ده‌رهاویشته مه‌ترسیداره‌کانی پیلانی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی که‌رکوک
ده‌رهاویشته مه‌ترسیداره‌کانی پیلانی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی که‌رکوک
مه‌لا فه‌رمان
راسته کورد ده‌زگا گرنگه‌کانی به‌ده‌سته‌وه‌یه، له پارێزگاره‌وه تا ده‌گاته زۆرینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌کان، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا به گوێره‌ی ئه‌و ناوه گه‌وره‌یه جێ ده‌ست دیار نییه، له مه‌سه‌له گرنگه‌کاندا نیشانی نه پێکاوه. چه‌ند حکومه‌تی به‌غدا به‌رپرسیارێتی به‌رده‌که‌وێ له‌و نهپێکانه، لێپرسراوانی کوردیش زیاتر. ئه‌مه به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت له هۆیه‌کانی وه‌ک : که‌مته‌رخه‌می، سهردهرنهچوون، ناته‌بایی، حیزبایه‌تی… تاد. لێره ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات له ئه‌دائی باش یا خراپی ده‌سه‌ڵات بارودۆخی ئێستای شاره و باری ده‌رونی دانیشتوانه‌که‌یه‌تی.
جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140، مانه‌وه‌ی زۆربه‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به بێ چاره‌سه‌ر، نه هاتنه‌دی هه‌موو به‌ڵێنه‌کان و لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، کرده‌وه سه‌رشێتی و تاکڕه‌وییه‌کانی حکومه‌تی عێراق، پێداگرتنی گروپی 22 ته‌موز، هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێ، ناره‌زایی و گله‌یی شه‌قامی کوردی، نیمچه په‌راوێزخستنی کورد له به‌شداریکردن له ناوه‌ندی بریار له به‌غدا ( به گوێره‌ی لێدوانی سه‌رکردایه‌تی کورد ) ، هه‌ڵه سیاسیه‌کانی کورد، لێدوانی لێره و له‌وێی ئه‌مریکا، بونه‌ته هۆی دروستبونی ئاسۆیه‌کی ته‌مومژاوی له دواڕۆژی عێراق، کوردستان و کێشه‌ی که‌رکوک، جگه له‌م که‌شه ته‌مومژاوییه، ئاڵۆزبونی کێشه‌کان و مانه‌وه‌یان بی چاره‌سه‌ر . هه‌موو ئه‌مانه دوور نییه وا له هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌داری پشوو کورت بکات وره به‌ر بده‌ن و خۆیان به‌ده‌ست ئه‌و واقیعه داسه‌پێندراوه بده‌ن. ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ببن به رێ خۆشکه‌ر بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ کهکرکوک بکرێت به هه‌رێمێک
1- تورکمان : که‌سه سیاسییه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه دابه‌شبونه به‌سه‌ر حیزبی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی. توانیویانه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپی سونه‌ی توندڕه و پاشماوه‌کانی به‌عس، حیزبه جیاجیاکانی شیعه‌ش دروست بکه‌ن. ده‌وڵه‌تی تورکیاش نه‌ک هه‌ر رێ پیشانده‌ر و پاڵپشتی باشیان ده‌کات، به‌ڵکه راسته‌خۆ هاتۆته ناو کێشه‌ی که‌رکوکه‌وه، کاریگه‌ری باشی هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مریکا و عێراق. گروپه سیاسییه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به راشکاوی کاری جدی ده‌که‌ن بۆ کردنی که‌رکوک به هه‌رێمێکی سه‌ر به‌خۆ. زۆر جار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هه‌رشوێنێ بۆیان گونجابێت زۆر پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاستیان بۆ کورد کردووه.
2 – عه‌ره‌ب : تا بۆیان بکرێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌رکوک وه‌ک شاره‌کانی تری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت و له به‌غداوه راسته‌وخۆ حوکمی بکرێت. گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا پێیان باشه هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بێت. بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان لای عه‌ره‌ب جێی باسکردن نییه. لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له رۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی به ئاشکرا باس له بونی که‌رکوک به هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات؛
3- له ناو کوردا 3 سێ جۆره که‌س هه‌ن به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، پێیان باشه که‌رکوک هه‌رێمیکی سه‌ربه‌خۆ بێت. ا- ئه‌وانه‌ی کۆنه پیاوی به‌عسن – ب – ئه‌وانه‌ی پێیان وایه له بوونی که‌رکوک به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ پله و پایه‌ی باشیان ده‌بێت و ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر کاره بازرگانیه‌کانیان، – ج – ئه‌وانه‌ی پێیان وایه به هۆی که‌رکوکه‌وه بارودۆخی عێراق بشێوێ و پله و پایه‌یان له حکومه‌تی عێراق له‌ده‌ست بچێت.
4 – هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دراوسێ له گه‌ڵ ئه‌وه‌ن که‌رکوک نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
کورد له‌و هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆیه‌دا
له دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تا روخانی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌دام حوسین رێژه‌ی کورد له پارێزگای که‌رکوک به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو که‌می کردووه، به‌رامبه‌ر به‌مه رێژه‌ی عه‌ره‌ب به‌ره‌و زیاد بوون چووه. زۆر له سیمای کوردانه‌ی ئه‌م شاره‌و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌ره‌و سڕانه‌وه چوونه. کورد کوژراوه، ئازار دراوه، زیندانی کراوه، ده‌رکراوه، ترسێندراوه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌ویی گۆڕێندراوه، سوکایه‌تی پێکراوه. ئه‌مانه و ده‌یان کاری نامرۆڤانه‌ی تر ده‌رهه‌ق به کورد کراوه. بیندرا جگه له خه‌ڵکی سلیمانی، هه‌ولێر و دهۆک که‌سێک یا ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ر کوردی ئه‌مشاره نه‌هاته قسه. کاتێ ده‌ربه‌ده‌ر کراین له‌م سێ شاره و شاره‌کانی کوردستانی ئێران، خۆمان گرته‌وه و داڵده‌مان درا نه‌ک له شارێکی تری عێراق.
کاتێ ده‌بین به‌و هه‌رێمه‌ی نه‌یارانمان نه‌خشه‌ی بۆ کێشاوه، ده‌بێت دوباره‌بونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه چاوه‌ڕوان بکه‌ین. عه‌ره‌بی که‌رکوک قوڵایی نه‌ته‌وه‌ی باشی هه‌یه، تورکمان پاڵپشتی باش و تۆکمه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد له پاڵپشتی ئه‌و سێ شاره و هاو زمانه‌کانمان کوێی و کێی تر شک ئه‌به‌ین.
ده‌رهاوێشته خه‌ته‌رناکه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه بۆ کورد :
* دابڕانی هه‌تاهه‌تایی که‌رکوک و کوردی که‌رکوک له کورد و هه‌رێمی کوردستان،
* هه‌نگاوێکه بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی که‌رکوک: چه‌مچه‌ماڵ، ئاغجه‌له‌ر، کفری، که‌لار …تاد. بۆ سه‌ر پارێزگای که‌رکوک. به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه رێژه‌ی کورد زیادبونی به‌رچاو ده‌بێت له که‌رکوک؛
* زیاتر رێگه خۆشکردنه بۆ به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی ته‌عریب و پێدانی شه‌رعییه‌ت به پێی یاسا به‌م پرۆسه‌یه. له به‌ر ئه‌وه‌ی له عێراقدا نه کورد نه تورکمان ناتوانێ شه‌ڕی دیمۆگرافی عه‌ره‌ب بکات ( عه‌ره‌ب ±65%) ؛
* روخاندنی هه‌موو ئه‌و خانوانه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو دروست کراون به بیانوی نه‌بونی تاپۆ و ته‌جاوزه‌وه. ئه‌وه‌تا له‌م رۆژه که کورد به ناو حاکمی شاره نه‌ک هه‌ر داوای روخانی ئه‌و خانوانه ده‌که‌ن به‌ڵکه پێیان وایه خه‌ڵکه‌که‌شی که‌رکوکی نین؛
له‌م باره‌وه سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له رۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی به ڕاشکاوی باسی کردنی که‌رکوک ده‌کات به هه‌رێمیکی سه‌ربه‌خۆ، به هیچ شێوه‌یه‌کیش باس له ماده‌ی 140 ناکات!!. ئه‌مه‌ش ئامژه‌یه‌کی خه‌ته‌رناکه له چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان و جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140. دیاره ده‌نگی مالکی ده‌نگێکی که‌م نییه و کاریگه‌ری خۆی هه‌یه. ده‌نگێکی گه‌وره‌ش پێویسته وه‌ڵامی داته‌وه. وه‌ڵامه بچوکه‌که‌ی من " که‌رکوک داگیرکراوه، ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ، که‌رکوک کوردستانێکی بچوکه نه‌ک عێراقێکی بچوک".