چاو پێ که‌وتنی (به‌ره‌وسۆشیالیزم) له گه‌ل سه‌ردار عه‌بدولا حه‌مه
ته‌نها رێگاکه‌ی مارکسه هه‌موو کێشه‌کانی کۆمه‌لگا چاره‌سه‌ر ده‌کا بۆیه گه‌رانه‌وه بۆ مارکس بووه‌ته پێویستیه‌کی حه‌تمی بۆ رزگاری به‌شه‌ریه‌تی ئه‌مڕۆ
چاو پێ که‌وتنی (به‌ره‌وسۆشیالیزم) له گه‌ل سه‌ردار عه‌بدولا حه‌مه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئابوری سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا و جیهانی سه‌رمایه‌داری
بەرەو سۆشیالیزم/ئەزمەىئابورى لە ئەمریكا چى یە وە لە كوێوە سەرچاوەى گرتەوە ؟
سەردار عەبدوڵا حەمە: ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ی که ئێوه ناوتان بردووه راسته له ئه‌مه‌ریکاوه سه‌ری هه‌ڵداوه به‌ڵام ئێستا ئه‌زمه‌که سه‌رتاسه‌ری دونیای گرتوه‌ته‌وه ، ئابوری سه‌رمایه‌داری خستوه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌وه هه‌روه‌ک بۆش ووتی : ئه‌گه‌ر پلانه‌که‌ی ئه‌و جێبه‌جێ نه‌کرێ ئابوری ئه‌مه‌ریکا له به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌دایه .ئه‌م ئه‌زمه‌یه دریژ کراوه‌ی ئه‌و گرانی و برسی کردنه‌ی خه‌لکی دۆنیایه که نه‌زمی نوێ خۆلقانیوتی به سه‌ر کۆمه‌لگای به‌شه‌ریدا که به‌پێ ی رای ریکخراوی خۆراکی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ماوه‌یک پێش ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی ئێستا ووتی بۆی هه‌یه شۆڕشی برسیه‌کان له زیاتر له 30 وولاتی جیهاندا رروبدات . به هۆی ئه‌م ئهزمهیهوه به‌پی ی قسه‌ی زۆرێک له لێکۆله‌ره‌وه‌کان بۆی هه‌یه ئه‌مه‌ریکا وه‌ک هێزێکی ئابوری زاڵ نهمنێتهوه به سه‌ر جیهاندا وه هاتنی سه‌رۆک کۆماری تازه جا ئه‌گه‌ر ئوباما بێت یا ماککین که له 4/11/2008 ههلدهبژیردرێ رووبه‌رووی باردۆخێکی ناهه‌موار بێته‌وه نه‌توانێ ئه‌م کێسانه حه‌ل بکا . ئه‌زمه‌که‌ی ئێستاش بریتیه له نه‌مانی ئیعتباری بانکه‌کان و ئه‌زمه‌ی دارایی و ئیفلاس بوونی گه‌وره‌ترین بانکی جیهانی و دهامودهزاگا دارایه‌کانی سه‌رمایه‌داری له زۆربه‌ی وولاته سهرماداریهکانی جیهاندا به تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریکا ،سه‌رانی حکومه‌تی له‌م وولاتانه وه‌زعه‌که‌یان بۆ کۆنترۆل ناکرێ . سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئه‌زمه‌یه له نه‌مانی بازاری خانوبه‌ره و قه‌رزی خانوو له لایه‌ن بانکه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و وه سهرنجام بووه هۆی ئیفلاسی دارایی زۆربه‌ی ئه‌و بانک و ده‌زگا داراییانه‌ی که قه‌رز ده‌ده‌ن بۆ مه‌به‌ستی خانوو کرین . تا وای لێ هات بانکه‌کان ئیتر قه‌رزدان رابگرن یا ئه‌گه‌ر بیده‌ن به سوویه‌کی زۆر به‌رز ئه‌یده‌ن هه‌موو بانکه‌کان هه‌ول ئه‌ده‌ن پاره کاشه(نه‌قده)که‌یان بپارێزن تا بزانن بازار چی لێ دی ته‌نانه‌ت له زۆر جێگا ده‌ست گیراوه به سه‌ر پاره‌و مۆلکی خه‌لکانی تردا که له بانک دایانناوه وه‌ک بانکه‌کانی روسیا کردیان. به هۆی ئیفلاسیهوه سه‌ده‌ها هه‌زار ملیار دۆلار زیان که‌وتووه له‌م بانک و ده‌زگا دارایانه .رۆژ له دوای رۆژ زیانه‌کان زیاتر ده‌بن له ناو بازاری پۆرسه ئیعیتایباریهکانی جیهاندا دا به رێژه‌یه‌کی زۆر نرخی سه‌همه‌کان داده‌به‌زێ به‌جۆریک که مێژووی سیستمی سه‌رمایه‌داری به خۆیه‌وه نه‌دیوه هه‌رچه‌نده جارێکی تر له سالانی 1929 تا 1932 وزعێکی له‌م جۆره هات به سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌دا به‌لام وه‌ک ئه‌مرۆ نه‌بووه. بانکه‌کان متمانه‌یان به یه‌کتر نه‌ماوه و قه‌رز ناده‌ن به یه‌کتر .سه‌رانی حکومه‌ت له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا له تهنگژهیکی زۆ خراپدان ئه‌م وه‌زعه‌یان بۆ کۆنترۆل ناکرێ . هۆیه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بارودۆخه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لک له کاتی بۆژاندنه‌وه‌ی ئابوری‌دا زیاتر په‌نایان برده به‌ر خانوو کرین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قه‌رزیان له بانکه‌کان به سو‌و وه‌ر ده‌گرت قازانجی بانکه‌کان به‌هۆی ئه‌م سووه‌وه زۆر زیادی کرد وه خانووش به‌هاکه‌ی به‌رز بوه‌وه .ئێستا به هۆی زۆرتر بوونی رێژه‌ی بێ‌کاری و گرانی و خراپ بوونی ئابوری و نزم بوونه‌وی کرێ و داهاتی خه‌لک له چاو کالا پێویسته‌کان ، ئاستی خانوو کرین نه‌ک هه‌ر دابه‌زی به‌ڵکو خه‌لکه قه‌رزاره‌کان توانای دانه‌وه‌ی قه‌رز ی بانکه‌کانیان نه‌ما بۆیه بانکه‌کان و ئه‌و ده‌زاگا دارایانه‌ی تر که قه‌رزیان دابوو هه‌ستان به لێ سه‌ندنه‌وه‌ی خانوه‌کان له خاوه‌نه‌کانیان له جیاتی قه‌رزه‌کانیان به‌لام گرفته‌که لێره‌دایه که ئه‌زمه‌که‌ی دروست کرد ئه‌ویش ئه‌وه بوو بانکه‌کان ده‌بوو خانوه‌کان بفرۆشنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ قه‌رزه‌کانیان ده‌ست بکه‌وێته‌وه به‌لام به هۆی خراپ بوونی باری ئابوریه‌وه خانوه‌کان نه‌ک پاره‌ی خۆیان نه‌کرده‌وه به‌لکو به زیانێکی گه‌وره‌شه‌وه نه ئه‌فرۆشران ئه‌مه له‌لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه نه‌یانده‌وێرا قه‌رز بده‌ن به خه‌لک بۆ کرینی خانووکان ، ئه‌نجا بانکه‌کان ده‌ستیان کرد به قه‌رز کردن له یه‌کتر بۆ کرین و فرۆشتنی ئه‌وراقه مالیه‌کان واته سه‌نه‌دو سههمهکانی قه‌رز خرانه بازاره‌وه به راده‌یه‌کی زۆر مانه‌وه نه‌فرۆشران تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی نرخیان زۆر دابه‌زی که یه‌که‌م جاره له مێژووی سه‌رمایه‌داریدا ئه‌م نرخانه ئه‌وه‌نده دابه‌زن له به‌ر ئه‌وه‌ی بانکه‌کان ئیعتیباریان نه‌ما هه‌ر بۆیه ژماره‌یکی زۆر له بانکه‌کان به رسمی ئیفلاسی خۆیان راگه‌یاند به زیانی سه‌دها هه‌زار دۆلاره‌وه . مارکس 170 سال پێش ئێستا به شێوه‌یه‌کی زانستی و به هاوکێشه‌ی بیرکاری ئه‌م واقعیه‌ته‌ی ئه‌مرۆی باس کردوه که چۆن سه‌رمایه‌دری به‌دوای قازانجی شێتانه‌یه چۆن ئه‌م قازانج په‌رستیه تووشی ئه‌زمه‌ی ده‌کا . باسی له‌وه کردوه که‌له‌که‌ی سه‌رمایه له گه‌ل پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجیا وهۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان دژایه‌تی دروست ده‌کا له نێوان هیزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوندیه‌کانی بهرهێمناندا دواتر ئه‌م سه‌ره‌نجامه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه که ئه‌مرۆ ده‌یبینین .
بەرەو سۆشیالیزم/ بازاڕى ئازاد چەند دەور دەگێڕێت لە خولقاندنى وەها قەیرانێكدا؟
سەرر عەبدوڵا حەمە : نیزامی سه‌رمایه‌داری خۆی هه‌میشه تووشی ئه‌زمه ده‌بێ جا ج بازاری ئازاده‌که‌ی بێ یا سه‌رمایه‌داری ده‌وله‌تی .به‌لام ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی ئه‌مرۆ راسته‌وخۆ له ژێر کاریگه‌ری بازاری ئازاد دایه . کاتێ ده‌وڵه‌ت ده‌وری نه‌بێ له دیاری کردنی نرخی کالاکان و کرینی هیزی کاردا ، کاتی ده‌وله‌ت راده‌یه‌ک دانه‌نێ بۆ فرۆشتنی سه‌نه‌دی قه‌رزه‌کان و خانوبه‌ره ئه‌وکات سه‌رمایه‌داران به هه‌موو تونایانهوه هه‌ول ئه‌ده‌ن قازانج به ده‌ست بهێنن و سه‌رمایه به‌رهه‌م بێنن ودووباره به‌رهه‌می بێننه‌وه سه‌رمایه‌کی بێ سنوور که‌له‌که بکه‌ن له کاتێکا هێزی کرین ( قوە الشرائیە) سنووری هه‌یه بۆیه دژایه‌تی لێره‌دا دروست ده‌بێ.زۆر جار له پڕێکدا نرخی کالاکانیش به‌رز ده‌که‌نه‌وه.خه‌لک له سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌ر ئه‌که‌ن و بێ‌کاری ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کرێ یه‌کی که‌متر بده‌ن به هێزی کار وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌های تێچوون (تکلفه) که‌متر بێ و قازانج زیاتر بێ .به شیوه‌یه‌ک وای لی دێ قازانج و که‌له‌که‌ی سه‌رمایه به ده‌ست نایه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌لک توانای نه‌بێ کالاکان بکرێ و قه‌رز له بانک وه‌رگرێ به سو‌و .وه به‌م شێوه‌یه سه‌رمایه‌داری ده‌که‌وێته ناو قه‌یران و ئه‌زمه‌وه وه‌ک ئێستا رووی داوه . بازاری ئازاد به‌و مانایه ئازاده که له دژی خه‌لکی به کار دێ ده‌وله‌ت له‌م نێوهودا ده‌خاله‌تی نیه واته سه‌رمایه‌داری ئازاده که تا چه‌ند خه‌لک بخاته ژیر فشاره‌وه بۆ که‌له‌که‌ی سه‌رمایه‌که‌ی . ده‌نا ده‌وله‌ت ده‌خاله‌تی خۆی ده‌کا هه‌میشه. بۆ نمونه کاتێ شه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان له دژی عێراق ئه‌نجامیان داوه کۆمپانیا گه‌وره‌کانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی قازانجێکی سه‌ده‌ها هه‌زار ملیار دۆلاریان کردوه ئه‌مه وه‌ک نمونه‌یه‌ک له به‌رچاو بگرین زۆر نمونه‌ی تر هه‌ن له‌م باره‌وه که ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌لگا بکه‌ویته ژێر چنگی ئهقلیهتێک له سه‌رمایه‌داران و ئهکسریهتی کۆمه‌لگاش روو له هه‌ژاری بکه‌ن . مارکس باسی ئه‌مه‌شی کردووه تا چه‌نده سه‌رمایه زیاتر بێ له‌ولاشه‌وه هه‌ژاری زیاتر ده‌بێ که ئه‌مه ده‌بێته هۆی نزم بونه‌وه‌ی هێزی کرین وه‌ک ئێستا ده‌یبینین که خه‌لک له به‌ر هه‌ژار بونیان نه‌یانتوانی قه‌رزی خانوه‌کانیان بده‌نه‌وه به بانک و بانکه‌کانیش تووشی ئه‌م ئیفلاسیه بوون و ئه‌م ئه‌زمه‌یه لێ که‌وته‌وه .
بەرەو سۆشیالیزم/ ئایا پێتوایە چارەسەرى ئاسانە , پێتوایە سەرانى ئەمریكا هیچ ڕێگە چارەیەكیان پێبێت ؟
سەرر عەبدوڵا حەمە : من پێم وانیه چاره‌سه‌ری ئه‌م ئه‌زمه‌یه ئاسان بێ چونکه بانک و دام‌و ده‌زگا دارایه‌کان ئیعتباریان له ده‌ست داوه . له‌گه‌ل ئهوشدام که چاره‌سه‌ر ده‌کرێ . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یان پێشنیار و پرۆژه مه‌تره‌ح کراوه وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆش 700 ملیار دۆلاری پێشنیار کردوه له بودجه‌ی ده‌وله‌ت بۆ کرینه‌وه‌ی قه‌رزی ئه‌و بانکانه‌ی ئیفلاسیان کردوه وه پیلانه‌که‌ی ناوناوه" پیلانی رزگاری نیشتمانی" به‌لام پاش هێنان و بردنێکی زۆر ئه‌نجا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا بریاری له سه‌ردا گه‌رچی تا ئێستا نه‌خراوه‌ته جێ به جی کردنه‌وه به‌لام خۆشیان پێیان وایه ئه‌مه‌ش ناتوانێ ئه‌زمه‌که چاره‌سه‌ر بکا . یا وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تانی وه‌ک یابان و به‌ریتانیاو ئه‌لمانیا وئیماراتی عه‌ره‌بی سه‌دان هه‌زار ملیار دۆلاریان خسته بازاره‌وه بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی سه‌نه‌ده مالیه‌کان . یا وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆرێک له بانکه‌کان نرخی سو‌و (الفائدە) یان دابه‌زاندوه ،یا وه‌ک سندوقی نه‌قدی ده‌ولی پێنشنیاری سه‌ده‌ها ملیار دۆلاریان کردوه که بیده‌ن به بانکه زیان لێ که‌وتوه‌کان . یا وه‌ک هه‌وله‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و حه‌وت ده‌وله‌ته پیشه‌سازیه‌که‌ی جیهان و کۆبوهنهکانی سه‌رانی ده‌وله‌ته‌کانی فهرنساو ئیتالیا وئه‌لمانیا و به‌ریتانیا هیچ له‌مانه تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئه‌زمه‌که چاره‌سه‌ر بکا به‌لکو هه‌ر رۆژه زیاتر ئه‌م ئه‌زمه‌یه قوولتر ده‌بێته‌وه رکوده ئابوریه‌که زیاتر ده‌بێ .
بەرەو سۆشیالیزم/پێتوایە ئەمەقەربوكردنەوەى خەڵكى كرێكار و زەرەمەندى ناو قەیرانەكەن ؟، ئایا ئەم ڕێگاچارانە بۆ چارەسەرى كێشەیەكى لەم جۆرە چەند لە بەرژەوەندى خەڵكدایە؟
سەرر عەبدوڵا حەمە : ئه‌وه‌ی واقیعیه‌ته ئه‌وه‌یه هه‌میشه ئه‌زمه‌کان زیانێکی کاتی ده‌دا له سه‌رمایه‌داران به‌لام له درێژ ماوه‌دا به چه‌ند قات ئه‌م زیانه‌ی خۆی ده‌داته‌وه به‌سه‌ر شانی خه‌لکی کرێکار و بهشخوروانی کۆمه‌لگا واته بۆرژوازی ئه‌زمه‌کانی و کێشه‌کانی خۆی هه‌رگیز ناهێلی له سه‌ر خۆی بکه‌وێ . هه‌ر ئێستا زۆرێک له خه‌لک له ئه‌مه‌ریکا بێ خانه‌و لانه بوون خانوه‌کانیان له لایه‌ن بانکهکانوه لی سه‌نراوه‌ته‌وه ، سه‌دان هه‌زار کرێکار بێکار کراون وه چاوه‌رێ ده‌کری شه‌پۆلێکی به‌رینی بێکارکردن به ڕیوه بێت .ته‌نها له ئه‌نجامی ئیفلاسی یه‌کێ له بانکه گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ژده هه‌زار که‌س بێکار کران. هه‌ر ئه‌و 700 هه‌زار ملیار دۆلاره‌ی بۆش ده‌یدا وه‌ک کۆمه‌ک به بانکه‌کان داهاتی خه‌لکی کرێکار‌و هیزی کاره له ئه‌مه‌ریکا که له رێگه‌ی باج (تاکس )وه کۆی کردۆته‌وه . ئه‌گه‌ر 45 هه‌زار ملیار دۆلار بدرێ به برسیه‌کانی دۆنیا ئه‌وا کێشه‌ی برسیه‌تی له دۆنیادا چاره‌سه‌ر ده‌بێ ئه‌م راده‌یه واته 45 هه‌زار ملیار دۆلاره پێشنیاری "رێکخراوی جیهانی خۆراکه" که سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه وای بۆ ده‌چێ به‌م بڕه پاره‌یه کێشه‌ی برسیه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌کرێ بۆش هه‌رگیز بیر له‌وه ناکاته‌وه به‌لام ئاماده‌یه 700 ملیاردۆلار بدا به بانکه زیان لێ که‌وتوه‌کان و سه‌رماداران .وه‌ک یه‌کێ له ژنه زیان لێ که‌وتوه‌کان که خانوه‌که‌ی له ده‌ست دابوو ووتی: بۆش یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دا کا ماڵیان وێران کردین. بۆیه بۆرژوازی هه‌ر گیز ده‌ست له چاوچنۆکی و قازانج په‌رستی هه‌لناگرێ تا ده‌سه‌لاتی هه‌بێ ئه‌زمه‌کانی خۆی له سه‌ر حیسابی خه‌لکی کریکار و به‌شخوراوان چاره ده‌کا تا ئه‌و کاته‌ی به‌دیلی دژه سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیسته‌کان ده‌بێته هیزیکی کاریگه‌ر که سه‌رمایه‌داری برووخێنێ و سۆسیالیزم دامه‌زرێنی وکۆمه‌ڵگاش رزگار بکا له‌م ئه‌زمانه وله‌ته‌واوی سته‌مه ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که له سه‌ریه‌تی رێگا چاره‌کانی بۆرژوازی به دژی به‌رژوه‌ندی چین و تویژه سته‌مدیده‌کان ده‌بێ .
بەرەو سۆشیالیزم/بەڕاى ئێوە ڕێگەچارە چیە بۆئەوەى خەڵكى كرێكار و زەحمەتكێش نەبنە سوتەمەنى ئەو قەیرانەئابوریانەى لەسایەى دەسەڵاتدارانى ئەمڕردا دەبنە نسیبى خەڵك ؟
سەردار عەبدوڵا حەمە : دا رێگا چاره‌ی سه‌رمایه‌داری کاتیه له سه‌ر شانی خه‌لک عه‌مه‌لی ده‌کاته‌وه . تا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هه‌بێ ئهزمهکانیش هه‌ن بۆیه رێگا چاره‌ی دروست و واقیعی ئه‌وه‌یه که ئه‌م سیسته‌مه نه‌مێنێ و بروخێ . له‌م سیسته‌مه‌دا خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی هه‌یه‌و کاری به کرێ هه‌یه .له هه‌ناوی ئه‌م سیسته‌مدا دژایه‌تی هه‌یه له نێوان هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان وپهیوندیهکانی به‌رهه‌مهینان که ئه‌مه بۆخۆی هۆیه‌که بۆ له ناوبردنی ئه‌م نیزامه . ناوه‌رۆکی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه هێزه‌کانی به‌رهه‌م هینان و سامانێک که به‌هۆی ئه‌مانه‌وه به‌رهه‌م دێت له پرۆسه‌یه‌کی بهرهێنانی کۆمه‌لایه‌تیدا له ده‌ستی تاکدایه که سه‌رمایه‌دارانن ،ده‌بێ له‌ده‌ستی خودی کۆمه‌لگادا بێ ئه‌مه ته‌نها مارکس باسی لێوه کردوه بۆیه رێگا چاره هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مارکس که ته‌نها سۆشیالیزمه چاره‌سه‌رو رێگا چاره . که‌م تا زۆر خهریکهسهرانی بۆرژوازی خۆشیان قسه ده‌که‌ن له هێنانی ته‌رحی سۆشیالیستی بۆ ئه‌م رێگا چاره‌یه به‌لام نایانه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دارانیش له ده‌ست بچێ بۆ نموونه له کاتی ده‌نگداندا بۆ پرۆژه پێشنیار کراوه 700 ملیاره‌که‌ی بۆشدا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی هه‌ردوو حیزبی کۆماری و دیموکراتی له ئه‌مه‌ریکا نارازی بوون به‌م پرۆژه‌یه پیێان وابوو ده‌وله‌ت نابێ ده‌خاله‌ت بکا له‌م ئه‌زمه‌یه‌دا ئه‌وه ته‌رحێکی سۆشیالیسته‌کانه هه‌روه‌ک یه‌کێ له‌وانه ئه‌ندامێکی حیزبی کۆماری بوو به ناوی (جیب هینسار لینج) ئه‌مه‌ی کردوه‌ته پرسیار : "ئاخر ئێمه چۆن ئه‌توانین نیزامێکمان هه‌بێ تێکه‌ڵاو بێ له سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیستی؟". له زۆربه‌ی جێگا پر نفوسهکانی خۆیاندا واتهجێگا پر نفوسهکانی کۆماریه‌کان ئه‌م ره‌خنانه‌ی به تۆندی له بۆش ده‌گرت که پێ ی وایه بۆش ته‌رحێکی سۆسیالیستی هێناوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ئه‌زمه یه . به‌لام راستیه‌که‌ی ئه‌و به هه‌ڵه‌دا چووه و پێی وایه سییسته‌می سه‌رمایه‌داری نابێ ده‌خاله‌ت بکا له سیسته‌می بازاری ئازاد‌دا . حکومه‌تی سه‌رمایه‌داری ئه‌وه ئه‌رکیه‌تی که هه‌میشه ده‌بێ ده‌خاله‌تی هه‌بێ له ده‌وله‌تدا به قازانجی سه‌رمایه‌داران ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی نیه به سیسته‌می سۆشیالیستیه‌وه. ده‌خاله‌تی ده‌وله‌ت له سیسته‌می سۆشیالیستیدا به به‌رژوه‌ندی چینی کرێکار و توێژه بێبه‌شه‌کانی تری کۆمه‌لگایه تا جیاوازیه‌کانی ئینسان له ناو ببات که‌سی نه‌بێ دهولهمهندو که‌سی نه‌بێ هه‌ژار ئه‌وسا ده‌وله‌تیش کاری خۆی ته‌واو ده‌کا کۆمۆنیزم داده‌مه‌زرێ . ته‌نها رێگاکه‌ی مارکسه هه‌موو کێشه‌کانی کۆمه‌لگا چاره‌سه‌ر ده‌کا بۆیه گه‌رانه‌وه بۆ مارکس بووه‌ته پێویستیه‌کی حه‌تمی بۆ رزگاری به‌شه‌ریه‌تی ئه‌مرۆ .بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌نسوری حیکمه‌ت پێشنیاری پێک هێنانی ئه‌حزابی کۆمۆنیستی کریکاری کردوه له دونیای سه‌رمایه‌داری ئه‌مرۆدا به بێ بوونی ئه‌حزابی له‌م چه‌شنه رووخانی سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی سۆشیالیزم مه‌حاله وه له سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ش ئێمه حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراقمان پێک هێناوه .