
سه‌رده‌می سواڵ…. ڕێباز مه‌حمود
… سه‌رده‌می سواڵ
ڕێباز مه‌حمود
هۆڵه‌ندا
پایزی 2008
که خۆمان له سووچه په‌نهانه‌کانی خۆماندا نه‌بان ده‌که‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێمان نه‌که‌وێته چاکوچۆنی و ههواڵپرسیه ڕاگوزه‌ره‌کان
بۆ به‌سه‌ر نه‌کردنه‌وه‌ی کۆڵانه ناسیاوو
ماڵه ئاشناکانی جارانی په‌نا
:هی ئه‌وه‌یه
به‌تاڵ بووینه‌ته‌وه له یه‌کتری ،
… که‌وتوینه‌ته سه‌ر سواڵ
! سواڵی عه‌شق و دۆستایه‌تی
… ده‌ردی کوشنده ئه‌وه‌یه هیچ مه‌یلێکت پێنهمێنێت بۆ دیداری ئازیز
… پاش به‌خشینه‌وه‌ی هه‌موو فێنکایهتییهکانم به ئه‌و
پاش دابه‌شکردنی خۆشه‌ویستیم
به‌سه‌ر ژماره زۆره‌کانی
… ناو ڕۆژ ژمێره‌کان
ئێستا ئیتر ، ده‌ردی گرانم
سێبه‌رێکی گۆشه‌گیری ناو کوچه‌ی خه‌زانێکی دره‌نگم و
خه‌ڵکی له ته‌نیشت ته‌نهایی منه‌وه
مامه‌ڵه‌ی پرشنگه سرکه‌کانی
! هه‌تاو ده‌که‌ن
به خۆڕایی گله‌یی له خوێنساردی من مه‌که‌ن
… ئه‌وه‌ی گه‌رموگوڕی بوو به‌خشیم تاڕاده‌ی خاڵی بوونه‌وه
له‌م بازاڕی بێڕهحمیهدا منم ئێستا سواڵکه‌ر
! بۆ سواڵی مسقاڵێک عاتیفه
گله‌یی تازه چ ئاگرێکی له ناو خامۆشبوونی مندا پێههڵدهکرێ
… خزمه‌کانم له جه‌ژنیشدا ناتوانن من به‌یاد بهێننه‌وه
… من تاقه‌تم نه‌ماوه ته‌له‌فۆن بۆ هیچ که‌سێک بکه‌م
داخه‌که‌م ،
ده‌ردی گرانی من ئه‌وه‌یه
چۆن بارگاوی ببمه‌وه به تامه‌زرۆیی
که خۆم و ئازیزانم له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین
! سه‌رده‌می سواڵه – سواڵی میهره‌بانی
سه‌فه‌ر ئه‌وپه‌ڕی بێوه‌فایی زه‌مانه
له ئاست خانه‌دانی و
… لانه‌وازه‌یی جێ‌مان
… من که خۆم به‌پشتی پیکابی سه‌فه‌رێکی ناشیه‌وه هه‌ڵواسی
ده‌بوو زانیبام ئه‌وه‌ی له ناو غوباردا له دوای خۆمه‌وه جێده‌مێنێ
… خۆمم له لۆفه‌کانی واقوڕماوی
ئێستاش که ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه ، تازه به تازه وا تێده‌گه‌م
منم ئه‌و موسافیره‌ی له وێستگه‌ی نیشتماندا
سیحری مناڵی نه‌بێت ،
! هه‌موو شتێکم لێ به جێ‌ما
… ئه‌و باهۆزه‌ی له بیابانی ڕقی ئێمه‌وه هه‌ڵده‌کات
خۆڵباران به گژ هاوینی به‌خشنده‌ییدا ده‌کات و
… چاوی نیازه ڕوونه‌کان پڕ ده‌کاته‌وه
: به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
که حه‌یف خه‌ریکه شنه‌یه‌کی ئێسکسوکمان پێنهمێنێت
!! چیدی شه‌ماڵێکی ده‌م به‌خه‌نده شک نه‌به‌ین
… ئاخر که که‌سێک سه‌رپێچی له غرووری خۆی ناکات
تا چیتر دنیا به دیوی خراپه‌کاریدا ،
! به‌رگه نه‌گرێ و بڕووخێ
که که‌سێک له ساردبوونه‌وه‌ی خۆیه‌وه
فوویه‌ک له ژیله‌مۆی خۆشه‌ویستی ناکات
تا وجوود به‌ڕووی سه‌وزایی و
به په‌نجه‌ره‌ی پڕ ته‌لیسمی ئه‌ڤیندا
! وه‌ک لاولاو هه‌ڵزنێ
: هی ئه‌وه‌یه
که‌وتوینه‌ته سه‌ر سواڵ ،
… سواڵی هێزدانه به‌رخۆ
بۆ کۆکردنه‌وه‌ی مورووه ڕژاوه‌کانی
! ملوانکه‌ی پچڕاوی دۆستایه‌تی
سواڵی وانه‌یه‌ک بمانباته‌وه
… ناو پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی به‌رائه‌ت
سواڵی وانه‌یه‌ک ،
… دڵ فێری داره‌داره‌ی جوانی بکاته‌وه
سواڵی چه‌ند مشتێک ڕووخۆشی سازگار
تیرۆژێک هه‌تاو
له ناو کۆڵانه خۆڵاوییه‌کانی سه‌رگه‌ردانیدا
چڵکی ده‌سته‌کانی ته‌نهایی پێبشۆینهوه
! پاش ته‌مه‌نێک له ده‌رگادان