
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵانه‌وه
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵانه‌وه
ده‌بێت گۆپکی مه‌مکی ههرکانیاوێک،ئامێزی ده‌ریای نووری هه‌ر هه‌ڵاتنێکی خۆر، چرۆی خهملیوی هه‌ر به‌هارێک و ئاوه‌نگی به‌ربه‌یانی ده‌ستپێکی هه‌ر به‌یانێک ڕێگایێکی ئهستێرهچندراو بێت به‌ره‌و ئاسو…
فێر بووم به‌خشه‌نده بم،فێر بووم له گه‌ڵ ئه‌م ووشه‌یه گه‌وره ببم و له ناو قامووسی لاپه‌ڕه ژاکاوه‌کانی تاراوگه‌ی ژیان بینه‌خشێنم و له ناخه‌وه هه‌ڵیگرم،په‌روه‌رده‌ی که‌م، به‌ڵام گوڵم هیچ کاتێک ناتوانم به‌رانبه‌ر به ئه‌وانه‌ی که ڕوخساری ناسکی ژیانی تۆ ده‌ڕوشێنن به‌خشه‌نده بم،ناتوانم به‌خشه‌نده بم به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که شیرین‌ترین ساڵه‌کانی ژیانی تۆ تاڵان ده‌که‌ن و ده‌یفه‌وتێنن!!!!!
هه‌ر له‌م کاته‌دا که ئێمه باس له ڕۆژی جیهانی منداڵان ده‌که‌ین و به منداڵانی دونیا به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی ده‌ڵێین به گویره‌ی ئاماری ڕه‌سمی نێونه‌ته‌وه‌یی 100 میلیون منداڵی کار و سه‌ر شه‌قام له دونیادا ده‌ژین.ته‌نها له هند 20 میلیون منداڵی سه‌ر جاده هه‌یه، له برزیل7 میلیون منداڵ له سه‌ر جاده‌ن،له پاکستان زۆرتر له 15 میلیون منداڵی ژێر چوارده ساڵ هه‌ن که کار ده‌که‌ن، له مکزیک 10 میلیون منداڵ منداڵی کارن و له‌م ژوماره‌یه 250000 هه‌زار نه‌فه‌ریان شوینی ژیانیان سه‌ر شه‌قامه‌کانه،له ئێران به گوێره‌ی ئاماری ڕه‌سمی مانگانه100 تا150 منداڵی سه‌ر شه‌قام به هۆی جوراوجور ده‌مرن و…هه‌شتا له سه‌دی منداڵانی سه‌ر شه‌قام و منداڵانی سه‌ر جاده ساڵانه ده‌که‌ونه به‌ر ته‌وژمی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی جنسی و که‌ره‌سه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی بازاڕی سکس و سه‌رمایه و زۆر که‌م له‌م منداڵانه شانسی داهاتووێکی نرماڵ و ژیانێکی ئاساییان هه‌یه!!!!؟؟؟؟؟؟
پێشکه‌ش به منداڵانی وڵاته‌کمان:
نا به مانای نایه!!!!!
هه‌ر کیژێک شێوازێکی تایبه‌ت به خوی بۆ ده‌ر برینی ناره‌زایه‌تی و وتنی وشه‌ی نا هه‌یه!!!
پێت ئاسایی نه‌بێت کاتێک که میرمنداڵان و پیاوان له گه‌ڵ منداڵه کچه‌کان قسه‌ی قۆڕ و سوک ده‌که‌ن،یا هه‌ول ئه‌ده‌ن ده‌ست له گیانیان بده‌ن .تۆ ئیزنت هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی که هه‌ست به په‌شیمانی بکه‌یت به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره کوڕ و پیاوانه توڕه‌یی خۆت ده‌ر ببڕیت ،جنێویان پێ بده‌یت و به‌و شێوازه له خۆت پارێزگاری بکه‌یت و پێ‌ناخۆش بوونی و نا کوتنی خۆت ئاشکرا به شێوازی خۆت ده‌ر ببڕیت.
*****
زۆر بۆ خۆت مه‌هێنه ئه‌و کاتانه‌ی که کاری ناڕه‌وات به‌رانبه‌ر ده‌کرێت و قسه‌ی سوک و ناشیرینت پێ ده‌کوتریت ئاسایی له گه‌ڵ ئه‌م شتانه‌دا ڕووبه‌ڕوو ببیته‌وه،پێویست ناکات توڕه بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆت له‌و شتانه‌ی که له ده‌ور و به‌رت ڕوو ئه‌دات وهشاریت.ئه‌وه کرینگه که تۆ بزانیت چۆن ده‌بێ له خۆت به‌رانگاری بکه‌یت .له وانه‌یه زۆر جار سه‌رت لێ بشێوێ و نه‌زانی چیت به دڵه و چیت ده‌وێت ،به‌ڵام پێم وابێت پێ‌زانین به وه‌ی که چیت پێ خۆش نیه ساکارتر بێت ،بۆیه له‌و جێگایه‌ی که هه‌ست ده‌که‌ی شتێکت به دڵ نیه،یا کارێکی ناڕه‌وات به‌رانبه‌ر ده‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی گومان له خۆت بکه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕه و به ده‌نگی گه‌وره ناڕه‌زایه‌تی خۆت ده‌ر ببڕه.
*****
که‌م نین پیاوانێک، یا میرمنداڵانی گه‌وره‌تر له تۆ که له وانه‌یه هه‌وڵ بده‌ن سه‌رت لێ بشێوێنن و وا پیشان ئه‌ده‌ن که به ڕێکه‌وت ده‌ستیان لێت دراوه، یا که‌سانێک که وینه‌ی ڕووت و ناشیرینت پێ نیشان ئه‌ده‌ن و
ده‌شڵێن که ئه‌م شتانه ئاسایین.ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌وه کرد که یه‌کێک ده‌یهه‌وێت سنووره‌کانت بشکێنی تۆ ده‌بی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆت ده‌ر ببڕی و بڵه‌یت نا!!!تۆ ده‌بی له خۆت پارێزگاری بکه‌یت و پێوست ناکات به شه‌رم و حیا له گه‌ڵ ئه‌و جۆره که‌سانه ڕووبه‌ڕوو بیته‌وه،پێوست ناکات که حورمه‌ت له‌و که‌سانه‌ی بگریت که بێ حورمه‌تیت پێ ده‌که‌ن.ده‌توانی بۆ پاراستنی خۆت جنیو به‌و که‌سانه بده‌یت بقیژێنیت، هاوار بکه‌یت و تفیان لێ بکه‌یت و له ده‌ستیان ڕا بکه‌یت.
*****
ئه‌گه‌ر کاتێک هه‌ستت به‌وه کرد که شتێکت پێ سه‌یره و هه‌ڵس که‌وتێک که به‌رانبه‌رت ده‌کرێت ئاسایی نیه ،ئه‌و شته به هه‌ند وه‌ر بگره و جوان بیری لێ وه‌که که جۆن ده‌توانی به باشترین شێوه له گه‌ڵ ئه‌و شته‌دا ڕووبه‌ڕوو ببیته‌وه.ئه‌گه‌ر تۆ زوو هه‌ڵوێست بگریت شانسی باشترت هه‌یه بۆ ڕزگار بوون له‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی که له کاته‌دا تیایدای ،هه‌وڵ بده هه‌ل بۆ به‌رانبه‌ره‌که‌ت نهخوڵقێنی تا ئه‌و کاره‌ی که ده‌یهه‌وێ له گه‌ڵتا بکات.
*****
میهره‌بان بوون و ئه‌هوه‌ند هه‌ڵس و که‌وت کردن ڕواڵه‌تێکی زۆر جوانی ژیانه.تۆ ده‌توانی خۆت بریار بده‌ی له گه‌ڵ کێدا میهربان بێت و هیچ كآتێک ئیزن مه‌ده که له‌م میهره‌بان بوون و نرم و نیان بوونه ئیستئفادهی ناڕه‌وا بکرێت. پێت ئاسایی نه‌بێت کاتێک که‌سێک ده‌یهه‌وێ کارێکت پێ بکات که به عه‌قڵ و هه‌ست ده‌زانی که نابی بیکه‌یت و ناتهه‌وێ بیکه‌یت و هه‌روه‌ها ده‌زانی که ئه‌و شته بۆ ته‌مه‌نی تۆ نیه،ڕێگه مه‌ده که هیچ كه‌سێک هه‌ڵس و که‌وتی نائاساییت له گه‌ڵ بکات.
*****
ڵه چوارچێوهییکی ئاسایی بنه‌ماڵه‌دا دایک و باوک باشترین که‌سانێکن که ده‌توانی یارمه‌تیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانت لێ وه‌ر بگریت .ئه‌گه‌ر پێوه‌ندیه‌کان له بنه‌ماڵه‌ی تۆشدا وا قایم و نزیکه هه‌وڵ بده له ئه‌وان یارمه‌تی وه‌ر بگریت و ڕاستیه‌کان لای ئه‌وان باس بکه.
*****
هیچ که‌سێک ئیزنی نیه به قسه‌ی ناخۆش به ترساندن و هه‌لپه‌ره‌ستی یا لێدان ژیان له تۆ ناخۆش بکات و باشترین ڕۆژانی ده‌ورانی شیرینی منداڵیت لێ به تاڵان به‌رێت.
*****
ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ستی ناسکی تۆی بریندار کرد یا نهێنیکی بۆ تۆ گێڕاوه که ئازارت ئه‌دات، تۆ ده‌توانی ئه‌و شته لای یه‌کێک که بڕوات پیی هه‌یه وهگێڕیت.پێوست ناکات له‌م کاته‌دا هه‌ست به گوناح بکه‌یت و پێت وا بێت کارێکی خراپت کردووه،کاتێ که شتێک له ناخه‌وه ئازارت ئه‌دات ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و ئازاره نه‌که‌یت و وه‌کو نه‌هێنی لای خۆت ڕای گری بێگومان له جێیکدا ده‌ته‌قێته‌وه و به شێوازێکی ناشیرین خۆی پیشان ئه‌دات و ئه‌م شته نه ته‌نیا به تۆ به‌ڵکو به هاوڕیهکهشت هیچ کۆمهکیک ناکات.
*****
ئه‌گه‌ر که‌سێک شتێکی به دیاری دایتێ،ده‌توانی وه‌ری بگریت،به‌لام هیچ کاتێک ئیزن مه‌ده که به‌رانبه‌ره‌که‌ت بۆ ئه‌و دیاریه‌ی که داویه‌تی داوای شتێکت لی بکات له تۆ وه‌کو ئامرازێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی که‌ڵک وه‌ر بگرێت .ئه‌گه‌ر یه‌کێک به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که ئیستیفادهییک له تۆ به‌ریت یا بۆ مه‌به‌ستێک به کارت بهێنی دیاری بدات به تۆ ئه‌و کاره ههلپهرهستیه وتۆ نابێت وه‌ک شتیکی ئاسایی چاوی لێ بکه‌یت،بۆت هه‌یه دیاریه‌که‌ی بده‌یته‌وه و به توندی پێی بڵه‌یت وازم ڵی بهێنه.
*****
جاری وایه له‌وانه‌یه که‌س یا که‌سانێک هه‌وڵ بده‌ن به ته‌له‌فون تۆ ته‌حریک بکه‌ن و بیانهه‌وی بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌کانیان له تۆ که‌ڵک وه‌ر بگرن.باشترین هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه که تۆ گوشی ته‌له‌فونه‌که دابخه‌یت و پێوه‌ندیه‌که بپچڕی.
*****
كآتیك كه هه‌ست به مه‌ترسی ده‌که‌یت باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه که زوو هه‌ڵوێست بگریت وبڕوات به خۆت هه‌بێ وئیزن نه‌ده‌یت ئیستیفاده‌ی ناڕه‌وات لێ بکرێت و به ده‌نگی گه‌وره هاوار بکه‌یت که‌سانیتر تێ بگه‌یێنی و له سه‌ر ویستی خۆت پێ دا بگریت واز نه‌هێنیت و به‌رده‌وام بڵه‌یت نا ئه‌من نامهه‌وێت .باشترین پارێزگاری تێگه‌یاندنی ئه‌م و ئه‌و و هاوار کردنه.
*****
زۆر جار به‌رانگار بوونه‌وه و پارێزگاری به ته‌نیایی کارێکی دژوار و ئه‌سته‌مه و ده‌بێ بیر وه‌که‌یت که له کێ ده‌توانی یارمه‌تی وه‌ر بگریت دایکت، باوکت یا یه‌کێکیتر له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ت،یا یه‌کێک له خزمه‌کانتان، دراوسێکه‌تان یا مامۆستاکه‌ت… ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ت دۆزیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ترس یا گوناح بکه‌یت ڕووداوهکانیانی بۆ وه‌گێڕه.پێوسته که هه‌موو کات ئه‌وه بزانی که ئه‌گه‌ر ئیسیفادهی ناڕهواشت لێ کرابێت ئه‌تۆ نیت ئه‌و که‌سه‌ی که تاوانباره به‌ڵکو هه‌میشه ده‌ستدرێژکه‌ره‌که تاوانباره ،ده‌بێ بزانی ئه‌وه که هه‌ستی ناسک ومنداڵانه‌ی تۆی ڕوشاندووه و دونیای منداڵی تۆی شڵێژاندوه.
*****
ئه‌تۆ پێوستهت به که‌سانیک هه‌یه که له باری ده‌رونی و ڕۆحیه‌وه یارمه‌تیت بده‌ن له‌م کاتانه‌دا پێوسته به یارمه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی که بڕوات پیی هه‌یه له گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی ڕێنوێنی و زانیاری دان پێوه‌ندی بگریت و به‌ڵکو به یارمه‌تی ئه‌وان بتوانیت بێیته‌وه بار و دۆخێکی ئاسایی و به سه‌ر ئه‌و ڕووداو و کاره‌ساتانه‌ی که به سرت هاتووه زاڵ بیت و خۆت وه‌دۆزی.
هیچ مرۆڤێک ئیزنی نیه باشترین ساڵه‌کانی ژیانی تۆ،ده‌ورانی شیرینی منداڵیت لێ به تاڵان به‌رێت.هیچ مرۆڤێک ئیزنی نیه!!!!!
Zartbitter Köln 1999
Nein ist Nein. Selbstbehauptungstipps für Mädchen
Idee und Redaktion:Ursula Enders
Illustration: Dorothee Wolters, Köln
Mit freundlicher Unterstützung von SONY
Zartbitter ist eine Kontakt- und Informationsstelle gegen sexuellen
Missbrauch an Mädchen und Jungen.
Weitere Informationen auch unter: www.Zartbitter.de
Sachsenrig2-4, 50677
Gefördert vom: Ministerium für Frauen, Jugend, Familie
Und Gesundheit.
وه‌رگێران لە ڵایان سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن-ئا‌ڵمانیا
10.08.2008
centerijnan@ymail.com