خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌ب 2008
خه‌ڵاتی نۆبڵ
له بواری ئه‌ده‌ب2008
نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی ژان[جان] ماری گۆستاڤ لۆ کلیزیو
ئه‌مڕۆکه کاتژمێر یه‌کی پاشنیوه‌ڕۆ ، سکرتێری ئه‌کادیمیای سوێد ناوی نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی [ج.م.گ. لۆ کلیزیو]ی بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ ئه‌ده‌بی ساڵی 2008 ئاشکرا کرد . لۆ کلیزیو ده‌بیته چوارده‌مین نووسه‌ری فه‌ره‌نسایی که خه‌ڵاتی نۆبڵیان له بواری ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه .
ساڵی 1901 یه‌که‌م نووسه‌ر که خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت فه‌ره‌نسی بوو.
لۆ کلیزیو له شاری نیس ی فه‌ڕه‌نسا له{ 13/4/1940} له دایک بووه و پاشان ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان بووه که چوونه نێجیریا . له دانیشگای [پهرپینیا] له خوارووی فه‌ره‌نسا ساڵی 1983 پله‌ی دکتۆری له مێژووی مه‌کسیکۆ وه‌رگرت . له گه‌لێک شوێن خه‌ریکی وانه گووتنه‌وه بووه و گه‌لێک شوێن گه‌ڕاوه . به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌ب وه‌ربگرێت ، خه‌ڵاتی نووسه‌ری سوێدی به‌ناوبانگ[ستیگ داگه‌رمان 5/10/1923 ــ 5/11/1954]ی پێشکه‌ش کراوه و ماوه‌یه‌کی تر دێته سوێد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته . نووسه‌ری کوردی تورکی نووس [یه‌شار که‌مال 1923] ساڵی 1997 ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت و نووسه‌ری ئێرانی [ئه‌حمه‌د شاملۆ 12/12/1925 ــ 24/7/2000] ساڵی 1999 ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێشکه‌ش کرا.
لۆ کلیزیو یه‌که‌م ڕۆمانی له ته‌مه‌نی [23] بیست وسێ ساڵی دا نووسی به ناوی [لۆ پروسیس ڤیربال] به سویدی کراوه به [راپۆرت ده‌رباره‌ی ئاده‌م] واته ڕاپۆڕت یا لێکۆڵه‌ر به عاره‌بی کراوه به [ المحچر] . به‌و ڕۆمانه ناوبانگی ده‌رکرد و خه‌ڵاتیش کرا . پاشان کۆمه‌لێک نووسین و رۆمانی خسته به‌رده‌ستی خوێنده‌واران بۆ نموونه ، ساڵی 1967 رۆمانی [تێرا ئاماتا] و ساڵی 1970 رۆمانی [شه‌ڕ] و ساڵی 1980 رۆمانی [بیابان] و ساڵی 2004 رۆمانی [ئه‌فریقا] و [ماسی زێڕه‌که] و [سه‌فه‌رێکی دوورودرێژ] و [خه‌ونی مه‌کسیکی] …هتد گه‌لێک رۆمانی تری بڵاوکرده‌وه . به‌بێ وه‌ستان ده‌نووسێت . زۆرجاران چه‌ند کتاب یان چه‌ند نووسسین پێکه‌وه له‌یه‌ک کاتدا ده‌نووسێت . نووسینه‌کانی له مێشکی کۆده‌کاته‌وه و یه‌کسه‌ر ده‌یانخاته سه‌ر کاغه‌ز ، جاره‌کی تر پێیان داناچێتهوه و پاکنووسیان ناکات . ئه‌مڕۆکه یه‌کێک له رۆژنامه‌نووسه‌کان لێیان پرسی ئه‌و خه‌ڵاته نابێته هۆی ووشک کردنت له نووسیندا وه‌کو هه‌ندێک نووسه‌رانی پێشوو که بوونه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ ووشکیان کرد[له نووسین چوونه‌وه] . له وه‌ڵامدا لۆ کلیزیو گووتی وا خه‌ریکی رۆمانێکم ئێستاکه و ئه‌و خه‌ڵاته نابێته هۆی ده‌ست لێ به‌ردانم له‌و رۆمانه و له نووسیندا . پاشان پرسیاریان لێ کرد ئاخۆ چ له‌و پاره‌یه ده‌کات که خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ [10] ملیون کڕۆنی سوێدی یه. له وه‌ڵامدا گووتی قه‌رزارم ، هیچ تهنگوچهڵهمهیهکم نایه‌ته ڕێگا بۆ خه‌رج کردنی ئه‌و پاره‌یه .
رۆژی 10 دیسامبه‌ر له ستۆکهۆڵم ئه‌و [ده ملیون] کڕۆنهی پێشکه‌ش ده‌کرێت . له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی که خه‌ڵکی بیابانی مه‌غریبه و کچه‌که‌یان له [نیومه‌کسیکۆ] ده‌ژیت .باوکی ئینگلیزه و له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م چووینه دوورگه‌ی [موریشیوس]ی ئۆقیانووسی هیندی . لۆ کلیزیو ده‌ڵێت له یه‌ککاتدا هه‌موو کتابه‌کانم وه‌کو منداڵی خۆم خۆش ده‌وێت ، جار جاره ده‌یانخوێنمه‌وه یادگاریم له‌گه‌ڵیان هه‌یه و به‌شێکن له‌من . ج.م.گ.لۆ کلیزیو ده‌ڵێت : شاعیری فه‌ره‌نسی رامبۆ به شیعره‌کانی و ژیانی رۆژانه‌ی کاریگه‌ری یه‌کی زۆری له سه‌ر ژیانم داناوه . هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی باوه‌ڕبوونی به عیسا [مه‌سیح] ده‌ڵێت : له ئیمان دوورکه‌وتوومه‌ته‌وه ، له‌به‌ر هۆی بوونی عیسا نا ، به هۆی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی که بووه هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌م له ئایین .عیسا[مه‌سیح] ئیتر جێگای بیرکردنه‌وه و پێویستیم پێی نی یه .
ده‌رباره‌ی ئه‌و نووسه‌ره به زمانه‌کانی جۆراو جۆر گه‌لێک نووسین نووسراوه و خوێنده‌واری کورد ده‌توانێت له ئینته‌رنێت ده‌رباره‌ی بخوێنیته‌وه .
فـــههــد گـرده‌وانی9/10/2008ستۆکهۆڵم
J.M.G. Le Clézio
ناوی ئه‌و نووسه‌ره فه‌ره‌نسیانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌بی یان وه‌رگرتووه
René François
Armand Sully Prudhomme
رینه فرانسیس ئارمه‌ند سولی پرودۆم 16/3/1839 ـــ 7/9/1907 ساڵی 1901 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Frédéric Mistral
فردریک میسترال 8/9/1830 ــــ 25/3/1914 ساڵی 1904 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Romain Rolland
رۆمان ڕۆڵان 29/1/1866 ـــ 30/12/1944 ساڵی 1915 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Anatole France
ئه‌ناتۆڵ فڕانس 16/4/1844 ـــ 12/10/1924 ساڵی 1921 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Henri-Louis Bergson
هێنڕی بیرگسون 18/10/1859 ـــ 4/1/1941 ساڵی 1927 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .,
Roger Martin du Gard
روژی مارتین دوگارد 23/3/1881 ـــ 22/8/1958 ساڵی 1937 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
André Gide
ئه‌ندریه جید[ژید] 22/11/1859 ـــ 19/2/1951 ساڵی 1947 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
François Mauriac
فه‌ڕانسوا موریاک 11/10/1885 ـــ 1/9/1970 ساڵی 1952 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Albert Camus
ئه‌لبێر کامۆ 7/11/1913 ـــ 4/1/1960 ساڵی 1957 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Saint-John Perse
سان جون[ژون]پێرس 31/5/1887 ـــ 20/9/1975 ساڵی 1960 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Jean-Paul Sartre
جان[ژان]پۆڵ سارته‌ر 21/6/1905 ـــ 15/4/1980 ساڵی 1964 خه‌ڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش کرا به‌ڵام وه‌رینه‌گرت .
Claude Eugène Henri Simon
کلۆد سیمۆن 10/10/1913 ـــ 6/7/2005 ساڵی 1985 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Gao Xingjian
گا‌و[جا‌و]کسینجیان[کسینغجیان] له‌ساڵی 1997 ناسنامه‌ی فه‌ره‌نسی وه‌رگرت . بۆخۆی له چین له 4/1/1940 له دایک بووه ساڵی 2000 خه‌ڵاتی وه‌رگرت .
Jean-Marie Gustave Le Clézio
جان[ژان]ماری گۆستاڤ لۆ کلیزیو 13/4/1940 له رۆژی 10/12/ 2008 خه‌ڵاته‌که وه‌رده‌گرێت .
جگه له نووسه‌ری فه‌ره‌نسی لۆ کلیزیو گه‌لێک نووسه‌ری تر هه‌ڵبژێردرابوون بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له ئه‌ده‌ب وه‌کو نووسه‌ران ئه‌دۆنیس … ژون لۆ کارێ … چیس نوتیبووم … فلیپ روپ … تۆماس ترانسترۆمه‌ر … کلاودیو ماگریس … بای دا‌و … سه‌لمان روشدی … دان دیلیون … بۆب دیلان .
Adonis, John Le Carré, Cees Nooteboom, Philip Roth, Tomas Tranströmer, Claudio Magris, Bei Dao, Salman Rushdie, Dan DeLillo . Bob Dylan.