که‌رکوک، به‌جامانه‌و جلی کوردیی ناگه‌ڕێته‌وه!
که‌رکوک، به‌جامانه‌و جلی کوردیی ناگه‌ڕێته‌وه!
کامیار سابیر
له‌و ساته‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگره‌که‌ی، به کڵاووجامانه‌ی سوور‌و قاتی که‌تافییه‌وه خۆیان به‌که‌رکوکدا کرد، به‌وردیی سه‌رنجی زۆربه‌ی ئه‌و نووسینانه‌م دا که له‌ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانه‌دا نووسران. بۆچوونه‌کان له‌نێوان ره‌خنه‌و پێداهه‌ڵداندا پۆلێن ده‌کران. ته‌نێ یه‌ک ره‌خنه‌ش چییه له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵسوکه‌وت و ستایڵی پۆشاکپۆشینه‌کانی ئه‌و دوو پیاوه نه‌نووسرا. که‌رکوک به‌و هه‌موو ژان و ده‌رده سه‌ختانه‌ی پێوه‌ی ده‌تلێته‌وه کاتێ به‌راوردی ده‌که‌یت به لۆژیکی سه‌رکرده‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد، تێده‌گه‌یت ئه‌مانه چه‌ند ماڵوێرانییان به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هێناوه.
له جنۆکه‌ش بپرسی، پێت ده‌ڵی که‌رکوک شاری زۆرینه‌ی ئێسنیکه جیاوازه‌کانی عێراقه، چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و کولتووری جیاوازی تێدا ده‌ژی، ئه‌وه‌ی شارێکی عێراقییه و به ئایدێنتیتییه‌کی کوردیی ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی کو‌لتووریی و سیاسییه. چ پێویستی ده‌کرد سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگره‌که‌ی جلی کوردیی ره‌سه‌ن! له‌به‌ربکه‌ن. ئه‌گه‌ر چاکه‌ت و پانتۆڵێکیان له‌خۆیان هه‌ڵبکێشایه، مۆدێرنتر و دیپلۆماسییتر و سیڤیلتر نه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌باری مۆراڵی سیاسییشه‌وه که‌مئاریشه‌تر نه‌بوو. ده‌رکردنی مسکی ده‌مانچه له‌ناو پشتوێنی سه‌ر قاتی که‌تافییه‌وه، بیرکردنه‌وه‌ی هه‌رزه‌یه‌کی سیاسییه‌و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئیراده‌ی سیاسیی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئێسنیکه ناکۆکه‌کانه و کولاندنه‌وه‌ی برینی په‌راوێزخستن و نه‌خوێندنه‌وه‌یان زێتر نوێ ده‌کاته‌وه؟
سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگره‌که‌ی و حیزبه‌کانی ئه‌و دوو کارێکته‌ره سیاسییه که‌ی تێده‌گه‌ن، که‌رکوک نه به جامانه‌ی سوور و جلی کوردیی، ناسنامه‌ی کوردستانیی وه‌رده‌گرێته‌وه‌و نه به ده‌رخستنی کلکی ده‌مانچه و پشتوێنی تێكهه‌ڵکێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. که‌رکوک له ٢٠٠٣ دا به‌ئاسانیی و به‌شێوه‌یه‌کی کاتیی ده‌توانرا بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر کوردستان و دواتر بکرایه به‌کارتی گوشار بۆ هه‌ر دانوستانێکی سیاسیی، له‌سه‌روبه‌ندی گۆڕه‌وشاری رژێمی پێشوودا، ده‌توانرا گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک به دیفاکتۆیه‌کی سیاسیی بکرێ. که ئه‌وه‌شیان له‌ده‌ستدا، له دوای ٢٠٠٣ یشه‌وه، به خزمه‌تگوزاریی و کاری دیپلۆماسیی و سیاسیی ده‌گه‌ڕێنرایه‌وه. که هه‌موو ئه‌وانه‌یان نه‌کرد، به‌ڕاستیی به جامانه‌ی سوور و جلی که‌تافیی و خاكیی ناگه‌ڕێته‌وه.
کاتێک نه‌توانرێ که‌مترین خه‌ڵکی تورکمان و عه‌ره‌ب و ئاشوورییه‌کان قایل بکرێن که چاره‌نووسیان له‌گه‌ڵ کوردستاندا باشتره، کاتێک هه‌ردوو حیزب، که‌رکوکیان له‌ناو ده‌ریایه‌ک گه‌نده‌ڵییدا راگرتووه، ئیتر خۆده‌رخستن به‌جلی کوردییه‌وه، وتنه‌وه‌ی دروشمی بێناوه‌ڕۆک و هه‌ڕه‌شه‌ی باڵابه‌رز و قالۆر ته‌نک که‌ی ده‌توانێ که‌رکوکی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان، به‌به‌شێک له‌هه‌رێمی کوردستان بکات.
چوون بۆ که‌رکوک، به کڵاوو جامانه‌ی سو‌وره‌وه، له ئاڵۆزکردنی کێشه‌کان زێتر ده‌بێت چ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسیی لێبچنرێته‌وه. ته‌نانه‌ت، ئه‌وه‌نده‌ی نوێنه‌رایه‌تی عه‌شیره‌ت و ناوچه‌یه‌ک ده‌کات، ئه‌وه‌نده سیمبۆڵی پۆشاکی کوردیی هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌کی گشتیی ناگه‌یه‌نێت! هه‌روه‌ها به لۆژیکی عه‌نته‌ریاتی شه‌ڕی ناوخۆوه، پێشاندانی ده‌مانچه له زوومی کامێراکاندا جگه له‌نه‌زانیی و نه‌دانیی سیاسییه کورده‌کان چیی‌تر ده‌گه‌یه‌نێ!
پۆل برێمه‌رو ده‌سگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مێرێکا و هێزه سیاسییه‌کانی عێراق، کاتێ کڵاویان کرده سه‌ر ته‌واوی سه‌رکردایه‌تی قاڵه‌وه‌بووی سیاسیی کورد و که‌رکوکیان خسته چوار رێیانێکه‌وه، که هه‌موو دنیا قسه‌ی له‌سه‌ر بکات و خه‌ڵکه‌که‌یشی له‌بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆیان، هیچ ئیراده‌یه‌کیان نه‌مێنێ. ئه‌و ئیراده سیاسیی و کو‌لتووریی و زمانییه‌ی له پێنج ساڵی رابردووش‌دا بۆ گه‌ڕانه‌وه و ریفه‌رێنده‌مێکی نه‌زۆک هه‌بوو، خه‌ریکه کاڵ ده‌بێته‌وه.
خه‌ڵک بێزی له گه‌نده‌ڵیی و کاره دزێوه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه مۆنۆپۆلکاره‌ی ئیداره‌و ئابووریی و بازاڕی کوردستان ده‌بێته‌وه. به‌ڵی که‌رکوک به‌جامانه‌ی کوردیی و قاتی کوردیی ناگه‌ڕێته‌وه، به ئیراده‌ی سیاسیی و دیدی نیشتمانیی و کولتووری لێبوورده‌یی و یه‌کترخوێندنه‌وه‌و خه‌باتی دێمۆکراسیی مافی پاراستنی هه‌موو که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه. که‌رکوک به عه‌قڵییه‌تی ئه‌و سیاسیانه ناگه‌ڕێته‌وه، که ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی بازرگانیی و پاره‌کۆکردنه‌وه‌ن، یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌وه‌یش خه‌می مرۆیی و هه‌ستی نیشتمانیی و ئاگایی سیاسی‌یان تێدا نه‌ماوه.
رۆیشتنی سه‌رکرده‌کانی کورد بۆ که‌رکوک به‌جلی میلیشیایی و عه‌شایه‌رییه‌وه، په‌یامی به‌یه‌کداهه‌ڵشاخانی کو‌لتووریی نێوان نه‌ته‌وه‌کانه، په‌یامی خۆسه‌پاندن و لۆژیکی نه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره. تێنه‌گه‌یشتنه له قووڵایی سیاسیی و کو‌لتووریی کێشه‌کان‌ی که‌رکوک، که به‌ئه‌ندازه‌ی نه‌وته‌که‌ی که‌رکوک، کورد قوربانیی بۆداوه. به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی کێشه کولتوورییه‌کانی خه‌ڵکه جیاوازه‌کانی که‌رکوکه، که قورساییان هاوشانی کێشه سیاسییه‌کانه. هاوکات ده‌ستوپێ سپییبوون و ده‌ستکورتیی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ئاست پێشهاته سیاسیی و کولتوورییه‌کاندا ده‌گه‌یه‌نێ.