کوردستان نیشتمانی مه‌سیحییه‌کانه
کوردستان نیشتمانی مه‌سیحییه‌کانه
ده‌کرێت کورد دژی هه‌مووپلانێکی لۆکالی وئیقلیمی بێت له‌سه‌رمه‌سیحی یه‌کان
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید سویسرا
faraidun_73@hotmail.com
ماوه‌یه‌که بۆجاری چه‌نده‌م برایانی مه‌سیحی ده‌که‌ونه‌به‌رده‌م کوشتن وبه‌جێهێشتنی ماڵ وموڵکی خۆیان.دووهه‌فته‌پێش( قه‌شه لویس کاسا ) به‌ئاژانسی فرانسپرێسی ڕاگه‌یاند که‌له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا 200 مه‌سیحی به‌به‌هانه‌ی شوناسی مه‌سیحی بوون کوژراون وفڕێندراون..؛
لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتیبوون له‌مه‌سحییه‌کانی عێراق بێگوومان نیشانه‌وسه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ومه‌ترسییانه‌یه که‌له‌عیراقدا هه‌ڕه‌شه‌ی جیدی بۆسه‌رئیتنیک وپێکهاته‌ئاینیه‌کان بووه‌ته به‌شێک له‌کاره‌قێزوونه‌کان. کوردستان و سه‌رزه‌مینی میزۆپۆتۆمیا بۆمه‌سیحییه‌کان ووڵات وسه‌رزه‌مینی زێدی باوباپیرانی چه‌ندان سه‌ده‌ی له‌مه‌وبه‌ره که‌تا کاتێک مه‌سیحییه‌کان هاووڵاتی ووڵاتی دۆڵی میزۆپۆیامیا بوون ،ناوی ئه‌م عێراقه له‌ناوهیچ کوله‌که‌یه‌کی ته‌ڕدا نه‌بوو.وه‌لێ ئه‌مڕۆله‌م عێراقی فره‌کوێخاو پڕله‌ئه‌جنده‌ی ووڵاتانی ناوچه‌یی وده‌ره‌کیدا مه‌سیحییه‌کان ده‌کوژرێن،ده‌ڕفێنرێن،ئاواره‌ده‌کرێن ماڵیان لێ حه‌رام ده‌کرێت،کڵێساو په‌رستگاکانیان ده‌که‌وونه به‌رهێرشی ته‌قاندنه‌وه‌ئه‌م کلتوره یاخوود ئه‌م شه‌ڕنگێزییه دڵڕه‌قانه که‌له ناوچه مه‌سیحی نیشینه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌غدا و به‌تایبه‌تی له شاری موسڵ ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکانێکی بێ گوناهـ و سڤیل کراوه یان ده‌کرێت ودرێژه‌ی هه‌یه، کولتورێکی پڕشه‌رم هێنه‌ره،مه‌سیحییه‌کان جگه‌له‌وه‌ی وه‌ک هه‌موو هاوڵاتییه‌کی موسڵمان خاوه‌نی ئه‌هلی کتابن .کاراکته‌ری تاک وبونیادی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان بارگاوی یه به‌لێبورده‌یی به‌دوورله‌هه‌رڕق لێبوونه‌وه‌یه‌ک.،بۆیه هه‌مووبه‌هانه‌گیرییه‌کان بۆته‌نهه‌ڵچنین به هاوڵاتیانی مه‌سیحیی نزیککه‌ووتنه‌وه‌یه له ده‌مارگیری ئاینی،له‌کاتێکدا به‌شاهیدی مێژوو به‌درێژایی سه‌دان ساڵ له کوردستان وسه‌رزه‌مینی به‌به‌ره‌که‌تی دۆڵی دووڕووباڕ هه‌موونه‌ته‌وه‌و ئاینزاکان له‌مێژووی هاوبه‌ش وژیانی هاوبه‌شدا پێکه‌وه له‌پرۆسیسی ژیاندا به‌شداری خۆشی وناخۆشییه‌کانی دۆڵی میزۆپۆتامیا بوون….؛؛؛
دوای ئه‌وه‌ی مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی گه‌مه‌ی به‌ناودیموکراسییه‌وه له‌په‌رله‌مانی عێراقدا به‌هۆی پاسیف بوونی ماده‌ی 50 ی ناو ده‌ستووری عێراق ده‌سه‌ڵات ونوێنه‌رایه‌تی مه‌سیحییه‌کان که‌وته‌به‌رده‌م ڕحمی سیاسه‌تێکی ناواقیعبیانه‌ی به‌غدا، رۆژی 10ی ئۆکتۆبه‌ر دژ به‌وبڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق مه‌سیحییه‌کان له‌کاردانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریدا هتنه‌سه‌رشه‌قامه‌کان ،یه‌کێک له‌درووشم ودواکاری خۆپیشانده‌ران داوای هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆم وسه‌ربه‌خۆبوو بۆمه‌سیحییه‌کان.ئه‌م دواکاریه‌ی مه‌سیحییه‌کان بۆهه‌رێمێکی ئازادوئۆتۆنۆم به‌خۆیان ده‌کرێت بکرێته‌داهێنانێکی گه‌ووره‌بۆمافی پێکهاته‌ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی عێراق وناوچه‌که، له ساڵی 1921 به‌دواوه ودوای هاتنه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک به‌ناوی عێراق تاتێپه‌ڕبوونی 87 ساڵ وگه‌یشتن به‌مڕۆدا هاووڵاتیانی مه‌سیحی له‌م عێراقدا مافی هاووڵاتی بوون ومه‌سیحی بونیان وه‌ک پێویست بۆدابین نه‌کراوه.؛
ئه‌مڕۆعێراق ده‌کرێت بکرێته‌ئه‌ڵگۆونمونه‌ی ووڵاتێک بۆپێکه‌وه‌ژیان به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ده‌کرێت بکرێت به‌سه‌رزه‌مین ودوورگه‌ی نائارامی وئاواره‌بوون.؛
له‌ساڵی 1933 سوپای دوانزه‌ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌وکاتی عێراق له‌ده‌ووروبه‌ری شاری موسڵ هێرشی برده‌سه‌رئاشوورییه‌کان،له‌سه‌رده‌ستی سه‌دام وڕژێمی به‌عسییه‌کان به‌دنیایه‌ک ئیمکانییه‌تی ئابوورییه‌وه هه‌موو پێکهاته‌ی مه‌سیحی له‌ته‌له‌فیزێۆنی که‌رکوکه‌وه‌شه‌وانه 15 ده‌قیقه مافی په‌خشکردنی پرۆگرامی خۆیان هه‌بووه.ئه‌مڕۆش ساڵ وزه‌مه‌ن کۆتایی ساڵی دووهه‌زاروهه‌شته وه‌لێ به‌سه‌دان ماڵ وخێزانی مه‌سیحییه‌کان موسڵ و شوێنه‌مه‌ترسیداره‌کان جێده‌هێلن وڕووده‌که‌نه‌قووڵایی هه‌رێمی کوردستان.،.سه‌ره‌ڕای داخ وته‌ئه‌سوفێکی زۆر بۆئه‌و ڕق وتووندڕه‌ویه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ستی تیرۆر ئه‌وڕه‌وشه‌ی بۆمه‌سیحییه‌کان خولقاندووه.ده‌کرێت کورد به‌شێوه‌یه‌کی گشتی چ له‌سه‌رئاستی ده‌سه‌ڵات وچ له‌سه‌رئاستی جه‌ماوه‌ری پاڵپشتی گه‌وره‌وپراکتیکی بۆپاراستن وبه‌رگریکردن بکاته‌ده‌ستپێکی کاربۆبه‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌رهێرش وپلانتیکی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی له سه‌رمه‌سیحییه‌کان .،؛
کوردله‌یه‌که‌م ده‌ستبردنی بۆهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ساڵی 1992 ڕێژه‌ی پێنج کورسی بۆنوێنه‌رایه‌تیکردنی مه‌سیحییه‌کان دیاری کرد،به‌ڵام ئه‌مڕۆده‌کرێت به‌زیاترله‌وڕێژه‌یه له‌سه‌رئاستی په‌رله‌مانی وئیداری وحکومی دا پاڵپشت وداکۆکیکاربێت له‌مه‌سحییه‌کان چ له‌به‌رامبه‌رپیلانه‌شه‌ڕه‌نگێزییه‌کانی دژیان ،هه‌م له‌به‌رامبه‌رکه‌م ته‌رخه‌می ولێسه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌کانیان له‌ناوگه‌مه‌سیاسیه‌کانی به‌غدا..، .چوون تۆقاندن وده‌رکردنی مه‌سیحییه‌کان له‌زێدونیشتمانی خۆیان نیشانه‌ی ئاینده‌ی عێراقیک نابێت که‌مافی هاووڵاتی بوون بۆهیچ نه‌ته‌وه‌وئاینێک مسۆگه‌ربکات.،بۆیه‌خه‌ڵکی کوردستان وده‌سه‌ڵاته‌سیاسییه‌که‌ی ده‌کرێت له‌لایه‌ک باوه‌شی هاوکاری وخۆشه‌ویستی وکۆمه‌ک به‌خشی بۆئه‌وئاواره‌مه‌سیحییانه بکاته‌وه که‌ڕووده‌که‌نه‌کوردستان،له‌لایه‌کیش پێداگیری وئاماده‌باشبێت بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌رده‌نگێکی ناساز که‌له‌عیراقدا ده‌خوازن مه‌سیحییه‌کان بکه‌نه‌ئامانجی تێکده‌رانه‌یان.چوون ووڵاتی کوردستان ومیزۆپۆتامیا بۆهه‌تاهاتایه ووڵاتی پیکه‌وه‌ژیان بووه.بۆیه‌پڕبه‌گه‌روومان هاوارده‌که‌ین کوردستان نیشتمانی مه‌سیحییه‌کانه…؛