دۆستایه‌تی په‌نابه‌ر ،به دوژمنایه‌تیکردنی فیدراسیۆن ناکرێ،….
دۆستایه‌تی په‌نابه‌ر ،به دوژمنایه‌تیکردنی فیدراسیۆن ناکرێ،
خه‌بات و قوربانی پێویسته.
(1)
وڵامیک بۆ فازل عوسمان
ئه‌حمه‌د عه‌لی
ahmadali525@hotmail.com
ــــ ئه‌م وه‌ڵامه‌ی من، به‌رگریه له فیدراسیۆن و مێژوه پڕ فه‌خرو پر قوربانی و پڕگیانبازیه‌که‌ی،
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی من، به‌رگریه له هه‌موو ئه‌و ئینسانه شه‌ریف و گیانبه‌خت و قوربانیده‌رانه‌ی که به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیانی خۆیان، ئیمکاناتی خۆیان. نانیده‌می خۆیان و سفره‌ی خۆیان، بێبه‌رامبه‌ر کردۆته قوربانی فازل و فازله‌کان و مه‌سه‌له و تراژیدیایه‌کی ئینسانی که مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ریه.به‌رگریه له مێژوو ڕه‌نج و ماندووبوونی هه‌ر له‌حزه‌یه‌کی ئه‌و ئینسانه خۆبه‌خشانه‌ی ئه‌م مێژووه‌یان دروستکرد.من ده‌مه‌وێ ئه‌و مێژوه‌ی که فازل خۆی به‌شێکه‌لێی و ژێر پییناوه، له ژێرپێی ده‌ریبهێنم،
پێشئه‌وه‌ی من هیج قسه‌یه‌ک بکه‌م ڕای فازل له سه‌ر فیدراسیۆن ،که له وه‌ڵامی پرسیاری به‌ره‌و کۆنگره‌ی فیدراسیۆندا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستتان ،ئه‌و خۆی شاهیدێکی زیندوه هێشتا.دوا جار ئێوه بڕیار بده‌ن باوه‌ڕ به کامیه‌ک له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ده‌که‌ن.
فازل عوسمان پێش ساڵێک ئاوا بۆ بڵاوکراوه‌ی به‌ره‌و کۆنگره دوا :
وه‌ڵامی فازل عوسمان بۆ بلاوکراوه‌ی به‌ره‌و کۆنگره(له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربوونیوه،تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات فدراسیۆن ڕێکخراوێکی ناسراو ،خۆشناو ،له مه‌یدان حازر به کار ،له په‌ناده‌ستی په‌نابه‌راندا بووه ،خه‌مخۆر ،پێشڕه‌و ،هه‌ڵسوڕاوانی له هه‌موو ووڵاته‌کان خۆشبه‌ختانه ناسراو و سه‌ر‌شناس و له ناو په‌نابه‌راندا بوون ،چاوه‌ڕوانم ئه‌م کۆنگره‌یه بتوانێت ئه‌م نه‌به‌رده مێژووییه که فدراسیۆن تۆماری کردوه دۆکیومێنتار بکات ،ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌وه ده‌کرێت که سه‌ربازانی وونی مه‌یدانی په‌نابه‌ری که له فدراسیۆندا هه‌ڵسوڕاو ماندوو نه‌ناسانه کاریان کردووه ،ئایا ئێستا به‌رده‌وامن ،یان به هه‌ر هۆیه‌که‌وه دوور که‌وتوونه‌ته‌وه له‌م کۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بن ،چاوه‌ڕوانیم له هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه‌یه که کۆنگره فرسه‌تێک بێت بۆکۆکردنه‌وه‌مان جارێکی تر له ده‌وری یه‌کتر ،وه کۆنگره‌یه‌کی پڕ کار ته‌نها به به‌شداری چڕ‌و پڕ فه‌راهه‌م ده‌بێت،که هه‌ر ئه‌م به‌شداریه فراوانه ئه‌و ئه‌رکه ده‌خاته سه‌رشانمان که ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه فدراسیۆن ببێته نموونه‌ی ڕێکخراوێکی په‌نابه‌ری که به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کاندا فه‌رزی بکه‌ین که ئه‌م ڕێکخراوه به ڕه‌سمی بناسێت و ئیجازه‌ی ڕه‌سمی وئۆفیس و دانپیانراو بێت له ته‌واوی دونیا ) .
فازل ئێستاش ئاوا ده‌دوێ:
به‌شێک له جنێو‌و سوکایه‌تی و بوختانه‌کانی فازل عوسمان که سه‌راپای نوسینه‌که‌ی داپۆشیوه.
(هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێکی بێ په‌رده) ،(ده‌ڕابه‌که‌ی)،(تاوانی ئه‌م نه‌توانینه‌ی ده‌بێ له سه‌ر بکرێت به ماڵ)،،(تاوانی ئه‌م فدراسیۆنه هه‌روه‌کوو تاوانی ئه‌و دکتۆره نه‌شته‌رگه‌ره درۆزنه‌یه که جگه له‌وه‌ی درۆزنه هه‌روه‌ها تاوانباریشه)، (فێڵ کردنانه‌م)،( شه‌رم له خۆی بکات باسی بکات کۆمه‌کی کردووه)، (شیڕه شیڕی چه‌ند که‌سێک له‌م گرتوخانه و ئه‌و فڕۆکه‌خانه)،( ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له نێوان فدراسیۆن و یه‌کێتی ئه‌وروپا دا کراوه بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ووره‌و شه‌پۆڵی په‌نابه‌ران)،( ده‌روێش)، (وه‌ک ڕه‌فیق حزبیه‌کانی جاران له‌ناو په‌نابه‌ران خه‌ڵک که‌سب ده‌که‌ن)،( هه‌ر ئێستا چه‌ندین به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه هه‌ن که به‌رپرسه‌کانی حزب یان فدراسیۆن خزم و که‌سی خۆیان هێناوه‌و ئیقامه‌یان بۆیان وه‌رگرتووه) ، (فدراسیون خوازیاری ئه‌وه‌یه عێراق و کوردستان کاولتر بێت)، (نه ئێوه‌ی ده‌سکه‌لای تاکه حزب)، (یه‌ک زه‌رره حورمه‌تی په‌نابه‌رتان لا گرنگ نیه)،( بازنه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌ڵقه له گوێی حزب) ،( وا چاکه خۆمان وه‌کوو یاپراغ له ده‌وری گه‌ڵای په‌نابه‌ران بپێچینه‌وه‌و ڕێکخراوێک بۆ بازرگانی کردن به په‌نابه‌ره‌وه دروست بکه‌ین)، (فدراسیۆن به مزگه‌وتی خۆیان ده‌زانن)، (،ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ناو خۆیاندا له مونافه‌سه‌ی ناشرین تێپه‌ڕناکات) ،( وه به فێڵ ئه‌مه‌ی لێ نه‌شاردرێته‌وه)،( تاوان له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ر له ژێرناوی ئینسانی و شتی له‌و جۆره ئه‌نجام ده‌درێت)، (هه‌ر ئه‌و چه‌ند ده‌روێشه‌ن مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ریان وه‌ک بارمته به‌ده‌سته‌وه گرتووه ).(بۆیه هه‌تا دێت ته‌ریک تر ده‌بن و زۆر به توندی که‌وتوونه‌ته به‌رانبه‌ر نه‌فره‌تی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه)، (که چه‌ند نه‌فه‌رێک وه‌ک ده‌روێش بۆ حزب ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌ر وه‌ک ڕه‌فیق حزبیه‌کانی جاران له‌ناو په‌نابه‌ران خه‌ڵک که‌سب ده‌که‌ن و فه‌رق و جیاوازی له ناو په‌نابه‌راندا دروست ده‌که‌ن)، (ئه‌م فدراسیۆنه‌ی په‌رته‌وازه‌و ڕه‌زیل کردووه،)
،( یه‌ک تاکه ڕێکخراو که خۆی به هه‌رقل دابنێ )، (سه‌رده‌م سه‌رده‌می ڕاوی په‌نابه‌ره)، (بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ر مه‌جبوور بکه‌م حزبه‌که‌م قه‌بووڵ بکات) ،( زۆر زاڵمانه‌و قاچاخچیانه‌یه که‌سێک یان ڕێکخراوێک ئاسه‌واره‌کانی شه‌ڕو ماڵوێرانی بکات به ده‌ست مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و گه‌وره بوون و نفوز په‌یداکردن (به‌ناوی فدراسیۆنه‌وه)،( ئه‌م فدراسیۆنه‌ش هه‌ر سه‌ر به حزبێکه‌و خزمه‌ت به خه‌تتی وه‌زاره‌ته په‌ناهه‌نده‌ییه‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌کات)،( هه‌رگیز ناکرێت له‌م مه‌سه‌له ئینسانیه‌دا دافعێکی ده‌ڵاڵییانه‌مان هه‌بێت)،( ڕاوی ڕێوی بۆ که‌وڵه‌که‌ی)، (که ڕێک ئه‌م فدراسیۆنه هه‌تا ئێستا ئه‌مه‌ی کردووه)،(وه‌ک موشته‌ری و دوکاندار چاو له په‌نابه‌ر ده‌که‌ن)،(ئه‌گه‌ر ئه‌وان گه‌نده‌ڵ بن ئه‌م تاقمه‌ش گه‌نده‌ڵۆک)،ئ(ه‌م پلانداڕێژه‌رانه به ناوی ئینسانیه‌ته‌وه ڕاوی په‌نابه‌ر ده‌که‌ن)،(له زینده خه‌وی به‌رده‌وامدان بۆ کۆپیکردنی ڕه‌فتاره دزێوه‌کان)،بۆ چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتر)،(له ناو ئه‌م تاقمه‌دا زۆرتر هه‌ست به‌وه ده‌که‌ی له سرده‌می نازیه‌ت و هیتله‌ردا ده‌ژیت)،(سه‌ری خۆیان ده‌که‌ن به ناو قوڕاوه خه‌سته‌که‌ی پاشه‌ڵیان)،(ئه‌مه‌ش ڕێک ڕه‌فتاره‌کانی برایم زه‌بۆکه). (رێکخراوێک له بوسه‌دایه ، کڕین وفرۆستنی پێوه ده‌کا)،(له لایه‌ن ئه‌م پلان داڕێژه‌رانه‌ش ته‌نها که‌وڵێکی به‌قیمه‌ته)،( . ده‌بێ په‌نابه‌ران ئه‌م ڕاستیه زۆر چاک بزانن له‌م قۆناغه‌دا وه‌زیفه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌م فیدراسیۆنه لێدان و زه‌عیفکردنی په‌نابه‌ران به ناوی په‌نابه‌رانه،دورخستنه‌وه‌ی ترسی ئیعترازی به‌رینی په‌نابه‌ران له سه‌ر وڵاتانی پیشه‌سازی)…هتد. ) به داخه‌وه ئه‌و ڕستانه‌ی سه‌ره‌وه پێکهاته‌ی فکری ئه‌م دۆسته‌ی ئێمه‌یه.
من ده‌بێ ئه‌وه بڵێم که ئه‌م به ناو ووتاره‌ی فازل عوسمان، نه ووتاره،نه ڕه‌خنه‌یه، نه پایه‌یه‌کی جدی و مه‌نتقی هه‌یه که وه‌ڵامی پێبدرێته‌وه‌و خۆی وته‌نی ببێته جێگه‌ی گفتوگۆ، من ناچارم ته‌نیا وه‌ڵام به بوختان وتۆمه‌ت و قسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی ئه‌و بده‌مه‌وه‌و هه‌ندێک مه‌سه‌له که بۆ خوینه‌ر ڕۆشننیه، ڕۆشنکه‌مه‌وه،ئه‌و هاتوه شانۆگه‌ریه‌کی دروستکردوه‌و خۆشی ده‌وری سه‌ره‌کی تیا ده‌گێڕێ،ئه‌رکی ئێمه نیشاندان‌و ده‌رخستنی فاکتی پشت دروسکردنی ئه‌م شانۆگه‌ریه لاوازه‌یه، ناچارم بۆ خوێنه‌ر ڕووی پرشنگداری مێژویه‌کی 10 ساڵه، که سه‌دان قوربانی و ماندوبوونی ده‌یان مرۆڤی خۆنه‌ویست بوه نیشانبده‌م و پووچی هه‌ڵچونه‌کانی فازل ده‌ربخه‌م.ڕاستیه‌که‌ی په‌راوێز که‌وتنی ئه‌م دۆسته‌ی په‌نابه‌ره‌مان په‌یوه‌ندی به‌م جنێو‌و تۆمه‌تانه‌وه نیه،به‌ڵکو ئیتر کێشه‌ی ئه‌و، به‌شێک نه‌ماوه له کێشه‌ی په‌نابه‌ری و کۆتایی هاتوه.
ــ هه‌موو ئه‌م قسانه‌ی که له‌م نوسینه‌دا کردومن و زۆری‌تریش، به دۆکومێنت له به‌ر ده‌ستی مندایه‌و هه‌ر که‌س ده‌یه‌وێ ده‌توانێ ببیبینێ. ئه‌رشیفی فیدراسیۆن، هه‌موو بوختانه‌کانی فازل عوسمان به درۆ ده‌خاته‌وه‌و بێئاگایی و هیستریاکه‌ی فازل ده‌سه‌لمێنێ..ڕه‌خنه‌گرتن بۆ که‌سێک شانازیه که خۆی مه‌یدانداربێ.ڕه‌خنه‌گرتن بوختان نیه،هه‌ڵڕشتنی داخی دڵ و نه‌فره‌ت نیه، ڕه‌خنه‌گرتن له ئێمه‌ش پۆشانی شکست و پاشه‌کشه‌نیه،بیانوو بۆ هێنانه‌وه‌ی خه‌ریک بوون به ژیانی شه‌خسیه‌وه نیه،
ئه‌و دۆسته بنه‌مای باسه‌که‌ی نادروست هه‌ڵبژاردوه، ئه‌و ته‌نانه‌ت ئاگای له بزوتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ریش نه‌ماوه‌و زیاتر له ساڵێکه به‌شداری و پشتیوانی له هیچ ناڕه‌زه‌یه‌تیه‌کی په‌نابه‌ریدا نه‌کردوه و ئێستاش ئه‌م نوسینه کافینیه بۆ ده‌رباز بون و خۆ ڕزگارکردن له کێسمه‌کێسمی په‌نابه‌رو سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ده‌وڵه‌تان.به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسین هونه‌ره، نوسین ده‌رخستن و نیشاندانی توانایی و هه‌ندێجار ناراسته‌وخۆ پێناسه و کردنه‌وه‌ی زیهن وده‌رکه‌وتنی فاکته‌ره زۆر تایبه‌تیه‌کانی ئینسانه، .زۆر سه‌خته ئینسان بتوانێ جا به خاتر هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک بێ بۆ داپۆشینی زوعف و که‌موکوڕیه‌کانی، خه‌سڵه‌ت و سیفه‌ته شیرینه‌کانی شه‌قتێهه‌ڵدا، که‌س فشاری بۆ فازل نه‌هێنابوو که په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی په‌نابه‌ره‌وه نه‌مابوو،که‌س مه‌جبوری کارکردنی نه‌کردبوو ،ده‌یتوانی درێژه‌ی به پاسیفیستی خۆیبدایه بێئه‌وه‌ی پێویست بکا خۆی بخاته ژێر پرسیاره‌وه نه‌ک ئێمه، ،به‌ڵام زه‌حمه‌ته بته‌وێ واقعیه‌تێک باسبکه‌یت و ڕاسگۆ نه‌بیت.بۆ مه‌گه‌ر براده‌ر تۆ ئاگات له‌به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م مێژوه هه‌یه تا بیگێڕیته‌وه؟
ئه‌وه‌ی ناچاریکردم وڵام به‌تۆمه‌تنامه‌که‌ی فازل بده‌مه‌وه، ته‌نها ده‌رخستنی کۆمه‌ڵێک ڕاستیه له په‌یوه‌ند به فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا وکۆمه‌ڵێک بوختان و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو که ناحه‌زانی ئێمه‌ش جورئه‌تیانه‌کردوه بیکه‌ن، نه‌ک له‌به‌ر ناحه‌قی، نه‌ک له به‌ر دڵسۆزی بۆئێمه ،به‌ڵکو ته‌نیا له‌به‌ر پاراستنی شه‌خسیه‌تی خۆیان که مه‌ودای ئه‌م جۆره به گژاچونه زۆرکورته‌و ئاستێکی زۆر نزم و تا سه‌ر مۆخ دواکه‌وتوانه‌یه، موخالفینی فکری و سیاسی ئێمه شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئیمه په‌نابه‌رانمان دابه‌شی سه‌ر ڕه‌نگه‌کانی ده‌ورانی هه‌ڵبژاردن نه‌کردوه‌و په‌نابه‌ریشمان نه‌کردۆته وه‌سیله‌یه‌ک بۆ گه‌یشتین به ئامانجه تایبه‌تیه‌کانمان!!!! یانی موسته‌قڕی ئێمه هانده‌ریکبوه بۆ کاری زیاتر‌و گه‌وره‌تر نه‌ک دوره‌په‌رێزی و دورکه‌وتنه‌وه له دیفاعکردن له ماف و ئامانجه‌کانی په‌نابه‌ران.له ئیدیعاکانمان. ئه‌گه‌ر مێژوو که‌سێکی وه‌ک فازل بینوسێته‌وه چی من چی ئه‌وانه‌ی وه‌ک من له ناو ڕوداوه‌کاندا ژیابن له ناڕاستگۆیی فازل سه‌ریان سوڕ ئه‌مێنێ،ئینسان ته‌عه‌جوب ئه‌کا وه‌ختێ ئه‌م براده‌ره بتوانێ وه‌ک خۆی ئه‌ڵێ قه‌هرو ده‌ردی چه‌نساڵی هه‌ڵگرتبێ ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندیه‌کی تیدا نه‌بوبێ، بێئه‌وه‌ی که‌س مه‌جبوری کردبێ قسه‌کانی ناو سه‌رودڵی شاردبێته‌وه، ئه‌و باسی مێژویه‌ک ده‌کا خۆی ته‌نیا به‌شیکه لێی و هه‌مووی نیه، ئه‌و مێژوه‌ش هێشتا به‌رده‌وامه‌و به کۆتایی ده‌ورانی نه‌گه‌شتوه،ئه‌وه‌ی که به ته‌واوی پێمسه‌یره ئه‌و دۆسته خۆی یه‌قینه له هه‌ڵبه‌ستنی به‌شێک له قسه‌کانی خۆی و که چی بۆ ئه‌وه‌ی شانی خۆی له ئه‌رک و وه‌زیفه‌کانی ، له ئیدیعاکانی خاڵی کاته‌وه په‌ناو ده‌ست بۆ هه‌موو جنێو‌و بێحمورمه‌تی و سوکایه‌تیکردنێک ده‌با، به داخه‌وه (بوختان، قسه‌ی بێبنه‌ماوبیماناو هه‌ڵبه‌ستراو، سوکایه‌تی، نه‌فره‌ت،هیستریایه‌کی بێده‌لیل،شێوازێکی زۆر دواکه‌وتوو ) سه‌رتاپای نوسینه چه‌ن لاپه‌ڕه‌ییه‌که‌ی داپۆشێوه .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
دوا جار خوێنه‌ر به‌وه ده‌گا ئامانجی ئه‌م براده‌ره خاڵیکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵچونانه‌یه به تایبه‌ت له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا له ئه‌نجامی په‌راوێزکه‌وتنی توشیبوه.
بێجگه له هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن و په‌نابه‌رانیک که له ده‌وری فیدراسیۆنن دونیا پڕه له په‌نابه‌ر ،له ئدیعاکارانی مافی په‌نابه‌ر، له که‌سانیک وه‌ک فازل، به‌ڵام له کوێێ ئه‌م کێشمه‌کێشه‌دا وه‌ستاون؟ په‌یوه‌ندیان به په‌نابه‌ره‌وه چیه؟ له به‌رده‌م هێرشی وه‌حشیانه‌ی ووڵاتاندا دژ به په‌نابه‌ر ئاماده‌ن چیکاریک بکه‌ن؟ئایا ئاماده‌ی هیج قوربانیه‌کن؟ با ئینسان ویژدانی خۆی بکاته داوه‌ر به سه‌ر خۆیه‌وه و فازلیش یه‌کێک بێ له‌وان. پیم سه‌یره ئینسان ئاماده‌بێ ویژدانی خۆی، مێژووی خۆی، ئینسانیه‌تی خۆی،شه‌قتێهه‌ڵدا و بخاته ژیر پێیه‌وه‌و یه‌ک له سه‌دی ئه‌وه ئاماده نه‌بی له گه‌ڵ خۆیشیدا سادقبێ.به‌ڵام دیاره فازل له ژێر فشارێکی ڕۆحی سه‌ختدا قه‌راریگرتوه، ئه‌و وه‌ک زۆرکه‌سی تر ناتوانێ وه‌ڵام به ده‌یان پرسیاری په‌نابه‌ر بداته‌وه که لێیده‌پرسن( تا دوێنێ که خۆت کێشه‌ی مانه‌وه‌ت هه‌بوو، خه‌باتگێڕبویت و ئه‌مڕۆش جنێوده‌ر؟ لێی ده‌پرسن ئه‌و وه‌عدانه‌ی که بۆ دیفاع له ئێمه‌ت ئه‌دا بۆ با بردی؟ده‌ڵێن هاڵهاتنت له مه‌یدانی به‌رگری له ماف و داخوازیه‌کانی ئیسان به گشتی و په‌نابه‌ر به تایبه‌تی بۆ؟ده‌ڵێن بۆ تا دوێنێ ئێمه‌ت بانگی ڕێکخراو بوون ده‌کرد و ئه‌مڕۆش ته‌نانه‌ت ئاگات لێنیه په‌نابه‌ر له‌م ووڵاته‌یا چی به سه‌ر هاتوه؟ ده‌ڵێن بۆ ئاماده‌نیت ڕۆژیکی ئه‌مڕۆت بخه‌یته خزمه‌تی ئیدیعاکانی دوێنێت؟ به‌ڵام به شاهیدی فازل خۆی و هه‌موو په‌نابه‌رێک که ئه‌وو که‌سانی وه‌ک ئه‌و ده‌ناسن ، بۆ یه‌ک له‌حزه‌ش ده‌توانن له به‌رده‌م که‌سانیک تا دوێنێ کاریان له گه‌ڵیاندا ده‌کردو ئه‌مڕۆ به‌م بیانوه پوچانه جێیانهێشتون ،ده‌توانن داماوو بێڕه‌نگ و مایه‌پووچ نه‌بن؟
مه‌یدانی کاری په‌نابه‌ری مه‌یدانێکی فراوانه‌و ئێمه‌نه ده‌ستی فازل و نه هی ئه‌و لایه‌نو ڕێکخراوانه‌ی که له فکری ئه‌ودان و پشتیپێبه‌ستون نه‌گرتوه، ئه‌و ئیمه ئه‌کا به (دکتۆری درۆزن،ئیمه ئه‌کا به تاوانبار، ده‌روێش، ڕه‌فیق حزبی حزبی به‌عس و زۆر سوکایه‌تیتر. ئه‌وانه‌ی ئیمه‌یان قه‌بوڵنیه با له گه‌ڵ ئیدیعاکانی خۆیانا ڕاستگۆبن و برۆن به فریای په‌نابه‌رانیک بکه‌ون که هه‌ر ئێستا ، هه‌ر ئێستاکه پێویستیان به فریاد ڕه‌سێکه، فازل ناتوانێ به‌م جنێوانه‌ی خۆی له‌م مه‌یدانه بشارێته‌وه. ئه‌و دۆسته خه‌ریکی هه‌ڵڕشتنی هه‌ڵچونه‌کانێتی،له‌م لاشه‌وه په‌نابه‌ران خۆیانده‌کوژن ، زیندانی ده‌کرین، دیپۆرتده‌کرێنه‌وه، دادگای ده‌کرین و حوکم ده‌درین و…….. ده‌یان ده‌ردی سامناکیتریان به‌سه‌ردا دێنن ، کوان؟ ئه‌و ئینسانه شه‌ریف و قوربانیده‌رانه له کوێن؟ چی پوچه ، چی شه‌رماوه‌ره ئیدیعای به‌رگری له ئینسانیه‌ت بکه‌یت و ئینسانیش له په‌ناتا غه‌رقی خوێن و ده‌ردی خۆیبێت و تۆش ئاوا نامه‌سئولانه له دونیا بڕوانی؟، چی وه‌حشه‌تناکه ئینسان وه‌ختێ به‌رگری له نه‌سڵی خۆیپێنه‌کرێ، مه‌گه‌ر ئه‌م دۆسته کاریکی به پێچه‌وانه‌ی فیدراسیۆنه‌وه کردوه؟ مه‌گه‌ر هیچ کارێکی کردوه تا پێچه‌وانه‌ی ئیمه‌بێ؟
ــــ من ئه‌وه بڵێم که 02/09/2008 واتا ڕێک هه‌فته‌یه‌ک پێشگرتنی کۆنفرانسی فیدراسیۆن له سویسرا فازل عوسمان ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ من ناردوداوایکردبوو که له به‌ره‌و کۆنفرانس‌دا بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌و وه‌ک خۆی له نامه‌که‌یا بۆمی نوسیبوو ڕای منی بۆ گرنگ بوو له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته که ڕایخۆم بده‌م.ئه‌و کات من به حوکمی سه‌رقاڵێ زۆرم به کۆنفرانس و کۆمه‌ڵێک کاریتره‌وه فورسه‌تی خوێندنه‌وه‌و گه‌یاندنی ڕایخۆم نه‌بووم. هیوادارم ئێستاش فازل ڕای منی بۆ گرنگ بی له سه‌ر نوسینه‌که‌ی.
گله‌یی فازل عوسمان له سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه ئێمه پێش کۆنفرانس بڵاوکراوه‌ی به‌ره‌وکۆنفراسمان ده‌رکردوه‌و ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ بڵاونه‌کردۆته‌وه ،ئه‌م قسانه ته‌نیا ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن که فازل ئاگای له دونیا و له مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ر و له‌و بڵاوکراوه‌یه نه‌بوه، با خوێنه‌ر بزانێ ئیمه ته‌نیا 2 ژماره‌مان ده‌رکردوه‌و به هه‌ردوو ژماره‌که‌ش ته‌نیا 5 لاپه‌ڕه بوه،ئه‌و دوای ده‌رچونی ژماره‌یه‌کی بڵاوکراوه‌که ناردویه‌تی، بێجگه‌له‌وه‌ی فازل مانگی 10 باسه‌که‌ی ته‌واو کردوه، یانی فازل ویستویه‌تی زیاتر له 15 لاپه‌ڕه‌ی جنێو‌و بوختان له 3 لاپه‌ڕه‌دا جێبکه‌ینه‌وه.ئه‌مه زۆر نامه‌نتقیه و بیانویه‌کی پوچه فازل به ئیمه‌ی ده‌گرێ،
به‌ڵام بۆ کۆنفراس ده‌عوه‌تکرابوو وه ئه‌وکات وتی که له‌وانه‌یه‌خۆیبێت و چه‌نکه‌سێکیش له گه‌ڵ خۆیبێنێ،تا 2 ڕۆژ پێشکۆنفرانس به‌ڵێنی دابوو که بێته کۆنفرانسه‌وه به‌ڵام به داخه‌وه نه‌هات.که چی ئێستا جورئه‌ت ئه‌کات بڵێ ڕێگه‌یانپێمنه‌داوه به‌شداری کۆنفرانس بکه‌م.تێنه‌گه‌ستم چۆن ڕێگه به خۆی ده‌دات بگاته ئه‌م ئاسته نزمه!!!
ـــ فازل هه‌ندێ بوختانی کردوه ده‌بێ بیسه‌لمێنێ بۆ ئێمه‌و بۆ خوێنه‌ر و بۆ په‌نابه‌ران. من لێره‌وه داوای لێده‌که‌م قسه‌کانی به دۆکومینت ئیسپات کات،هه‌ر دۆکومێنتێکی له به‌رده‌ستایه بێ‌ترس سڵه‌مینه‌وه و به‌و په‌ڕی ئازادی و جورئه‌ته‌وه بڵاویکاته‌وه، ئه‌گه‌ر نا، که‌واته بوختان و ناوزڕاندنه و که‌س ناتوانێ قه‌بوڵیکات.
هه‌ڵبه‌ت فیدراسیۆنیش وه‌ک هه‌ر لایه‌ن و ڕێکخراوێکیتر له دونیایا بێ که‌موکوڕی نه‌بوه‌و نیه.زۆر ڕه‌خنه هه‌یه ده‌کرێ جدیبن و کاریگه‌ری خۆیان هه‌بێ،به‌ڵام جنێو جدی نابێ،جنێو نابێته مایه‌ی گفتوگۆ، تۆمه‌ت و سوکایه‌تی مانایه‌ک ناده‌ن و بازاڕی له‌سه‌ر گه‌رم ناکرێ .ئێمه هه‌میشه ره‌خنه‌مان له خۆمان گرتوه‌و نه‌مانشاردۆته‌وه و نه‌شترساوین له ڕه‌خنه‌گرتن، به‌ڵام هه‌رگیز تۆمه‌تبارکردنمان به ناحه‌ق قه‌بوڵ ناکه‌ین. به داخه‌وه تا ئێستا‌و له ده‌هه‌ی پێشودا که ئێمه کاری تیادا ده‌که‌ین هیچ ڕێکخراوێکیترمان نه‌بینیوه‌و نیشه.ئه‌مه بوختان نیه، ئه‌مه پاوانکردن نیه، ئاخر 10 ساڵه نه‌مانبینی ڕێکخراوێک هه‌بێ و به ناوی په‌نابه‌رو به‌رگری له په‌نابه‌ر کارێک بکا بۆ په‌نابه‌ر، ته‌نیا جارێکیش خۆپیشاندانێک، مانگرتنیک، کۆبونه‌وه‌یه‌ک، به‌یاننامه‌یه‌ک، له لایه‌ن هیچ لایه‌نو ڕێکخراوێکه‌وه نه‌کراوه، ئه‌گه‌ر هه‌یه بافازل عوسمان بفه‌رمێ و ناویانبێنێ ،به‌ڵام ئیمه دژی کاری هاوبه‌ش نه‌بوین، هه‌ر چه‌ن مانگ له‌مه‌وپێش یادی هه‌ڵه‌بجه‌مان له گه‌ڵ چاک و حزبی شوعیداکرد،له گه‌ڵ ڕێکخراوه په‌نابه‌ریه‌کان کۆمیته‌ی هاوبه‌شمان دروستکردوه،ئه‌گه‌ر فازل ده‌یه‌وێ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا کاربکه‌ین ئه‌وا ئیمه نین و با خۆیبڕوا کاریان له گه‌ڵدا بکا، ڕووی ڕه‌شی ئه‌وان به فازل سپیناکرێ لای په‌نابه‌ران. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوی په‌نابه‌ری عێراقی یان کوردستانی نیه‌و دروست نه‌بوه تاوانی ئێمه‌یه؟
ــبه‌ڵام گریمان ئه‌م قسانه‌ی فازل ڕاسته، فیدراسیۆن ئه‌م شه‌یتانه‌یه که باسی ده‌کا، ئه‌ی ده‌ره‌وه‌ی فیدراسیۆن چی؟خۆ هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران زۆرزیاتر له جاران خراپتر بوه، بۆ ئه‌م براده‌ره سه‌ریکردوه به ناو ژیانی خۆ‌یا؟ مه‌گه‌ر ناڵێت ڕێکخراوی‌تر دیفاع له په‌نابه‌ران ده‌که‌ن؟بۆ کارێک له گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه وه‌همیانه‌ی خۆیداناکا؟ بۆ مه‌گه‌ر که‌س ده‌ستی گرتوه؟ بۆ مه‌گه‌ر کێشه‌ی په‌نابه‌ر خراپتر نه‌بوه؟ بۆ مه‌گه‌ر په‌نابه‌ر نه‌ماوه؟ بۆ مه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت سیاسه‌تی گۆڕیوه؟ ده‌ستی به په‌نابه‌ر ناگا؟ هاواری په‌نابه‌ر ناگاته گوێی ئه‌و و هه‌موو دونیا؟ بۆ ئه‌م به‌رگریکاره‌ی مافی په‌نابه‌ر نوزه‌ی لێوه نایه؟ بۆ ؟ بۆ مه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک جنێو‌و بوختان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان ویژدانی خۆی ئارامکاته‌وه‌و باوه‌ڕ به په‌نابه‌ر بێنێ که ئه‌مه هۆکاری کارنه‌کردن و بێئاگایی ئه‌وه له په‌نابه‌رو له دونیا؟ حه‌یف ……
ـــ ئه‌م نوسینه په‌رشوبڵاوه‌و له زۆر شوێنی‌دا په‌یوه‌ندیان به یه‌که‌وه نامێنێ و ڕسته‌کان مانای خۆیان ناده‌ن به ده‌سته‌وه و خوێنه‌ر ناتوانێ کۆیان کاته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له باری ڕێزمانیه‌وه زۆر لاوازه و تیکه‌ڵبوه.به گشتی فه‌زایه‌ک که فازل عوسمان ئه‌م بابه‌ته‌ی تیا نوسیوه، هه‌موو که‌س هه‌ستی پێده‌کا که ئێجگار ته‌نگه‌نه‌فه‌س و شپرزه و ڕقاویه،یانی ئه‌وه‌نده‌ی که هه‌وڵی خاڵی کردنه‌وه و خۆخواردنه‌وه‌ی خۆیداوه ،هه‌وڵی نه‌داوه پایه‌ی ڕه‌خنه و ڕایخۆی به ده‌سته‌وه بدا.کارێکی نه‌کردوه تاکه‌سێک بتوانێ خۆی وته‌نی (به‌شداری گفتوگۆکه‌ی فازل بکا). دوای ئه‌م قسانه دێمه سه‌ر وه‌ڵامی فازل و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌کان بۆ خوێنه‌ر…..
درێژه‌ی هه‌یه