
مادده‌ی(24) بۆ كورد ده‌سكه‌وته یان له ده‌ستدان …!
مادده‌ی(24) بۆ كورد ده‌سكه‌وته یان له ده‌ستدان …!
جه‌وهه‌ر نامیق سالم
4/10/2008
پاش په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده (24)ی ئه‌و یاسایه كه له‌رۆژی 22ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵدا په‌سند كرابوو ، بووه هۆی ناڕه‌زایی شه‌قامی كوردستانی و،( پاشتر ره‌تكردنه‌وه‌ی یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆماروه) ، كه خودی ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌ش بوه لایه‌كی دیكه‌ی مشتومڕو هه‌ڵچوون و داچونى نێوان كوتله جیاجیاكانی ئه‌نجوومه‌ن و، زه‌مینه‌ى خۆشكرد بۆ په‌نابردن بۆ (یۆنامی) وده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی زه‌ق ورون .
ئه‌م یاسایه و رێك مادده‌ی(24)ی په‌راوێزكردنی كێشه‌ی كورده و مرداركردنه‌وه‌ی مادده‌ی(140) ی سه‌قه‌ته‌و، بریاری یاسایی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداو، ویستی ئیداره‌ی بوشی ( هاوپه‌یمان) ه و، ره‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان، بۆ وه‌لادانی كه‌ركوك له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌كو هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه رۆژی 22/7/2008 ، ئه‌نجوومونی نوێنه‌رانی كۆماری العراق ، به زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاوقه‌زا وناحیه‌كانی عێراقیان په‌سند كرد. هاوپه‌یمانی كوردستانی له سه‌ر شێوه‌ی ده‌نگدان له سه‌ر مادده‌ی (24) ی یاساكه نه‌ك (ناوه‌رۆكی) ، له و دانیشتنه كشایه‌وه‌و، ئه‌مه‌ش له واقیعدا هه‌نگاوێكی سه‌یر وسه‌مه‌ره بوو به تایبه تی پاش ئه‌وه‌ی:
1. هاوپه‌یمانی كوردستانی رازی بوون، ئه‌و پڕۆژه یاسایه، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران قه‌بووڵبكرێت وبدرێته لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانی بۆ تاو‌و توێ كردن و باس و گڵاله وئاماده كردنی بۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌ن . مه‌علومیشه هه‌ر له سه‌رۆ‌كایه‌تیه‌وه تاكوو لیژنه‌كان ، هاوپه‌یمانی كوردستانی نوێنه‌رایه‌تی خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها پێش دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی 22/7 پڕۆژه‌كه دابه‌ش كرابوو به سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ندا .
2. هاوپه‌یمانی كوردستانی رازی بوون پڕۆژه یاساكه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی 22/7 و، ده‌یانزانی مادده‌ی (24) ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه چۆن داڕێژراوه‌و و كیێی له پشته ومه‌به‌ست چیه .
3. هاوپه‌یمانی كوردستانی رازی بوون له‌سه‌رمووناقه‌شه و ده‌نگدان له سه‌ر مادده‌ی (1) تاكو مادده‌ی (23)ی ئه‌و یاسایه.
4. كه هاتنه سه‌ر مادده‌ی (24) ، پێشنیاز كرا ده‌نگدان له سه‌ر مادده‌كه به نهێنی بێت ، مشتوومڕ له نێوان هه‌ندێ له ئه‌ندامانی سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و ئه‌وانی تر ده‌ستیپێكرد. كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومون( د . محمود المشهدانی) داوای رای فراكسیونی هاوپه‌یمانی كوردستانی كرد سه‌باره‌ت به شێوه‌ی ده‌نگدان: ئایا به نهێنی بێت یان به ئاشكرا، سه‌ڕۆكی فراكسیونی هاوپه‌یمانی كوردستان ی( د . فۆاد معێوم ) داوایكرد بخرێته ده‌نگدانه‌وه ، ئه‌وه بوو خرایه ده‌نگدانه‌وه و، ئه‌نجامی ده‌نگدان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگیاندا كه ده‌بێت ده‌نگدان له سه‌ر مادده‌ی (24) به نهێنی بێت . دوای ئه‌وه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌و دانیشتنه كشایه‌وه .
هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی وسه‌رهه‌ڵدانی گرفتی مادده (24) و په‌سند كردنی یاساكه له واقیعدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه خودی ئه‌و پڕۆژه یاسایه گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وهه‌نگاوه‌كانی پاش ئه‌وه وله هه‌مووشی خراپتر ، پێشنیاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بوو ، سه‌باره‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر شێوه‌ی دانگدان له سه‌ر خودی ئه‌و مادده‌یه.
كاتی خۆی له وتارێكماندا له رۆژنامه‌ی ( رۆژنامه) به ته‌فێیل باسی ئه‌م لایه‌نه‌مان كرد .
http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=653&AuthorID=137
مادده‌ی (24) ی یاسای هه‌ڵبژارنی پارێزگاكان، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ لایه‌نه‌كانی غه‌یره كوردی پڕۆسه‌ی سیاسی ( العراق ) و،بوه مایه‌ی یه‌كگردنه‌وه‌و درووست بوونی گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه كه دواتر به هێزی ( 22/ ته‌مووز) " پێناسه كران، بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵویستیان له مه‌ڕ په‌كخستنی مادده140 ودژایه‌تی كێشه‌ی كورد ودوور نییه بۆ چه‌ند پرسی ئیستراتیجی دیكه‌ش له ئاینده و، شۆكێكی به هێز بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان و زه‌نگی خه‌ته‌ر بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی هه‌رێم وسه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا، چ سه‌باره‌ت به ئیدای نوێنه‌رانی له به غدا وده‌زگاو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خودی هه‌رێمی كوردستان و نیازی هاوپه‌یمانیان و، هاتنه‌دی راست و درووست خویندنه‌وه‌و راو‌و بۆچوون ومه‌زه‌نده‌كانی ئه‌و ( لایه‌ن و كه‌سایه‌تی سیاسی رۆشنبیری وغه‌م خۆری پرسی كورد له ناوه‌و له ده‌روه‌ی وڵات ، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای قۆناخی رزگاری وداگیركردنی العراق و له دایك بوونی مادده( 58) وپاشتر (140) شان به شانی كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم) ، به راشكاوی به دیتن و به نووسین، خویندنه‌وه و دیدو بۆچوونی تایبه‌تی خۆیان خسته روو ..
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌دا ، جاری یه‌كه‌م و دووهه‌م نییه، ناوه‌ندی به‌غدا به ته‌حدید له هه‌وڵی ته‌حجیم كردن وپه‌راوێزكردنی پرس ورۆلی كورد سه‌رده‌كه‌وێت و، كۆڵی خۆی ده‌كات و، به پێچه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان ونوینه‌رانیان له به‌غدا كه تاكو ئێستایش زۆریان سه‌رقاڵی كێشه وشتی بچووكن و سوورن له سه‌ر جه‌خت كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه :
• كێشه‌ی كورد له ( العراق) چاره سه‌ركاوه…
• كورد شه‌ریكه له ده‌سه‌ڵات…
• هیچ كێشه‌یه‌ك له( العراق) ی ( هیواو ئاشتی ) بێ كورد چاره سه‌ر ناكرێت …
• كورد له نێو پێكهاته‌كانی عێراقدا (جۆكه‌ر) ه و، ریككه‌وتنامه‌ی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی وچوار قۆڵی هه‌یه له گه‌ڵیاندا و، هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا ……هتد ، كه چی له غه‌یری (قۆڵبڕین) كورد له لایه‌ن پێكهاته ( دۆسته‌كانیه‌وه) و، به‌كارهێنانی پرسی كورد له لایه‌ن ئه‌مریكای ( هاوپه‌یمان) ، وه‌كو كارتی گه‌مه وفشار، چی تری لێبه‌دی ناكرێت و، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ( گه‌شبیینیه) وئه‌و (ئیفراگ و ته‌فریگ)ه ئه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی( دۆست ) وهاوپه‌یمانی كوردی لێكه‌وته‌وه‌و، نه‌رمی وسازش و بێ ئاگایی وغه‌م ساردی لایه‌نی فه‌رمی كوردستانی، له خزمه‌تی ئه‌نجامدان وجێبه‌جێكردنی ئه‌جینده غه‌یره كورد شكایه‌وه .
رۆژی 24/9/ 2008 و، به ئاماده بوونی ستیڤان دیمستۆرا نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كۆماری ( العراق) ، دوای مشتوومڕێكی دوور دڕێژ و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و سه‌راوود ه‌راو وفشاروكشانه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن نێو ئه‌نجوومون ، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی(191) ، مادده‌ی (24) ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان هه‌موار كرا و یاساكه په‌سند كرا ، ئه‌و هه‌مواركردنه له واقیعدا ، وه‌ك ناوه‌ڕۆك گۆڕانێكی ئه‌وتۆی به سه‌ردا نه‌هاتووه و، داڕشتنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی وه‌هاكرایه‌وه كه نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ ویست وبه‌رژه‌وه‌ندی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی وكه‌ركوك وناوچه ته‌عریبكراوه‌كان به‌تایبه‌تی و، له ئاستی ئه‌و هه‌موو هاتووهاوار وبگره وبه‌رده‌ی كاربه‌ده‌ستانی كورد و دڵه‌ڕاوكه‌و شڵه‌ژاندنی شه‌قامی كوردستانی نه‌بوو ، به تایبه‌تی قوربانیه‌كانی رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری كه‌ركوكی داماوو، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ناته‌بایه له گه‌ڵ چه‌ند مادده وبرگه‌یه‌كی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی (العراق) ه ….
به‌راوردكردنی مادده‌ی(24)ی په‌سندكراوی دانیشتنه‌كه‌یی رۆژی 22/7 له گه‌ڵ هه‌مان مادده‌ی هه‌موارو په‌سند كراوی رۆژی 24/ 9 ده‌رده‌كه‌وێت كه :
1. به پێی برگه (1) ی هه‌ردوو مادده‌كه هه‌ڵبژاردنی پاریزگای كه‌ركوك دوا ده‌خرێت تا كۆتایی هاتنی كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له پێكهاته‌كانی پاڕێزگاكه پێك دێت و، و رێژه‌ی پێكهاته‌ی هه‌ر پێكهێنه‌رێك له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت و" بریاره‌كانی به‌توافق ده‌بێت ، له‌وه‌ی(22/7) به زۆرینه بوو . جگه له شێوه‌ی پێكهاتنی لیژنه‌كه ، ئه‌ركی ئه‌م لیژنه‌یه له واقیعدا په‌كخستنی كاروئه‌ركی لیژنه‌ی (140) وخودی ماده‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش دژی ده‌ستوور و برگه‌ی ( 22) به‌رنامه‌كه‌ی حكومه‌تی ( مالیكی) یه، كه بنه‌مای شه‌راكه‌تی لایه‌نی كوردستانی بوو له‌و حكومه‌ته . ئه‌ركی ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ر وه‌كو ته‌سبیت كراوه له مادده‌ی (24)ی هه‌مواركراو :
• میكانیزمی دابه‌شكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه، به سیاسی و ئیداری و ئه‌منی كه‌ركوك، به یه‌كسانی له نێوان پێكهاته سه‌ره‌كێه‌كاندا.
• ده‌ستنیشانكردنی زیاد‌ڕه‌وییه‌كان له‌سه‌ر موڵكه‌گشتی وتایبه‌تییه‌كان له‌پاڕێزگای كه‌ركوك پێش و دوای (9)ی نیسانی 2003 ، حكومه‌تی عێراق چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و زیادڕه‌ویانه زامن ده‌كات به‌میكانیزم و به پێی یاسا په‌یڕو كراوه‌كان له‌عێراقدا. واته قوتكردنه‌وی هه‌ندی تجاوزات پاش ساڵی 2003 به‌رامبه‌ر پڕۆسه‌ی ته‌عریب وگۆرینی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی شاره‌كه له مه‌یانی زیاتر له 70 ساڵ به گشتی و پاش ساڵی 1968 به‌ملاوه به تایبه‌تی …!
• پێداچوونه‌وه‌و وردبینیكردنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌و تۆماره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی دانیشتوانی كه‌ركوك له‌وانه تۆماری ده‌نگده‌ران و راسپارده ئیلزامیه‌كانی خۆی به‌ته‌وافوق پێشكه‌شی كۆمیساری باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌ركوك ده‌كات به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پێی گه‌یشتووه. بریاری ئه‌م لیژنه‌یه ( مولزه‌مه ) بۆ كومیساری باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و، قوت كردنه‌وه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ته‌هجیر وده‌ركراوه‌كانی شاره‌كه‌یه له پاش 2003 به‌رامبه‌ر به‌و گۆرینه دیموگرافیه‌ی كه به‌سه ر شاره‌كه‌دا هاتووه بۆ زیاتر له 70 ..!
• لیژنه‌كه له‌واده‌یه‌كدا كه له(31)ی ئاداری 2009 نه‌ترازێت، راپۆرتی پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی لیژنه‌كه ده‌كات و زامنیان ده‌كات. به كورتی لایه‌نی نه‌یارانی پڕۆسه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ دۆخی جارانی كۆنی وه‌كوو شارێك له شاره‌كانی كوردستان له رێگای ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردن.. هتد ، ئیفلیج و راگیرا.
هه‌ر هه‌موو ئه‌م كێشانه ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی (140) و ئه‌ركی لیژنه‌كه‌یه‌تی و، دوور نییه لایه‌نی كوردستانی پاساوی گه‌مارۆدان و په‌كخستنی لیژنه‌ی (140) وخودی ناوه‌رۆكی مادده‌ی(140) ، به دوا رسته‌ی برگه‌ی ( دووه‌م) ی مادده‌ی (24) ی هه‌مواركراو بداته‌وه كه ده‌ڵێت: (كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ هیچ مادده‌یه‌كی ده‌ستووری عێراق كه‌په‌یوه‌ندییان به‌كه‌ركوكه‌وه هه‌یه، ناكۆك نابێت. ) .
ئه‌م خوێندنه‌وهیه بۆ لایه‌نی كوردستانی درووسته و گوایه مه‌به‌ست مادده‌ی (140) ه ، وه‌لێ خوێندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌تایبه‌تی ( هێزی 22/7) ی ئه‌نجوومونی نوێنه‌ران وا نییه و، به پێچه‌وانه‌وه‌یه و، لایان وایه له پاش 31/12/2007 مادده‌ی(140) له كار كه‌وتووه قایل نابن به خوێندنه‌وه‌ی لایه‌نی كوردستانی وتاكو ئێستا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رنه‌كراوه . واته چه‌ند له لای كوردستانیه‌كان مادده (140) زیندوه‌و ده‌بێت وده‌بێت كاری پێ بكرێت ئه‌وه‌نده‌ش لای ئه‌و هێزانه له كار كه‌وتووه و، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش سوور بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت به هیچ جۆرێك ئاماژه به مادده‌ی (140) بكرێت و، ئه‌مه‌ش یه‌ك له كه‌مینه‌كانی ئه‌و هێزانه‌یه بۆ كاتی پێویست .
2. دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته ئیداری و ئه‌منی و پۆسته گشتیه‌كان له‌وانه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگار‌و جێگری پارێزگار له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌رێژه‌ی یه‌كسان. پێكهاته‌ی خاوه‌ن زۆرینه‌ش له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌رپشك ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌باڵاترین ئه‌م سێ پۆستانه (پارێزگار‌و جێگری پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا) . جیاوازی له نێوان ئه‌مه‌ی 24/9 و ئه‌وه‌ی 22/7 نییه له 22/7 رێژه‌ی (32%) بوو بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی ( كورد توركمان وعه‌ره‌ب و 4% بۆ برا كلدو ئاشوریه‌كان ) دانرابوو ، له 24/9 یه‌كسان . واته هه‌مان شت . سه‌رپشكردنی خاوه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌ن زۆر له ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه ناگۆڕێت به تایبه‌تی بریاره‌كانیان به ته‌وافق ده‌بێت .
3. له‌وه‌ی 22/7 ده‌بوو دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك بخرێته ده‌ستی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ده‌هێنرێن له‌جێگه‌ی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی ئێستا كه له پارێزگاكه‌ن له‌ماوه‌ی كاركردنی لیژنه پێكهێنراوه‌كه‌دا بۆ زامن كردنی ئازادی و پیشه‌یه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌ئكیدكردنه‌وه له چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی حیزبه سیسایه‌كان. له‌مه‌ی 24/9 ئه‌و دۆسیه ده‌درێت به هێزه جه‌كداره‌كانی پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگا به یه‌كسانی ، واته ژماره‌ی هێزه‌ئه‌منی وچه‌كداره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له عه‌ره‌ب وتوركمان كه به‌رهه‌ڵستكاری پڕۆسه‌ی ئاسایكردنه‌وه وبنبركردنی ته‌عریب وجێبه‌جێكردنی ماده 140 بوون و، له پشتی مادده‌ی (24)ی 22/7 ودارشتنی ناوه‌ڕۆكی هه‌مان مادده‌ی 24/9 ، زۆرترده‌بن له‌وه‌ی كورد . به پراكتیك چاره‌نووسی ئه‌منی وسه‌ربازی پارێزگا به ده‌ستی ئه‌وان ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ته‌واجدی هێزوسه‌ربازه‌كانی ناوه‌ند بكه‌ین كه هه‌ر له بناری حه‌مرین و مه‌نده‌لی و سه‌عده‌یه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په وئه‌وه‌ی كه‌له ( كه‌یوان) جێگر بوونه له گه‌ڵ هه‌ردوو ( مێخه‌كه‌ی جوحا) له خانه‌قین ( ئه‌ه‌وی له بانمیل و ئه‌وه‌ی له ئاوایی ره‌زا به‌گ نزیكی باوه پڵاوی ) ، به زه‌قی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت چۆن لایه‌نه‌كانی دیكه پڕۆژه‌ی خۆیان سه‌پاندوه به سه‌ر لایه‌نی كوردستانی .
4. سه‌باره‌ت به هاوكاری وپشتیوانی لیژنه‌ی كه‌ركوك : به هیچ شێوه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی العراق رازی نه‌بوون نه‌ك هه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بێت به‌لكو نابێت زاراوه‌ی ( حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) له ماده (24) ی یاساكه‌دا به هیچ جۆریك ته‌سبیت بكرێت. هه‌ندێ له به‌رپرسانی كورد ده‌ڵین له جێگای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زاراوه‌ی ( حكومه‌تی لوكاڵ) ته‌سبیت كراوا هه‌روه‌كو له ده‌قدا هاتووه: (حكومه‌تی لۆكاڵی و حكومه‌تی فیدرالی به‌یه‌كسانی و به‌هاوكاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌پێی ده‌ستوور هه‌موو پێداویستییه‌كان بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.) ، هه‌تاكو ئه‌گه‌ر قایل بین به ته‌فسیری فره‌گه‌شبینه‌كانی كورد كه ئێژن گوایه مه‌به‌ست له (حكومه‌تی لۆكاڵی) حكومه‌تی كه‌ركوك نییه به‌لكو حكومه‌تی (هه‌رێمی كورستانه ) له رووی پراكتیك وسروشت و ئامانجی هێزه‌كانی ركابه‌ری ناو كه‌ركوك و، ئه‌زموونی (6) ساڵ له پێكه‌وه ژیان وره‌وتی رووداوه‌كان و چاره‌نووسی مادده (58) و (140) ونیازی ناوه‌ندی به‌غدا له له‌شكركێشی و، خوێندنه‌وه‌یان بۆ پرنسیپی ( شه‌راكه‌ت) له ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵویست ونیازیان بۆناوچه ته‌عریبكراوه‌كان كه ناویان لێناوه (المناگق المتنازع علیها ) كه( به دیدی ئیمه و به پێی ئه‌و پێناسه ده‌بێت چه‌ند ناوه‌ند مافی بوون‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش لایه‌نی كوردستانی وهه‌رێم ، تاكو ئه‌و حه‌له‌ی ئه‌و كێشه‌یه حه‌سم ده‌كرێت) ، ئێژین له به‌رچاوگرتنی ئه‌و واقیعه تاڵه ، نه‌ده‌بوو زاراوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فرامووش بكرێت ، چونكه قه‌بوولكردنی ( حكومه‌تی لۆكاڵ) ،له جیاتی حكومه‌تی هه‌رێم ، ( هه‌رچه‌ند له‌و باوه‌ره‌دانیم مه‌به‌ستی موشه‌ریع له حكومه‌تی لۆكاڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت) ، خۆی له خوی‌دا ئیعترافێكی ناراسته‌وخۆیه به لاواز بوونی مه‌گله‌بی كوردستانیه‌تی كه‌ركوك .
له سه‌ره‌تای رزگاری عێراق وپاشان داگیركردنی ، سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان له غه‌یره نه‌رمی و سازش و ته‌نازولات بۆ ناوه‌ند و گیوێ رایه‌ڵی لیپرسراوانی ئیداره بوش ، هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی توند تۆڵ حه‌دی وحاسمی نیشان نه‌داوه. ئه‌گه‌ر هه‌وڵی وه‌هاش درابێت یان نیازی وه‌هاش ببایه‌ت ، ئه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پاشه‌كشه‌ی پێكراوه و، سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش پێیكهاته‌كانی غه‌یره كورد ، رازی نیین به خزمه‌ت وهاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، رازی نیین پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دیفاعیان لێ بكات وخودی ناوه‌ندیان به هێزبكات ونه‌ك هه‌ر به برابه‌شیش رازی نیین و ، ( شه‌راكه‌ت له ده‌سه‌ڵات به موشاره‌كه ته‌عریف بكه‌ن) به‌لكو راوێژیش به كورد ناكه‌ن ، كه چی لایه‌نی كوردستانی سووره له سه‌ر سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی پێكه‌وه ژیان و دیموكراتیه‌ت له عێراقی ( فیدراڵ) ی هیوا وئاشتی ..!
له مێژه‌وه وتومانه :
• له ده‌ستدانی فرسه‌تی (10/4/2003) بۆ رزگاركردنی كه‌ركوك و گشت بستێكی خاكی ته‌عریبكراوی كوردستانی باشوور ، هه‌ڵه‌یه‌كی میژووی بوو..
• راكردنی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ، وهه‌وڵدانی له مه‌ر به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ، له‌سه‌ر ئه‌ساسی ( هاوڵاتی عێراقی) نه‌ك وه‌كوو لایه‌نێكی كوردستانی و خاوه‌ن كێشه و جه‌ختكردن له چاره‌سه‌ركردنی له گه‌ڵ هێزی داگیر كه‌ر ی ئه‌مریكی ، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی بوو .
• به‌شداربوونی لایه‌نی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كاتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی هاوڵاتی عێراقی نه‌ك وه‌كو لایه‌نی خاوه‌ن كێشه ، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی بوو ..
• واژوكردنی یاسای ( پرۆسه‌ی سیاسی) له نێوان ( نوێنه‌ری داگیركه‌ری ئه‌مریكی بۆڵ بڕێمه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومونی ده‌سه‌ڵاتی كاتی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی) كه هیچ گه‌ره‌نتی وئاماژه‌یه‌كی تێدا نه‌بوو سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد یان هه‌رێمی كوردستان یان فیدرالیه‌ت ، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی بوو ..
• قه‌بووڵكردنی لایه‌نی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان كه سنووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ناوچانه بێت كه تا 19-3-2003 به ده‌ست كورده‌وه بووه، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی بوو ..
• قه‌بوولكردنی لایه‌نی كوردستانی پرنسیپی ( هه‌ر كۆمه‌ڵه پارێزگایه‌ك كه له سێ پارێزگا زیاتر نه‌بن له ده‌روه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به‌غداو كه‌ركوكی لێده‌رچێت بۆیان هه‌یه له به‌ینی خۆیاندا هه‌رێم پێكبهێنن….) (بڕگه ج مادده‌ی 53) ی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناخی ئینتیقالی ، پاشتر جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك له هه‌رێمی كوردستان به ته‌سبیتكردنی پرنسیپی (پارێزگایەک یان زیاتر مافى پێکهێنانى هەرێمێکیان هەیە … ) مادده‌ی 119 ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كۆماری عێراق ، فێڵێك بوو وه‌كوو كه‌مین دیسان بۆ ( كه‌ركووك ) بوو ، وه‌كوو ئه‌گه‌رێك بۆ دابڕانی له هه‌رێمی كوردستان ، هه‌ڵه‌یه‌كی میژووی بوو و ، هه‌ندی له سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان ، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه با كه‌ركوك به ته‌نها یه‌كه‌یه‌كی فیدراڵی بێت یان دابه‌ش بكر|ێت . نه‌خشه‌ی نه‌یارانی كورد‌و كوردستانیه‌تی كه‌ركوك هه‌ر ئه‌وه‌یه كه كه‌ركوك دابڕن له كوردستانی باشوور..!، دوور نییه سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان به واقیعی وباردۆخی ئێستایه‌وه، پێی نه‌كرێت كه‌ركوك بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئاماده نه‌بێت بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی تاكو ئاستی به‌رخۆدان روبه‌رووبوونه‌وه‌ی حه‌دی وه‌لێ پێیده‌كرێت ره‌تی جیاكرنه‌وه‌و دابرانی له هه‌رێمی كوردستان بكات وته‌سلیم نه بێت به ئه‌مری واقیع …
• قه‌بووڵكردنی مادده (58) ی یاسای به‌رێوه‌بردنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناخی گواستنه‌وه و ، پاشتر مادده (140) ، به‌كه‌مووكوریه‌كانیانه‌وه و، وگوێ نه‌دان و‌بایه‌خنه‌دان به جێبه‌جێنه‌كردنیان. قۆناخ به قۆناخ و، له سات وئانی خۆیاندا‌و، ئه‌ودیوكردنی پرۆسه‌كه بۆ یوئین ، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی بوو
• رازیبوون به پرنسیپه‌كانی راپورتی ( بێكه‌ر – هاملتون) پاش ره‌تكرنه‌وه‌ی به فه‌رمی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه‌له مه‌ر كێشه‌ی كورد و پرسی كه‌ركوك و ته‌عریب و، راكێشانی وڵاتانی ئیقلیمی و ( ی‌و ئین) بۆ نێو كێشه‌كه و مادده (140) هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی بوو ….
• ته‌سلیم بوون به ( داگیركردنی ) هه‌رێمی كوردستان له رووی ( ئابووری و بازرگانی وسه‌ربازی و ئه‌منی ورۆشنبیری ) له لایه‌ن توركیاوه و، ملكه‌چكردنی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆ له كاروباری هه‌رێم وبه ته‌حدید كه‌ركوك وناوچه ته‌عریبكراوه‌كان وكێشه‌ی كورد‌و له رێگای هاوبه‌ستی ئابووری و بازرگانی و، بێ ده‌نگی له بوونی زیاتر له (10) بنكه‌ی سه‌ربازی و زیاتر له‌وه‌ش سیخووری و،گوێ نه‌دان به به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سوپاكه‌یه‌وه‌و، ئه‌و هه‌موو زیانه گیانی وماڵیه كه رۆژانه به هاوڵاتیانی نزیك ئه‌و سنوورانه ده‌كه‌وێت ، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویه ..
• ته‌وقیت كردنی ململانێی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له گه‌ڵ ناوه‌ند، له گه‌رمی ململانێی له سه‌ركه‌ركوك و ته‌عریب و… هتد ، هه‌ڵه یه‌كی مێژووی بوو ..
• كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان به‌تایبه‌تی له بناری حمرین و سه‌عدیه وجه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌به و ناوخانه‌قین و، رێگادان به هێزی ناوه‌ند بێته ئه‌و ناوچانه …هتد، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی بوو .
• سازش و په‌سندكردنی ماده‌ی (24) ی هه‌مواركراوی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ، هه‌ڵه‌یه‌كی میژوویی بوو ..
• خۆكردنه ده‌م ڕاست و (برا) گه‌و‌ره‌و وغه‌م خۆری یه‌كێتی خاك و گه‌لانی عێراق و خولیای دامزراندن وبه‌هێزكردنی ده‌زگاسه‌ربازی وئه‌منیه‌كانی و، سازشكردن له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌ته‌وایه‌تی ونیشتمانیه كوردستانیه‌كان ، له پێبناوی ئه‌جینده‌ی ئیداره‌ی بوش و لایه‌نه‌كانی دیكه و، نه‌بوونی ئیستراتیجیه‌تێكی روون و تۆكمه‌ی هاوچه‌رخ بۆ ئێستا و ئاینده‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویه.
• گوێ نه‌دان به هه‌ست وخواستی خه‌ڵكی كوردستان و نوقم بوونی ده‌زگاكانی حیزبی وئیداری هه‌رێم له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، له گه‌نده‌ڵی و گیانی هه‌ستنه‌كردن به مسئوولیه‌ت وشۆربوونه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگای كوردستانی وه‌ك دیارده‌یه‌كی زه‌ق و خه‌ته‌رناكات و، قه‌تیسكردنی ململانێی سیاسی وخه‌باتی مه‌ده‌نی و،مانه‌وه‌ی سه‌پاندنی پرنیسپی په‌نجا په په‌نجا و دوو ناوه‌ندی بریار…. هتدا ،له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه .
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ( ئه‌م هه‌ڵانه) چیبكرێت باشه..؟
هێشتا یاسای هه‌ڵبژارندنی پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كانی عێراق له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق په‌سند نه‌كراوه . هه‌لێكی دیكه‌یه له پێش سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان هه‌ولی ره‌تكرنه‌وه‌ی بدات له به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی گرنگ :
1. مادده‌ی (24) ی رۆژی 24/9/2008 یاساكه ( هه‌ر وه‌كو له سه‌ره‌وه‌ی باسه‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان بۆكرد) ، ناته‌بایه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و مادده‌ی 140 و خواست و ویستی شه‌قامی كوردستانی و، خه‌ته‌رترین مادده‌ی( یاسایی ) و بڕیاری(سیاسیه) ، بۆ دابڕان وئه‌گه‌ری سڕینه‌وه‌ی كه‌ركوك به ته‌حدید له سنووری كوردستانی باشوور و سه‌ره‌تایه‌كی دیكه‌یه بۆ ته‌حجیمكردنی مافی كوردستانیه‌كان و سه‌پاندنی قۆناخێكی نوێی ته‌عریبه به ( ره‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان) . به ره‌تكرنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی یاساكه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نۆینه‌ران ده‌رفه‌تێكه بۆ چاكسازی و دواخستنی یان په‌كخستنی خودی یاساكه به گشتی یان به‌شدارینه‌كردنی لایه‌نی كوردستانی له ده‌نگدان وپه سندكردنی..
2. هه‌مواركردنی یاساكه به شێوه‌یه‌ك كه‌مافی برا كلدو ئاشووریه‌كان وكه‌مه ئاینزاكان ته‌ئمین بكات. لادانی مادده (50)ی یاساكه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ له یه‌ك ترا‌زاندنی هاوپه‌یمانی كوردستانی وبرا كلدو ئاشوریه‌كانمان وپێشێلكردنی مافه‌كانیان بوو . له سه‌رلایه‌نی كوردستانیه ئه‌م هه‌ڵه‌یه راستكاته‌وه و، مافی ئه‌و كوردستانیانه‌یه چاوه‌ڕوانی هاوكاری و پشتیوانی هاوپه‌یمانی وسه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان بن .
3. تێهه‌ڵكیشكردنی جێگاكانی خواناسی وته‌رخانكردنیان بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن و پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبی وسیاسی و بایه‌خ دان به هێما مه‌زهه‌بیه‌كان بۆ پرۆسه‌یه‌كی وه‌ها و له بارودۆخی ئه‌مڕۆی العراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به گه‌رانه‌وه‌ی یاساكه بۆ ئه نجوومه‌نی نۆینه‌ران ، ده‌كرێت ئه‌م دیارده‌یه چاره‌سه‌ربكرێت ..
4. ئه‌گه‌ر هیچ له‌مانه جێبه‌جێنه‌كرا ، به تایبه‌تی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی (24) ، ئه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌كو مافێكی ده‌ستووری خۆی ، له به ر رۆشنانی ئه و چۆار خاڵه ی سه‌ره‌وه وچه‌ند بر‌گه‌یه‌كی دیكه ، ده‌توانێ یاساكه ره‌تكاته‌وه…
كێشه‌ی كورد له كوردستانی باشوور چاره‌سه‌رنه‌كراوه و به‌م پینه‌وپه‌ڕو‌یه چاره‌سه‌رناكرێت . ئه‌وه‌ی به ماندووبون وفرمێسك و خه‌بات وبه‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری و پێشمه‌رگایه‌تی و، به وخوێن وئه‌نفال وكیمیباران و راگوێزان وجێنوساید وهه‌ره‌س وراپه‌رین وكاره‌سات وه‌دستمان هێنا، وا هێدی هێدی له ژووره داخراوه‌كان و له سه‌ر مێزی گفت‌و گۆ وله كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌كانی نێو هۆله‌كان له ده‌ستی ده‌ده‌ین و، مادده‌ی (24) ی هه‌موراكراو ده‌سكه‌وت نییه بۆ كورد به لكوو له ده‌ستدانه …!
ئه‌م قۆناخه وگرفته‌كانی هه‌ڵویسته‌یه‌ك وهه‌ڵوێستێكی كوردانه و مه‌ردانه‌ی واقیعی وردبینی وجیدی وجیدیه‌تی ده‌وێت ، دوور له‌عه‌قلیه‌ت ودیدو بۆچوونی بازرگانی وده‌ستكه‌وتی رۆژ وخۆ به ده‌سته‌وه‌دان و خۆ به كه‌م زانین وخۆهه‌ڵوه‌ساندن به ئه‌جینده‌وگه‌مه‌ی ده‌ره‌كی و، خۆ خه‌ڵتاندن وچه‌واشه‌كردنی شه‌قامی كوردستانی ….
ئه‌و ئیراده‌و بۆچوونانه كه گاڵته به چیاوخاك وبه‌سنووری كوردستان ده‌كات وقه‌ناعه‌تی وایه نابێت ئیدی كوردستانیه‌كانی باشوور باسی سنووری هه‌رێم بكه‌ن وزیاتر جه‌خت له عێراقی بوونی خۆیان بكه‌ن ، حیساب بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن ، هه‌مان عقلیه‌ت وئیراده‌ی ئه‌و (كوردان) ه بوون كه دیفاعیان له به‌رژه‌وندی ئینگلیز‌و عێراقی پاشایه‌تی ده‌كردوعه‌قل وهه‌وێنی دامه‌رزاندی سوپا و ئیداره‌كه‌ی بوون و ، نۆكه‌ر‌ی قاسم وهه‌ردووعارف و زه‌لام وجاشی به‌عس وسه‌دام بوون ……
ئیراده‌یه‌ك كه ئاماده بێت بۆ ده‌سكه‌وت وپله وپایه‌ی ئه‌مڕۆی خۆی ده‌ست له به‌ده‌رو جه‌سان و مه‌نده‌لی وبناری حه‌مرین و سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په وكه‌ركوك و ته‌لعفه‌ر ..هتد، هه‌ڵگرێ، ئاماده‌یه واز له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك بێنێت …..
مروونه‌ت سازش و ته‌نازوولات نییه له سه‌ر خاك و سنوور ومافی خه‌ڵكی كوردستان..!
ته‌وافق ته‌سلیم بوون نییه به ئه‌مر ی واقیع …!
عێراق ئه‌وه‌نده پیرۆز وموقه‌ده‌س نییه ، كه كورد ئه‌وهه‌موو قوربانییه‌ی بۆ بدات وله مافه ره‌واكانی خۆی پاشگه‌زبێته‌وه ..!
ئیداره‌ی بوش ئه‌ودۆسته دێڕینه و جێگای ئه‌و متمانه‌یه نییه كه سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان پشتی پێ ببه‌ستێ و به ته‌مای موعجیزه‌یه لێی ، له زه‌مانێكدا كه نه موعجیزه ونه باوی موعجیزه ماوه ….!
هه‌نگاوی یه‌كه‌می ( چی بكه‌ین باشه) ، پیاچوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانه به هه‌ڵه‌كانی خۆیداوبه‌خۆیدا و، پشت به‌ستنه به هێز وتوانای خه‌ڵكی كوردستان وگه‌رانه‌وه‌یه بۆ پرنسیپه‌كانی خه‌بات وتێكۆشانی هه‌مه چه‌شنه و بوونی به لایه‌نێكی هاوكێشه سیاسیه‌كانی گۆره‌پانی ململانێی عێراق وناوچه‌كه نه‌ك ژماره‌یه‌ك بن بۆ هاوسه‌نگی هاوكێشه‌كه ….!
جه‌وهه‌ر نامیق سالم
4 /10/2008