
له باره‌ى میدیاوه….به‌شی سێیه‌م
له باره‌ى میدیاوه….به‌شی سێیه‌م
مافى زانین
محه‌مه‌د حاجى كه‌ریم
په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر شته نادیاره‌كان به‌ر له هه‌ر كه‌سێك كارى رۆژنامه‌وانانه، چونكه ئه‌وانن ده‌بێ له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌یان راستگۆبن، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانى له رۆژنامه‌وان ده‌كات زانیارى تازه‌یان پێبدات و حه‌قیقه‌ته‌كان ئاشكرا بكات. ئه‌مڕۆ له دونیادا میدیا چۆته ناو ورد‌و درشتى كایه‌كان و ئاماده‌كاریه‌كى زۆرى له هه‌موو رووداو و گۆڕه‌پانى ژیاندا هه‌یه، كاریگه‌رییه‌كه‌شى هێنده زۆره وایكردووه ده‌سه‌ڵاتدارو حكومه‌ته‌كان لێیبسڵمێنهوهو حیسابى زۆرى بۆ بكه‌ن. دیارترین رێگریش له‌به‌رده‌م كارى رۆژنامه‌نووسان، زه‌وتكردنى مافى گه‌یشتنه به زانیارییه‌كان. مرۆڤ هه‌قى خۆیه‌تى هیچ شتێكى لێ نه‌شاردرێته‌وه، چونكه ئه‌و زانیاریانه‌ى كه حكومه‌ت یان كاربه‌ده‌ستێك له تۆى ده‌شارێته‌وه په‌یوه‌ندییان به تۆوه هه‌یه‌و موڵكى خۆتن. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌ش تا ئێستا گه‌یشتن به هه‌موو زانیارییه‌كان له هیچ وڵاتێكى دنیادا بوونى نییه، ته‌نانه‌ت له زۆر له وڵاتانى ئه‌وروپاو ئه‌مریكاش ئه‌و مافه ره‌هایه به‌رۆژنامه‌نووس نه‌دراوه، ئه‌ویش به بیانووى زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و زه‌ره‌رمه‌ندبوونى خودى وڵاته‌كه، لێ هه‌رچى وڵاته‌كه‌ى ئێمه‌یه نه‌ك هه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئازادانه ناگه‌ن به سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، به‌ڵكو زۆرجار رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌بنه‌وه.
كاتێك رۆژنامه‌یه‌ك هه‌واڵێكى سه‌رنجڕاكێش بڵاو ده‌كاته‌وه، مافى ئه‌وه‌یشى هه‌یه ناوى ئه‌و ژێده‌رانه نه‌دركێنێت، كه به نهێنى زانیاریه‌كانى لێوه‌رگرتووه، له یاساى رۆژنامه‌وانى زۆربه‌ى وڵاتاندا نابێ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه نهێنییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشكرا بكرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مافى ئه‌وه‌ت هه‌یه هه‌موو حه‌قیقه‌ت و نهێنییه‌كان، ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنتهكانى حكومه‌ت بڵاوبكه‌یته‌وه، مافى ئه‌وه‌شت پێدراوه سه‌رچاوه‌ى ئه‌و زانیاریانه بپارێزیت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه متمانه نه‌دۆڕێنیت.
له كوردستان رۆژنامه‌نووس و دامه‌زراوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن و لاریان نییه له بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى جۆرێك هه‌واڵ، كه ده‌بنه مایه‌ى برینداركردنى تاك، كه ره‌نگه دواجار قه‌ربووكردنه‌وه‌ى زه‌حمه‌ت بێ، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ده‌بنه مایه‌ى سهغڵهتكردنى وزیرو كاربه‌ده‌ستان، چونكه راستییان تێدایه‌و له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
له كوردستان میدیا تا ئێستا به‌هۆى هه‌ندێك كۆت و فرت و فێڵى یاسایى، ناتوانێ په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی هه‌ندێك به‌رپرس هه‌ڵبماڵێ، نه‌یتوانیوه به‌بیانووى پیرۆزییه‌وه به‌لاى هه‌ندێك شتى حهرامكراوهوه دابچێت. تا هه‌نووكه له زۆربه‌ى بواره‌كانى رامیارى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى شهفافیهتێكى روون نییه، ئه‌گه‌ر بۆ بهدوواداچوونێكى رۆژنامه‌وانى كارت بكه‌وێته وه‌زاره‌تێك و پێویستیت به هه‌ندێك زانیارى و داتا بێ، ده‌رگات به‌ڕوودا داده‌خرێت. رۆژنامه‌نووسى كورد كاتێك له به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى كه‌سێك ده‌دات، هه‌زارو یه‌ك تۆمه‌تى بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێ. ئه‌وه نییه هه‌ندێك جار به‌رپرسى كورد نه‌ك هه‌ر تۆمه‌تت ده‌خاته پاڵ، به‌ڵكو ئهركهكانیشت دیارى ده‌كات.
بۆ هیچ ده‌سه‌ڵات و به‌رپرس و كه‌سێك نییه ئه‌ركى رۆژنامه‌نووس دیارى بكات و كاره‌كانى له‌قاڵب بدات، ئه‌وه پره‌نسیپ و میساقى رۆژنامه‌نووسیه ئه‌ركه‌كانى رۆژنامه‌نووس دیارده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نكۆڵى له‌وه ناكرێ، زۆرجار رۆژنامه‌نووسى ئێمه په‌نا ده‌باته به‌ر زمانى توند‌و ناشارستانى، كاتێك ره‌خنه‌ش ده‌گرێ نییه‌تێكى باش له‌پشتییه‌وه نییه.
نابێ له‌بیرمان بچێ ئازادى راده‌ربڕین ته‌نها ئه‌وه‌نییه تۆ سه‌نگه‌ر به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت بگرى و وابزانى ئه‌گه‌ر كارت بووه دژایه‌تى كردنى حكومه‌ت رۆژنامه‌نووسێكى سه‌ركه‌وتوویت. یان ئه‌ركى رۆژنامه‌نووس كوده‌تا نییه به‌سه‌ر حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى، به‌ڵكو هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنى هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕى و كاره ناڕه‌وایانه‌ى دواجار به زیانى كۆمه‌ڵگا ده‌شكێنه‌وه. كارى رۆژنامه‌نووس گه‌ڕانه به‌دواى ریفۆرم و دیموكراسیه‌تى زیاتر‌و ژیانێكى باشتر بۆ ئاده‌میزاد.
رۆژنامه‌نووس نابێ ته‌نها كار بۆ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بكات، ئه‌ركى ئه‌وه كارى زیاتر بۆ ده‌رخستنى حه‌قیقه‌ت بكات و هیچ كاتێك راستى و دروستى شته‌كان نه‌شارێته‌وه، بۆ به‌ده‌ست هێنانى زانیارى دروستیش نابێ یه‌ك ژێده‌رو یه‌ك راپۆرت بكات به سه‌رچاوه و بنه‌ماى به‌دواداچوونه‌كانى، وه‌ك چۆن حكومه‌ت كاتێك زانیارییه‌كانت بۆ ئاشكرا ده‌كات، خێرێكت پێناكات و مافی خه‌ڵكه ئاگادارى شته‌كان بێ.
به‌م چه‌شنه‌ش رۆژنامه‌وان بۆى نییه خۆى له ژیانى تایبه‌تى هاوڵاتى هه‌ڵقورتێنێ و كارێك بكات ببێته هۆى بێزاركردنى ئینسان.
هه‌قى خۆته له‌به‌رامبه‌ر ونبوونى ئه‌و گوتاره‌ى كه مافى زانینت پێده‌دات، ده‌نگت هه‌بێ و بێ كۆشش نهوهستى، چونكه نه‌ك هه‌ر رۆژنامه‌گه‌رى كوردى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ، بگره دیموكراسییه‌تیش دووچارى زیان ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش وایكردووه له زۆربه‌ى وڵاتان، سه‌ندیكاكانى رۆژنامه‌ڤانى و رێكخراوكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كار له‌سه‌ر فراوانكردنى سنووره‌كانى گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كانى زانیارى و مافى زانین بكه‌ن، كار بۆ لابردنى ئه‌و كۆت و رێگرییانه بكه‌ن، كه به بیانووى جۆراو جۆر سهربهستیهكان به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه و چوارچێوه بۆ كارى رۆژنامه‌وانى دیارده‌كه‌ن.
mehemedkerim@gmail.com