ئۆرهان پامۆک گووتی تاکێشه‌ی کورد له‌ترکیا چاره‌سه‌ری نه‌کرێ …..
ئۆرهان پامۆک گووتی تاکێشه‌ی کورد له‌ترکیا چاره‌سه‌ری نه‌کرێ ئه‌م ئالۆزییه هه‌ر ده‌مێنێ
یوسف منتک/ئهلمانیاله رێکه‌وتی15،10،2008 ،یه‌که‌م رۆژی پێشانگای په‌رتووکی فرانکفۆرت ،که‌له 15تا 19ی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێ،به‌به‌شداری 101 وولات و7000 هه‌زار ده‌زگای چاپه‌مه‌نی،که تیایدا ئه‌مسال ترکیا میوانه،به به‌شداری 280 نووسه‌رو 150 ده‌زگای چاپه‌مه‌نی،به‌لام به‌پێی راپرسی ئیمرۆ له‌گه‌ل هه‌ندێک له روناکبیرانی ترکو کورد کردوومه ده‌لێن ئه‌م ژماره‌یه که‌مه بۆ ترکیا، به‌لام زۆر له نووسه‌رانی ترک هه‌لوێستیان وه‌رگرتووه‌وده‌لێن ده‌زگای داپلۆسێنه‌ری وجاسوسی ترک ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتووه بۆ پیاده‌کردنی سیاسه‌تی ترکیا بۆیه به‌شداری ناکه‌ین،پێنج نووسه‌ری کورد‌و دوو نووسه‌ری ئه ر‌مه‌نیان هێناوه بۆ پروپاگه‌نده‌وچاوونوساندنی رایگشتی وجیهان،له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج رۆژه‌دا.2700 سمینار‌و ۆۆرک شۆپ چالاکی هه‌مه جۆر ساز ده‌کرێ،له‌یه‌که‌م رۆژدا به‌شێک له‌م چالاکیانه ئه‌نجام درا،ئۆرهان پامۆکی نووسه‌ری ترک له ده‌زگای دێر شپیگل ئا‌ماده‌بوو بۆ ئه‌و سمیناره‌ی که بۆیان ئاماده‌کردبووبه گفتوو گۆیه‌کی راسته‌و خۆ له‌نێو مێوانێکی زۆر که ئاماده ببون ئه‌ویش کات دوی دوای نیوه‌رۆ،کۆره‌که سه‌رنووسه‌ر دێر شپیگل دێتر بیدنارزیاوه‌ری وه‌رگێرێکی ترک به‌رێوه چوو،له‌باره‌ی رۆمانی مۆزه‌خانه‌ی بێ‌تاوان قسه‌و باس کرا،ته‌وه‌رێکی تری گفتوگۆکان سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌تی ترکیاو دۆزی کورد ،توند‌و تیژی وزیندانی، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پامۆک ئه‌و هولوێسته ئازایانه‌ی هه‌یه‌تی له نووسینه‌کانی له نووسه‌ر یه‌شار که‌مال فێربووه،پامۆک گووتی نووسه‌ری گه‌وره یه‌شار که‌مال مامۆستای منه، پامۆک زۆر به‌هێمنی قسه‌ی ده‌کرد، له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا گووتی: تاکێشه‌ی کورد له ترکیا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئالۆزی وپشێوی زۆرتر ده‌بێت وبارو دۆخ خراپتر ده‌بێت،توند‌و تیژی وکوشتن وزیندان وئازار دان له‌ترکیا هه‌یه ،ناتوانم نکولی لێبکه‌م،ئه‌وه‌واقیعه (ئاماده بوان به‌گه‌رمی چه‌پله‌یان بۆ لیدا)،من که‌سێکی سیاسی نیم به‌لام واقیعی وولاته‌که‌م وایه بۆ یه منیش ئه‌و‌هه‌لوێستانه‌م ده‌بێت،من سه‌دا چوار‌و پێنجی کاتی خۆم بۆ سیاسه‌ت ته‌ر خانکردووه،باوکم خاوه‌نی په‌رتووکخانه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو من سوودم زۆر لێبینی،باوکی من جیا له‌خه‌لکی ترکه له سه‌رقه‌نه‌فه داده‌نیشن رۆژنامه‌و گۆڤار ده‌خوێننه‌وه،به‌لام ئه‌و کتابی ده‌خوێنده‌وه کتاب کتاب بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه،مرۆڤ له‌زه‌تی لێده‌بینی له کاتی خوێنده‌نه‌وه،من زۆر سوپاسی ده‌که‌م بۆ ئه‌و په‌رتووکخانه ییه‌ی که له‌ماله‌که‌ماندا داینابوو،من که ئه‌و رۆما‌نه ده‌نووسم باسی ئه‌سته‌نبول ده‌که‌م ،چونکه خۆمی تیادا ده‌ژیم،من ده‌زانم ژیان له‌نێو ئه‌و ملیۆنان خه‌لکه‌دا چۆنه.له‌کۆتایی سمیناره‌که‌دا به‌نده چووم بۆلای وه‌ک رۆژنامه‌نوسێکی کوردستانی باشورخۆم پێناساند به‌گه‌رمی ته‌وقه‌م له‌گه‌لی کرد، ده‌ستخۆشی وسوپاسگوزاریم لێکرد ،ئه‌ویش به‌رێزه‌وه سوپاسی کردم.