
تراژیدیای په‌رده‌ی کچێنی
تراژیدیای په‌رده‌ی کچێنی
ئا یا په‌رده‌ی کچێنی وه‌ک ده‌رگایه‌ک وایه‌و ئه‌ندامی زایه‌ندی کچی داخستوه
بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید
په‌رده‌ی کچێنی ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره‌یه که تا ئه‌مڕۆ نه‌ک هه‌ر کێشه‌ی سایکۆلۆژی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی له‌کۆمه‌لگای کوردی‌دا دروستکردوه، به‌لکو زۆرجاریش کاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه، به‌راده‌یه‌ک گه‌لێکجار ده‌گاته بریاردانی کوشتنی کچه‌که. له‌په‌روه‌رده‌دا به‌خێوکه‌ر له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن که چۆن کچ په‌رده‌ی کچێنی بپارێزێت، هه‌موو جوانییه‌کی ژیانی له‌بیر بردونه‌ته‌وه، به‌چه‌شنێک زۆرجار له چالاکیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه دورده‌خرێنه‌وه. بۆ نمونه ڕێگه‌گرتنی کچ له‌فێربوون یان سنوردارکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ که‌سانی دی، لێره‌وه به‌خێوکه‌ر سه‌رقاڵی ئه‌وه نین که چۆن کچه‌کانیان هانبده‌ن خۆیان پێشبخهنو فێربکرێنو پشت به‌خۆیان ببه‌ستن، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو جه‌غتی په‌روه‌رده‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن کچه به"ته‌واوی"، به‌بێ که‌موکوڕی واته "به په‌رده‌ی کچێنیه‌وه"، ئه‌و پێسته ته‌نکه شه‌فافه‌ی، بهدهستلێێنهدروای ته‌سلیمی هاوسه‌ری پاشه‌رۆژی بکات!
هاوسه‌ریش بۆ یه‌که‌مینجار، له شه‌وی زاوایهتێدا له‌بوک نزیک ده‌بێته‌وه‌و وه‌ک قه‌ساب چه‌قۆکه‌ی دهردههێنێتو ده‌که‌وێته جه‌سته‌ی کچه‌ی دهستلێنهدراو هه‌تا خوێنی لێدێنیت، به‌جۆرێک هه‌ندێکجار ده‌گاته نهزیفو بوکێ وه‌ختێک به‌خۆی ده‌زانێت له‌نه‌خۆشخانه خۆی ده‌بینێته‌وه. ئیدی ماڵه خه‌زورو خه‌سوو لهپاکیزهی بوکیان دڵنیاو ئارام دهبنو به‌مشێوه‌یه ژنه پێده‌نێته سه‌ره‌تای قۆناغی تازه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیری . ده‌رئه‌نجامی ئه‌م کاره‌ش زاوا هه‌ستی پیاوه‌تی به‌هێز دهبێو هه‌ست ده‌کات فه‌رمانی خۆی به‌جێهێناوه‌و ئه‌و ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که له سه‌ری بووه ، به ته‌واوی جێبه‌جیی کردووه. به‌مانایه‌کی دی ئه‌م په‌رده‌یه‌ی هه‌رئه‌و دڵۆپه خوێنه نیه، به‌ڵکو دهسهڵاتو مۆرالی پیاوه‌ش ده‌گرێته‌خۆ.
لێره‌وه به‌ختیاریی کچه‌و ژیانی هاوسه‌رگیری بوکی تازه، پیاوه‌تی زاوا به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و دڵۆپه خوێنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و شه‌وه‌دا خوێن نه‌بێ، ئیدی زه‌ماوه‌ند ده‌بێته کارهساتو ژیانی کچه‌ی به‌سته‌زمان ده‌گۆڕێته دۆزه‌خێک، هه‌ندێکجار ژنه روو ده‌کاته‌وه ماڵی باوانی، ئه‌وانیش وه‌ک چاره‌سه‌ریك بۆ ژنه، هاوسهریک ده‌دۆزنه‌وه، ئیتر هاوسه‌ره‌که په‌ککه‌وته بێ، شێت بێ یان به‌ساڵاچوو، گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌م کچه له‌کۆڵ خۆیان بخه‌نه‌وه تا قسه‌یان نه‌یه‌ته سه‌ر. دڵره‌قی ماڵه باوانیش له‌م کارانه‌دا ڕه‌نگده‌داته‌وه.
سۆسێولۆجی مه‌غریبی سومیه نه‌عمانه Soumaya Naamane- له‌لێکۆلینه‌وه‌یه‌کدا لهسهرسێکسوالێتی ژن‌و پیاوه موسلمانه‌کانی مه‌غریب ئاماژه به‌وه ده‌کات، چۆن ئه‌و کچانه له‌ترسی حوکمی کۆمه‌ڵگا، له‌مه‌ترسی نه‌بوونی په‌رده‌ی کچێنی چۆن‌و به چ ڕیگایه‌ک له‌شه‌وی بوکێنیدا خۆیان رزگار کردوه، بۆ نمونه چ فێڵێک دهکهنو چۆن خۆیان بۆ پلانی جیا جیا ئاماده ده‌که‌ن. هه‌ندێک کچ هه‌بووه گژوگیای کێوی کردووه‌ته ناو له‌شیه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش ناوله‌شی هه‌وی کردوه‌و توشی ئلتیهابات بووه، به‌وشێوه‌یه له‌یه‌که‌م په‌یوه‌ندی سێکسیدا خوێنی لێهاتوه‌و لهپیاوهش وایه، ژنه‌که‌ی کونکردوه! ژنه‌ش هه‌مو ژیانی توشی نه‌خۆشی هێلکه‌دان کردوه‌و نه‌زۆکی کردوه. یاخود هه‌ندیکیان خوێنی مریشک ده‌که‌نه ناو زه‌رفێکی نایلۆن‌و له‌ناو له‌شیان دایده‌نێن تا کابرا کاری خۆی ده‌کات، یان دۆشاوی ته‌ماته‌و چی‌و چی.. پێده‌چیت ژنیش له‌زوڵمی کۆمه‌ڵگاو ترسی ده‌سه‌ڵاتی پیاو چه‌وسانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڕۆژانه‌ی، هه‌مو فێل‌و حیله‌یه‌ک فێربووه‌و به‌کارهێناوه تا له‌ده‌ستی پیاو ڕزگارییان بێت.
به‌ڵام پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا په‌رده‌ی کچێنی به‌و مانایه‌ی که ئێمه لێیتێگهیشتوین بوونی هه‌یه؟ ئایا په‌رده‌ی کچێنی وه‌ک ده‌رگایه‌ک وایه‌و ئه‌ندامی زایه‌ندی کچی داخستوه‌و بهپاڵهپهستۆی ئه‌ندامی زایه‌ندی پیاو نه‌بێت ناکرێته‌وه؟ ئایا په‌رده‌ی کچێنی داخراوه؟ گه‌ر داخراو بێت چۆن کچ له‌سوڕی مانگانه‌یدا خوێنی ده‌بێت؟ ئایا په‌رده‌ی کچێنی له‌یه‌که‌م په‌یوه‌ندی سێکسیدا له‌گه‌ڵ پیاودا دهدڕێو خوینی لێدێت؟ ئایا ئه‌و خوێنه‌ی که به‌رده‌بێت به‌ڵگه‌یه بۆ پاکیزهییو ده‌ستلێنه‌دراوی؟ گه‌ر وابێ، خۆ هه‌ندێ ژن هه‌یه له‌دوای چه‌ندین په‌یوه‌ندیی سێکسی هه‌ر خوێنی به‌ر ده‌بێ. ئه‌ی هۆکاری ئه‌مه‌یان چیه؟ ئایا کچ‌و کوڕی کۆمه‌ڵگای ئێمه زانیاری دروستی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی بهگشتیو ئه‌ندامی زایه‌ندی به‌تایبه‌تی هه‌یه؟ تا زاواکان له‌شه‌وی بوکێنیدا حوکم ده‌رده‌که‌ن که ئه‌م کچه ژن بووه؟!
له‌لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا ده‌رکه‌وتوه که په‌رده‌ی کچیێنی* هه‌ر ناوه‌که‌ی خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌و به‌و مانایه نیه که ئێمه لێیتهگهیشتوین که په‌رده هه‌بێت، به‌ڵکو پێستیکه، لێوارێکه له‌سه‌ره‌تای ئه‌ندامی زایه‌ندی کچه‌وه‌یه، نه‌ک ئه‌ندامی زایه‌ندی کچی داخستبێت. که ئه‌مه‌ش به‌ومانایه نایه‌ت که هه‌موو کچێک، کاتی یه‌که‌م په‌یوه‌ندی سێکسی خوێنی هه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌مانای ئه‌وه‌ش نیه گه‌ر کچه‌که سێکسی کرد‌و خوێنی هه‌بوو، ئیدی کچه‌که پاکیزه‌یه‌و دهستلێنهدراو بووه. گه‌ر پیاوه‌که هه‌ستی کرد که ئافره‌ته‌که خوێنی نه‌بوو، ئیدی کچه‌که کچێنی له‌ده‌ست دا بێت؟ ئه‌مه بیروبۆچونێکی هه‌ڵه‌یه چونکه ئه‌م پێسته شێوه‌ی جیا جیای له‌خۆگرتوه، هه‌ندێک ئه‌ستوره یان زۆر ته‌نکه یان لاستیکیه. ئه‌وه‌ی ئه‌ستوره له‌و کاته‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌ندی ده‌بێت، پێده‌چیت خوێنی لێبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پێسته ته‌نک بێ ئه‌گه‌ری هه‌یه کچه‌که خوێنی نه‌بێت، به‌مه‌رجێکیش هه‌رگیز له‌وه‌و پێش په‌یوه‌ندی سێکسی نه‌بوو بێت. ئه‌وانه‌ی خوێنیان هه‌یه له هه‌ندێک بارودۆخدا ، هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترس‌و نادڵنیاییو شه‌رم که ده‌بێته گرژی لهشو ده‌رئه‌نجامیش خوێن به‌ر بوون. هه‌ر بۆیه زۆرجار له دوای چه‌ندین په‌یوه‌ندی سێکسی که‌سه‌که هه‌ر خوێنی هه‌یه، ئه‌وه‌ش ترس‌و نه‌بونی ئارامی ده‌رونیه که وشکی له‌ش دهرئهنجامیهتیو دوابه‌داوی ئه‌وه‌ش خوێن ده‌بێت. بۆیه زۆر گرنگه که داموده‌زگا تهندروستیهکانو خوێندنگا‌و فێرگه‌کان بایه‌خ به‌م بابه‌ته بده‌ن، گرنگه له‌قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کان له‌پۆلی شه‌شدا به‌کراوه‌یی باسی په‌رده‌یی کچینی بکرێت، باسی مه‌ترسی به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنی ئه‌م بابه‌ته بکرێت، که مه‌رج نیه هه‌موو کچیك خوێنی هه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر چۆن پیاوان ئه‌ندامی زایهندهییان له گه‌وره‌یی و بچوکیدا جیاوازی هه‌یه و هیچ کێشه‌یه‌کی دروست نه‌کردوه، کچیش به‌هه‌مان شێوه له یه‌کێکه‌وه تا یه‌کێکی تر جیاوازه.
ئه‌م کێشه‌یه دیارده‌یه‌کی ترسناکه، گه‌ر ئه‌م جیاوازیه کوشتنی کچه‌ی بێ‌تاوان بێت. که ئه‌مه‌ش له‌هۆکاری نه‌بوونی زانست‌و زانیارهییه سه‌رچاوه ده‌گرێت سه‌باره‌ت به‌جه‌سته‌ی خۆمان. کاری میدیا به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه ئه‌وه‌یه که زانیاری دروست بڵاوبکه‌نه‌وه نه‌ک هه‌روه‌ک ڕۆژانه له‌گۆڤارو ڕۆژانه‌دا ڕوداوی سه‌یری بێسهلمێنراو ده‌که‌وێته به‌رچاومان که گوایه فڵان زاوا له‌شه‌وی زاوایه‌تیدا بۆی ده‌رکه‌وتوه کچه‌که ژن بووه، دیسانه‌وه ئه‌مجۆره زانیاریانه دژی ژنه به‌هه‌موو مانایهکیهوه، جۆرێکه له‌چه‌وسانه‌وه‌ی ژن. هه‌ندێکجار دکتۆر ناتوانێت ئه‌و پێسته ببینیت، چۆن ئه‌و زاوایه ئه‌م تاوانه دروست دهکاتو به‌ڵگه‌ی چیه؟
پێموابێت کوشتنی کچ له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه گه‌وره‌ترین تاوان‌و ئه‌وپه‌ری نامرۆڤایه‌تییه. لیره‌دا قسه‌ی کریشنا مۆرتیم دێته‌وه یاد که ده‌ڵیت: "ئازاروغهم بهخۆناسیین کۆتایی دێت".
ئنجا گه‌ر ئێمه‌ش شاره‌زایی جه‌سته‌ی خۆمان هه‌بێت، بزانینن ئه‌ندامی له‌شمان چۆن دروستبووه، ئه‌ندامی زایه‌ندی چۆن پێکهاتوه‌و به‌کراوه‌ی باسی بکه‌ین، ئه‌وا ئه‌م کاره‌ساتانه ڕوونادات.
• ئه‌م بابه‌ته له 232008 -9- له ئاوێنه بلاوکرایه‌وه
• Rutgers Nisso groep
• Naamane-Guessous, Soumaya.: Achter de schermen van de schaamte