بۆ گوڵێك كه له هه‌موو گوڵه‌كان به‌ڕه‌نگترودره‌وشاوه‌تره..(دایكم)
بۆ گوڵێك كه له هه‌موو گوڵه‌كان به‌ڕه‌نگترودره‌وشاوه‌تره..(دایكم)
-ق-
هاوڕێكانم بۆ (دایكم) بخوێننه‌وه
ئه‌م سه‌مایه ،ئه‌م گریانه، ئه‌م ئایه‌ته
من ڕووم نایه‌ت فریشته بدوێنم
من ناتوانم له‌خودا بپرسم
چۆن خوداى گه‌ورۆنه‌ى سه‌رده‌مى منداڵیم
پرسیارى لێده‌كرێت ،
ئایه‌تى بۆ ده‌خوێندرێته‌وه!
من سه‌ر له كارى خودا ده‌رناكه‌م !
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌بێژم :
بۆى بخویێننه‌وه ئه‌م گریانه‌م..ئه‌م ئایه‌ته‌م..
-و-
دونیاى خڕى وه‌ك سێ‌و
له من ده‌ست پێ ده‌كات
من له (دا یكم)
ئه‌و لـه گوڵ و
ئه‌و له دایكم و من له ئه‌و بووین
له‌كۆتاجار ئه‌من ده‌مرم و
(دایكم) و گوڵیشم هه‌ر ده‌مێنن.
-ر-
هه‌رده‌م هه‌ست به گوڵى (دایكم) ده‌كه‌م
ئه‌و له سپێده‌یه‌كى زیوینى ده‌ژیت
ئه‌و سه‌یرى گوڵى من ده‌كا و
له پێشیشا بۆم ده‌دوێـنێت
ئاخر من ئه‌و ده‌ناسمه‌وه و
له جوانترین باخدا ئه‌بینم
باخێك ئێستا له‌سه‌ر ڕووى
كڵۆ سێوه‌كانى
ماچى گوڵه‌كه‌ى منى له‌سه‌ر جێماوه!
-ب-
كه گوڵ له‌به‌یانییه‌كى به‌هاردا
سه‌ما ده‌كا ئه‌و خه‌و ده‌یباته‌وه
هاڵاوى ئه‌و به‌سه‌ر پێده‌شتا ده‌ڕوا و
ئه‌وبه سه‌ماى گوڵه‌كان ده‌له‌رێته‌وه
ئێستا ده‌زانم
ئه‌و هاوڕێى پێده‌شت وگوڵه‌كانه (دایكم).
-ا-
گۆرانیه‌كانى كه (دایكم) ده‌یچڕێ
ئاوازى له شه‌ماڵه و گوتنى هى بولبوله
ئه‌و هۆنراوه‌ى ئه‌و دایده‌نێ
پڕه له فڕین و حه‌زین و رۆچوون و مه‌ستى
ئاوازه خۆشنووده‌كانى ئه‌و تفه له جه‌للاد…
ئاى ناشرین ترین بوونه‌وه‌ر له لاى (دایكم)
جه‌لاد……جه‌لاد…….جه‌لاد……جه‌لاد…
-ن-
(دایكم) ژنێكه له نورى شه‌و و
تریفه‌ى مانگ و تیشكى ئه‌ستێره
جه‌سته‌ى قه‌ڵاییه‌كى به‌رز و پرشه‌نگداره
ئه‌وانه‌ى بۆ ژیانی ئه‌و جه‌للادیشن
نزمه پردى ڕووخاو و توله‌ى شه‌ون
جه‌لاد لاى ئه‌و مه‌ستێكه
لێ بێ خه‌ون!
-ت-
(دایكم) دواى هه‌موو نوێژه‌كانى
جه‌للاده‌كان به نه‌فره‌تى خودا ده‌كا
ئه‌و جه‌لادانه‌ى خوێنى ئازیزترین و
پاكترین كه‌سى ئه‌ویان خوارد
ئه‌و جه‌لادانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى شاردا
پاكترین فریشته‌یان كوشت و
تیشكه‌كانی خۆریان كوژانده‌وه!
-ب-
ئه‌و باوكه‌ى جه‌للاده‌كان كوشتیان
قه‌تاره‌كه‌ى بۆ (دایكم ) به‌جێماوه و
ئه‌وقه‌تاره‌ى میهره‌بانترین كه‌سیان
له‌سه‌ر پشتى هه‌وره‌كان هه‌ڵگرتووه
كه‌چى ئه‌و قه‌تاره‌یه بێ زه‌ناییه
ئه‌و قه‌تاره‌ییه بێ سه‌رنشینه بێ سه‌ر…..
-م –
(دایكم)وفرمێسك دوو هاوڕێن
من له مێژووى دێرینى
هاوڕێیه‌تیان تێناگه‌م
ئه‌و دووانه هێنده به‌یه‌كه‌ون
هه‌ردووكیان یه‌ك ڕه‌نگیان گرتووه و
یه‌ك جلیش ده‌پۆشن
ئه‌ویش ڕه‌نگێكى زیوینى خه‌مناكه و
ئه‌و له‌كڵۆییه‌ك به‌فرى سه‌ر لووتكه و
دڵۆپه‌ئاونگێكى سه‌ر گوڵێك پاكتره و
دڵى ئه‌و له‌هى فریشته بێگه‌رد تره
ئه‌وه‌ى پاكترین بوونه‌وه‌ره له‌لام (دایكم).
ئازارى 2007
*پێشكه‌ش به(دایكم)،له‌یادى سێزده ساڵوه‌گه‌ڕى شه‌هیدبوونى (باوكم)دا.
*ئه‌و دایكه‌ى پێنج منداڵى به‌ته‌نیا و، له‌سه‌خترین كاتدا گه‌وره‌كرد و، بێ ئه‌وه‌ى ماناى شه‌كه‌ت بوونیش بزانێت.
*له‌پاشكۆى ئه‌ده‌ب وهونه‌رى ڕۆژنامه‌ى (كوردستانى نوێ)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.