
ڕه‌گوڕیشه سایكۆلۆجێکانی کۆمه‌ڵکوژی (جینۆساید)
ڕه‌گوڕیشه سایكۆلۆجێکانی کۆمه‌ڵکوژی (جینۆساید)
– به‌شی سێیه‌م و کۆتایی-
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان/ سیدنی
selah.germian@yahoo.com.au
سایکۆلۆجی ملکه‌جی
له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه له هۆکاره‌کانی به‌رپاکردنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵانێکی زۆر له مرۆڤ ئه‌نجامئه‌درێن، پرسیارگه‌لێک سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و خۆیان ئه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر هزر و هۆشماندا: ئه‌و هۆیانه‌ی ئه‌بێ چیبن که وائه‌کات هه‌زاران له‌و که‌سانه‌ی پله‌وپایه‌دار نین، ملبده‌نه خواست و ئاره‌زووی شه‌ره‌نگێزی به‌رپرسانی بڕیاربه‌ده‌ستی ڕیزی پێشه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانه‌ی که بوار و بارودۆخه سیاسی و ده‌روونێکان ئه‌ڕه‌خسێنن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه؟ ئایا ترس و تۆقاندنه یان هه‌لپه‌رستی و خۆپه‌رستی و چاوچنۆکییه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتی جۆراوجۆره له بڕیاربه‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتداران؟.
لیکۆڵینه‌وه‌کان ئاماژه به‌وه ئه‌ده‌ن که خه‌ڵکی حه‌زیان به خۆلادانه له بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ سه‌باره‌ت به‌و کاروبارانه‌ی که کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان نیه به ژیانیانه‌وه. زیاتر به‌دوای ئه‌و زانیاریانهوهن که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوهڕیانن، نه‌ک ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ بۆچوونی واقعیانه‌یان بۆ پرسه جۆراوجۆره‌کان یه‌کناگرنه‌وه.
بۆ ڕاڤه‌کردنی ڕوودانی جینۆساید، به‌زۆری ئوباڵی ئه‌و تاوانه ئه‌خرێته سه‌ر ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که بڕیاربه‌ده‌ستن، یان ئهیگهڕێنهوه بۆ کینه‌ی چه‌سپاو له لای هه‌ردوو به‌ره‌ی ناکۆک له‌کاتی ململانێی نیوانیاندا.
کورت لیڤین (1989) Lewin Kurt له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت ئه‌کاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌ریت و نۆرمه‌کان یارمهرتیدهرن بۆ به‌رده‌وامبوونی پابه‌ندبوون و گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چی، چ له داموده‌زگا پهروهردهیێکان بێت یان ئاینێکان، ههرهوهزێکان بێت یان کۆمه‌ڵایه‌تێکان. ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵ ئه‌و نۆرمه کلاسیکیانه نابن، زۆر جار ڕووبه‌ڕوی سزای قورس ئه‌بنه‌وه وه‌ک به‌که‌م تێڕوانین و سه‌رکۆنه‌کردن، تائه‌گاته به‌کارهێنانی تووندوتیژی جه‌سته‌یی. بۆیه تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ دووچاری گوشار ئه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له کرداری تووندوتیژی و چاک ئه‌زانن سه‌رپێچی کردنیان چی ئه‌نجامێکی لێئه‌که‌وێته‌وه.
لێکۆڵێنه‌وه‌کانی ستانلی میلگرام (1933-1984) Milgram Stanley له‌نێوان ساڵانی (1965-1975) له‌باره‌ی ملکه‌چیه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزی کارتێکردنی جۆرێک له ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ. میلگرام له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ڵێت:
" گه‌ر بڕیاری کوشتنی خه‌ڵک به ملیۆن و ئیعدامکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر لێیان له‌سه‌ر بۆچوونی تاکه‌که‌سێک ده‌ربچێت، وه‌لی کاری له‌و جۆره و له ئاستێکی وادا لهتواندا نیه ئه‌نجام بدرێت، گه‌ر ملکه‌چی که‌سانێکی زۆری تر نه‌بێت بۆ ئه‌م چه‌شنه بڕیار و فه‌رمانانه ".
لێره‌دا به پێویستی ئه‌زانم ئاماژه بده‌م به ڕۆڵی کو‌لتوور و ئایین له چه‌سپاندنی ملکه‌چی و گوێڕایه‌ڵی له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌تایبه‌ت کاتێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاردا سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. به گوێره‌ی تیوری گێڕانه‌وه‌ی هۆکار"Attribution" له لایه‌ن (فریتز هایده‌ر 1896-1988 Fritz Heider) له‌مه‌ڕ گێڕانه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی تاکی مرۆڤ بۆ ئه‌و هۆکاره ده‌ره‌کیانه‌ی که کۆنترۆڵی به‌سه‌ریاندا نیه. ئه‌بینین زۆر که‌س په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر پاساوکردنی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ملکه‌چییان به فه‌رمانی رژێمه سته‌مکاره‌کان و هه‌ڵئه‌ستن به ئه‌نجامدانی تاوانی دڕندانه به بیانووی جۆراوجۆر و به‌بێ باوه‌ڕ به ڕه‌وابوونی کرده‌وه‌که‌یان، وه‌ک ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌وان گوناهی ئه‌وه هه‌ڵناگرن، چونکه فه‌رمانیان پێکراوه و ته‌نیا ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره که جێبه‌جێی بکه‌ن. زۆریش هه‌ن که هۆی کرده‌وه و ملکه‌چییان بۆ بڕیار و فه‌رمانه‌کانی ده‌سه‌ڵات پاساو ئه‌که‌ن و ئه‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئان " یا أیها الژین آمنوا أگیعوا الله وأگیعوا الرسول وأولی الأمر منكم "، به واتای (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوڕییان هێناوه، ملکه‌چی خوابن و ملکه‌چی په‌یامبه‌ر و سهپهرشتیارهکانتان بن). به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌و سهرپهشتیارهیه که ئایه‌ته‌که باسی لێوه ئه‌کات و ملکه‌چبوون بۆی به ئه‌رکی سه‌رشانی خه‌ڵکی پێناسه ئه‌کات.
سایکۆلۆجی حه‌شامات (جه‌ماوه‌ر)
له ژێر هه‌مان ناونیشانی سه‌ره‌وه‌دا و له دوای ئه‌و هه‌را و بشێوییه‌ی شۆڕشی فه‌ره‌نسا نایه‌وه، گۆستاف لیبۆن Gustav Le Bon له په‌رتووکێکدا که له ساڵی 1895 دا بڵاوبووه‌ته‌وه، بهشیکارییهکی به‌پێز باس له سایکۆلۆجی جه‌ماوه‌ر له‌ژیر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌کات. لیبۆن ڕووی ده‌می ئه‌کاته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان و له تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر ئاگاداریان ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێت:
کاتێک جه‌ماوه‌ر ڕائه‌په‌ڕێت، گیانی به‌کۆمه‌ڵی زاڵه به‌سه‌ریانه‌وه و جه‌ماوه‌ر ئه‌بێته بونه‌وه‌رێکی سه‌ره‌تایی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێکهاته‌یه‌کی فره ڕه‌گه‌زی له‌یه‌ک دابڕاوه له ڕه‌چه‌له‌کدا، به‌ڵام یه‌کڕیزی ئه‌نوێنن و یه‌ک ئامانج کۆیان ده‌کاته‌وه. که‌ساێتی تاکی هۆشیار وون ئه‌بێت کاتێک ئه‌خزێته ناو ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه، چونکه بیروڕا و سۆز به‌شێوه‌یه‌کی هه‌نوکه‌یی به‌ڕێوه‌ی ئه‌بات و ئاره‌زووی شه‌ڕه‌نگێزیش به‌سه‌ریدا زاڵه.
په‌رتووکی سایکۆڵۆجی جه‌ماوه‌ر له‌باره‌ی کو‌لتوور و سایکۆڵۆجی جه‌ماوه‌ر ده‌رچووه و به‌یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه دائه‌نرێت له بواری ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. ئه‌وه‌یشی ئه‌م لایه‌نه‌ی به‌رجه‌سته‌کرد، ده‌رکه‌وتنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سیگمۆند فرۆید بوو له ساڵی 1921به ناونیشانی "سایکۆڵۆجی کۆمه‌ڵ و شیکرنه‌وه‌ی من". هیتله‌ر وه‌ک جای گۆنین (2000)Jay Gonen ئاماژه‌ی پێئه‌کات، ئاگای له تیوره‌که‌ی لیبۆن و لیکۆڵینهوهکهی فرۆید و هاوشیوه‌کانی هه‌بووه. گۆنین ئه‌ڵێت: "کۆکردنه‌وه و ئاماده‌کرنی جه‌ماوه‌ر له لایه‌ن نازێکانهوه ته‌نیا به هه‌ڕه‌شه و ترس و تۆقاندن نه‌بوو، به‌ڵکو به هۆی په‌یامی نازێکانهوه بوو که به ئامانجی تایبه‌ت لایه‌نه ساکۆڵۆجێکانی له‌خۆ گرتبوو". چونکه هۆشیاری و ناهۆشیاری لای گه‌لی ئه‌ڵمانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی نازیزم، له خۆبه‌ستن به تاکه پێاو و بیرۆکه‌ی فرۆید له سه‌ر "باوکی نموونه‌یی" Ideal father به‌ولاوه هیچیتر نه‌بوو.
جه‌ماوه‌ر ئه‌کرێت وه‌ک قه‌واره‌یه‌ک خاوه‌ن عه‌قڵێکی به‌کۆمه‌ڵ دابنرێت، چۆن به ڕیککه‌وتن و کارلێکردنی ئه‌ندامه‌کانی کۆ ئه‌بێته‌وه، ئاواش په‌رته‌وازه ئه‌بێت کاتێک هه‌ست به ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ئه‌کات. سه‌رکرده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار بایه‌خ ئه‌دات به عه‌قڵی به‌کۆمه‌ڵ به‌هۆی بهیهخدانی به سایکۆلۆجی جه‌ماوه‌ر، تاکو سیاسه‌ته دوژمنکارێکانی بباته‌سه‌ر و کۆنترۆلکردنی جموجۆڵی جه‌ماوه‌ر و په‌رته‌وازه‌کردنی به‌لاوه ئاسانتر بێت پێش ئه‌وه‌ی ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاست له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
گه‌لێک جار ئه‌نجامده‌رانی تاوانی جینۆساید په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر بیانوهێنانه‌وه بۆ پاساوکردنی تاوانه‌کانیان به لۆمه‌کردنی گوناهبارکردنی ئه‌و گروپانه‌ی که خۆیان مهبهستێانه. له‌م باره‌یه‌وه، زۆریک له توێژینه‌وه‌کان جه‌خت ئه‌که‌نه سه‌ر تێگه‌یشتنی په‌یوه‌ندی نێوان گوناهبارکردن و توندووتیژی و تیوری جۆراوجۆر داڕێژراوه بۆ ڕاڤه‌کردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه. کۆنترین هه‌وڵدانه له‌باره‌ی تهگهیشتنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌وه تیوری رینیه گیرارد Rene Girard ناسراو به تیوری کۆچی قوربان Scapegoat ، که باس له‌وه‌ئه‌کات له‌کاتی هه‌ستکردن به بێ ئومێدی، وه‌ک له کاتی تێکجوونی باری ئابوری ڕوی لۆمه‌کردن ئه‌کرێته گروپه پهراوێزکراوهکانی ناو کۆمه‌ڵ. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه باڵاده‌ستانی ناو ده‌سه‌ڵات شێوازی سایکۆلۆجی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کاردێنن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به مه‌به‌ستی توندکردنی کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر دامه‌زراندنی داموده‌زگای نوێ به به‌رنامه‌ی سیاسی تایبه‌ته‌وه، یان له‌رێگای کۆنترۆڵکردنی چه‌ناڵه‌کانی میدیاوه.
نمونه‌ی ئه‌و شێوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌وی ئه‌کات به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی جینۆساید، رژێمی عێراق په‌نای برده هه‌موو جۆره ئامرازێک به‌تایه‌به‌تی ڕاگه‌یاندن بۆ پێشاندانی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ک نۆکه‌ری بێگانه و تاوانی هێنانی هێزه‌کانی ئێران بۆداگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی خستهپاڵیان و گوایه هێزه‌کانی عێراق بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرشی هێزه‌کانی داگیرکه‌ر و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و سزادانی نۆکه‌ران هێرشی برده سه‌ریان بێ ئاماژه‌کردن بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی قه‌ده‌غه‌کراو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له کاتێکدا فرۆکه جه‌نگێکانی عێراق به گازی ژه‌هراوی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد. به هامان بیانووه‌وه هێزه عێراقێکان هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید له ساڵی 1988 له چواچێوه‌ی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا.
به‌و شێوازه، له کاتی به‌کارهێنانی توندووتیژی به‌کۆمه‌ڵ یان ئه‌نجامدانی جینۆساید، پرۆسه‌ی هه‌ڵاوێردن دێته کایه‌وه به دوورخستنه‌وه‌ی قوربانیان له بازنه‌ی ئه‌خلاق، چیتر وه‌ک مرۆڤ چاو لێناکرێن، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌و کرمه زه‌ره‌رمه‌ندانه چاو لێئهکرێن که پێویسته له‌ناوبرێن یان ئه‌و ئه‌ندامه ڕزیو و بێ که‌ڵکانه‌ی جه‌سته که ئه‌بێت ببڕێننه‌وه و فرێدرێن.
ڕه‌هه‌ندی"کاریگه‌ری هاوده‌نگی نادروست" false consensus effect ڕه‌هه‌ندێکی گرنگی تره، کاتێک کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک نادروستانه باوه‌ڕییان وایه که زۆرینه خه‌ڵک کۆکن له‌سه بیروڕا و ئاڕاسته‌کانیان. ئه‌و چه‌شنه به‌کۆمه‌ڵ باوه‌ڕبوونه وه‌کو لای "باندورا Bandura" وایه، پاساوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌سته‌وه ئه‌دات بۆ ئازادبوونی ئه‌خلاق، دواتریش وه‌ک سه‌رتای ده‌ستپێکردنی توندووتیژی به‌کۆمه‌ڵ دێته‌کار. باندورا له سونگی تیورێکهیهوه باس له ڕۆڵی هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌کات: قوربانێکان، ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌کی تاوانه‌کان، به‌شداربوانی ناڕاسته‌وخۆی تاوانه‌کان و خه‌ڵکانی ته‌ماشاکه‌ر ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌که. هه‌ره‌وه‌ها جه‌خت ئاکاته سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی قوربانێکان و وه‌ک خاڵێکی بنه‌ڕه‌تی ئه‌زانێت له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕانی قوربانیان بۆ شێوه‌ی ئهنجهمدهرانی تاوان، ئه‌وه‌ی که زۆرجار به "تیوری جۆشدانی کۆمه‌ڵایه‌تی-کولتووری Socio-cultural Motivation Theory " ئاماژه‌ی پێ ئه‌کرێت چونکه جه‌خت ئه‌کاته سه‌ر ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی کار له‌سه‌ر یه‌کتری ئه‌که‌ن و ئه‌نبه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی تووندوتیژی لای کۆمه‌ڵ. هه‌ره‌وه‌ها تیوره‌که جه‌خت ئه‌کاته سه‌ر گۆڕانکارێکانی تاک و کۆمه‌ڵ و چۆنێتی کارلێککردنی ڕه‌هه‌نده کاریگه‌ره‌کان.
ئایا ئه‌کرێت جینۆساید ڕوونه‌دات؟
مرۆڤایه‌تی قۆناغێکی گه‌وره‌ی له پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردن بڕیوه له هه‌موو بواره‌کاندا. ئه‌و پێشکه‌وتنه مه‌زنه‌ی جیهان به‌خۆیه‌وه بینیوێتی، به‌تایبه‌تی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجی و خێرایی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریێکان که هانگاوی گه‌وره‌ی ناوه و ڕۆڵی هه‌بووه له گه‌شه‌کردنی بواره جیاجیاکانی تردا، که گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ژیانێکی پڕ له ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی له باشکردنی ئاستی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده. به‌ڵام له ڕوویه‌کی تره‌وه، ئه‌م پێشکه‌وتنه گه‌لێک لایه‌نی مه‌ترسیداری تری لێکه‌وتوه‌ته‌وه، دوور نیه که ببێته مایه‌ی کاره‌سات بۆ مرۆڤایه‌تی، ئه‌گه‌ر له‌ژێر کۆنترۆلکردنی توندا نه‌بێت. په‌ره‌سه‌ندنی جۆره‌کانی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی جه‌نگ به شێوه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر. توانای ڕوخێنه‌ری بۆمب موشه‌که‌کان ده‌یان جار چووه‌ته سه‌ر و دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆم مه‌ترسییه‌کی گه‌وره خستۆته‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، چونکه چه‌ند ووڵاتێکی تر بێجگه له ووڵاته پیشه‌سازیه پێشکه‌وتووه‌کان، چوونه‌ته بواری به‌رهه‌مهێنان و ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ری و دروستکردنی دامه‌زراوی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له‌وانه هیندستان، پاکستان، کۆریای باکور و ئێران. له هه‌مان کاتدا هێشتا پێکدادان و ململانێی سیاسی و جیاوازی ڕه‌گه‌ز له چه‌ندین شوێنی جیهاندا له ئارادایه. هه‌روه‌ها کێبڕکێی ئابوری له نێوان ووڵاتاندا له پهڕهسهندندایه و چاره‌نووسی زۆربه‌ی گه‌لان له ژێر مه‌رحه‌مه‌تی سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتداری دیکتاتۆر و ڕژێمه تۆتالیتارهکاندایه. خۆپه‌رستی و مه‌یل و ئاره‌زووی شه‌ڕه‌نگێزی باڵی کێشاوه به‌سه‌ریاندا و گوێ به چاره‌نووسی سه‌دان ملێون مرۆڤ ناده‌ن. ئه‌گه‌ر هاتو ململانێکان تینی سه‌ند، ئه‌وا مه‌ترسییه‌کی زۆر له ئاردایه و مرۆڤایه‌تی دووچاری کاره‌ساتی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌وره ئه‌بێت که ئه‌نجامه‌کانی پێشبینی ناکرێن.
که‌واتا چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و تواناکان له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پێناو ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی تایبه‌ت به بواره سایکۆڵۆجی و کۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌کاندا، ڕۆڵێکی گه‌لێ به‌رچاو ئه‌بینێت بۆ دهستیشانکردن و به‌شداربوون له که‌مکردنه‌وه‌ی توندی ململانێکان و کۆنترۆڵکردنی هه‌ڵچوون و هۆکاره هانده‌ره‌کانی. سه‌ره‌ڕای پێویستی کارکردن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری گشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له ڕێگای گشت چه‌ناڵه‌کانی میدیا و پێویستی داڕشتنی پرۆگرامی تایبه‌ت له سیسته‌می په‌روه‌رده له هه‌موو ئاسته‌کانی خوێندندا به مه‌به‌ستی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی گیانی لێبووردن و به‌لاوه‌نانی ڕق و كینه. هه‌روه‌ها بانگێشهکردن بۆ په‌نابردنه به‌ر عه‌قڵ و ژیری له پێناو گوێزانه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ململانێ له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکێکاندا. ئه‌وانه‌و، هێنانه کایه‌ی سیسته‌مێکی جیهانی نوێ و پیدانی ده‌سه‌ڵات به ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تایبه‌ت به ناوبژیکردن و کۆتایی هێنان به ململانێ نێوده‌وڵه‌تێکان و ده‌رهێنانیان له‌ژێر کۆنترۆڵی ووڵاته زلهێزه‌کان، کارێکی هه‌ره گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی جیهان چیتر به‌ره‌وڕووی جه‌نگ و ماڵوێرانی و کاره‌سات نه‌بنه‌وه و تواناکان بخرێنهگڕ بۆ بنبڕکردنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که جینۆساید و کوشتنی خه‌ڵکی بێ تاوانی لێئه‌که‌وێته‌وه له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگه‌ژه وململانێدا.
بڕوانه به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م:
به‌شی یه‌که‌م
به‌شی دووه‌م
سه‌رچاوه‌کان
سه‌رچاوه‌کانی به‌شی یه‌که‌م
– Stanislav Grof, “Planetary Survival and Consciousness Evolution: Psychological Roots of Human Violence and Greed.” Primal Renaissance: The Journal of Primal Psychology 2(1): 3-26.
– Lifton, JAY, (1986).The Nazi Doctors: medical killing and the psychology of genocide.
NY, Basic Books
– Hall, Calvin S. & Lindsey, Gardner. Theories of Personality. New York: Wiley, 1978.
– المهدی، محمد (2004). سیكولوجیە الاستبداد:
http://www.maganin.com/articles/articlesview.asp?key=168
– Crane, John (2007). The Psychology of Genocide. Available at: http://www.cranepsych.com/Travel/Bosnia/Genocide_psych.html
– المێدر السابق.
– Woolf, Linda M and Hulsizer, Michael R. (2005). Psychosocial roots of genocide: risk, prevention, and intervention. Journal of Genocide Research, 7(1), 101–128.
– سالم، أحمد سالم (2007) حتى نفهم قچیە دارفور:
http://www.sudanile.com/dawri.html
سه‌رچاوه‌کانی به‌شی دووه‌م
– Kowalski, R. M. (Ed.). (2001). Behaving badly: Aversive behaviors in interpersonal relationships. Washington, DC: American Psychological Association.
– Paulhus, D., & Williams, K. (2002). The Dark Triad of personality: Narcissism,
Machiavellianism, and psychopathy. Journal of Research in Personality. Elsevier Science (USA). 36 PP.556–563
– عه‌لی، به‌ختیار. له ئاره‌زووی کوشتنه‌وه بۆ ئاره‌زووی فه‌رامۆشکردن . سلێمانی، گۆڤاری ڕه‌هه‌ند، (7)، 252-333..
– Staub, E. (1989) The Roots of Evil: The Origins of Genocide and Other Group Violence (New York: Cambridge, University Press).
– المهدی، المێدر السابق.
– ابو فوزە، خلیل قگب (1996). سیكولوجیە العدوان. القاهرە، الهیئە العامە لقێور الپقافە.
– Woolf, Linda M and Hulsizer, Michael R. op. cit. P. 102
– Ibid. P. 103
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
– Milgram, S. (1974). Obedience to authority. New York: Harper & Row.
– Attribution theory: http://en.wikipedia.org/wiki/Attribution_theory
– Le Bon, Gustave (1895). The Crowd: A Study of the Popular Mind. Retrieved on November 15, 2005.
– Jay Y. Gonen. The Roots of Nazi Psychology: Hitler’s Utopian Barbarism. Lexington: University of Kentucky Press, 2000. 224 pp.
– Engle, Phillip (2005). Scapegoat theology and the Problem of Violence. Greensburg, PA: Laurel Highlands Media.
– Crane, John. op. cit.