کاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵک ئێوه دادگایی بکات!
بارزانی‌و تاڵه‌بانی داوای چی له‌سه‌ر (هاوڵاتی) تۆمارده‌که‌ن!….
حه‌مه‌غه‌فور….
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی (مایکل ڕۆبن) سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی له کوردستانی عێراق‌و به دیاریکراویش گه‌نده‌ڵی سه‌رکردایه‌تی پارتی‌و یه‌کێتی له ژماره 387ی ڕۆژی 13/1/2008ی ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)دا، ده‌نگی ناقوسی ڕیسوایی‌و ئابڕووچوونێکی جیهانیی بوو بۆ لوتکه‌ی سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو هه‌ره‌می دوو باڵی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی. گرنگی‌و بڕشتی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی مایکڵ ڕۆبن له دوو ڕووه‌وه به‌دیارده‌که‌وێ؛ یه‌که‌م، مایکل ڕۆبنو ڕیکخراوهکهشی وه‌کو چاودێرێکی ده‌ره‌کی، ئینجا زۆر ڕاستگۆیانه‌و سه‌ربه‌خۆ به‌ناو بونیاد‌و جه‌سته‌ی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا تێپهڕیونو که‌ڵکیان له متمانه‌ی موتڵه‌قی سه‌رکردایه‌تی کوردی بۆ ئه‌مریکا- له‌وانه‌ش بۆ هه‌ر ڕێکخراوێکو که‌سایه‌تییه‌کی ئه‌مریکیش- وه‌رگرتووه‌و له نزیکه‌وه ئاگاداری جموجووڵو هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حیزب بوون، به‌هه‌ق گۆشه‌یه‌کی باشیان له مناوه‌ره‌و هه‌ڵپه‌هه‌ڵپی سهرکردایهتیو بنکردایه‌تی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست نیشانداوه بۆ لووشدانی سهروهتو داهاتی کوردستان. دووهه‌م، ڕاپۆرته‌که ده‌ست له‌سه‌ر ئهسڵو سه‌رچاوه‌ی گهندهڵیو دزی‌و فزی یهکێتیو پارتی‌و خێڵ‌و هۆزه‌کانیان دائه‌نێت. ناچێ باسی ڕاووڕووتی ئه‌م مهسئولو کاربه‌ده‌ستی حکومی یا ئه‌و دهرهجهدارو وه‌زیرو گزیر بکات. ڕۆبن مه‌تنی ڕاپۆرته‌که‌ی له بنا گوێی تاڵهبانیو به‌رزانیدا ئاماده‌ئه‌کات! باسی جیاوازی‌و که‌لێنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری نێوان هه‌ژاریی خهڵکو جه‌ماوه‌ری کوردستان‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئیفراتیی سهرۆکو سه‌رکردایه‌تی دوو حیزبی ئه‌سڵی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌کات! به‌ڕای من گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو وێنه‌یه له مامه‌ڵه‌ی بارزانی‌و تاڵهبانیو نزیکترین که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ریان، بارزانی‌و تاڵه‌بانی ناچارکردووه که له عه‌رش بێنهخوارو به‌م شێوه تۆڵیڕانس‌و لیبڕاڵییه بێنهزاکهتهیان نیازی تۆمارکردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)و مایکڵ ڕۆبن بکه‌نه سه‌ره‌تای هه‌وڵێکی مایه‌پووچ له‌پێناوی ڕووسپیکردنه‌وه‌ی خۆیان‌و دهسهڵاتو دهورودوکانیان!
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر یاسا‌و عهدالهتو دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ، میسداقییه‌تی ههقیقهتو ههقیقهتوێژی به‌قه‌د چڵه‌پووشێک له‌لای به‌رزانی‌و تاڵه‌بانی نرخ‌و به‌های هه‌بایه، ده‌بوو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ستیان له کار بکێشایهوهو چیتر درێژه‌یان نه‌دایه به ده‌سه‌ڵاتی گهندهڵو به چه‌واشه‌کارییان! به‌ڵام دونیای ئه‌مڕۆو کوردستانی چینایه‌تی ئه‌وه ده‌خوازێ خاوه‌نانی ئه‌سڵیی کۆمه‌ڵگاو سه‌روه‌ریی یاسا‌و به‌رپاکردنی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، واته چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی زهحمهتکێشو شهریفو ئازادیخواز‌و کۆمۆنیسته‌کان له پێشیانه‌وه بێنهمهیدانو خۆیان بکه‌نه هێزو ئیراده‌ی ئازادیخوازییان یهکخهنو کۆمه‌ڵ له ژێر چنگی ئه‌م گه‌نده‌ڵکارانه ڕزگاربکه‌ن. بێن‌و دهسهڵاتێکو ده‌وڵه‌تێکی مۆدیرن، سکۆلارو غه‌یره قه‌ومی دامه‌زرێنن.
دوای شازده ساڵ زیاتر له ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کیی ئه‌م دوو حیزبه، ئێستا ئیتر گه‌نده‌ڵی کۆڵه‌که‌یه‌کی ئایدیۆلۆژی ڕه‌سمییه له کوردستانی عێراق‌و به‌ردی بناغه‌ی ته‌عریفی ناسنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کوردی‌و ئاماده‌یی پراتیکیی ئه‌وه هه‌م وه‌کو جووڵانه‌وه‌یه‌کی ناسیونالیستیی هه‌م وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی تۆتالیتاری‌و سه‌روخه‌ڵکی. ناسیونالیزمی کوردی ناتوانێ به‌بێ گه‌نده‌ڵیی درێژه‌بدات به ژیانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی. له‌م شازده ساڵه‌دا ئه‌م حیزبانه کوردستانیان له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه گۆڕی بۆ ئۆردوگایه‌کی گه‌وره‌و خه‌ڵکه‌که‌یان کرده موحتاجو چاوه‌ڕوانی مه‌رحه‌مه‌تی جه‌نابیان، خۆشیان بوونه وهکیلو ده‌مڕاستی خهڵکو چاوله‌به‌ری ئه‌مریکا! له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه مرۆڤ‌و به‌هاکانی، پهیوهندیو پیرۆزییهکانیو کۆمه‌ڵگاو مۆراڵه‌کانی کڵۆمدهکرێنو فڕێئهدرێنهلاوهو له هه‌ر مانا‌و ناوه‌رۆکێکی شارستانی‌و ئهتهکییهتێکی ستراکتۆری ژیانی ئاسایی‌و مۆدێرن بهتاڵئهکرێنهوهو له شکڵ‌و شێوه‌یه‌کی ته‌واو جیاوازدا دائهڕێژرێنهوهو ڕۆحی دیکه‌یان بهبهردادهکرێتهوهو پێناسه‌ی جیاوازیان بۆ ئه‌کرێته‌وه.
گه‌نده‌ڵی هه‌ر به ته‌نها ئه‌وه نییه که کۆمه‌ڵێک کهسو ده‌سه‌ڵاتداری حیزبی، یا ژماره‌یه‌ک لێپرسراوی ناو ته‌قسیماتی خاوه‌ن زۆر‌و ساحێب سوڵته‌ی میلیشیایی، یاخود دیارده‌یه‌کی سه‌پێنراو له ده‌ره‌نجامی کایه‌ی سیاسی لۆکا‌ڵی وه‌کو ئاکامی ململانێ گه‌وره‌تره‌کان، پهیداببنو به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسامهێنه‌ر سه‌رله‌به‌ری پێکهاته‌و به‌شه‌کانی بونیادی کۆمه‌ڵ به‌زه‌بری چهکو میلیشیا قۆرغبکاتو شێتانه ته‌نها له هه‌وڵی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردندا بن! ئه‌مه‌یان شکڵی دیاردهکهیهو له هه‌ر مناڵێکی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی کوردستان بپرسیت وه‌ڵامێکی سهرڕاستت پێئه‌داته‌وه. گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌که به‌ر له هه‌ر شتێک ئاماژه‌یه بۆ شێواز‌و چۆنێتی ڕوانین‌و تێگه‌یشتن بۆ کۆمه‌ڵگا، بۆ چینه‌کان، بۆ سیاسهتو دهسهڵاتو ململانێ، ئاماژه‌یه بۆ چۆنێتیی سه‌یرکردن بۆ مرۆڤ‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی، بۆ شێوازی خهمڵاندنو سه‌لماندنی ئه‌سڵی ئینسان، بۆ ماف‌و ئهرکو شوێنگای تاک یا هاووڵاتی، بۆ پیرۆزیی ئینسانه‌کان له‌ناو وێنای کۆمه‌ڵگای جێگانیازی ئه‌ودا. شێوه‌و بار‌و مه‌یلی ڕوانین‌و تێگه‌یشتنه له چۆنێتی دهسهڵاتداربوونو به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵ، له شێوازی ڕێکخستنی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و ته‌نانه‌ت کو‌لتووریی کۆمه‌ڵگاش. جۆری وهبهرهێنانو دابه‌شکردنی سهروهتو داهاتو ده‌سه‌ڵاته سیاسی‌و ئیداری‌و یاسایی‌و قه‌زاییه‌کان!
دزی‌و ڕاووڕووتی ئه‌م حیزبانه‌و سه‌رکردایه‌تییان زۆر له مه‌سه‌له‌ی پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی تێپه‌ڕیوه. زیاد له شازده ساڵه خه‌ڵکی کوردستان به کرده‌وه ته‌جروبه‌ی گه‌نده‌ڵی دهکهنو ده‌ستوپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نهرمئهکهن. ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆبن زۆر دواکه‌وتووه. سه‌ر بکێشیته هه‌ر کۆڕوکۆمه‌ڵێک له کوردستان باس باسی گهندهڵیو دزی‌و فزییه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کوردییه. خه‌ڵکی شهریفو به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان به زۆر نانی ڕۆژانه‌یان له قوڕگی ئه‌م تاڵانچییانه ده‌ردێنن. ئه‌وه گهندهڵیو جه‌رگبڕه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کوردی‌دا له کوردستان کوشتنی ژنان تیایدا ڕه‌قه‌می قیاسی له ئاستی دنیادا شکاندووه. کاره‌سات ئه‌وه‌یه ئینسانی ئازاده‌و سه‌ربه‌خۆ به تابووری پێنج دائه‌نرێن. کوفر ئه‌وه‌یه به‌لێشاو مناڵی 5پێنج ساڵ‌و به‌ره‌وژوور له‌ژێر باری کارکردن‌دا داڕزاونو نه‌سته‌قیان پوکاوه‌ته‌وه. هه‌موو شتێک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه قۆرغکراوه! ئه‌مانه پایه‌کانی ڕاوه‌ستانی ده‌سه‌ڵاتێکی گهندهڵو سهروخهڵکین.
گه‌نده‌ڵی له‌ناو ڕۆحی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا له‌گه‌ڵ چرۆکردنی مه‌یلی نهتهوهپهرستیهکهیدا هه‌رله ئه‌وه‌ڵین ڕۆژه‌کانی هاتنهمهیدانییهوه وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ناسیونالیستی گه‌رای خۆی له خانه‌کانی ستراکتۆری ئایدیۆلۆژی‌و فیکری‌و فه‌لسه‌فی خۆیدا داناوه. له‌گه‌ڵ کۆتایی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیدا، ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که خه‌ڵکی کوردزمانی تیا ده‌ژیا به‌سه‌ر پێکهاته‌ی بازاره نیشتمانیی یاخود ووڵاتییهکانی وه‌کو عێراق‌و ئێران‌و تورکیا‌و تد،دا دابه‌شکراو به‌پێی سروشتی ستراتیژی سیاسی ئه‌وسای ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیو مۆنۆپۆڵ ده‌سه‌ڵاتی لۆکا‌ڵی ئه‌و ووڵاتانه به‌شیوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی خزایه ناو ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه‌وه. ئه‌م بازاڕ‌و سفیرو بارودۆخه مه‌یلی عه‌زه‌مه‌ت ته‌ڵه‌بیی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی ئه‌ستوور کرد‌و فاشیزمی قه‌ومی نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کانی وه‌کو پێویستییه‌کی سهپاندنو جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ئاماده‌یی خۆی له ناو کایه‌ی سیاسهتو ئابووریدا پراتیککرد. به‌مجۆره چه‌وسانه‌وه‌ی میللی شکڵی گرت‌و ململانێی قه‌ومی گۆڕا بۆ میحوه‌ری شێوازی دابه‌شکردنی دهسهڵاتو سهروهتو داهاتی ووڵات. به‌دوای ئه‌و دابه‌شکردنه زاڵمانه‌یه‌ی کوردستاندا جووڵانه‌وه‌ی کوردایهتیو ناسیونالیستیی کوردییش وه‌کو دیارده‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر فاشیزمدا هاته‌ئاراوه. به‌ڵام بۆ دابه‌شکردنی دهسهڵاتو شه‌ریکبوون له‌گه‌ڵیدا نه‌ک هیچی تر! ئه‌م بزاوته سیاسییه سه‌ره‌تاو له بنچینه‌دا بۆ ئه‌وه هاته‌کایه‌وه که ناسنامه‌ی کوردبوون وه‌کو هه‌ویه‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له کێبه‌رکێی له‌گه‌ڵ فاشیزمی عه‌ره‌بیدا بچه‌سپێنێ به‌نێوچاوانی خه‌ڵکی کورستانداو مه‌یلی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی خۆی وه‌کو ئایدیاڵی ڕزگاریی قه‌ومیی کوردی وه‌کو ته‌وقێک بکاته گه‌ردنی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌و به مناوهرهکانی خۆی له بازنه‌یه‌کی داخراودا متمانه‌و باوه‌ڕی به‌شیکی زۆری خه‌ڵکی کوردستانی عێراقی هێنایه ژێر ڕکێفی فیکری‌و ئایدیۆلۆژی خۆیه‌وه‌و سه‌رکه‌وتنی خۆی به‌ده‌سهێنا. ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ئاکامی ئه‌و خۆشباوه‌ڕییه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه که به جووڵانه‌وه‌ی کوردی هه‌یانبوو ئه‌م حیزبانه‌ی گه‌یانده ده‌سه‌ڵات. سه‌رکردایه‌تی ناسیونالیستی کوردی لوتکه‌ی ئامانجیان گه‌یشتن بوو به ده‌سه‌ڵات. ئێستا له‌ناو ئه‌وجی قودره‌تی خۆیاندا باسی گه‌نده‌ڵیان جیهانیی بۆته‌وه! ئه‌مه مه‌غزای باسێکه که ئێمه خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ بمانبێت. ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆبنیش له‌مباره‌وه جێگای خۆی هه‌یه.
به‌ڵام خۆ ناکرێ دوای شازده ساڵ ته‌حه‌مولکردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی حیزبه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، توڕهییو بێزاری‌و نه‌فره‌تی گشتی‌و جه‌ماوه‌ری له دژی ئه‌وان ببێته بناغه‌ی کانسێک بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵترو کۆنهپهرستترو سه‌رووخه‌ڵکی تر له‌وان که چه‌ندین ساڵه شه‌ریکه ده‌سه‌ڵاتیانه له شێوه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی‌دا! نابێ خه‌ڵکی کوردستان زه‌ڕه‌یه‌ک دوو دڵییان له‌وه‌دا هه‌بێ که یه‌کگرتووی ئیسلامی نموونه‌ی داماوکردنی ئینسانه له‌به‌رده‌م موقه‌ده‌راتی ئیلاهیدا بۆ ته‌سلیمبوون به ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا ئیسلامییه‌کان که نموونه‌کانیمان له عه‌ره‌بساتانی سعودیه به دهستو سه‌ر په‌ڕاندنه ئیسلامییهکانو له ئێران به ئیعدام‌و سه‌نگساری ژنان‌و له ئه‌فغانستان به حه‌رامکردنی موسیقاو پێکه‌نین بینیوه‌و ته‌جروبه کردووه. خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای ڕزگاری‌و ئازادی په‌یدابکه‌ن ده‌توانن له ده‌وری کۆمۆنیزمی کرێکاری‌و به‌دیلی ئه‌و خۆیان یه‌کگرتوو ڕێکخراو بکه‌ن. هیچ حیزب‌و لایه‌نێک مومکن نییه له پڕێکا ببێته هێز به‌بێ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌رفه‌تی بۆ بکاته‌وه‌و بیخاته سه‌ر شانی خۆی! ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان وههمو خۆشباوه‌ڕیان به کوردایه‌تی بخه‌نه‌لاوه‌و کانسێک بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری بڕه‌خسێنن هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆمۆنیزمدا، ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی خۆیان له مه‌یدانی دهسهڵاتو سیاسهتو پراتیکدا ده‌بینن. شوراکانی کوردستان له ئازاری 991دا باشترین نموونه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئازادانهیهی خهڵکو کۆمۆنیزم بوو. چونکه کۆمۆنیزم خۆی جووڵانه‌وه‌یه‌که بۆ هێنانه‌مه‌یدانی ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکی وه شانسی خۆی‌و شانسی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که خه‌ڵکی بگه‌نه ده‌سه‌ڵات. ئازادی خۆی له ئازادی کۆمه‌ڵگادا ده‌بینێته‌وه. سه‌رکه‌وتنی خۆی له سه‌رکه‌وتنی کرێکار‌و خه‌ڵکی بهشمهینهتتدا ده‌بینێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه بۆرژوازی‌و ناسیونالیستی کوردیش ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ههژاریو ژێرده‌سته‌یی‌و دواکهوتووییو داماویی خهڵکو جه‌ماوه‌ردا ئه‌دۆزنه‌وه وه‌ک ده‌یبینین. ئێستا که نوێنه‌ری چینهداراکانو بۆرژوازی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدایه ده‌بینین چۆن ئه‌و چینه له نازو نیعمهتو خۆشیدایهو ژیانی فیرعه‌ونی ده‌ژین، وه خه‌ڵکی کوردستانیش له ئاستی ملیۆنیدا له‌ناو ههژاریو بێکاری‌و ده‌یان گرفتی دیکه‌دا به‌سه‌رده‌به‌ن. مادام که ناسیونالیزمی کوردی ده‌سه‌ڵاتدایه بۆرژوازی کوردیش له ڕهونهقو خۆشیدایهو خه‌ڵکیش له هه‌ژاریدا. مادام چینی کرێکار له مهشهقهتو هه‌ژاریدایه، مادام جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵکی کوردستان گرفتاری ده‌ستی گهندهڵیو ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کوردین، کۆمۆنیزمی کرێکاریش وه‌کو هێزێکی بچووک وێنا ده‌کرێ. کرێکار‌و خه‌ڵکی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت چاره‌نووسیان له‌ڕووی مێژوویی‌و مه‌نتیقی ململانێی چینایه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزمدا لێکهه‌ڵپێکراوه. بهیهکگرتنو ڕێکخراوبوونیان ده‌بنه هێزو کۆمه‌ڵگا ده‌گۆرن له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌کسه‌رییه‌ت! کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌واو جیاواز له‌وه‌ی ئێستا‌و شایسته‌ی ئینسانی ئه‌مڕۆ بنیاتئهنێن.
19/1/2008