فه‌نتازیای ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه
فه‌نتازیای ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه:
خۆرهه‌ڵات ده‌جمێ، بێده‌نگ و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێ
نووسینی: لێنا گێمزۆی/Lena Gemzoe
و. له سویدییه‌وه: هه‌ندرێن
ئه‌نترۆپۆلۆژی ( که له سوێددا هه‌م به سۆسیال ئه‌نترۆپۆلۆژیی و هه‌میش به کو‌لتوور ئه‌نترۆپۆلۆژی ناودێر ده‌کرێ) وه‌ک زانستێک له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ترادیسیۆنی بواری راڤهکارییدا جیاوازی تایبه‌تی خۆی پێکهێنا: له‌گه‌ڵ ئه‌و بوارانه‌ی که کولتووری رۆژئاوایی نین، جیهانبینی خۆی فۆرمۆله کرد. ئه‌و ئه‌نترۆپۆلۆژییه هه‌ر له‌و راڤه‌کردنه سه‌ره‌تاییانه‌ی سه‌باره‌ت به کولتووره نامۆکانه‌وه، "وه‌ک راڤه به‌ناوبانگه‌که‌ی Malinowskis له‌مه‌ڕTrobriander "ه‌کانه‌وه، تا ئه‌و دونیایه‌ی که ئه‌مڕۆ به جیهانی سێیه‌م و چواره‌م ناوده‌برێت، په‌لیکێشا. هاوکات ئه‌و ئه‌نترۆپۆلۆژییه نوێیه کولتووری رۆژئاوا و ئه‌وروپاش راڤه‌ده‌کات، هه‌ندێک جاریش بڕهوترین ده‌ربڕینێکی وه‌ک " Subkultur" ه‌کانی شاره گه‌وره‌کان، وزه‌ی کاری ئه‌تۆمی و کۆمپانیای کۆمپیوته‌ری نێوده‌وڵه‌تانیش راڤه ده‌کات. وێرای ئه‌مه‌ش، میتۆد و تیۆریی ئه‌نترۆپۆلۆژی له راڤه‌کردنی رۆژئاوادا، له گه‌یشتن به بیانییه‌کان، ناڕۆژئاواییهکانهوه گه‌شه‌ی کرد. قورسایی ئه‌و میتۆده بۆ ئه‌و که‌مه لێکگرێدانه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتن له خودی مرۆڤه‌کان، په‌یوه‌ندی به واقیعه‌وه هه‌یه. ئامانجی ئه‌نترۆپۆلۆژی له پرۆسه‌ی هاوژیانیکردن له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی ئه‌و کولتوورانه‌ی که راڤه‌یان ده‌کات ئه‌وه‌یه، تاکوو بتوانێت "دیدگه‌ی – Perspectiv ه‌کی ناوه‌کی" ده‌سته‌به‌ربکات.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌نترۆپۆلۆژی فێمینیزمیش له‌مه‌ڕ فره جیاوازی مه‌رجه زیندووه‌کانی ژن، جیهانی زانیاری خۆی ئه‌فراند.
ئه‌و کۆمه‌کییه‌ی که ئه‌نترۆپۆلۆژی فێمێنیزمی به فێمێنیزمی رۆژئاوا و زانستی ژن به‌خشی، ئه‌و زانیارییانه بوون که چۆن ژیانی ژنانی کولتووره بیانیه‌کان له‌کن ئێمه‌دا فۆرمی خۆی وه‌رده‌گرێت. ئه‌و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه تیۆرییانه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژی ژن، فێمێنیزمی رۆژئاوای رووبه‌ڕووی کارێک ده‌کاته‌وه، که به مانایه‌ک ده‌بێ ئه‌وه شیبکاته‌وه که چۆن زانیاری ئه‌نترۆپۆلۆژیانه ده‌کارێ سه‌باره‌ت به "ژنانه" و "پیاوانه" په‌ره به تێگه‌یشتنمان بدات. ئه‌نترۆپۆلۆژی ژن به‌بڕوایه‌کی فێمێنیزمانه ده‌توانێ به ڕێگه‌ی پرسیار ئه‌فراندن یان ئاوه‌ڵاکردنی رێگه تازه‌کانه‌وه بۆ تێگه‌یشتن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه که خۆی له جه‌م رۆژئاوادا بهێلێته‌وه، خۆی ئاماده بکات.
سرووت و ئایین
ئه‌نترۆپۆلۆژی فێمێنیزمیی، هاوچه‌شنی زانستی ژنان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی ره‌خنه‌یی له‌گه‌ل ئهنترۆپۆلۆژییدا وه‌ستاوه. کاتێک له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا ئه‌نترۆپۆلۆژی ژن گه‌شه‌ی کرد، به ره‌خنه‌گرتن له1) Androcentralism )، له ئه‌نترۆپۆلۆژی ترادیسیۆنییه‌وه هه‌نگاوی یه‌که‌می ده‌ستپێکرد. به‌م کاره‌وه توانی دیدگه‌یه‌کی پیاوانه به‌دیبکات، واتا ئه‌وه پیاوه ئه‌و پرسیاره تیۆریانه‌ی فۆرمۆلهکردووه و له راڤهکردنیشدا خولیای ئه‌وه‌بووه که ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر پیاو و چالاکی پیاو بکاته‌وه.
سه‌رتاسه‌ری ئه‌و بوارانه‌ی که ئه‌نترۆپۆلۆژی راڤه‌ی کردوون– خزمایه‌تی -، سیسته‌می به‌رهه‌مهێنان، سرووت وئایینه. به‌شی ژنان ته‌نیا تیکه تیکه باسکراون یان به‌ته‌واوی پشتگوێ خراون. له به‌شه‌کانی تری زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کاندا به‌هه‌مان شێواز ئه‌نترۆپۆلۆژی ژن ده‌ستیکرد به "دیارخستن)"ی ژنان. ئه‌وان بوون کاری ژنانیان شیکرده‌وه، کایه‌ی ژنان له سیسته‌می خزمایه‌تی، په‌یوه‌ندیان به سرووت و ئایین و تاد، راڤه کرد. ئه‌نترۆپۆلۆژی ژن پرسیارگه‌لێکیان کرد له‌وانه: ئاخۆ ده‌کرێ کام زانین بۆ تیۆرییه‌کانی ئه‌نترۆپۆلۆژی مانا بهخشبێ. ئه‌م کاره ئه‌نترۆپۆلۆژییه به پێداویستی بزاڤی ژنانه‌وه به‌سترابۆوه، که ده‌بوو سه‌ره‌ڕای کولتووری رۆژئاوا، زانیاری له‌سه‌ر مێژووی ژنان و مه‌رجه‌کانی ژن له کولتوره‌کانی تریشدا هه‌بێت.
ئه‌نترۆپۆلۆژیی له‌و ساڵانه‌ی دواییدا خۆی به‌رانبه‌ر به‌ره‌خنه له خۆگرتن بینیه‌وه و له‌وه ورد بۆوه که خودی چه‌مکه‌کانی خۆشیان ته‌واوکه‌ری جیهانبینییه‌کانی رۆژئاوایه. له ئه‌مێریکادا ره‌شپێسته‌کان و ئه‌و ژنانه‌ی که حه‌ز له ژنان ده‌که‌ن ( Lesbisk ) ره‌خنه‌یان له سپیپێسته‌کان گرت، هاوکاتیش ره‌خنه‌یان له‌و فێمێنیسته هاوجنسخوازانهی که سه‌ر به چینی نێوه‌ڕست بوون گرت که ده‌ست باڵان له بزاڤی ژنان و لێکۆڵینه‌وه‌کاندا. فێمێنیسته‌کانی جیهانی سێیه‌میش ده‌نگیان به‌رزکرده‌وه و داوایان کرد له گفتوگۆیه نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆنفرانسه‌کانی ژناندا ده‌نگ و پایه‌ی خۆیان هه‌بێت. له‌هه‌مان کاتدا ئه‌نترۆپۆلۆژی له‌و ساڵانه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ته‌واوکه‌ری راڤهکردنهکانی خۆیه‌تی.
ئایا ئه‌نترۆپۆلۆژی به‌شێوازی خۆی ده‌خوازێ په‌یوه‌ندی باڵاده‌ستی کولتووره‌کانی تر له‌نێوان رۆژئاوا و جیهانی سێیه‌م یان جیهانی چواره‌مدا وێنه بکات؟ ئه‌نترۆپۆلۆژی به کام شێوازی تازه‌وه ده‌توانی په‌ره‌بسێنێ، تاکوو ئازادانه ده‌نگ بدا به مرۆڤه‌کانی ئه‌و کولتووره‌ی که راڤه‌ی ده‌کات ؟
ئاوێنه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ
ئه‌و مشتومڕه‌ی نێوان ئهنترۆپۆلۆژهکان، وێرای چه‌ندان نووسه‌ر، به‌هره‌ی له کتێبه ناوداره‌که‌ی ئه‌دوار سه‌عید، Orientalism”" وه‌رگرت. سه‌عید تێزه‌که‌ی به‌وه ئاراسته ده‌کات که سه‌یرکردنی زانست و ئه‌ده‌بی رۆژئاوا له ئه‌وانیتر، له‌م دۆخه‌دا له "خۆرهه‌ڵاتییه‌کان" دا وێنه‌ی خۆی له ئاوێنه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ پیشانداوه، بۆئه‌وه‌ی رووی باشتری رۆژئاوا‌و، بڕیاری ره‌وایه‌تی ئیمپیریالیزمی رۆژئاوا سه‌قامگیر بکات. ده‌قه‌کان له کۆڵونیالییهوه مێژووی خۆرهه‌ڵات وه‌ک روخانی به‌ربه‌ریی له رێز و به‌خشنده‌یی کولتووره کۆنه‌کان نمایشده‌که‌ن، که پێکهاتوون له یۆنانی کۆن، فیرعه‌ونه‌کانی میسر یان ئیسلامی :کلاسیک"، که‌چی له‌و کولتووره هاوچه‌رخانه‌دا هیچ به‌هایه‌ک سه‌ریانهه‌ڵنه‌دایه‌وه.
ئه‌وان له‌بری ئه‌وه بڕوایان وایه که "پیاوه سپیه ره‌چه‌ڵه‌ک ره‌سه‌نه‌کان" له سه‌ده‌کانی روخان، سیاسه‌تی باج، زۆره‌ملێ و بێتواناییدا رزگاریان بووه. هه‌روه‌ها سه‌عید هێرش ده‌کاته سه‌ر شێوازی ره‌فتاری ره‌وانبێژی، که چاڵاکانه نووسه‌رانی رۆژئاوای پیشانداوه و ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان له‌سه‌ریان ده‌نووسن به کڵۆڵ نیشیاندهدرێت. ره‌وانبێژی ((Retorik)) خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته ره‌فتارکردنی ده‌سه‌ڵات، چونکه ئه‌وه له خوێنه‌ر ده‌شارێته‌وه، وه‌ک چۆن بۆ نووسه‌ره‌که ره‌وایه، به هه‌مان شێوه بۆ ئه‌وانی تریش ره‌وایه له مه‌ڕ کولتووری خۆیانه‌وه، را و بۆچوونی تریان هه‌بێت.
ئه‌و ره‌خنه‌ی که سه‌عید له ئهنترۆپۆلۆژیهکاندا ده‌یگرێ ئه‌وه‌یه، ئه‌و له خۆرهه‌ڵاتناسیی ((Orientalism))دا رێگای هیچ ئه‌لترناتیڤێک پێشنیاز ناکات، که ده‌نگه‌کانی تر ده‌رببڕێت، هیچ ئومێدێک به‌دیناکات بۆ شیانی ئه‌و کاره. له دیدی سه‌عیده‌وه، له کن رۆژئاواییه‌کان هیچ موتیڤێکی تر نییه بێجگه له باڵاده‌ستی نه‌بێت، هیچ مشتومڕێکی ناوه‌کی نییه له‌مه‌ڕ ئه‌لترناتیڤی وێناندنێکی تر، له سه‌رده‌می کۆڵۆنیالییه‌وه تا ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا هیچ گۆڕانێک له ئارادا نییه ( له کوێوه ئه‌و هه‌موو ده‌قه راڤهکراوانه هێنراون.)
وێرای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئه‌وه به‌وردی راڤه بکه‌ین، که چۆن ئهنترۆپۆلۆژهکان سه‌باره‌ت به‌م کارانه‌ی ئه‌نجامیانداوه، یارمه‌تی خۆرئاوایان داوه ده‌سه‌ڵات پیاده بکه‌ن، لێ له پاڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌بێ ده‌قه‌کانی ئه‌نترۆپۆلۆژی ئیمڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قانه‌ی که له ماوه‌ی کۆلۆنیاله ئیمپیریالیستهکاندا به‌رهه‌مهاتوون، به‌راورد بکه‌ین.
پشتگیریکردنی په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چۆن ده‌کرێ پرسیاری " Etnocentrism"(2) ، واتا ئه‌و دیدگه‌ی که ته‌واوکه‌ری خودی کو‌لتوور و هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆژئاوایه، پشتگوێبخرێت، خۆی له خۆیدا هه‌ر له ده‌ستپێکی سه‌ده‌کانه‌وه کاکڵه‌ی پرسیاری ئه‌نترۆپۆلۆژییه. به‌لای ئه‌نترۆپۆلۆژیه مۆدێرنه‌کانه‌وه، فامکردنی بیانیه‌کان، له ده‌ره‌وه‌ی سنووره کولتوورییه‌کاندا، ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌ک بوو بۆ تێگه‌یشتن له بیانیه‌کان و بۆ ئاڵوگۆکردن (Kommunikation) ، که ئه‌مه‌ش خولیایه‌کی زیندووه.
دیاره ئه‌نترۆپۆلۆژی ناتوانێ خۆی بخاته ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی باڵاده‌ستییه‌وه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه سه‌خت بێت بڵێن که تاکه ئه‌لته‌رنه‌تیڤێک که هه‌بێت، "پشتگیریکردنی" په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته.
ئه‌نترۆپۆلۆژی له شه‌ست و حه‌فتاکاندا روویکرده‌وه ئه‌فریقا و ئاسیا و ئه‌مێریکای لاتین، به‌نیازی ئه‌وه‌ی که ده‌نگێک بداته ئه‌و گه‌لانه – له رێگه‌ی ئه‌وه‌ی به دیدگه‌یه‌کی – ناوه‌کی ئهنترۆپۆلۆژیانهوه له‌سه‌ر کولتوره‌کانیان بنووسێت، تاکوو مرۆ بتوانێ وێنه‌یه‌کی پێچه‌وانه به‌و وێنه‌ی رۆژئاوای داگیرکه‌ر ببه‌خشێت. هه‌ندێجار له رۆژگاری رابردووی ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالییدا بوون به هاووڵاتییه‌کی دووانه‌یی له‌و دونیایه زهنگینهدا، هه‌روا هه‌وڵبده‌ی ده‌نگێک به گرووپی هه‌ڕه‌شه‌لێکراوی گه‌لان ببه‌خشی، خه‌ڵکانێکی زۆر به‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ژیان.
ده‌کرێ بڵێین ئه‌مڕۆ مشتومڕی شه‌سته‌کان گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ی ئه‌زموونکاری – ئه‌و ئه‌زموونکارییه نوێیه‌ی که به ناوی خولیای پۆست‌مۆدێرن – ده‌ستنیشان ده‌کرێ – مرۆ به‌و چه‌مکه کۆنه ئاساییه له‌سه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی بکه‌ری قسه‌که‌ر و "بنه‌ماشکێنی dekonstruktion و ”reflexivitet ده‌دوێت. زۆر له فێمێنیسته‌کان ئهنترۆپۆلۆژهکان * ((Androcentrism)) له ئه‌وه‌یان روونکرده‌وه، که چۆن په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له نێوان پیاو و ژن له نووسراوه‌ی ئهنترۆپۆلۆژییهکاندا، خۆی له شێوه‌ی وێناکردن یان ته‌واو بهلانراو ده‌نوێنێ. هه‌روا خاڵی ده‌ستپێکردنی هاوبه‌شانه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژییه پۆست‌مۆدێرن و فێمینسته‌کان، سه‌باره‌ت به‌ده‌نگی باڵاده‌ستی "پیاوانه"ی مه‌یلی پۆستمۆدێرنه‌کان، ده‌رفه‌تی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاگایی ره‌خساند.
ئه‌و ئهنترۆپۆلۆژهی که بیه‌وێت جۆره ئهنترۆپۆلۆژییهک بخوڵقێنی، که رێگه نه‌دات ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ده‌سه‌ڵاته کۆڵۆنیالیه بنیاتکراوهیه خۆی دووباره بکاته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ناتوانێت پرۆژه‌ی فێمێنیزم به‌هه‌مان شێوه ببینێت. له‌بری ئه‌وه‌دا وه‌ک گرێ‌دراو به کولتوورێکی ئیدۆلۆژییدا سه‌رنجده‌دا، که له مه‌ودایه‌کی ره‌خنه‌ییدا ده‌مێنێته‌وه.
ژن وه‌ک "ئه‌ویتر"
به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که داڕشتنی "ئه‌ویتر" و په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنه‌وه به‌سه‌ر گفتوگۆیه فێمێنیستیهکاندا باڵاده‌ست بوو. یه‌کێک له‌وانه‌ی که له 1900 کاندا که بۆ یه‌که‌مجار به جۆرکردنی "ئه‌ویتر"ی فۆرموله‌کرد و به په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی به‌سته‌وه، سیمۆن دێبۆڤواری سازێنه‌ری فێمێنیزم بوو.
سیمۆن دیبۆڤوار له کتێبی "ره‌گه‌زی ئه‌ویتر"دا ئه‌وه نیشانده‌دات که چۆن پیاوی کولتووری رۆژئاوا خودی خۆی وه‌ک سۆبژێکت (Subject) پێکدێنێ، به رێگه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه ژن وه‌ک "ئه‌ویتر" ده‌سازێنێ.
ژن وه‌ک هه‌موو نێگه‌تیڤه تایبه‌تیه‌کان وێنه ده‌کێشرێت، به‌مه‌ش ژن ده‌بێته بیانی. سۆبژێکتی پیاوانه نایه‌وێ ئه‌و بناسێت:
وه‌ک بێ ئاوه‌ز، گیانه‌وه‌رانه، سێکسوالیتیتێکی بێ کۆنتڕۆڵ، ته‌ماشای ده‌کات. به‌مجۆره چۆن پیاوی رۆژئاوا وه‌ک پاتریارکێک ترادیسیۆنی ژنی سازکردووه، به‌هه‌مان پێوهدانگیش له راڤه‌کردنه خۆرههڵاتیانهکهی ئه‌دوارد سه‌عیددا، ئه‌و وێنه کێشانه‌ی رۆژئاوا ده‌بیندرێت. له‌هه‌ردوو باردا ئه‌و په‌یوه‌ندییه ملکهچکراوانهیه که به دژی "ئه‌ویتر"دا جێگیرکراون.
هێشتا ئه‌و هاوته‌ریب، پهرهلێلهی نێوان "ئۆرێنتالیزم"و سێکسیزم به‌رده‌وامه، چونکه ژن و کولتووره‌کانی تر ملکهچکراون، وه‌ک دوو دۆست له ژووری پراکتیکی و مێنتالیتێتدا له‌گه‌ڵ یه‌کتردا یه‌کخراون.
له نووسراوه‌کانی رۆژگاری کۆلۆنیالییدا میتافۆره سێکسییه‌کان له خزمه‌تی باڵاده‌ستی پیاوی سپیه و به باشتر له سه‌رووی کولتووره‌کانی تر دانراوه. کێشوه‌ره‌کان به جه‌سته‌ی ژن ده‌چن، که پیاوانی کۆلۆنیالیست ده‌یاندۆزنه‌وه، ئه‌و کیشوه‌رانه ده‌خه‌نه ژێر رکێفی خۆیانه‌وه و سوودی لێوه‌رده‌گرن. سه‌عید ئۆرێنتالیزم وه‌ک فهنتازیهکی "پیاوانه" وێنه ده‌کا، که له‌وێوه خۆرهه‌ڵات، بێده‌نگ و به چه‌ق کراوه، پێشکه‌شده‌کرێ. سه‌عید له به‌رده‌وامی نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێ پیاوه سێکسوالهکانی ئه‌وروپا بۆ به سیمبوولکردنی پیاو له په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا له نێوان خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتدا، سوود له ژنانی خۆرهه‌ڵاتدا وه‌رده‌گرن.
پیتاندنی دوو ره‌گه‌ز
ره‌خنه‌ی فێمێنیسته‌کان له ئه‌نترۆپۆلۆژیی و نموونه‌ی ره‌خنه‌ی سه‌عید له زانست و ئه‌ده‌بی رۆژئاوادا هاوته‌ریبه. فێمێنیسته‌کان وایان راگه‌یاند، که ده‌نگی ژن له ئهنترۆپۆلۆژییدا بێده‌نگه، ژیانیان نه‌بینراوه، ئه‌مه‌ش ته‌واو ئاشکرایه. ئه‌وان سه‌باره‌ت به تێکسته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو نهپهیڤین، به‌ڵکوو سه‌باره‌ت ئه‌و تێکستانه‌ی که هاوکاره زانستیه‌کانیان نووسیویانه په‌یڤین. به‌مجۆره ژنه ئهنترۆپۆلۆژیهکان ئه‌و تێکسته باڵاده‌ست و بڕواپێکراوانهیان خسته ژێر پرسیار. ئه‌و ژنه ئه‌نترۆپۆلۆژیانه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی باڵاده‌ستی پیاوانه له بواری ئهنترۆپۆلۆژییدا ده‌ستیان به کارکردن کرد. پرۆژه‌که‌یان ئه‌وه بوو که ده‌نگێک به ژن بده‌ن تاکوو بێنه پێشه‌وه و ئه‌نترۆپۆلۆژی ,(Androcentrism) واتا دیدگه‌ی سه‌رده‌ستانه‌ی پیاوانه ره‌تبکه‌نه‌وه. ئه‌وه ئاشکرایه که چۆن ئه‌نترۆپۆلۆژی پرۆژه‌یه‌کی گرنگی ژیانه، که رزگار بوون له ((Etnocentrism)) به واتای فێمێنیستانه، مانای وایه بێته پێشه‌وه‌ی . ((Androcentrism)) لێره‌وه ئه‌نترۆپۆلۆژی و فێمێنیزم ده‌بوو یه‌کتریان بپیتاندبووایه، زاو و زێیان بکردبا.
زۆر له فێمێنیسته ئهنترۆپۆلۆژهکان پیتاندنی ئه‌و دوو ره‌گه‌زه دهجۆشێنن. به‌گشتی ئه‌نترۆپۆلۆژی ده‌خوازێ سه‌باره‌ت بهوپرسیارانهی ره‌خنه له‌خۆگرتن، که بۆ نموونه: په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له تێکسته‌کاندا چۆن ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ئه‌زموونی فێمێنیسته‌کان به‌کاربهێنێت.
ئه‌نترۆپۆلۆژیی ئه‌زمووندار چۆن ده‌توانێ خۆی نیشانبدات، گفتوگۆ که نه‌یتوانی خۆی به‌یان بکات، ره‌نگه بتوانێ له جیاوازی نێوان فێمێنیزم و ئه‌نترۆپۆلۆژیدا، نێوان ره‌خنه له ((Androcentrism)) و ((Etnocentrism))دا خۆی نیشان بدات. ئهنترۆپۆلۆژهکان که ده‌خوازن دوور له‌باری کۆلۆنیالییدا سه‌باره‌ت به ره‌خنه له‌خۆگرتنیان بنووسن، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ "ئه‌ویتر"دا گفتوگۆ بکه‌ن. فێمێنیسته‌کان بۆ خۆیان وه‌ک ژن "ئه‌ویترن" و له‌و ره‌وشه‌دا له‌خواره‌وه ده‌نووسن. ئه‌و په‌یوه‌ندییه خۆسه‌پێنه‌رانه‌ی نێوان پیاو و ژن له رۆژئاوا‌و له دنیای ئهکادیمییشدا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێ، که ژن له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا، بوارێکی بۆخۆی ره‌خساند. مه‌به‌ست له‌وه، واتا ژن بۆ جۆرایه‌تییه‌کی وه‌ک "ئه‌ویتر"ی به‌کاریهێنا، بیانیبوون هه‌ر ته‌نیا نه‌بوو به پرسیاری دیدگه‌یه‌کی تیۆرییانه، به‌ڵکوو له ژێره‌وه له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا بوو به یارییه‌کی به‌ڕاستی. له‌و ره‌وشه‌ی ئێستاشدا له نێوان ره‌گه‌زه‌کاندا خۆی له رۆژێکی ئاواڵه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ.
******************************************
سه‌رچاوه: گۆڤاری Bang ژماره 4 .ساڵی 1993 /1994
سه‌رنج : گۆڤاری Bang گۆڤاری یه‌کێک له بزاڤی فێمێنیسته‌کانی سویده که ئاوڕ له کولتووره‌کانی تر ده‌داته‌وه. ئه‌و گۆڤاره تا ئێستا وێرای (( ژماره‌ی تایبه‌ت)) له‌سه‌ر ((ژنانی دنیای ئیسلام))، وتارگهلێکیان له‌مه‌ڕ ژن له دنیای ئیسلامی‌دا هه‌م له‌لایه‌ن خودی فێمێنیسته‌کانی سوید و هه‌میش له‌لایه‌ک ژنانی عه‌ره‌ب و فارس، بڵاوکردۆته‌وه. به‌ڵام تاکه وشهکیش، نه‌ک ته‌نیا له‌لای فێمێنیسته‌کانی سوید، بگره له لای ژنی کوردیش، له‌مه‌ڕ وێنه‌ی ژنی کورد، له‌و گۆڤاره‌دا نییه.
Androcentrism-.1: باڵاده‌ستی پیاوانه وه‌ک دیدگه.
2. : Etnocentrismخولیای بڕیاردان له‌سه‌ر کولتووری "ئه‌ویتر" له روانگه‌ی خۆته‌وه.