یادی 190 ساڵه‌ی له دایکبوونی مارکس
یادی 190 ساڵه‌ی له دایکبوونی مارکس
هه‌رچه‌نده ڕێگه‌که سه‌خت بێت، پێویسته له‌سه‌رم به‌رده‌وامبم به‌ره‌و ئامانجه‌کان و هه‌رگیز ماوه ناده‌م به کۆمه‌ڵگه‌ی برژوازی بمگۆڕێت بۆ ئامێرێک بۆ په‌یداکردنی پاره) مارکس
مارکس به پێکه‌نینه‌وه ده‌یوت( ئه‌و پاره‌ی له نووسینی کتێبی سه‌رمایه ده‌ستم که‌وت به‌قه‌د پاره‌ی جگه‌ره‌کانم نه‌بوو که کێشامن له کاتی نووسینی سه‌رمایه)
مه‌حمود محه‌ممه‌د عوسمان
m_o_osman@hotmail.com
به‌شی پێنجهه‌م و کۆتایی
1853: پێوه‌ندییه شوڕشگێڕانهکان تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک جاران گه‌رموگوڕ نه‌بوو و سست بوو، وه‌ک سه‌رچاوه مارکسییه‌کان باسی ده‌که‌ن( هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌کان که باسی ئه‌م سه‌رده‌مه بکه‌ن، که‌مه) هۆی ئه‌م سستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شکستی دوای شۆرشی 1848 و ئه‌و شێوازه پۆلیسانه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ورۆپا ڕه‌فتارییان پێده‌کرد دژ به مارکس و هاوڕێیانی و دژ به بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالست و کرێکارییه‌کان، هه‌روه‌ها دادگایی کۆمۆنیسته‌کان له کۆڵێنیا، له 4 ی ئوکتۆبه‌ر تا 12 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1852 به‌ڕێوه چوو به‌رامبه‌ر 11 ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیستی، که زۆر دڕندانه‌و و ناشارستییانه دادگایهکانیان به‌ڕێوه ده‌برد و حوکمی نابه‌جێیان دژ به کۆمۆنیسته‌کان ده‌رکرد، مارکس و ئه‌نجلس فه‌زحی ئه‌م دادگایه‌یان کرد. ئه‌مانه و کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی تر هۆی سیستی پێوه‌ندییه شۆڕشگێڕانه‌کان بوون. له‌دوایشدا کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیستی کۆتایی به کاری ڕێکخراوه‌یی خۆی هێنا، ئه‌م ماوه‌یه مارکس ده‌ستی کرد به خوێندنه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌دا و زۆر جار له هه‌وڵێ ئه‌وه‌دا بوو چۆن بژیوی دابین بکات، بۆیه به‌به‌رده‌وامی وتاری ده‌نارد بۆ نییۆرک تیریبۆن وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ی وه‌ری ده‌گرد که‌م بوو به‌ڵام به‌یارمه‌تی ئه‌نجلس ژیانی ده‌برده‌سه‌ر. هه‌ندێ جاریش ده‌ڕۆشت بۆ گه‌ڕان له‌گه‌ڵ جینی هاوسه‌ری و منداڵه‌کانیان. ئه‌نجلس زۆر یارمه‌تی ده‌دا نه‌ک هه‌ر له ڕووی مادییه‌وه که باسی دڵسۆزی ئه‌م دوو هاوڕێیه بۆ یه‌ک ناکرێت، به‌ڵکو ئه‌نجلس به رۆژ ئیشی ده‌کرد و به‌شه‌ویش وتاره‌کانی مارکسی ڕێک ده‌خست به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تاوه که زمانه ئینگلزییه‌که‌ی مارکس وه‌ک ئه‌نجلس نه‌بوو( به‌ڕاستی ئه‌نجلس توانایه‌کی ڕاده به‌ده‌ری هه‌بوو له زمان و زانستی عه‌سکه‌ری و کارکردن و هاندانی خه‌ڵک، یه‌کپارچه ووزه بوو، مارکس جوان باسی ده‌کات و ده‌ڵێت تۆ زۆر له‌من خێراتر هه‌ست به مه‌سه‌له‌کان ده‌که‌یت).. له لایه‌کی تره‌وه مارکس خۆی ئاماده ده‌کرد بۆ لێکۆڵینه‌وه زانیستییه‌کان.
ورده ورده گهشوههوای شوڕشگێڕانه سه‌ریهه‌ڵده‌دا و ڕووداوه‌کان خێراتر ده‌بوون و ناکۆکی وڵاته‌کان و کێشه‌کانی ناو ئه‌مریکا و فه‌ڕنسا و ڕووسیا و به‌ریتانیا هێمایه‌ک بوون بۆ بوژانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی، هه‌روه‌ها شه‌ڕی فه‌ڕنسا و به‌ریتانیا و په‌یمانی ئاشتی پاریس. له ساڵی 1857 ئه‌زمه‌ی ئابووری سه‌ریهه‌ڵدا له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌دا که له ئه‌مریکاوه ده‌ستی پێ‌کرد. چه‌ند ڕووداوێک ڕووی دا، مه‌به‌ستم داواکاری خه‌ڵکه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێ مه‌سه‌له، وه‌ک مه‌سه‌لی کۆیلایه‌تی له ئه‌مریکا و ڕووسیا، به‌ریتانیاش هه‌موو هێزێکی ئاماده کرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی خه‌ڵک له‌سه‌ر کیشه‌ی هیندی ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌م هه‌موو ڕووداوانه ئه‌وه‌نده‌ی تر مارکسی به توانا کرد بۆ گه‌ڕان به دوای ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه‌وه و چاره‌سه‌ری، وێڕای ده‌ستکورت بوو و ژیانێکی سه‌ختی به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه‌یه هه‌رگیز ڕێگر نه‌بوو. بۆیه به شێوه‌یه‌کی زانستی و شوڕشگێڕانه دراسه‌ی ئابووری و هه‌موو قوتابخانه‌کانی کرد و ده‌گه‌ڕا به‌دوای هۆی ئه‌م هه‌موو گۆڕانکارییه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییانه و ده‌یوسیت بزانێت له کوێه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
1859 : نووسینی نامیلکه‌ی (به‌شداری له ره‌خنه له ئابووری سیاسی). ئیتر به‌رهه‌می مارکس ده‌رباره‌ی ئابووری و ناته‌واوییه‌کانی سیسته‌می ئابووری سه‌رمایه‌داری شیکرده‌وه و ئه‌وه‌ی خسته ڕوو سیسته‌می سه‌رمایه‌داری که ئابوورناسانی برژوازی به سیسته‌مێکی نه‌مری دا ئه‌نه‌ن جگه له درۆ و خه‌ڵه‌تاندنی چینی کرێکار شتی تر نییه. ده‌توانم ئه‌وه‌یش بڵێم که مارکس تاڕاده‌یه‌ک دوورکه‌وته‌وه له فه‌لسه‌فه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه دوورکه‌وته‌وه وه‌ک وه‌ڵامی فه‌لسه‌فه‌ییانه بۆ هه‌ندێ کێشه‌ی فه‌لسه‌فه به‌تایبه‌تی ماتریالیزم و ئایدیالیزم، دوورکه‌وته‌وه له‌و گفتگۆیه فه‌لسه‌فییانه که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ مه‌سائیل ڕوویده‌دا. چونکه هه‌موو ڕۆشن بووه‌وه و فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی وه‌ستا به هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه مه‌به‌ستم ماتریالیزمی مێژووی و ماتریالیزمی دیالیکتیکه. بیرکردنه‌وه و پشکنینه‌کانی ئاڕاسته‌ی ئابووری ده‌کرد و گۆڕانکاری و ئه‌زمه ئابوورییه‌کانی شیده‌کرده‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و سۆسیالیسته‌کان. مارکس له‌چه‌ند وتارێکی که باسی ئابووری کردبوو هه‌ستی کرد که زانیاریی ته‌واوی نییه له‌سه‌ر ئابووری. بۆیه هه‌رچی قورسایی هه‌یه خسته سه‌ر ئابووری و دراسه‌کردنی جووڵه‌ی کۆمه‌ڵگه و کیشه ئابوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها نووسینه‌کانی له‌م ساڵه به‌دواوه مه‌به‌ستم 1859 جیاوازتر و باشتر بوو له نووسینه‌کانی پێش ئه‌م ساڵه، وێڕای ئه‌وه‌ی نامیلکه‌ی ( کاری کرێگرته و سه‌رمایه) ساڵی 1847 نووسی بوو که وه‌ک موحازه‌رات وتراوه‌وه. با تێبینییه‌کی ئه‌نجلس بهێنمه‌وه په‌یوه‌ست به‌مه. ئه‌نجلس ده‌نووسێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی که پێش نامیلکه‌ی( ڕه‌خنه له ئابووری سیاسی 1859) ده‌رچوون له هه‌ندێ خاڵدا جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که پاش 1859 نووسیویه‌تی. کۆمه‌ڵێ ده‌سته‌واژه و ڕسته‌ی تێدایه به‌ته‌واوه‌تی سه‌رکه‌وتو نییه و بگره هه‌ڵه‌یشه به به‌رواورد له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانی پاش ئه‌وه)
1864: له 28 ئه‌یلولی 1864 له له‌نده‌ن له هۆڵی سانت مارین، یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌ویی به ناوی ( کۆمه‌ڵه‌ی کرێکارانی جیهان) دروست بوو که خوازیاری یه‌کبوونی هه‌موو چه‌په‌کان و بزووتنه‌وه کرێکارییه‌کان بوو. وه‌ک مارکس له نامه‌یه‌کدا ئاماژه به‌مه ده‌کات ( ئینتهرناسوینال بۆ ئه‌وه دروست بوو له جیاتی ئه‌و هه‌موو گروپه سۆسیالیست ونیمچه سۆسیالیستانه، ڕێکخراوێکی ڕاسته‌قینه‌ی کرێکاری دروست بێت له پێناو خه‌باتکردن. په‌یڕه‌وی یه‌که‌می ناوخۆ و به‌یاننامه‌ی پێکهێنانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن) . له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه مارکس ئاماده بوو (هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که مارکس له کۆبوونه‌وه‌ی پێکهێنانی ئینتهرناسوێنال ئاماده بوو به‌ڵام قسه‌ی نه‌کرد). دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه مارکس بووه ڕۆحی ئینتهرناسۆێنال. هه‌ڵبه‌ته ڕاپه‌رینی پۆڵندا له ساڵی 1863 ڕۆڵی به‌رچاوی بینی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی چه‌په‌کان و پشتگیری کردنیان له لایه‌ن بزووتنه‌وه کرێکارییه‌کان. به‌تایبه‌تی کرێکارانی فه‌ڕنسا و ئینگلته‌را که زۆر چالاکانه هاتبوونه مه‌یدان. زۆر له گروپی سۆسیالیستی و که‌سانێک که خۆیان به خاوه‌نه‌ی ئه‌م ڕه‌وته ده‌زانی سه‌ریان هه‌ڵدا.( وه‌ک مازینی، برۆدۆن، باکونین، تریدیونیویه لیبرالییه‌کانی ئینگلیزی، لاده‌ره لاسالییه ڕاسته‌کانی له ئه‌ڵمانیا تا دوای) ئه‌م قۆناغه به پراکتیکی بیروباوه‌ڕی مارکسی داده‌نرێت و ئیتر قسه‌یان له چوارچیوه‌ی ڕه‌خنه‌ی فه‌لسه‌فی و هه‌ندێ مه‌سایلی چۆنیه‌تی ڕیکخستن ده‌رچوو، بووه چونیه‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو کرێکارانی جیهان.
له‌و نامه و ڕوونکردنه‌وانه که مارکس بۆ هاوڕێکانی ناردبووی، هه‌ستی به‌وه ده‌کرد که ئه‌مه هیوا و ئاواتی ته‌واوه‌تی کرێکاران نییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م جموجووڵه‌ی کرێکاران و ڕه‌وته سۆسیالیسته‌کان به ئاقارێکی ڕاستیان ببه‌ین. هه‌ڵبه‌ته جێگه‌وڕێگه‌ی مارکس و چالاکی بۆ به‌رده‌وامبوون و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو بیانوویه‌ک که له‌لایه‌ن باکۆنینهکانهوه ده‌هات، وای لێهات که مارکس ڕابه‌ری ئینتهرناسۆێنال بێت.
1871: گه‌وره‌ترین ڕووداو ڕوویدا ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی کۆمۆنه‌ی پاریس بوو ( له 18 مارته‌وه بۆ 28 مه‌ی 1871 ته‌مه‌نی کۆمۆنه‌ی پاریس بوو).،. ئه‌و کۆمۆنه ته‌مه‌ن کورته که له 3 مانگ که‌متر بوو، بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژوودا کرێکاران توانیان ده‌سه‌لاتی خۆیان هه‌بێت. مارکس زۆر به به‌رز نرخاندی و بۆیه دوای چه‌ند ڕۆژێک کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی نووسی ( شه‌ڕی ناوخۆی فه‌ڕنسا)، هه‌ر به‌نووسینی ئه‌م کتێبه به فراوانی بڵاو بووه‌وه. گهشوههوای چینایه‌تی و شوڕشگێڕی له ئه‌وپه‌ڕی به‌رزیدا بوو و دوژمنانیش پڕ ته‌قه‌مه‌نی و دڕنده بوون، هه‌ردوو لا چی برژوازی و چی پرۆلیاتریا هه‌موو توانایان خستبووهگڕ و به‌رامبه‌ر یهکوهستان و کێشمه‌کێشی چینایه‌تی ئاشکرا بوو.. مارکس زۆر به ئاسانی و قووڵه‌وه باسی خه‌باتی چینایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی پرۆلیتاریا و ده‌وڵه‌ت و شۆڕشی کرد. دوای ڕاگه‌یاندنی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی پرۆلیتاریا له پاریس له 30 ئازار سه‌ربازی ئیجباری هه‌ڵوه‌شایه‌وه، له یه‌کی ئه‌پریل مووچه‌ی ئه‌ندامانی کۆمۆنه دیاری کرا، ڕۆژێک دوای ئه‌مه بڕیاریان دا که که‌نیسه له ده‌وڵه‌ت جوودا بکه‌نه‌وه و هه‌موو ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی که ده‌وڵه‌ت به که‌نیسه‌ی ده‌بخشێت ڕاگرن وهه‌موو مۆڵکی که‌نیسه خۆماڵیکرا، هیچ رموزێکی ئایینیان نه‌هێشت له په‌روه‌رده و فێرکردنیش. ئه‌مانه به خوێنی کرێکاران جێبه‌جێ بوو.
1872: کۆنگره‌ی لاهای( هۆڵه‌ندا)ی ئینتهرناسۆینال به‌سترا، چونکه نه‌ده‌کرا به بێ کۆنگره کاره‌کان بچێته پێشه‌وه، یه‌ک ڕووداوه‌کان زۆر بوون و هه‌روه‌ها له ناو ئه‌م ڕێکخراوه مه‌یلی جیابوونه‌وه په‌یدا بوو به‌تایبه‌تی باکۆنییهکان، وه‌ک لینین نه‌ختێک باسی ده‌کات. بۆیه له‌سه‌ر داوای مارکس کۆنگره گوێزرایه‌وه بۆ نیوۆرک و ئه‌وه‌ندی تر چالاکی نوواند ،( هه‌رچه‌نده سه‌رچاویه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت له‌سه‌ر داوای ئه‌نجلس بوو). مێژووی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌م وڵاته که هۆڵندایهوه، له ساڵی 1869 ده‌ستی پێ‌کرد و کرێکارانی هۆڵندا توانیان یه‌کێتی خۆیان دروست بکه‌ن وپه‌یوه‌ست بوون به ئینتهرناسۆینالهوه و به‌شداری زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی ئینتهرناسوێنالیان ده‌کرد. هه‌ر بۆیه کۆنگره‌ی ئینتهرناسوێنال له لاهای هۆڵاندا به‌سترا، هۆیه‌کی تریش نزیکه له فه‌ڕنسا و به‌لجیکا و ئه‌ڵمانیا که بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و چه‌پ به‌هیز بوون له‌م وڵاتانه.
سه‌رمایه" به‌شی یه‌که‌م له ساڵی 1867 بڵاوبووه‌وه، به‌شی دووهه‌م که ئه‌نجلس به چاپی گه‌یاند 1885 و به‌شی سێهه‌م 1894 پێش مردنی ئه‌نجلس به ساڵێک. سه‌رمایه هاتنه‌مه‌یدان یان خوڵقاندنی ئابووری سیاسی زانستییه بۆ کۆمۆنیستی، له ڕووی فهلسهفهیشهوه یه‌کێکه له به‌ها فه‌لسه‌فییه‌کانی دیالیکتیکی. سه‌رمایه نه‌مرترین کتێبه و ئه‌م ساڵێش بۆ یه‌که‌م جار له سعودییه بڵاوکرایه‌وه، ئه‌م شاکاره موته‌کامیله به‌رهه‌می 15 ساڵی خوێندنه‌وه‌ی مارکسه بۆ سه‌رچاوه کلاسییهکییه ئابوورییه‌کان و به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو گۆڕانکارییانه‌یه که له کۆمه‌ڵگه‌کاندا ڕوویان ده‌دا له ئه‌نجامی گۆڕانکارییه ئابوورییه‌کانه‌وه‌یه. زۆر به زمانێکی به‌رز له ڕووی ئه‌ده‌بییه‌وه نووسراوه و به زمانێکی ئاسان که بتوانرێت بخوێنرێته‌وه. هه‌رگیز ناکرێت به وتارێک باسی بکه‌ین، مه‌گه‌ر ته‌نها پێناسه‌ی بکه‌ین. برژوازی قسه‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر ئابووری و ئابووریزانانی برژوازی پێوه‌ندی نێوان شتومه‌ک و بازاڕیان باس ده‌کرد و هه‌وڵیانده‌دا چینی کرێکار دوور بکه‌وێته‌وه له ناسینی کێشه ئابوورییه‌کان و دوور بکه‌وێته‌وه له خه‌باتی چینایه‌تی و پاشان چینی سه‌رمایه‌داری وه‌ک چینێک باس بکه‌ن که له‌سه‌رووی کۆمه‌ڵگه‌یه، و بیسهڵمهنین سه‌رمایه‌داری هه‌رگیز نه‌بووه‌ته هۆی نه‌هامه‌تی چینی تر و سیسته‌مێکی نه‌مره.. وه‌یاخود بێ ئاگا بوون له پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ندی خه‌ڵک بهشتومهکهوه و پێوه‌ندیان به هۆی به‌رهه‌مهێنان. ئه‌م لایه‌نه که ون بوو له لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئابووریزانانی برژوازی. بنه‌مایه‌کی بنه‌ڕه‌تییه بۆ ناسینی کۆمه‌ڵگه‌و و بۆ ڕۆشن بوونی چێگهو شوێنی چینه‌کان. برژوازی کۆششی ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی کێشه ئابوورییه‌کان په‌یوه‌ست نه‌کات به کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. بۆیه ئیشی مارکس له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که ئه‌و پێوه‌ندییه بدۆزێته‌وه له نێوان خه‌ڵکدا و ڕه‌گوڕیشه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ڕۆشن بکاته‌وه و چۆن سه‌رمایه‌داری کار ده‌کاته سه‌ر به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و چۆن په‌ره‌یسه‌ندووه و چۆن بووته هۆی شه‌ڕ و هۆی بێکارکردنی کرێکاران و هه‌ژارکردنی بێکاران، مارکس له سه‌رمایه‌دا نهێنی که‌ڵه‌که بوونی سه‌رمایه‌ی دۆزییه‌وه و چۆن کار ده‌کاته سه‌ر پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتییه‌کان. ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی دۆزییه‌وه له نێوان خاوه‌ن هۆکانی به‌رهه‌مهێنان و ئه‌وه‌ی که ئازادانه هێزی کاری خۆی ده‌فرۆشێت، هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆسه‌یه چی ده‌خوڵقێنێت له کێشمه‌کێش و چۆن گۆڕان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌هێنێت .
1881: سه‌ختترین ڕۆژه‌کانی مارکس بوو. له 2 دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1881 گیانله‌ده‌ستدانی هاوسه‌ر و هاوڕێ و خۆشه‌ویسته‌که‌ی بوو.. مارکس نه‌خۆش بوو و بزیشکهکه ماوه‌ی نه‌دا مارکس له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌که‌دا بڕوات، بۆیه نامه‌یه‌کی نووسی بۆ کچه‌که‌ی لۆنغیه ( که‌وتمه ژێر ڕکێفی ئه‌وه‌وه، چونکه دایکه ئازیزه‌که‌ت به چه‌ند ڕۆژێک پێش مردنی وای پێ باش بوو که مه‌راسیمی جه‌نازه نه‌بێت) ئه‌نجلس له‌سه‌ر قه‌بری جینی قسه‌ی کرد و به‌م شێوه‌یه کۆتای پێ هێنا (پێویستیم به‌وه نییه که باسی چاکه‌کانی بکه‌م، هاوڕێکانی ده‌زانن و هه‌رگیز له بیری ناکه‌ن، ئه‌گه‌ر ژنێک هه‌بێت که خۆشترین کاته‌کانی بۆ دڵشادکردنی خه‌ڵک بێت، ئه‌وا ئه‌م،ئه‌و ژنه‌یه) . مارکس و جینی جوانترین پێوه‌ندی هاوسه‌ریان هه‌بوو، وێرای نه‌خۆشی و مردنی منداڵه‌کانیان و مردنی زۆرێک له هاوڕێیانیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌خترین ژیان له ده‌ربه‌ده‌ری و زیندان و نه‌بوونی و ده‌ستکورتی.. له زمانی کچه بچووکه‌که‌یان ( ئهلیانۆر) پێوه‌ندی مارکس و جینی ده‌زانین که ئاماژه به ڕۆژێک پێش مردنی جینی و ساڵێک و چه‌ند مانگێک پێش مردنی مارکس ده‌کات .( مهغربییهکه( وا بانگی مارکسیان ده‌کرد) دووباره زاڵ بوو به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ی، هه‌تا ماوم ئه‌و بهیانییهم له بیر ناچێت که هه‌ستی کرد ئه‌وه‌نده هێزی تێدایه بتوانیت بڕوات بۆ ژووره‌که‌ی دایکم. ئه‌و کاته‌ی که پیکه‌وه بوون وه‌ک کاتی گه‌نجییان بهێننه‌وه وابوو_ ئه‌م کچێکی عاشق و ئه‌ویش لاوێکی عاشق که له ژیاندا ماون، نه‌ک ئه‌و مرۆڤه پیره که نه‌خۆشی کاری تێ کردبێت، و ئه‌ویش ئه‌و ژنه پیره بێت که له سه‌ره‌مه‌رگدا بێت، نزیک ده‌بوونه‌وه له دوورکهتنهوهیهکی ئه‌به‌دی)
1883: له 14 ئازاری ساڵی 1883 مارکس به هێمنی و هه‌تاهه‌تایه خه‌وی لێکه‌وت،. به‌ڵام ڕۆژانه پێوێستیمان به هاتنه‌وه‌ی مارکس هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه. ئه‌مه‌یش ژیان سه‌ڵماندی و ئێسته به چاوی خۆمان ده‌یبینین.
—————————————
پێشه‌کی ئه‌نجلس بۆ چاپی 1891 ( کاری کرێگرته و سه‌رمایه) مختارات مارکس انجلس) به‌رگی یه‌که‌م ل 90
نامه‌یه‌ک له مارکسه‌وه بۆ فردیک بۆلته له 1871 ( مختارات مارکس انجلس ) به‌رگی چوارهه‌م ل 138
لینین ( کارل مارکس) مختارات مارکس ئه‌نجلس به‌رگی یه‌که‌م ل 14
فرانس میهرنیغ ( کارل مارکس) دار الگلیعە، ترجمە جۆرج گرابیشی ل 189 36
ئیرک فرۆم ( مفهوم الانسان عند مارکس) دراسات فکریە ترجمە محمد سید رێاێ ل 102 37
ناوه‌کان ….
باکۆنین میخائیل ئهلکسهندهروفیچ ( 1814 – 1876) دیموکراسییه‌کی ڕووسی بوو، نووسه‌رێکی سیاسی. له شۆڕشی 1848-1849 له ئه‌ڵمانیا به‌شداری کرد. هه‌ڵگری ئایدۆلۆجی فهوزهوییه. له ئینتهرناسۆێنالی یه‌که‌م دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی مارکسیزم بوو، له کۆنگره‌ی لاهای له ساڵی 1872 له ئینتهرناسوێنال ده‌رکرا.
مازینی جوزیبه ( 1805_1872) شۆڕشگێڕێکی ئیتالییه. دیموکراسییه‌کی برژوازی بوو. یه‌کێک له‌ڕابه‌رانی ڕزگاری نیشتمانی ئیتالیا بوو. له ساڵی 1849 سه‌رۆک حکومه‌تی کاتی جمهوری ڕۆما بوو. له ساڵی 1850 یه‌کێک بوو له ڕێکخه‌رانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دیموکراسی ئه‌وروپا له له‌نده‌ن. له کاتی دروست بوونی ئینتهرناسوێنالی یه‌که‌م، ویستی بیخاته ژێر نفوزی خۆیه‌وه.
لاسال فردیناند ( 1825_1864) نووسه‌رێکی سیاسی وردهبرژوازی ئه‌ڵمانی بوو، پارێزه‌ر بوو و له ساڵی 1848 و 1849 به‌شداری کرد له بزووتنه‌وه‌ی دیموکراسی له ناوچه‌ی ڕایین. له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان چووه ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارییه‌وه. یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتی کرێکارانی ئه‌ڵمانیا ساڵی 1863. پشتگیری یه‌کبوونی ئه‌ڵمانیا ده‌کرد به ڕابه‌رایه‌تی بروسیا. سه‌ره‌تای ڕه‌وتی ئینتیهازییهتی درووست کرد له ناو بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئه‌ڵمانیادا.
فردریک بۆڵته: ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی ئه‌مریکایه. هاووڵاتییه‌کی ئه‌ڵمانی بوو. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ێه‌کێتی به‌شه‌کانی ئینتهرناسوێنال له ئه‌مریکای باکوور 1872. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئینتهرناسوێنال بوو ( 1872_1874. له ساڵی 1874 له ئه‌نجومه‌نی گشتی ده‌رکرا.