یه‌کێتی کرێکاران، دوای ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی برووسی ئاشکرا بوو.